سەربازێکی ئۆکرانی درۆنێکی شەڕکەر لە بەرەکانی جەنگ دەفڕێنێت، نیسانی 2025. سەرچاوە: ڕوەیتەرز
پێویسته پنتاگۆن وانه له ئیسرائیل و ئۆكرانیا وه‌ربگرێت
له دوو هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران، هه‌ریه‌كه له سوپای ئیسرائیل و ئۆكرانیا ئۆپراسیۆنی ورد و بوێرانه‌یان ئه‌نجام دا كه له مێژووی هاوچه‌رخی سه‌ربازی وێنه‌یان نه‌بووه. له یه‌كی حوزه‌یران، كیێڤ "ئۆپراسیۆنی تۆڕی جاڵجاڵۆكه"ی خسته كار، به سه‌تان درۆنه‌وه چووه قووڵایی سنووری ڕووسیا و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 11 فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی مۆسكۆی تێك‌شكاند یان زیانی گه‌وره‌ی لێدان. دواتر ئیسرائیل له 13ی هه‌مان مانگ، "ئۆپراسیۆنی شێری ڕاساو"ی ده‌ست پێ كرد كه تێیدا درۆنی هێرشبه‌ری یه‌كسه‌ره‌ی به‌كار هێنا كه به قاچاخ پارچه‌كانی برابوون بۆ ناو خاكی ئێران، بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌سه‌ر ئاسمانی ئێران. له هه‌ردوو نموونه‌دا، درۆنی هه‌رزانباو توانی سیستمی چه‌كی وه‌ها له‌ناو ببات كه ده‌یان و بگره سه‌تان ملیۆن دۆلاریان تێ چووبوو و دروستكردنیان چه‌ندان ساڵی تێچووه.
ئه‌م دوو سه‌ركه‌وتنه بێ وێنه‌یه پێمان ده‌ڵێن شێوازی شه‌ڕكردن گۆڕاوه. ڕاسته، هێشتا هه‌ریه‌كه له ته‌لئه‌بیب و كیێڤ پشت به چه‌ك و شێوازی باو و گران ده‌به‌ستن، ئیسرائیل بۆ نموونه، له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی پشتی به فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری جه‌نگیی پێشكه‌وتوو به‌ست. به‌هه‌رحاڵ سوپای مۆدێرن، له سه‌رده‌می ئێسته بۆ سه‌ركه‌وتنی له سه‌نگه‌ر پشت به درۆنی پرۆگرامكراو به زیره‌كیی ده‌ستكرد ده‌به‌ستێت. نزیكه‌ی 70%ی قوربانییه‌كانی ئۆكرانیا درۆنه‌كانن. ئێرێك شمێت سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ پرسی زیره‌كیی ده‌ستكردن، ساڵی پار ڕای گه‌یاند كه درۆنی هه‌رزان وایكردووه هه‌ندێك جۆری چه‌ك وه‌ك تانك "بێ كه‌ڵك" ده‌ربكه‌ون، ئه‌و گوتی پێویسته ئه‌مه‌ریكا پشت له‌و چه‌كه كۆنانه بكات و له‌باتی درۆن بكڕێت. پێشتریش ئیلۆن مه‌سكی بلیۆنێر گوتبووی كه "دروستكردنی فڕۆكه‌ی F-35 كارێكی گه‌مژانه‌یه و درۆن ئاینده‌ی بواری سه‌ربازی دیاریی ده‌كات."
سه‌ره‌ڕای ئه‌م تێبینییانه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا زیاتر خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی چه‌كی كۆن و گرانبه‌هایه. ئۆپراسیۆنی چه‌كووشی نیوه‌شه‌و- ئۆپراسیۆنی مانگی حوزه‌یرانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كه نزیكه‌ی 125 فڕۆكه‌ی تێدا به‌كار هاتبوو، ده‌ریخست كه هێشتا ئه‌م چه‌شنه چه‌كانه باویان ماوه و بوونیان له سه‌نگه‌ردا پێویسته. به‌هه‌رحاڵ واشنتن ساڵانه بلیۆنان دۆلار له هێشتنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی تانك و فڕۆكه‌ی له چه‌شنی F-35 خه‌رج ده‌كات، له كاتێكدا ته‌نیا 500 ملیۆن دۆلاری له په‌ره‌پێدانی درۆنی هه‌رزان له ساڵی 2023دا خه‌رج كردووه. تازه‌گه‌ریی سه‌ربازیی به شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ره‌وپێش ده‌چێت، پێویسته پنتاگۆن له‌مباره‌یه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بگونجێنێت.
