كۆماری ئیسلامی دوای شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه به‌شێوه‌یه‌كی لاواز به‌رده‌وامه. ئه‌م وڵاته بۆ كوێ مل ده‌نێت؟
ڕۆكسانا سابیری هه‌ستی كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی دیسان له به‌ندیخانه‌كانی تاراندایه. كاتێك ته‌ماشای بۆردمانی ئیسرائیلی بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین ده‌كرد، ئه‌و زیندانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ناوی زڕاوه وه‌ك هێمای زۆرداریی سیاسیی ئێران، بۆ ساتێك یاده‌وه‌رییه‌كانی هاتنه‌وه پێش چاوی و له‌رزی هاتێ، به‌ندكردنی تاكه‌كه‌سی، لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام، تۆمه‌ته دروستكراوه‌كانی سیخوڕی و دادگای ساخته له ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژی بهندیبوونیدا له ساڵی ٢٠٠٩دا.
وه‌ك زۆر له ئێرانییهكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوخۆ، خاتوو سابیری خه‌یاڵی له نێوان دوو بیردا ده‌هات و ده‌چوو، له نێوان خه‌ونه‌كانی ڕووخانی حكوومه‌ت كه ده‌توانێ توانا زۆره‌كانی وڵات ئازاد بكات و له لایه‌كیش نیگه‌رانی له‌سه‌ر خێزان و هاوڕێكانی، كاتێك ژماره‌ی قوربانیانی هاووڵاتییان زیاد ده‌بوو، ئاره‌زووی ئازادی و ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌ره‌نگار ده‌بوونه‌وه له مێشكی‌دا.
هه‌روه‌ها گوتی، "بۆ چركه‌یه‌ك خه‌یاڵی ئه‌وه‌م كرد كه جارێكی تر له ته‌مه‌نی خۆمدا ئێران ببینمه‌وه". خاتوو سابیری گوتی كه ٤٨ ساڵانه و هاووڵاتیی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكییه و نووسه‌ره و پشوویه‌كی له كاری ڕۆژنامه‌وانی وه‌رگرتووه. "هه‌روه‌ها بیرم كرده‌وه چه‌نده گاڵته‌جاڕانه بوو كه كۆماری ئیسلامی ده‌یان ساڵی به‌فیڕۆ دا به تۆمهتكردنی هه‌زاران چالاكی مافی ژنان و دژبه‌ران و كه‌سانی تر به سیخوڕی، كاتێك نه‌یانتوانی سیخوڕه ڕاسته‌قینه‌كان بگرن."
ئه‌و سیخوڕانه به‌زۆری له خزمه‌تگوزاریی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی مۆسادی ئیسرائیلن، چوونه ناو به‌رزترین ئاسته‌كانی سیاسی و سه‌ربازیی ئێران. پرسیاره‌كه ئێسته ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی هه‌ژا و له بارودۆخێكی ئابووری خراپ‌دا چی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود پزشكیان وه‌ك میانڕهوێك، ناوی برد "ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ گۆڕان." ئه‌م كاته مه‌ترسی زۆره، ته‌نانه‌ت مه‌ترسیبوون له شه‌ڕی ١٢ ڕۆژانه‌ی ئیسرائیل و ئێران كه ئه‌مه‌ریكا بۆ كاتێكی كورت تێیدا به‌شداریی كرد، هاتووه‌ته كایه‌وه.
هێرشه سه‌ربازییه‌كان داڵغه‌ی لادانی دیكتاتۆریی ئاخوندی دروست كرد كه پیتاندنی یۆرانیۆمی كردووه به نیشانه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه نه‌گه‌یشته كوشتنی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری ٨٦ ساڵه‌ی ئێران، له كاتێكدا بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتبووی كه مردنی ئایه‌توڵا "كۆتایی به شه‌ڕه‌كه ده‌هێنێت." هاوكات كۆماری ئیسلامی ٤٦ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی لاواز به‌رده‌وامه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه "به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری" ڕووخاوه، به پشتیوانی زۆر له دژه ڕۆژئاواییه‌كان له لبنانه‌وه هه‌تا یه‌مه‌ن دروست كرابوو؛ له كاتێكدا كه بۆردمانی وێرانكه‌ر بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوكییه‌كه‌ی كه زۆر له سه‌ر ئابووری ئێران كه‌وتووه، به‌ڵام هه‌رگیز بۆمبێكی دروست نه‌كردووه و به ئه‌سته‌م گڵۆپێكیشی پێ داگیرساوه، سه‌رباری ڕاده‌ستكردنی ئاسمانی ئێران به دوژمنانی.
به‌ڵام خامنه‌یی خۆی وه‌ك پاسه‌وانی شۆڕشی دیكتاتۆری ئاخوندی دژه ڕۆژئاوا له ١٩٧٩وه ده‌زانێت، خۆی به سه‌ركه‌وتوو پیرۆز ده‌زانێت. ئه‌و له ڤیدیۆیه‌كدا كه ڕۆژی پێنجشه‌م بڵاو كرایه‌وه، له شوێنێكی نهێنییه‌وه كۆتایی به هه‌واڵه‌كانی مردنی هێنا و گوتی "كۆماری ئیسلامی سه‌ركه‌وت،" . ئه‌مه یارییه‌كی مانه‌وه‌یه و ئێسته ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی ٣٦ ساڵی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بووه‌ته‌وه.
