تولسى گابارد به‌ڕێوه‌به‌رى ئێسته‌ى ئاسایشى نيشتمانى ئه‌مه‌ریكا و جورج تینت به‌ڕێوه‌به‌رى CIA له ساڵى 2003
هێشتا لێكه‌وته‌ى هێرشه ئاسمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران، له ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كان و كۆشكى سپى مشتومڕێكى زۆرى له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ بوونى هه‌ڵسه‌نگاندنى دژ به یه‌ك بۆ ئاستى ئه‌و زیانه‌ى به‌ر پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ بوونى مه‌ترسییه‌ك له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و شكسته هه‌واڵگرییه‌ى له جه‌نگى عێراق له 2003 رووی دا.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وه‌ها باسى هێرشه‌كانى كرد، گوایه دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى به ته‌واوى له‌ناو بردووه. دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه هێرشه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، "زه‌برێكى توندیان" له تواناى ئه‌تۆمى ئێران داوه. له به‌رانبه‌ردا ئاژانسه‌كانى هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆیان ئه‌نجامى جیاوازییان خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌ڵسه‌نگاندنى دژ به‌یه‌كتر
راپۆرتى سه‌ره‌تایى له‌لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵگریى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا "DIA" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و راپۆرته پشتى به‌و زانیارییانه به‌ستووه كه له ماوه‌ى 24 سه‌عاتى یه‌كه‌م له دواى هێرشه‌كانى سه‌ر سێ وێستگه‌كه به‌ستووه "فۆدرۆ، نه‌ته‌نز، ئه‌سفه‌هان" راپۆرته‌كه له‌وه پوخت كراوه‌ته‌وه، ئاستى كاولكارى له نێوان "مامناوه‌ند و تونده"، پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێرانیش به‌و هێرشانه ته‌نیا چه‌ند مانگێك دوا ده‌كه‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راپۆرته‌كه هۆشداریى ئه‌وه‌ى داوه ئه‌و ئه‌نجامانه "له رووى متمانه‌وه لاوازن"، چونكه زانیارییه‌كان تازه‌ن و ئه‌گه‌رى هه‌یه وێستگه‌ى تر هه‌بن هێشتا نه‌كراونه‌ته ئامانج یانیش ئاشكرا نین.
ئاژانسى هه‌واڵگریى ناوه‌ندى "CIA" دواى چه‌ند رۆژێك له هێرشه‌كه، راپۆرتێكى جیاوازى پێشكه‌ش كردووه، جۆن راتكلیف به‌ڕێوه‌به‌رى سى ئاى ئه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه زانیارییه‌كانیان نوێ و باوه‌ڕپێكراون. سى ئاى ئه‌ى ده‌ڵێ، "ژماره‌یه‌ك وێستگه به ته‌واوى تێكدراون". بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵ به كه‌ڵكى نۆژه‌نكردنه‌وه نایه‌ن. ئاژانسه‌كه وه‌ها وه‌سفى سه‌رچاوه‌كانى ده‌كات كه له‌ڕووى مێژووییه‌وه جێگه‌ى متمانه‌ن.
وێستگه به ئامانجگیراوه‌كان: فۆردۆ، نه‌ته‌نز، ئه‌سفه‌هان
هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كرابوونه سه‌ر وێستگه‌ى فۆردۆ، ئه‌و وێستگه‌یه له ژێر شاخ دامه‌زراوه، به سه‌تان مه‌تر به كۆنكرێت پته‌و پارێزراوه. به‌گوێره‌ى هه‌ندێك مه‌زنده، هه‌ر زیانێكى مامناوه‌ند به‌و وێستگه‌یه بگات، ئه‌وا له كارى ده‌خات. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه ئێران به‌منزیكانه ناتوانێ ده‌ست به پرۆسه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم بكاته‌وه.
هه‌ندێك له هێرشه‌كان كرابوونه سه‌ر وێستگه‌ى نه‌ته‌نز، ناوه‌ندى سه‌ره‌كى پیتاندنى یۆرانیۆم، چه‌ندان هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر ئه‌و وێستگه‌یه ئه‌نجام درا، ده‌گوترێت ورد و توند بوون، به‌ڵام سه‌رنجى سه‌ره‌كى بۆ سه‌ر وێستگه‌ى ئه‌سفه‌هان بوو، كه به كار ده‌هێنرێت بۆ گۆڕینى گازى یۆرانیۆم بۆ ماده‌ى ره‌ق، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌كارهێنان له پیشه‌سازى بۆمبى ئه‌تۆمى.
