دۆسیه‌ى خۆر عه‌بدوڵا ئه‌مڕۆ جارێكى تر دادگاى فیدراڵى خسته حاڵه‌تێكى شه‌رمه‌زارییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك شه‌ش ئه‌ندامى دادگاكه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد، چونكه گوشارى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر دادگاكه هه‌یه تا له بڕیاره‌كه‌ى خۆى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى خۆر عه‌بدوڵا پاشگه‌ز ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى حوزه‌یران، بڕیار بوو دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق كۆ ببێته‌وه، بڕیارێك بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بدات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كرا و له‌برى ئه‌وه هه‌واڵى پێشكه‌شكردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له‌لایه‌ن شه‌ش ئه‌ندامى دادگاكه بڵاو كرایه‌وه. تا ئێسته زانیاریى فه‌رمى نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى دزه‌یان پێ كراوه، كێشه‌كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى خۆر عه‌بدوڵایه.
دۆسیه‌ى خۆر عه‌بدوڵا چییه؟ ئه‌و دۆسیه‌یه پێوه‌ندیى به ناكۆكیى سنووری نێوان عێراق و كوێت هه‌یه و ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه زیاتر له 100 ساڵه هه‌یه، به‌ڵام زانینى بارودۆخى ئه‌و دۆسیه‌یه له دادگاى فیدراڵى ده‌ریده‌خات، تا چه‌ند لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر دادگاى فیدراڵییه‌وه هه‌یه و چۆن یارى به یاساكان ده‌كه‌ن.
خور عه‌بدوڵا یان "خۆر عه‌بدوڵا" وه‌ك عێراقییه‌كان ناوى ده‌بن، له‌رووى جیۆگرافییه‌وه رێڕه‌وێكى ئاوى بچووكه ده‌كه‌وێته نێوان عێراق و كوێت له باشوورى به‌سره. خور به ماناى رێڕه‌وى ئاوى بچووك و ته‌نگ دێت. ئه‌و شوێنه ساڵانێكى زۆره كێشه‌ى له نێوان عێراق و كوێت دروست كردووه. تا له ساڵى 1993 دواى داگیركردنى كوێت له ساڵى 1990 و ده‌ركردنى هێزه عێراقییه‌كان له كوێت. بڕیارێك به ژماره‌ى 833 له
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رچوو، ئاوى خۆر عه‌بدوڵا به هاوبه‌شى له نێوان عێراق و كوێت دابه‌ش ده‌كات. به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته نه‌یانتوانى بگه‌نه رێككه‌وتن، تا له ساڵى 2013 له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى نوورى مالیكى رێككه‌وتنێك واژوو كرا.
كه‌چى دواى 10 ساڵ، دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر
داواى لایه‌نه شیعه‌كان، بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ده‌ركرد و رێككه‌وتنه‌كه‌ى به ناده‌ستوورى دانا. پاساوى دادگه‌ى فیدڕاڵى ئه‌وه بوو، په‌سندكردنى په‌یماننامه و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت به ده‌نگى دوو له سێى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بێت. دواى ئه‌مه هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق سكاڵایان تۆمار كردووه، داوا ده‌كه‌ن دادگاى فیدراڵى له بڕیاره‌كه‌ى خۆى په‌شیمان ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش له ژێر گوشارى وڵاتانى كه‌نداو ئه‌و داوایه‌یان تۆمار كردووه، چونكه وڵاتانى كه‌نداو پێداگریى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و كاراكردنى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن. هه‌موو لایه‌نه شیعه‌كان كۆشش ده‌كه‌ن دادگاى فیدراڵى له بڕیاره‌كه‌ى خۆى پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه.