موجته‌با خامنه‌یى، به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه داده‌نرێت، زۆرترین هه‌ژموونى به‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه ئاینییانه هه‌یه له ئێران، كه عه‌لى خامنه‌یى باوكى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات. موجته‌با خامنه‌یى، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى وه‌ك كاندیدى چاوه‌ڕوانكراو سه‌یرى ده‌كرێت بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى باوكى له سه‌ركردایه‌تیى كۆمارى ئیسلامى.
موجته‌با خامنه‌یى، پیاوێكى ئاینیى پله مامناوه‌نده، له‌سه‌ر ده‌ستى كۆمه‌ڵێك پیاوانى ئاینى موحافیزكار له حه‌وزه‌ى قوم خوێندوویه‌تى، ئه‌ویش موحافیزكاره، پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران هه‌یه، ئه‌و هێزه‌یش راسپێردراوه به پاراستنى كۆمارى ئیسلامى كه خامنه‌یى له ساڵى 1989وە به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.
موجته‌بای ته‌مه‌ن 55 ساڵ، پله‌ى "حوجه‌ى ئیسلام" هه‌ڵده‌گرێت، هه‌رگیز پۆستێكى فه‌رمیى له حكوومه‌تى ئێران نه‌بووه، به‌ڵكو له‌پشت په‌رده‌وه هه‌ژموونى خۆى به‌كارهێناوه به‌و سیفه‌ته‌ى پاسه‌وانى باوكیه‌تى، رۆڵى موجته‌با جێى مشتومڕه له ئێران، ره‌خنه‌گرانیش هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تى خێزانى ناكه‌ن له وڵاتێك کە ده‌سه‌ڵاتى شاى خستووه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یش تا ساڵى 1979 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانى ده‌كرا، خودى خامنه‌ییش دژایه‌تیى بیرۆكه‌ى شوێنگرتنه‌وه‌ى خێزانى كردووه.
له ساڵى 2019ـەوە وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر موجته‌با سه‌پاندووه، چونكه نوێنه‌رایه‌تیى رابه‌رى باڵا ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڵنه‌بژێردراوه و له هیچ پۆستێكى حكوومى دانه‌مه‌زراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له نووسینگه‌كه‌ى باوكى كار ده‌كات. وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ماڵپه‌ڕى خۆى ده‌ڵێ، "خامنه‌یى هه‌ندێك لە به‌رپرسیاریەتییەكانى به موجته‌با داوه، هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قی قودسى سوپاى پاسداران و باسیج هه‌یه". باسیجیش هێزێكى چه‌كدارى سه‌ر به سوپاى پاسدارانه، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، "ئه‌و پێوه‌ندییەى موجته‌با، بۆ به‌هێزكردنى خواسته‌كانى باوكیه‌تى له تێكدانى سه‌قامگیریى ناوچه‌كه و ئامانجه سه‌ركوتكاره‌كانى له ناوخۆدا".
سه‌رچاوه‌كان به رۆیته‌رزیان گوتووه، له ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا موجته‌با پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ پاسداران دروست كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكى زیاترى له هه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ى سیاسى و ته‌ناهیى پێداوه.
موجته‌با ئامانجى خۆپیشانده‌ران بوو له ساڵى 2009، به تایبه‌تى دواتریش له‌و چه‌ند مانگه‌ى كه خۆپیشانده‌ران به هۆى مردنی كچێكه‌وه "ژینا ئه‌مینى" له‌لای پۆلیسه‌وه، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان له 2022، ژینا گوایه سه‌رپێچى رێساكانى جلوبه‌رگى كردووه بۆیه گیرا.
موجته‌با له‌و گردبوونه‌وانه ده‌ركه‌وت كه پشتیوانى رژێم بوون، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر قسه ناكات، ساڵى رابردووش ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كرایه‌وه، موجته‌با باسى راگرتنى وانه‌كانى فیقهى ئیسلامى ده‌كات كه له قوم ده‌خوێنرێن، بۆ دیاركردنى هۆكارى ئه‌مه‌ش مشتومڕێكى زۆر كرا. موجته‌با تا راده‌یه‌كى زۆر له باوكى ده‌چێت و عه‌مامه‌ى ره‌ش ده‌كاته سه‌رى، ئه‌مه‌یش وەک ئاماژه‌یه‌ك گوایه ئه‌و له سه‌یده‌كانه "ده‌چێته‌وه سه‌ر رۆڵه‌كانى پێغه‌مبه‌ری ئیسلام".
ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن، موجته‌با ئاماده‌یى ئاینیى نییه بۆ ئه‌وه‌ى له پۆستى رابه‌رى باڵا بێت، چونكه ئه‌و پله‌ى حوجه‌ى ئیسلامیى هه‌یه، ئه‌مه‌ش نزمترین پله‌یه به به‌راورد به ئایه‌توڵا كه باوكى و خومه‌ینى پێى گه‌یشتوون. به‌ڵام هێشتا موجته‌با به‌هێزترین كاندیده دواى مردنى ئیبراهیم ره‌ئیسى له رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه له ساڵى 2024، كه ئه‌ویش دیارترین كاندید بوو.
رێگه‌ى به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تى
سێ برووسكه‌ى دیپلۆماسى له ساڵى 2007 نووسراون کە ویكلیكس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به سێ سه‌رچاوه‌ى ئێرانى ده‌كات، باس له‌وه ده‌كه‌ن موجته‌با له رێگه‌كه‌ى به خامنه‌یى ده‌گات، موجته‌با به ڕووى به‌ره‌ى ریفۆرمخوازانى ئێران راوه‌ستا، كه پێیان باشه هاوكارى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا بكرێت، ئه‌م به‌ره‌یه‌ش خۆى له محه‌مه‌د خاته‌مى و حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكانى پێشوو دەبینێتەوە، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستێكى فراوان بڕواى ئه‌وه هه‌یه، موجته‌با له پشت سه‌ركه‌وتنى له‌ناكاوى مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بووه له هه‌ڵبژاردنى 2005، مه‌هدى كه‌رووبى پیاوى ئاینیى ریفۆرمخواز كه ئه‌ویش كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى بوو له 2005، ئه‌وكات نامه‌یه‌كى بۆ خامنه‌یى ناردبوو، تێیدا ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕێت له رۆڵى موجته‌با له پشتیوانیى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد.
خامنه‌یى ئه‌وكات ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ره‌ت كرده‌وه، هه‌روه‌ها پشتیوانیى موجته‌با له نه‌ژاد له ساڵى 2009 كه بۆ جارى دووه‌م له هه‌ڵبژاردن ده‌رچوو بوو، بووه هۆى ناڕه‌زایى دژى حكوومه‌تى ئێران، هێزه‌كانى باسیج و هێزه ته‌ناهییه‌كانى تر به توندى سه‌ركووتى ناڕه‌زاییه‌كانیان كرد.
هاوسه‌رى موجته‌با، كچى یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه توندڕه‌وه‌كانه، ئه‌ویش غولام عه‌لى حه‌داد عادله، كه سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مان بوو، موجته‌با له ساڵى 1969 له شارى مه‌شهه‌د له‌دایك بووه، له‌لاى باوكى گه‌وره بووه و هاوكاریى باوكى ده‌كرد له فه‌رمانده‌یى ئۆپۆزسیۆنى دژ به شا، هه‌روه‌ها له گه‌نجێتى به‌شداریى شه‌ڕى ئێران-عێراقى كردووه.
له‌سه‌ر هێڵى باوك
عه‌لى خامنه‌یى نزیكه‌ى 40 ساڵ وه‌ك باڵاترین رابه‌رى ئێران به‌شدار بووه، له بنیادنانى هێزێكى شیعه كه ركابه‌رى ده‌وڵه‌تانى سوننه له كه‌نداو ده‌كات و دژایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌كات. له ناوخۆ چه‌ندان شڵه‌ژان و ناڕه‌زایى سه‌ركوت ده‌كات، سه‌ره‌تا خامنه‌یى ره‌ت ده‌كرایه‌وه، گوایه لاوازه و شوێنگره‌وه‌یه‌كى چاوه‌ڕوانكراو نییه بۆ دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئیسلامیى "خومه‌ینى"، كه‌چى ده‌ستى له ده‌سه‌ڵات گیر بوو، بووه بڕیارده‌رێكى ته‌نیا له ئێران‌دا.
