بڵاوكراوه‌ی ''واشنتن فری بیكۆن'' له زاری ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی وڵاته‌كه ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له پلانیدایه گرووپی ''ئیخوان موسلمین'' بخاته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه. له دوای گه‌شتی دۆناڵد تره‌مپ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خێراتر نراون.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك رێكاری جیاوازیان له به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گه‌یشتنی هه‌موو سه‌رچاوه داراییه‌كانی ئه‌و گرووپه بگرێت.
مانگی رابردوو دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیهانیی پێوه‌ندیدار به پاراستنی جووه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیی به‌ڕێوه بردووه و یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداگرییان له‌سه‌ری كردووه ئه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵێك رێكاری نوێ له ئه‌مه‌ریكا بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێش به گه‌شه‌ی ئیخوان موسلمین له‌و وڵاته بگرێت.
گرووپی ئیخوان موسلمین پێشتر له‌لایه‌ن وڵاتانی سعوودیه، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، میسر، سووریا و به‌حرێن، به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناودێر كرابوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی كۆنگرێس، ئه‌مه‌ریكا له‌م رووه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی نه‌نابوو.
له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا، چ له ئاستی كۆنگره و چ له‌لایه‌ن كۆشكی سپی، هه‌وڵێكی زۆر درا تا هه‌ندێك له لقه‌كانی ئیخوان موسلمین سزا بدرێن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سنووردار بوون و هیچ كاتێك گرووپه‌كه نه‌خرایه لیستی تیرۆره‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، له‌م خوله‌یدا تره‌مپ حه‌ز ده‌كات له‌م رووه‌وه هه‌نگاوی رژد بنێت و هه‌ر جۆره هه‌نگاوێكی جگه له‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆنگرێس و كۆماریخوازه‌كان پاڵپشتی ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا پاڵپشتیی ناوچه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بیشی لێ ده‌كرێت و دۆخه‌كه بۆ ئه‌وه گونجاوه ئه‌و گرووپه به تیرۆریست بناسێنرێت.
ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی ئیخوان موسلمین به سه‌رچاوه‌ی توندئاژۆیی و توندوتیژی ده‌زانن، له میانه‌ی سه‌ردانی تره‌مپ پرسه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپدا تاوتوێ كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای كۆنگرێس له كۆماریخوازه‌كان كه له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چالاكی هه‌یه، به سه‌رچاوه‌كه‌ی گوتووه، رێكاری زۆر هه‌ن تا به‌هۆیانه‌وه گرووپی ئیخوان موسلمین بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه، كۆنگرێس ده‌توانێت باشترین بژارده بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبژێرێت. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتبووی سه‌ردانی تره‌مپ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو و یه‌كێك له داواكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه له تره‌مپ ئه‌وه بووه تا له دژی ئیخوان موسلمین هه‌ندێك رێوشوێن بگرێته‌به‌ر.
به‌گوته‌ی رۆژنامه‌كه، ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیخوان موسلمینیان خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، به فه‌رمی پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌بێت گرووپه‌كه به ''رێكخراوی تیرۆریستی بیانی'' بناسێنرێت و له‌و كاته‌دا رێبه‌رانیان سزا ده‌درێن و سه‌رچاوه‌كانی داراییان لێ داده‌خرێت، بژارده‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه گرووپه‌كه به لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دنیا زیاد بكرێت و له‌و كاته‌شدا كۆمه‌ڵێك سزای داراییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
تێد كرووز سیناتۆری كۆماریخواز، ده‌مێكه حه‌ز ده‌كات دژی ئیخوان موسلمین رێكاری توند بگیرێته‌به‌ر و به سه‌رچاوه‌كه‌ی گوتووه، ئێسته باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌و پێی وایه ئیخوان موسلمین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، هه‌وڵی ناسه‌قامگیركردنی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات كه هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئێشلی هینسۆن نوێنه‌ری كۆماریخواز و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی لاوه‌كیی ئاسایشی ناوخۆیی گوتی، هه‌نگاوه‌كانی تره‌مپ بۆ به تیرۆریست ناساندنی گرووپه‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆماری ئیسلامی، پاڵنه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م لقه‌كانی ئیخوان موسلمینیش له داهاتوودا بخاته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌و ده‌ستخۆشی له تره‌مپ كردووه كه به پێچه‌وانه‌ی بایدن، ده‌یه‌وێت هێز و ئاسایش بۆ ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێنێته‌وه و به پێویستی زانی ئیخوان موسلمین له ریزی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی تری دنیا پۆلێن بكرێت.