سه‌نه‌م ڤاكیل به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و باكوری ئه‌فریقا له چاتام هاوس گوتی، "بۆ تێگه‌یشتن له ئێران و خامنه‌یی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، ده‌بێت تێبگه‌ین كه مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه بردنه‌وه‌یه بۆیان" .
شۆڕش له دووڕیاندا
وا ده‌رده‌كه‌وێت مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌م جه‌نگه‌یه، بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاشكرا. دیاره سه‌رۆك پزشكیان لایه‌نگری گۆڕانكارییه، چاككردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا له ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنێكی ناوكییه‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌باره‌ی "ده‌رفه‌تێك بۆ گۆڕینی بینینمان له‌سه‌ر حوكمڕانی" قسه‌ی كردووه. ڕوون نه‌بوو مه‌به‌ستی چی بووه، به‌ڵام زۆر له ئێران‌دا لایه‌نگری به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ههڵبژێردراوهكانن و له‌گه‌ڵ كردنی ڕابه‌ری باڵا به نیشانه‌یه‌ك، له جیاتی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات. ده‌خوازن كۆمارێكی ئیسلامیی زیاتر كۆمار بێت، شوێنێك كه ژنان به‌هێز بكرێن و نه‌وه‌ی گه‌نجتر چیتر به ده‌ست زۆرداری ئاینییه‌وه نه‌ناڵێنێت.
خامنه‌یی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوكییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه "نه‌یتوانی شتی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت." به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌باس عێراقچی وه‌ها دیار بوو كه له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا گومانی كردووه، ڕۆژی پێنجشه‌م گوتی، دامه‌زراوه ناوكییه‌كانی وڵات "زیانێكی زۆر و رژد"ی به‌ركه‌وتووه. توندڕه‌وه‌كان ههموور جۆره دابه‌شبوونێك وه‌ك نیشانه‌ی مه‌ترسی ده‌بینن. ئه‌وان پێیان وایه خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان له روخانیان نزیك ده‌كاته‌وه. ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت له ١٩٩١دا، ٦٩ ساڵ دوای دروستبوونی، "شۆڕشه پرته‌قاڵییه‌كان" كه دیموكراسی ڕۆژئاواییان هێنایه وڵاتانی دوای سۆڤییه‌ت، كاریگه‌ریی قووڵیان له‌سه‌ر خامنه‌یی و ده‌وروبه‌ری هه‌یه.
ئه‌وان گومانیان له هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ناوكی هه‌یه و به توندی پاڵپشتی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران ده‌بێت مافی پیتاندنی یۆرانیۆم له خاكه‌كه‌یدا بپارێزێت، كه ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا گوتوویانه نه‌خوازراوه. ئه‌وان هه‌روه‌ها به توندی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن له هه‌ره به‌هێزترینی دامه‌زراوه‌ی وڵاته‌كه، ئه‌ویش سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییه.
خاتوو ڤهكیل گوتی، سوپای پاسداران له نێوان 150 تا 190 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه، به كۆنترۆڵكردنی به‌شێكی گه‌وره‌ی ئابووری، به‌رژه‌وه‌ندیی قووڵیان له مانه‌وه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه. ئێران ئه‌و جۆره دامه‌زراوه گه‌وره‌یه‌ی هه‌یه كه سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا نه‌یبوو پێش ڕووخانه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو. وه‌ك چۆن پێشتر له ساڵی ٢٠٠٩ كاتێك ڕاپه‌ڕینێكی گه‌وره، مه‌ترسیی ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی كرد، ئێران ده‌ستی به په‌لاماردانێك كرد كه بریتی بوو له گرتنی سه‌تان كه‌س، لانی كه‌م سێ جێبه‌جێكردنی حوكمی سزای مه‌رگ، به‌كارهێنانی پاسداران و چه‌كدارانی به‌سیج له ناوچه كوردییه‌كان و ناوچه شڵه‌ژاوه‌كانی تر.
ئێرانییه‌كان پێشتر ئه‌م فیلمه‌یان بینیوه. هه‌ندێك ده‌پرسن ئه‌و جه‌نگه بۆچی بوو ئه‌گه‌ر دووباره هه‌ر شكست بێت. عه‌بدولخالق عه‌بدوڵا بیریارێكی گه‌وره‌ی سیاسییه له میرنشینه یه‌كگرتووه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ڵێت: "خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت بزانن كێ تاوانباره بۆ شكسته زۆره‌كان، به‌ڵام هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك نییه له ناوخۆی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێم. كۆماری ئیسلامی به‌لاوازی ده‌توانێت چوار یان پێنج ساڵی تر به‌رده‌وام بێت." ئه‌م لاوازییه قووڵ دیاره. ئه‌و "سه‌ركه‌وتنه" كه خامنه‌یی بانگه‌شه‌ی ده‌كات، ناتوانێت ئه‌م ڕاستییه بشارێته‌وه كه ئێران ئێسته وڵاتێكه نزیكه‌ی سفر توانای به‌رگریی نییه.