كۆكراوه‌ى یۆرانیۆم و ئامێره‌كانى سه‌نتریڤیوژن Centrifugation
سه‌ره‌ڕاى قه‌باره‌ى وێرانكارییه‌كه، هه‌ندێك له شاره‌زایان پرسیار له مه‌وداى كاریگه‌رى زه‌بره‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له سایه‌ى بوونى هه‌ندێك راپۆرت كه ده‌ڵێن ئێران بڕێكى زۆرى یۆرانیۆمى پیتێنراوى به‌ر له هێرشه‌كان گواستووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى باس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تاران ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته به‌شێك له چالاكییه‌كانى له‌و سێ وێستگه‌یه وه‌ستاندووه، ئه‌مه‌ش گومان له كاریگه‌ریى زه‌بره‌كان ده‌كات كه بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاریى پرۆگرامى ئه‌تۆمى كرابوون. هه‌روه‌ها هیچ ئاژانسێكى هه‌واڵگری یه‌كلای نه‌كردووه‌ته‌وه تونێل و ده‌روازه‌كانى فۆردۆ به ته‌واوى وێران بووبن. ئه‌مه‌یش ده‌رگه له به‌رده‌م ئێران ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له تواناكانى بگێڕێته‌وه.
ناكۆكى سیاسى و هه‌واڵگری
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تى ئه‌وانى له دیموكراتییه‌كانن، گومان له لێدوانى فه‌رمیى كۆشكى سپى ده‌كه‌ن. مارك وارنه‌ر سیناتۆر ده‌ڵێ، "گێڕانه‌وه‌كانى هه‌واڵگرى كه‌موكوڕى هه‌یه و به سیاسى كراون، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه مایه‌ى نیگه‌رانییه". وارنه‌ر هۆشداریى ده‌دات سیناریۆى یاریكردن به زانیارییه‌كان دووباره نه‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ر له داگیركردنى عێراق له ساڵى 2003 رووى دا.
سیناریۆى عێراق له 2003
له ساڵى 2003 یاریكردنى ئه‌مه‌ریكى به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌باره‌ی خاوه‌ندارێتیى عێراق بۆ چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ، یه‌كێكه له دیارترین نموونه‌كان بۆ به‌كارهێنانى زانیاریى هه‌واڵگرى بۆ ئامانجى سیاسى. به‌ر له شه‌ڕى عێراق، حكوومه‌تى ئه‌و كاتى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیى جۆرج بۆش، زنجیره‌یه‌كى بانگه‌شه‌ى بڵاو كرده‌وه گوایه به راپۆرتى هه‌واڵگرى به‌سترابوون، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى رژێمى عێراق به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌دام حوسێن، پرۆگرامێكى نهێنى هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانى چه‌كى كیمیایى و بایۆلۆجى و ئه‌تۆمى. ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى راسته‌وخۆ دانرا بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، كه‌چى دواى داگیركردنى عێراق، ده‌ركه‌وت ئه‌و بانگه‌شانه له‌سه‌ر زانیاریى ناته‌واو دروست كراون، به‌شێوه‌یه‌كى گومڕاكه‌ر لێكدانه‌وه‌یان بۆ كراوه.
ئه‌وكات حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا راپۆرته هه‌واڵگرییه لاوازه‌كانى گه‌وره كردبوو، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندانه‌ى فه‌رامۆش كردبوو كه له هه‌مان ده‌زگاى هه‌واڵگرى هه‌بوو. ئه‌مه‌ش وایكرد له متمانه‌ى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى كه‌م بكرێته‌وه و گفتوگۆیه‌كى فراوان له ئه‌مه‌ریكا و دنیا بێته ئاراوه، له‌باره‌ى به سیاسه‌تكردنى زانیارى هه‌واڵگرى له به‌رژه‌وه‌ندیى ئامانجه سه‌ربازییه‌كان.