له دوێنێوه كه ده‌ست به كشانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ئێران كراوه، دۆخێكی نوێی سیاسی پێوه‌ست به پرسی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه ئاژانسه‌كه به‌ره‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی له دژی ئێران هه‌نگاو بنێت.
له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ساڵی 2015 كه له نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك مۆر كرا، كۆمه‌ڵێك مه‌رج به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنران و له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ندێك رێكار ده‌ستنیشان كران له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن ئێران، ئه‌وا پێویسته كۆی سزاكان بگه‌ڕێنرێنه‌وه.
له ساڵی 2018 ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به سه‌پاندنی زۆرترین سزا و گوشار دژی ئێران كرد و ئه‌مه تا كۆتایی خولی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی سزاكانی ده‌ست پێ كرده‌وه، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ده‌ستی به دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد، به‌ڵام تا ئێسته به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتووه.
دوای ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل له 13ی مانگ كردیه سه‌ر ئێران و دوای ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له 22ی مانگی حوزه‌یران كردیه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه و جگه له‌وه‌ی كه هه‌موو هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵپه‌ساردووه، دوێنێ كارمه‌نده‌كانی ئاژانسه‌كه‌یش ئێرانیان به‌جێهێشت.
یه‌كێك له هه‌ڵوێسته روونه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌وه بووه، مه‌یلی ئه‌وه‌ی نییه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات، چونكه كۆتایی به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی هێناوه و دواین هه‌ڵوێستی تره‌مپیش وێڕای پێداگریی له سه‌ركه‌وتووبوونی هێرشه‌كه، ئه‌و گومانه‌ی خستووه‌ته روو له‌وانه‌یه ئێران له شوێنی تر ده‌ست به پیتاندن بكاته‌وه.
تۆپه‌كه ئێسته له گۆڕه‌پانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمییه و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه نیگه‌رانه له‌وه‌ی بێ گوێدان به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی 2015، ئێران هه‌نگاوی مه‌ترسیدار بنێت.
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هێشتا له رووی یاساییه‌وه كاری پێ ده‌كرێت و تا ئێسته دوو پێشێلكاری هه‌بووه، یه‌كه‌میان ئه‌مه‌ریكا بووه كه له 2018 له رێككه‌وتن هاته ده‌ره‌وه و دووه‌میان ئێران بووه كه پیتاندنی بۆ سه‌رووی 60% به‌رز كرده‌وه و ئه‌و قه‌یرانه نوێیه‌ی هێنایه كایه‌وه. هه‌ڵوێستی ئێران زیاتر دژی ئه‌مه‌ریكا بووه، له كاتێكدا سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی و رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كردووه.
به‌پێی بڕگه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی 2015، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی رێككه‌وتن هه‌ستی كرد لایه‌نه‌كه‌ی تر سه‌رپێچی كردووه، ده‌توانێت له لیژنه‌ی هاوبه‌ش سكاڵا تۆمار بكات كه دامه‌زراوه‌یه‌كی چاودێره به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
لیژنه‌كه 15 رۆژ كاتی هه‌یه تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كه‌ی پێ چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا راده‌ستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بسپێرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش پێیان چاره‌سه‌ر نه‌بوو، راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كرێت كه به گشتی 35 رۆژی بۆ ته‌رخان كراوه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش 30 رۆژ كاتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌پاندنی سزاكان بخاته ده‌نگدانه‌وه و به پێی مه‌رجه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی دژی سزاكان به‌كار هێنا، ئه‌وا كاریگه‌ریی نابێت و سزاكان به بێ ده‌نگدانیش ده‌توانن به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنرێنه‌وه.
دواین جار له 11ی حوزه‌یران دوو رۆژ به‌ر له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، بڕیارنامه‌ی پێشنیازكراوی سێ وڵاتی ئه‌وروپا له دژی ئێرانی په‌سند كرد كه 19 ئه‌ندام به به‌ڵێ و سێ ئه‌ندام به نه‌خێر ده‌نگیان پێی دا و 11 ئه‌ندامیش به بێلایه‌ن ده‌نگیان دا و دواجار بڕیارنامه‌كه په‌سند كرا. هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی رافائێل گرووسی، باسیان له‌وه كردبوو كه ئێران پێشێلی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردووه و ئه‌مه‌ریكاش پاڵپشتیی خۆی له‌و داوایه‌ی ئه‌وروپا راگه‌یاندبوو.
له بڕیارنامه‌كه‌دا داوا له ئێران كراوه به بێ هیچ مه‌رجێك ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئاژانس به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه كه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ئاشتیخوازانه‌ن.
ئێسته ئێران گومانێكی زۆری له‌سه‌ره و راسته بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی له‌ناو براون، به‌ڵام توانای هه‌یه دووباره ده‌ست به پیتاندن بكاته‌وه، جگه له‌مه 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی شاردووه‌ته‌وه كه لای ئاژانس زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر ئێران هاوكارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره سزاكان دووباره به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنرێنه‌وه كه زۆر كاریگه‌رتر و قورس‌تر له سزاكانی ئه‌مه‌ریكان و ده‌توانێت ئابووریی ئێران داڕمێنێت.