خۆت بگونجێنه یان كوژراوی
سوپای ئیسرائیل و سوپای ئۆكرانیا بۆیان سه‌لماندین كه فڕێدانی ڕه‌وه درۆنێك له ئاسمان چ ده‌ستكه‌وتێك ده‌خاته‌وه. ئۆكرانیا له ئۆپراسیۆنی تۆڕی جاڵجاڵۆكه چه‌ند ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌كار هێنا. یه‌كێك له ته‌كنه‌لۆجییه‌كان ڕێگه‌ی به درۆنه‌كان ده‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێوه‌ندیی به‌و كه‌سانه‌ش بپچڕایه كه كۆنترۆڵه‌كه‌یان له‌لا بوو، خۆكارانه به‌رده‌وامییان به فڕینیان بدایه، ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی تر بریتیی بوو له به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ناسینه‌وه‌ی شێوه و قه‌باره‌ی فڕۆكه ڕووسییه‌كان، بۆ ئه‌م پرسه‌ش سوودیان له‌و فڕۆكانه‌ی سۆڤییه‌ت بینیبوو كه له مۆزه‌خانه‌ی فڕۆكه‌وانیی ئۆكرانیان هه‌ڵگیرابوون. سه‌ركه‌وتنی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌ریخست كه به‌كارهێنانی چه‌كێكی وه‌ك درۆن، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر چه‌كه نه‌ریتییه‌كان.
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئیسرائیل هه‌مان شتی سه‌لماند. درۆنی ئیسرائیلی كه پێشتر پارچه‌كانیان بررابوون بۆ ناو خاكی ئێران و له‌وێ به‌یه‌كه‌وه به‌سترابوون، به ماوه‌یه‌كی كه‌م زۆربه‌ی سیستمه به‌رگرییه گرانباوه‌كانی تارانیان تێك‌شكاند.
ئه‌گه‌رچی زیانه‌كانی ڕووسیا له ئۆپراسیۆنه‌كه هێشتا به‌ڕوونی دیار نییه، به‌ڵان كیێڤ ده‌ڵێت زیاتر له 40 فڕۆكه‌یان تێكشكاندووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وا دابنێین ته‌نیا ئه‌و 11 فڕۆكه‌یه زیانیان به‌ركه‌وتووه كه وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرد پێشانیدان، هێشتا ڕووسیا گورزێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه. هه‌ر یه‌كێك له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا، نزیكه‌ی 330 ملیۆن دۆلار و هه‌روه‌ها هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بۆردمانكه‌ری ستراتیجی نزیكه‌ی 270 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه تێچووی هه‌ر درۆنێكی ئۆكرانی له نێوان 600 بۆ هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت، واته ته‌واو خه‌رجییه‌كانی كیێڤ خۆی له ده‌وروبه‌ری 117 هه‌زار دۆلار ده‌دات، ته‌نانه‌ت پاره‌ی هاژه‌ك (مووشه‌ك)ێكی ڕووسی نییه كه هه‌ر یه‌كێك له فڕۆكه تێكشكاوه‌كانی بتوانێت هه‌ڵیبگرێت. ئۆكرانیا ساڵانه ملیۆنان درۆن به‌رهه‌م دێنێت، له كاتێكدا ڕووسیا پێویستی به چه‌ندان ساڵه ته‌نیا زیانی گورزه‌كه‌ی كیێڤ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
چه‌كه گه‌وره‌كان ده‌رخه‌ن
له هه‌موو بارێكدا ستراتیجی سه‌ركه‌وتووی شه‌ڕ هه‌ردوو شێوازی كۆن و هاوچه‌رخ لێك ده‌دات. ژێرده‌ریایی پۆڵایین و فڕۆكه‌ی بۆمهاوێژی زه‌به‌لاح، زۆرجار ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه. ڕاسته ئیسرائیل بۆ تێكشكاندنی سیستمی به‌رگریی ئێران درۆنی به‌كار هێنا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بهاتایه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی نه‌ناردایه بۆ سه‌ر ئاسمانه‌كانی تاران، نه‌یده‌توانی ئه‌و هه‌موو ئامانجه ستراتیجییانه بپێكێت. له‌باره‌ی ئێرانیش، ته‌نیا به درۆن نه‌یده‌توانی زیان به ژێرخانی ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام درۆنه‌كان سه‌ریان له سیستمی به‌رگریی ته‌لئه‌بیب ده‌شێواند یان ماندوویان ده‌كرد تا هاژه‌كه‌كان كاری خۆیان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه درۆن ناتوانێت هه‌موو جۆره چه‌كێك هه‌ڵبگرێت. بۆ نموونه قورسیی ئه‌و بۆمبانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی گرت، نزیكه‌ی 30,000 پاوه‌ند بوو، چه‌كێكی له‌م جۆره ته‌نیا به فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی B-2 هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌و گورزه‌ی ده‌كرێت به بۆمبه‌كه بوه‌شێنرێت، كه‌مه‌رشكێنه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، درۆنی زۆر بێ پاڵپشتیی هێزێكی تۆكمه‌ی باو، هیچ ئه‌نجامێك نادات به‌ده‌سته‌وه. بۆ نموونه ئێران درۆنی زۆر و ئێجگار پێشكه‌وتووی هه‌یه، به‌ڵام چونكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی كۆنن، ناتوانێت بۆ جه‌نگێكی دوورمه‌ودای وه‌ك دوایین شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، سوودی زۆریان لێ ببینێت.