ئه‌وكات خامنه‌یى نازناوى ئایه‌توڵاى نه‌بوو، له‌ژێر سایه‌ى خومه‌ینى مامۆستاى ده‌ژیا، به‌ڵام دامه‌زراوه‌یه‌كى ته‌ناهیى دانا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئاینیش بسه‌پێنێ، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر سه‌رۆكه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى ئێران‌دا سه‌پاند. بره‌وى به ته‌كنه‌لۆجیاى ئه‌تۆمى دا و هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێى له ناوچه‌كه بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له فه‌له‌ستین به پشتیوانیى ئێران له حه‌وتى ئۆكتۆبه‌ری 2023 هێرشى كرده سه‌ر ئیسرائیل، هه‌ژموونى ناوچه‌یى خامنه‌یى لاواز ده‌بێت و ئیسرائیل چه‌ندان زه‌برى له گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانى ئێران داوه، له حه‌ماسه‌وه بگره تا حزبوڵا و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و میلیشیاكانى شیعه له عێراق. هه‌روه‌ها به‌شار ئه‌سه‌د له كۆتایى ساڵى رابردوو كه‌وت، كه هاوپه‌یمانى به‌هێزى ئێران بوو.
خامنه‌یى ته‌مه‌ن 86 ساڵ، له ساڵى 1989وه فه‌رمانڕه‌وایى ئێران ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتێكى ره‌هاى هه‌یه به‌سه‌ر حكوومه‌ت و سوپا و دادوه‌رى. هه‌رچه‌نده به‌رپرسان هه‌ڵده‌بژێردرێن و كاروبارى وڵات به‌ڕێوه ده‌بن، به‌ڵام وڵاته‌كه له سیاسه‌تی سه‌ره‌كى و به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندیى به ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، بێ ره‌زامه‌ندى ئه‌و نه‌بێ تێپه‌ڕ نابێت.
خامنه‌یى شێوازی فه‌رمانده‌یى تێكه‌ڵ له نێوان توندڕه‌وى ئایدۆلۆجى و رێبازى كردارى ستراتیجى په‌یڕه‌و ده‌كات، گله‌ییه‌كى زۆر له رۆژئاوا ده‌كات به تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا، به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كات هه‌وڵ ده‌دات رژێمى ئێران بگۆڕێت، به‌ڵام كاتێك چاره‌نووسى كۆمارى ئیسلامى ده‌كه‌وێته دووڕیانێكه‌وه، ئه‌وا خامنه‌یى ئاماده‌یه سازش بكات.
بۆ یه‌كه‌مجار خامنه‌یى له ساڵى 2013 باسى له "نه‌رمونیانى پاڵه‌وانانه" كرد بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌ندێك سازشى ورد، بەمەبەستى هێنانه‌دى ئامانجه‌كانى، ئه‌مه‌ش لاساییكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى خومه‌ینى بوو له ساڵى 1988 كاتێك بڕیارى وه‌ستاندنى جه‌نگى له‌گه‌ڵ عێراق په‌سەند كرد، دواى ئه‌وه‌ى هه‌شت ساڵ بوو هه‌ڵگیرسا بوو.
خامنه‌یى به وریایى پشتیوانیى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمیى 2015ى كرد، كه ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزى دنیا ئه‌نجامی دابوو، چونكه پێی وابوو ئه‌مه؛ پێویسته به كه‌مكردنه‌وه‌ى سزاكان و پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى ئابووریى ئێران سه‌قامگیر بێت، خۆیشى چه‌پۆكى له ده‌سه‌ڵات به‌هێزتر بێت. له ئادارى رابردوو، رووبه‌ڕووى هه‌مان كێشه بووه‌وه كاتێك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گوتى، نامه‌یه‌كى بۆ خامنه‌یى ناردووه بۆ تاوتوێكردنى نوێى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى، تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى كرده‌ى سه‌ربازى كرد ئه‌گه‌ر هاتوو دیپلۆماسییه‌ت نه‌یتوانى خواسته ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران جڵه‌و بكات.
ئێران ده‌ڵێ، پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستى ئاشتییه، كه‌چى رۆژئاوا گومانى ئه‌وه ده‌كات به نهێنى په‌ره‌ى به جه‌نگى ئه‌تۆمى دابێت، ئیسرائیلیش ئه‌مه بۆ بوونى خۆى به هه‌ڕه‌شه ده‌زانێت. تره‌مپ له 2018 له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كشایه‌وه، كۆمه‌ڵێك سزاى توندى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، ئێرانیش به‌وه وه‌ڵامى دایه‌وه، به‌ره‌به‌ره پێشێلى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمیى ده‌كرد.
