حكوومه‌تی عێراق به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بێ هیچ جۆره هاوئاهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له قووڵایی خاكی كوردستان ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وت و گازدا كردووه.
یه‌كێك له‌و شوێنانه سنووری كفرییه كه له ڕووی ڕووبه‌ره‌وه زۆر فراوانه و حكوومه‌تی عێراق ڕای گه‌یاند، كار بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌كات له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه.
وه‌ك ئاشكرایه رووبه‌ری كفری فراوانه و به‌شێك له سنووری ئه‌و ناوچه‌یه به ناوچه‌ی جێناكۆك ناسراوه ، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئیداره‌دانی به ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق سپێردراوه. له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه حكوومه‌تی عێراق و گرووپه میلیشیاكان له‌م سنووره، ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی زۆردا گرتووه. به‌پێی یاسا هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردان و چالاكییه‌ك له‌و سنووره ده‌بێت به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێ تا ئه‌و كاته‌ی یاسا كێشه‌كه یه‌كلا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام عێراق له‌م رووه‌وه پێشێلكاریی كردووه.
حكوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی پلانێكی نوێیه‌وه ده‌یه‌وێت 15 بیری نوێ هه‌ڵبكه‌نێت و به‌گوێره‌ی پلاتفۆرمی وزه كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له واشنتنه، ئه‌ندازیار حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رۆژی یه‌كشه‌م یه‌كی حوزه‌یران، ئاماده‌ی واژووكردنی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هه‌ڵكه‌ندنی یه‌كه‌م بیری گه‌ڕان بووه له عێراق كه به كفری A ناسراوه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێداگریی له پابه‌ندبوونی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه بۆ زیادكردنی یه‌ده‌گی نه‌وت و گاز، بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی وڵات له نێوان وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتدا. ئه‌و ئاماژه‌ی دا به واژووكردنی ئه‌م گرێبه‌سته، وه‌زاره‌ت ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ هه‌ڵكه‌ندنی 15 بیر.
ئه‌و پێی وایه پڕۆژه نوێیه‌كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی یه‌ده‌گی نه‌وت و گازی عێراق، له ڕێگه‌ی كاری زیاتری گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ناوچانه‌ی كه یه‌ده‌گی به‌رچاوی نه‌وت و گازیان هه‌یه. گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای هه‌ڵكه‌ندنی عێراقی و كۆمپانیای گه‌ڕانی نه‌وت و كۆمپانیای نه‌وتی باكور، به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كاروباری ده‌رهێنان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نه‌وتی باكور و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای كونكردنی عێراقی واژوو كراوه.
باسم محه‌مه‌د خزه‌یر یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری كاروباری ده‌رهێنان گوتوویه‌تی، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پلانی هه‌یه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی بیری گه‌ڕان له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور و باكوری وڵات و له كێڵگه و ناوچه جیاوازه‌كانی نه‌وتدا. ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كاره‌كانی كونكردن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، به‌تایبه‌تی پێشبینییه‌كان ئاماژه‌ن بۆ هه‌بوونی قه‌باره‌یه‌كی زۆری نه‌وتی سووك، جگه له گازی سروشتی.
هاوكات حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هه‌ڵكه‌ندنی عێراقی ڕای گه‌یاند، كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن بۆ سوودی كۆمپانیای نه‌وتی باكوره و ئامانجیش زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی هایدرۆكاربۆنه. له‌م پرۆسه‌یه‌ی گه‌ڕاندا یه‌كه‌م بیره كه له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵكه‌ندنی بۆ ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێت بڕێكی به‌رچاو یه‌ده‌گی نه‌وت و گاز به‌ده‌ست بهێنێت، به‌پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی كه پلاتفۆرمی وزه‌ی تایبه‌تمه‌ند پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه عامر خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌ڵێت، ئه‌و گرێبه‌سته به‌شێك بوو له به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت و گاز له كۆمپانیای نه‌وتی باكور له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
جێی باسه بیره‌كه نزیكه له گوندی قوڕیچایی له كفری و به نه‌وتی غه‌ڕه و په‌لكانه ناسراوه و ئێسته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقدایه. كۆمپانیای نه‌وتی باكور هه‌وڵ ده‌دات پاڵپشتیی لۆجستی پێشكه‌ش بكات بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له بیره گه‌ڕانه‌كه‌دا به سه‌ركه‌وتوویی، كه یه‌كه‌م جاره له‌م بواره‌دا ده‌كرێت.
پێویسته بگوترێ هه‌رێمی كوردستان له كفریدا نۆ كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌یه، دیارترینیان كێڵگه‌ی نه‌وتی حه‌سیره‌یه كه وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای تێدایه به 176 مێگاوات و به‌ستراوه به كاره‌بای نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هه‌ولێر\ قادر ئیسماعیل