وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ كه یه‌كێك له گرنگترین وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی حوزه‌یران، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی B2ی ئه‌مه‌ریكا كرایه ئامانج. وێستگه‌یه‌ك بوو كه به نهێنی دامه‌زرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان له‌قاو درا، ئێران زۆر شانازیی پێوه ده‌كرد و ئیسرائیل و رۆژئاوایش زۆرترین گومانیان له‌و وێستگه‌یه هه‌بوو، نه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆتایی پێ هێنرا و هه‌موو ریسه‌كه‌ی ئێرانی كرده‌وه خوری.
وێستگه‌كه كه‌وتووه‌ته 96 كیلۆمه‌تریی باشووری تارانی پایته‌خت له نزیك قوم و و له قووڵایی زه‌وی بنیات نراوه. هه‌ندێك سه‌رچاوه له‌وانه‌ش بی بی سی باسی له‌وه كردووه، قووڵایی فۆردۆ هێنده‌ی درێژیی ئه‌و تونێله‌یه كه فڕه‌نسا به به‌ریتانیا گرێ ده‌دات.
فۆردۆ به مۆڵه‌ت و له چوارچێوه‌ی یاسا و رێساكان و به چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی بنیات نه‌نرابوو، به‌ڵكو كۆماری ئیسلامیی ئێران به نهێنی بنیاتی نابوو و بۆ یه‌كه‌م جار له ئه‌یلوولی 2009 ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا ئاشكرایان كرد، له‌م شوێنه وێستگه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و ئێران ته‌نانه‌ت ئامێره سانتریفیوژه‌كانی بۆ ئه‌و بنكه‌یه گواستووه‌ته‌وه.
له نۆی كانوونی دووه‌می ساڵی 2011، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه كه ئێران به رێژه‌ی 20%، ده‌ستی به پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به توندی سه‌ركۆنه كرا.
له ساڵی 2012 له‌لایه‌ن ئاژانسه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه رێژه‌ی پیتاندن بۆ 27% به‌رز كراوه‌ته‌وه، هاوكات باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی سانتریفیوژه چالاكه‌كانی وێستگه‌كه، له هه‌زار و 64 ئامێر بۆ دوو هه‌زار و 140 ئامێر زیاد كردووه. وێستگه‌كه هۆكار بوو له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سزای نێوده‌وڵه‌تیی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنرێن.
به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی پێنج كۆ یه‌ك كه له ساڵی 2015 كرا، ده‌بوو وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ كۆتایی به پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت و له ناوه‌ندی پیتاندنه‌وه، ببێته ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌نیا وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز بۆی هه‌بێت به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له پیتاندن به‌رده‌وام بێت.
له ساڵی 2019 و ساڵێك دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئێران، به فه‌رمی رای گه‌یاند كه له‌و وێستگه‌یه ده‌ست به پیتاندن ده‌كه‌نه‌وه كه رێژه‌كه‌ی 5% بوو، دوای ساڵێك له 2020 رێژه‌ی پیتاندن له‌و وێستگه‌یه بۆ 20% به‌رز كرایه‌وه كه ئه‌وكات هه‌ڵوێستی توندی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی به‌دواوه بوو.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی مانگی ده‌ستكرد بڵاو كرانه‌وه كه ده‌یانسه‌لماند ئێران خه‌ریكه پڕۆژه‌كه له‌و وێستگه‌یه په‌ره پێ ده‌دات.
له ئاداری 2023دا ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی سه‌لماند له‌م وێستگه‌یه رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم گه‌یشتووه‌ته 83.7%، له كاتێكدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی پێویسته رێژه‌كه 90% بێت.
وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ گرنگترین و به‌هێزترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بوو كه ئێران ته‌نیا له‌و وێستگه‌یه ده‌یتوانی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێت، بۆیه‌ش ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا به بایه‌خه‌وه باسیان له‌و وێستگه‌یه ده‌كرد.
له به‌ره‌به‌یانی 13ی حوزه‌یران، ئیسرائیل له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه ئه‌و وێستگه‌یه‌ی كرده ئامانج و هاوكات وێستگه‌ی تری ئه‌تۆمی كرده ئامانج و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران و زانای ئه‌تۆمی كوشت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فۆردۆ له قووڵایی زه‌وی هه‌ڵكه‌وتووه، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ته‌نیا زیانی به دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر زه‌وی گه‌یاند و حكوومه‌تی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه وێستگه‌كه سه‌لامه‌ته.
له ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازیدا ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی ئه‌و چه‌كه‌یه كه ده‌توانێت ئه‌و جۆره وێستگانه له قووڵایی زه‌وی له ناو ببات، چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بوون تا فڕۆكه‌ی B2 و بۆمبه‌كه به‌كار بهێنێت.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی حوزه‌یران كه ده‌یه‌م رۆژه جه‌نگ ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه‌ریكا له رێی فڕۆكه‌كه جگه له فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هانیشی كرده ئامانج و پێشبینی ده‌كرێت كۆتایی به‌و وێستگانه هاتبێت.