راسپارده‌كان چین؟
خامنه‌یى به‌و سیفه‌ته‌ى خاوه‌نى وشه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له رژێمى ئاڵۆزى ئێران، كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى پیاوانى ئاینى و دیموكراتییه‌كى سنووردار وه‌ستاوه. خامنه‌یى ماوه‌یه‌كى درێژه هه‌وڵى گره‌نتى ئه‌وه ده‌دات، هیچ گرووپێك ته‌نانه‌ت نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانى هه‌ژموونى ئه‌وه‌یان نه‌بێت رێگریى لێ بكه‌ن له هه‌ڵوێستى دژ به ئه‌مه‌ریكا، به تێڕوانین له‌وه‌ى ئه‌و خه‌سڵه‌ته ئاینییانه‌ى خومه‌ینى نییه، خامنه‌یى چه‌ندان جار په‌ناى بۆ په‌یكه‌ربه‌ندى ته‌ناهیى ئاڵۆز بردووه له سوپاى پاسداران و هێزى باسیجى نیمچه‌سه‌ربازیى ئاینى، كه سه‌تان هه‌زار خۆبه‌خش له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ سه‌ركوتكردنى ئۆپۆزسیۆن.
ده‌سه‌ڵاتى خامنه‌یى پشت به ئیمپراتۆریه‌تى دارایى نیمچه‌حكوومى ده‌به‌ستێت کە به "ستاد" ناسراوه، قه‌باره‌ى كاره‌كانى ده‌گات به ده‌یان ملیار دۆلار، هه‌مووى راسته‌وخۆ له خزمه‌تى خامنه‌یى دایه و له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و زۆر گه‌وره بووه، هه‌روه‌ها چه‌ندان ملیار دۆلار له سوپاى پاسداران وه‌به‌رهێنانى بۆ كراوه له گرێبه‌سته‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریى میلیشیا شیعه‌كان بدرێت له عێراق، لبنان، یه‌مه‌ن و پشتیوانى ئه‌سه‌دیش له سووریا.
توێژه‌ران له ده‌ره‌وه‌ى ئێران وێنه‌ى خامنه‌یى به‌مشێوه‌یه نیشان ده‌ده‌ن، پیاوێكه خاوه‌ن بیرێكى تونده، سڵ ده‌كاته‌وه و له خیانه‌ت ده‌ترسێ، ئه‌و له ئه‌نجامى هه‌وڵێكى كوشتن تووشى نیگه‌رانى بووه كه هه‌وڵه‌كه‌ش له 1981 بوو، له ئه‌نجامى ئه‌م رووداوه‌ش تووشى ئیفلجى بوو له قۆڵى راستى. به‌گوێره‌ى ژیاننامه‌ى فه‌رمی، خامنه‌یى له ساڵى 1963دا تووشى ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى توند بووه، كه ئه‌وكاته ته‌مه‌نى 24 ساڵ بووە، له‌و قۆناغه‌یش چه‌ندان سزاى گرتنى وه‌رگرتووه، به‌هۆى چالاكییه سیاسییه‌كانى له دژى رژێمى شا.
له دواى شۆڕشى ئیسلامى، كاتێك بریكارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بوو، زۆر نزیك كه‌وته‌وه له سوپاى پاسداران و بەتایبه‌تى له ماوه‌ى جه‌نگى ئێران و عێراق، كه نزیكه‌ى ملیۆنێك كه‌س له‌و جه‌نگه له هه‌ردوولا كوژران، خامنه‌یى به پشتیوانى خومه‌ینى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى به‌ده‌ست هێنا. كاتێكیش خومه‌ینى وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى خۆى دیارى كرد، بابه‌تێكى له‌ناكاو بوو، چونكه وه‌ك خومه‌ینى جه‌ماوه‌رى نییه و تواناى ئاینیى زۆر نییه.
كه‌ریم سجادپوور له دامه‌زراوه‌ى كارنگى بۆ ئاشتیى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێ، "رێكکه‌وتێكى مێژوویى بوو سه‌رۆكێكى لاواز ببێته رابه‌رێكى لاواز له سه‌ره‌تادا، دواتریش ببێته به‌هێزترین پێنج كه‌سایه‌تیى ئێران، له سه‌د ساڵى رابردوودا".