جووتیاران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى كاڵه‌ك له هه‌رێمى كوردستان هێنده زۆر بووه ده‌توانین وڵاتانى دوروبه‌ریش به به‌رهه‌مى كوردستان بژیه‌نین، ئه‌وان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هه‌رێمى كوردستان له كه‌رتى كشتوكاڵ و به‌رهه‌م هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه، ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جووتیار رزگارى بێت له‌و قه‌له‌قییه‌ى كه به‌هۆى ساغنه‌كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان و زیان تووشى ده‌بێت.
له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو ئاستى به‌رهه‌مى ناوخۆ بۆ هه‌موو به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان به‌ڕێژه‌ى %50 زیادی كردووه و زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كان و به‌تایه‌تیش سه‌وزه و ته‌ڕه كاڵه‌كان، كوردستان گه‌یشتووه‌ته خۆبژێویه‌كى راده‌به‌ده‌ر به جۆرێك له مانگى ئایاره‌وه كه به‌رهه‌مه‌كان پێده‌گه‌ن تا مانگى تشرینى دووه‌م كوردستان پێویستى به هاورده نابێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌شى ده‌ره‌وه و عێراقیش به‌تایبه‌ت هه‌نارده ده‌كات.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌رهه‌مى كاڵه‌كى ئه‌مساڵ له راده‌به‌ده‌ر زۆره و پێشبینى ئه‌وه‌شمان ده‌كرد كاڵه‌ك به‌رهه‌مێكى زۆرى هه‌بێت، كاڵه‌كى ئه‌مساڵى هه‌رێم به‌شى هه‌موو عێراق و هه‌نارده‌ش بۆ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌رهه‌مێكى زۆر، جووتیارمان هه‌یه به سه‌دان دۆنم زه‌وى به كاڵه‌ك چاندووه، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر جووتیاره به‌رهه‌مه‌كه پێبگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌شى له‌سه‌ر حكوومه‌ت و لایه‌نى پێوەندارە بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان بدۆزێته‌وه، له‌م كاته‌ى ئێستا ئه‌وه‌ى بۆ جووتیار گرنگه ئه‌وه‌یه بازاڕێك هه‌بێت بۆ ساغكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تووشى زیان نه‌بێت.
روونی كرده‌وه، هه‌تا ئێستا بازاڕێكمان نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى كاڵه‌ك به هه‌زاران هه‌زار تۆ‌ن كاڵه‌ك هه‌یه و له زه‌وییه‌كان لێنه‌كراونه‌ته‌وه چونكه پاره ناكات، له عه‌لوه‌كان كیلۆى به 175 دینار بۆ 200 دیناره، تۆنى 175 هه‌زار دینار ده‌كات، بۆ جووتیار پاره‌یه‌كه كه هه‌قى ماندووبوونه‌كه‌شى نییه، جگه له‌و خه‌رجییه‌ى كه ساڵانه ده‌یكات تا پێگه‌یشتن و لێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى، ئه‌مساڵ هێنده به‌رهه‌مى كاڵه‌ك زۆره به‌راورد به ساڵى رابردوو به رێژه‌ى %70 زیادی كردووه، ده‌شتى شاره‌زوور به‌ته‌نیا خۆى به‌شى هه‌موو كوردستان و عێراق كاڵه‌كى تێداكراوه، جگه له پێنجوێن و راپه‌ڕین و ده‌شتى هه‌ولێر و ناوچه‌كانى تر.
ئه‌و باسى له‌وه‌ش كرد، چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ین بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى كاڵه‌ك بدۆزرێته‌وه، جووتیارێكى زۆر كاڵه‌كه‌كانیان له زیاندایه، له چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كى فراوان به‌رهه‌مى كاڵه‌ك پێده‌گات و به‌رهه‌مێكى زۆر ده‌چێته بازاڕه‌وه، ئه‌گه‌ر بازاڕێك نه‌بێت ره‌نگه كاڵه‌ك هه‌ر پاره نه‌كات، جووتیار هه‌قى لێكردنه‌وه‌كه‌شى ده‌ستناكه‌وێته‌وه كه كرێكار ده‌یڕنێت.
ئه‌نوه‌ر ره‌حمان، جووتیارى ده‌شتى مۆریاس به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ جووتیاران گرنگى زۆریان به به‌رهه‌مى كاڵه‌ك داوه، ده‌شتى مۆریاس و زه‌ڵێ به كاڵه‌ك به‌ناوبانگه، جووتیارێكى زۆر كاڵه‌كیان كردووه و له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى كه‌م به‌رهه‌م پێده‌گات، ئه‌و كاڵه‌كه‌ى له كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت باشترین و كوالێتیترینه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گرفتێكى هه‌بێت، ده‌توانین عێراق به كاڵه‌كى هه‌رێم بژیه‌نین، به سه‌دان جووتیار له‌و سنوره كاڵه‌كیان چاندووه به هه‌زاران دۆنم و به ده‌یان هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌م.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى كاڵه‌كه‌و رۆژانه به ده‌یان بارهه‌ڵگرى پیكاب كاڵه‌ك ده‌هێنرێنه عه‌لوه، به‌رهه‌مێكى زۆر هه‌یه، هێشتا به‌ته‌واویش له هه‌موو ناوچه‌كان كاڵه‌ك پێنه‌گه‌یشتووه، كاڵه‌كێكى زۆر هه‌یه زیاتره له پێویستى ناوخۆ.
وشه/ هۆشیار عه‌لى