له رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك بانكی باوه‌ڕپێكراوی عێراقی و كوردستانی، له په‌یامێكدا هاوبه‌شه‌كانیان و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه هه‌ژماری بانكییان له‌لایان هه‌یه یان سوود له كارته بانكییه‌كانیان وه‌رده‌گرن، ئاگادار كرده‌وه كه مامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌شێك له كارته‌كانیان وه‌ستاوه.
''وشه'' پێوه‌ندیی به ژماره‌یه‌ك بانك له‌وانه‌ش جیهان بانك و FIB كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری وه‌ستانی كاركردن به ڤیزه‌كارت و ماسته‌ركارت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بزانێت و پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو بانكه ئاماژه‌یان دا، ئه‌وه‌ی به‌وانیش گوتراوه وه‌ستانێكی كاتیی ئه‌و كارتانه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له داهاتوودا ده‌ست به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تریان له ناوخۆ به‌رده‌وامه و هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌ستانی كاركردن به‌م كارتانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریكیی وال ستریت جۆرناڵ له راپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا ئاشكرای كرد، گرووپه میلیشیا عێراقییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، بۆ ده‌ستخستنی دۆلار سوودیان له ڤیزه‌كارت و ماسته‌ركارت وه‌رگرتووه.
له ساڵانی رابردوودا عێراق بووبووه بازاڕێكی گرنگی ئاڵوگۆڕی دارایی بۆ هه‌ردوو كۆمپانیای ڤیزه‌كارت و ماسته‌ركارت و سووڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی دارایی دوو كۆمپانیاكه له عێراق، بۆ كڕینه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تا به‌ر له ساڵی 2023 به نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرا.
دۆخه‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2023وه گۆڕا و قه‌باره‌ی سووڕانه‌وه و ئاڵوگۆڕی دارایی دوو كۆمپانیاكه، له مانگی نیسانی ساڵه‌كه به رێژه‌ی 2900% هه‌ڵكشا و گه‌یشته نزیكه‌ی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار. به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، گرووپه میلیشیاكان به فرتوفێڵی جیاواز، زۆرترین سوودیان له‌و كارته بانكییانه وه‌رگرتووه و توانیویانه ده‌ستیان به قه‌باره‌یه‌كی زۆری دۆلار بگات.
هانابردنی گرووپه میلیشیاكان بۆ ئه‌و دوو جۆره كارته، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2023 دوای ئه‌وه رووی دا كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و بانكی فیدراڵیی رێزێرڤ نیویۆرك، ئه‌و كه‌لێنه یاساییه‌یان دۆزییه‌وه كه گرووپه میلیشیاكان بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره، سوودیان لێی وه‌رده‌گرت و دواجار كه‌لێنه‌كه‌یان گرت.
كه‌لێنه یاساییه‌كه له حه‌واڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بانكه عێراقییه‌كاندا هه‌بوو، هیچ جۆره گره‌نتییه‌ك نه‌بوو كه ئایا ئه‌و بانكانه پاره سپی ده‌كه‌نه‌وه یان نا، بۆیه‌ش ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك بانكی عێراقی له دۆلار بێبه‌ش كرد و دۆلاری له‌سه‌ریان قه‌ده‌غه كرد.
خزمه‌تگوزاریی حه‌واڵه‌كردن له‌لایه‌ن بانكه عێراقییه‌كان كه ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003وه خستبوویه خزمه‌تی بانكه‌كان، بووه ده‌رفه‌تێكی زێڕین تا كۆماری ئیسلامی و گرووپه میلیشیاكان ده‌ستیان به ملیاران دۆلار بگات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێوشوێنی نوێی گرته‌به‌ر و ئه‌و ده‌رگایه‌ی له‌سه‌ریان داخست، گرووپه میلیشیاكان روویان له ڤیزه‌كارت و ماسته‌ركارت كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به دۆلار بگات. گرێبه‌ستی هه‌ردوو كۆمپانیای ڤیزه‌كارت و ماسته‌ركارت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و بانكه‌كانی عێراق، بۆ ده‌ركردنی كارتی نوێی ئه‌لیكترۆنی، ده‌رگایه‌كی نوێی به‌ڕووی گرووپه میلیشیاكان كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ستی سه‌رچاوه‌كه كه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی ده‌ركردنی ڤیزه‌كارت و ماسته‌ركارت له عێراق له‌گه‌ڵ گرووپه میلیشیاكان له پێوه‌ندیدا بوون، هیچ جۆره چاودێرییه‌كیان له‌سه‌ر نه‌بووه له‌وه‌ی پاره‌ی سپی ده‌كه‌نه‌وه یان نا.
یه‌كێك له رێكاره‌كانیان بریتی بووه له كڕین له كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به پشتبه‌ستن به‌و كارتانه و كۆمپانیاكان له بری پشكێك له ده‌ستخستنی دۆلار، پاره‌یان خستووه‌ته خزمه‌تی كۆمپانیاكانی تره‌وه.
كۆتایی ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راپۆرتێكی له‌باره‌ی گرووپه میلیشیاكانی عێراق له‌مه‌ڕ سوودوه‌رگرتن له‌و كارتانه بڵاو كرده‌وه و دوای راپۆرته‌كه، هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی ڤیزه‌كارت و ماسته‌ركارت هه‌ندێك رێوشوێنی نوێیان گرته‌به‌ر، هه‌نگاوه‌كان بوونه هۆكاری ئه‌وی قه‌باره‌ی سووڕانه‌وه‌ی دارایی دوو كارته‌كه بۆ خوار ملیارێك دۆلار تا 400 ملیۆن دۆلار كه‌م ببێته‌وه.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی مامه‌ڵه‌كردن به‌و كارتانه، له‌مدواییانه‌دا بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش بڕیار بدات قه‌باره‌ی ئه‌و مامه‌ڵانه له 300 ملیۆن دۆلار نه‌ترازێن.
بۆ كۆتاهێنان به‌و فێڵه نوێیه‌ی گرووپه میلیشیاكان بۆ ده‌ستخستنی پاره، وا دیاره مامه‌ڵه‌ی هه‌ردوو كارتی ڤیزه‌كارت و ماسته‌ركارت كه له‌لایه‌ن بانكه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌كراوه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوه‌ستێنرێن و كاریان پێ نه‌كرێت.
پێویسته بگوترێ به‌هه‌زاران هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه خاوه‌نی ئه‌و دوو جۆره كارته‌ن، ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاره‌ی پێ رابكێشن یان هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن، بۆیه‌ش له‌م رووه‌وه تووشی كێشه بوونه‌ته‌وه و بوونه‌ته قوربانیی فرتوفێڵی گرووپه میلیشیاكان.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هاووڵاتییانه كه پاره‌یان له ماسته‌ركارت و ڤیزه‌كارت هه‌یه، هیچ پاره‌یه‌كیان نافه‌وتێت، به‌ڵام یان ده‌بێت ئه‌لته‌رناتیڤ بدۆزنه‌وه، یان چاوه‌ڕوانیی چالاكبوونی كارته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن كه تا ئه‌م ساته كه‌س نازانێت كه‌ی چالاك ده‌بنه‌وه.