كه هێزی هاوپه‌یمانان له ساڵی 1944 له نۆرمه‌ندی بۆ گیانی سوپای نازی دابه‌زی، هێزی ئاسمان و ده‌ریایی و هه‌روه‌ها تۆپهاوێژی به‌كار هێنا، خۆ ئه‌گه‌ر لێزانانه و چاپووكانه هه‌رسێ ته‌كنیكیان له یه‌ك كاتدا به‌كار نه‌هێنایه، له‌وانه بوو سه‌رنه‌كه‌وتنایه. ئه‌مڕۆ هه‌مان شت ڕاسته، سه‌ركه‌وتن پێویستیی به لێكدانی چه‌ند ستراتیجییه‌ك هه‌یه.
هه‌ریه‌كه له ئۆپراسیۆنه‌كانی تۆڕی جاڵجاڵۆكه و شێری ڕاساو و چه‌كووشی نیوه‌شه‌و، پێمان ده‌ڵێن كه سوپای لێهاتوو پێویستیی به هه‌ردوو ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازیی هه‌رزان و گران هه‌یه. مێژوو بۆمان ده‌رده‌خات كه ئه‌و وڵاتانه‌ی له خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ شێوازی شه‌ڕ دوا ده‌كه‌ون، ده‌دۆڕێنن و شكست دێنن. هێزی ئاسمانیی ژاپۆنی له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، توانی زۆر له كه‌شتییه گه‌وره‌كانی به‌ریتانیا تێكبشكێنێت. پێشتریش به‌ریتانیا له جه‌نگی 100 ساڵه، پشتی به تیر و كه‌وانی درێژ به‌ستبوو بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر فڕه‌نسادا. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهێنان له درۆنیش فراوان نه‌كات، ڕه‌نگه به ده‌ردی فڕه‌نسا و به‌ریتانیا نه‌چێت، به‌ڵام ڕه‌نگه له كاروانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی دوا بكه‌وێت. له هه‌مان كاتدا پێویسته واشنتن له بره‌ودان و نوێكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی چه‌كه نه‌ریتییه بێ هاوتاكانی به‌رده‌وام بێت. ئاماده‌كاری بۆ داهاتوو هه‌رگیز به واتای وازهێنان له ڕابردوو نایه‌ت، به‌ڵام هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان ڕابردوو و ئاینده پێویسته كه هێشتا ئه‌مه‌ریكا به‌رجه‌سته‌ی نه‌كردووه.
گۆڤاری فۆرێن ئه‌فێرز: https://www.foreignaffairs.com/united-states/what-drones-can-and-cannot-do-battlefield
نووسینی:
-مایكڵ هۆرۆویتس، مامۆستای زانكۆ له زانكۆی په‌نسلیڤانیا و جێگری یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری په‌ره‌پێدانی هێز و توانایه په‌یدابووه‌كان.
-لاورێن كاهن، توێژه‌ری باڵا له بواری ئاسایش و ته‌كنه‌لۆژیای تازه له زانكۆت جۆرج تاون.
-جۆشوا شوارتز، مامۆستای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای تازه له ناوه‌ندی میلۆن بۆ ستراتیژی و ته‌كنه‌لۆجیا.
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د كامه‌ران