دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌بێ هیچ هۆكارێك بڕیاری دا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی پێنج رابگرێت، جارێكی تر ئه‌و ئه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌ت و شۆڤێنییه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر هه‌رێم دووپات كرایه‌وه كه ئامانجی ئه‌وه‌یه، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی دۆخێكی خراپ بكاته‌وه و له پێناو مووچه و پاره گوشار له هه‌رێم بكات، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیی عێراق بێت له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له كاتێكدا دادگاكه بڕیاری داوه مانگانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به هاوشێوه‌ی عێراق له كاتی خۆی بنێردرێت و حكوومه‌تیش پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نه‌بووه.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌نده‌ی دادگایه‌كی سیاسییه، ئه‌وه‌نده ده‌ستووری و یاسایی نییه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و گوشار و ئه‌ملاوئه‌ولای به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌ریان ده‌كات له دژی هه‌رێمی كوردستان، كۆتاییه و ده‌بێت پابه‌ند بكرێن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كاتێك بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم ده‌درێت، پابه‌ندبوون نییه و جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق جێبه‌جێ ناكرێت، له‌وه‌ش بابه‌تی مووچه باشترین نموونه‌یه كه پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاری ئه‌وه‌ی دا كه چیتر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوا ناكه‌وێت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا رایان گه‌یاند كه هیچ گرفتێك له به‌رده‌م ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌ماوه بۆ ساڵی 2025 و رێككه‌وتن كراوه و مووچه ده‌درێت، به‌ڵام جارێكی تر به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوا ده‌خات و ناینێرێت، حكوومه‌تی عێراق بیانوو بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دێنێته‌وه، ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ی عێراق به‌رانبه‌ر به كورد و هه‌رێم زۆر بێ مانایه، له كاتێكدا بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیی عێراق زۆر به روونی باس له‌وه ده‌كات كه حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌كرێت به‌وه‌ی ده‌بێت مانگانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كاتی خۆی بنێرێت.
نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و دادگایه هێزی یاسایی نه‌ماوه و به‌كاری نه‌هێناوه و به‌كاریشی ناهێنێت، ئه‌گه‌رنا ناكرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌و شێوه‌یه به سیاسی بكرێت، چونكه فه‌رمانبه‌ران هیچ تاوانێكیان نییه و ناكرێت مانگانه به‌و شێوه‌یه بكرێنه قوربانی و مووچه‌كانیان دوا بكه‌وێت، نابێت چاومان له‌وه بێت كه حكوومه‌ت یان دادگای فیدراڵی بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌ران بدات، ئه‌وانه ته‌نیا قسه‌ن و بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك بڵێت به‌غدا وایكرد، چونكه رۆژبه‌رۆژ بیانووی تر ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات هه‌مووی بیانووه و ده‌یه‌وێ كوردستان لاواز بێ و لای ئه‌وان ئه‌وه بڕاوه‌ته‌وه، تا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌و شتێك ناكات، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی لاوازكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمه، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستی پێدانی مووچه نییه، ئه‌وان به‌رانبه‌ر به كورد دوژمنایه‌تی خۆیان به‌كار ده‌هێنن، پابه‌ندی یاسا نابن و كاری پێ ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی له بیروبۆچوون و ناخیاندایه به‌رانبه‌ر به كورد ئه‌وه ده‌كه‌ن، كاره‌كه‌شیان كه بڕین یان نه‌دانی مووچه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
ته‌حسین غه‌ریب چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا هیچ كات نایه‌وێ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت و ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه ده‌كات به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات، به‌غدا ئه‌وه‌نده دڵسۆز و خه‌مخۆری خه‌ڵكی هه‌رێم نییه، ئه‌وانه ئهقڵییهتێكیان هه‌یه و به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان نه‌گۆڕاوه، ئێسته‌یش ده‌یانه‌وێ تۆڵه بكه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ به‌رانبه‌ر به كوردستان ده‌یكه‌ن.
وشه/ تایبه‌ت