له كاتێكدا به به‌رچاوی دادگای فیدراڵی، عێراق مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، دادگا هیچ هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كی نییه و بگره هیچ پابه‌ندبوونێكیشی نییه به بڕیاره‌كه‌ی خۆی كه مانگی شوباتی ساڵی رابردوو ده‌ریكرد، بۆ پێدان و دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له واده‌ی خۆی به‌هه‌مانشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌ی به‌غدا و دادگای فیدراڵیی ده‌یكه‌ن، شكاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
سیاسییه‌ك ده‌ڵێت، به به‌رچاوی دادگای فیدراڵیی عێراق، حكوومه‌تی عێراق یاری به قووت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، سه‌رپێچیی بڕیاره‌كانی دادگاكه ده‌كات كه ئه‌مساڵ رای گه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق پێویسته وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش به‌بێ دواكه‌وتن بنێرێت، به‌ڵام به‌غدا ئاماده نییه ئه‌و كاره بكات.
ره‌سووڵ ره‌ئووف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، دادگای فیدراڵی وه‌ك ئامرازێكه و به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌گه‌رنا چۆن دادگای وڵات بڕیار ده‌رده‌كات، به‌ڵام حكوومه‌ت جێبه‌جێی ناكات، به‌غدا ئاماده نییه ئه‌و مافانه‌ی كه به هاووڵاتیی عێراقی داوه، به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی بدات، له رابردوودا چه‌ندان جار ئه‌وه رووی داوه، هه‌رچه‌نده به بڕیار شت بكرێت، ده‌بوو ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كانیش جێبه‌جێ نه‌كرایه، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بن بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كه‌وایه بوون و نه‌بوونی ئه‌و دادگایه چییه كه بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ ناكرێت، خۆ دژی كورد بوایه ده‌مێك بوو جێبه‌جێیان ده‌كرد وه‌ك بڕیاره‌كانی تر.
ته‌حسین محه‌مه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا هیچ كات نایه‌وێت هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت، ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه ده‌كات به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات، به‌غدا ئه‌وه‌نده دڵسۆز و خه‌مخۆری خه‌ڵكی هه‌رێم نییه، ئه‌وانه ئه‌قڵێكیان هه‌یه و نه‌گۆڕاوه به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان، ئێسته‌یش ده‌یانه‌وێت تۆڵه بكه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ ده‌یكه‌ن به‌رانبه‌ر به كوردستان، به‌غدا ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم بشكێنێت و له به‌رانبه‌ر پاره و مووچه، باڵاده‌ستیی خۆی پێشان بدات، كۆمه‌ڵێك بیكه‌نه ده‌ستكه‌وت و سبه‌ی له‌سه‌ر حیسابی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێگه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، ئه‌مه ئیشی عه‌ره‌ب بووه به‌رانبه‌ر به كورد.
هێمن سه‌عید شاره‌زای یاسا، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا ئه‌وه‌ی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه ده‌بێت دژی هه‌رێم كار بكات هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، دادگای فیدراڵی هه‌رچی بڕیار هه‌یه دژی هه‌رێم ده‌یدات، به‌ڵام بۆ برسیكردنی فه‌رمانبه‌ران و بۆ سته‌م و ده‌ستی ده‌ستی، بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ناكرێن، دادگاكه خۆی له‌و دۆخه هۆكاره، ئه‌گه‌رنا بڕیاره‌كه هه‌یه، یان ده‌توانێ به نوێكردنه‌وه و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌و بڕیاره بدات و حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی پابه‌ند بكات.
پێویسته بگوترێت، به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق، پشكی هه‌رێمی كوردستان مانگانه زیاتر له تریلیۆن و 300 ملیار دیناره، به‌غدا نه‌ك هه‌ر پابه‌ندی بودجه و رێككه‌وتن نه‌بووه، مانگانه‌ش مووچه‌ی نه‌ناردووه. كۆتایی مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رای گه‌یاند، چیتر مووچه و پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرن، ئه‌مه حیساب نه‌كردنه بۆ دادگای فیدراڵی عێراق، ئه‌وه پێمان ده‌ڵێت له عێراق شته‌كان به‌پێی یاسا و ده‌ستوور نییه، به‌ڵكو به سیاسه‌ته.
وشه/ هۆشیار عه‌لی