جیفری فێلتمان هاوه‌ڵێكی سه‌ردانكه‌ری دامه‌زراوه‌ی بڕووكینگز له واشنتن و وه‌ك به‌رپرسی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ٢٠١٢، یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه ڕابه‌ری باڵای ئێرانی بینیوه، ده‌ڵێت: "من وای ده‌بینم كه خامنه‌یی له قووڵایی حهشارگهكهیدا، گرنگی سه‌ره‌كی ده‌دات به دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی به‌رگری و پرۆگرامی ناوكی، پرۆگرامی مووشه‌ك و بریكاره چه‌كداره‌كان كه هه‌موویان ئێسته له دۆخێكی وێراندان." فێلتمان ئاماژه به‌وه ده‌كات خامنه‌یی هیچ ئاماژه‌یه‌كی خێری لێ نابینرێت.
پاڕانۆیای دامه‌زراوه‌یی
ئایه‌توڵا رۆحوڵا خومه‌ینی، پێش خامنه‌یی به‌ڵێنی ئازادیی دا كاتێك له كاتی ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٧٩ گه‌یشته ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه نه‌بوو و زوو ناكۆكی ده‌ركه‌وت له نێوان ئه‌وانه‌ی كه بۆ دیموكراسی شه‌ڕیان كردبوو و ئه‌وانه‌ی حوكمڕانی ئاینیان لاگرنگتر بوو. سه‌رۆكی یه‌كه‌می كۆماری ئیسلامی ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در، پاش كه‌متر له ساڵێك له كاره‌كه‌ی لادرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دژی حوكمڕانی ئاینی ڕاوه‌ستابوو، بۆ فڕه‌نسا هه‌ڵات. هه‌زاران كه‌سیش له‌دار دران كاتێك حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خۆی چه‌سپاند.
جه‌نگ له ساڵی ١٩٨٠ دا ئێرانی گرته‌وه، كاتێك سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی عێراقی فه‌رمانی هێرشی دا. شه‌ڕه‌كه هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام بوو، نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌سی مردن، زۆربه‌شیان له‌لای ئێرانییه‌كان، پێش ئه‌وه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی له "جامی ژه‌هراوی" بخواته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی گوتی و ڕازی بێت له‌سه‌ر كۆتایی شه‌ڕه‌كه. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له‌و جه‌نگه شه‌ڕی كرد، زۆرینه‌ی چینی سیاسی و سه‌ربازیی ئێران پێكدێنێت له ئه‌مڕۆدا. به دڵنیاییه‌وه له جه‌نگه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه به هه‌ستی غه‌دری ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی پشتگیریی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، هه‌ستی دڵنیابوون له به‌رگه‌گرتنی ئێرانی و به دڵه‌وه خۆیان ته‌رخان كردبوو بۆ ئه‌و شۆڕشه ئیسلامییه‌ی هه‌یانبوو.
خانم ڤاكیل ده‌ڵێت: "جه‌نگه‌كه له چه‌ندان حاڵه‌تدا، جیهانبینییه‌كی پارۆنامای (گرێی خۆ به زلزانین)ی تێدا دروستكردن. له‌گه‌ڵ هه‌ستی قوربانیبوون كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی چینی باڵا به‌تایبه‌تی خامنه‌یی، نه‌زانن دنیا له ده‌وروبه‌ریاندا چۆن پێشكه‌وتووه." هه‌موو ئه‌مانه شێوه‌یان به سیستمه‌كه داوه. ئێسته به ته‌واوی دامه‌زراوه‌یی كراوه. ناكۆكیش به‌رده‌وام بووه و له زیاتر له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو له شۆڕشه‌كه‌وه. نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر له ئێران‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام بۆ ڕێككه‌وتنی كارا له نێوان كلێریكالیزم و سیكولاریزم، دۆخێك كه نه باوه‌ڕی قووڵی ئیسلامی وڵاته‌كه نكۆڵی لێ بكات و نه ڕاكێشانی فراوانی خه‌ڵك به‌ره‌و به‌ها لیبراڵه‌كان.
هه‌ندێك جار ناكۆكییه‌كه گه‌یشتووه‌ته شه‌ڕی توندوتیژه‌وه، وه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س له ساڵی ٢٠٠٩دا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، بۆ ناره‌زایی دژی ساخته‌كردن و دزینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كه سه‌رۆك مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی گه‌ڕانده‌وه سه‌ر كار. ده‌نگدانه‌كه پێش چه‌ند هه‌فته به دیبه‌یتی ته‌له‌ڤزیۆنی په‌خش ده‌بوو كه ده‌یان ملیۆن كه‌س سه‌یریان ده‌كرد، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ریبوونی خێرای بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی میر حوسێن مووسه‌وی كه لیبراڵیزاسیۆنی ده‌ویست. هه‌موو ئه‌مانه له‌ناوچوون كاتێك پاسداران و چه‌كدارانی به‌سیج، خۆپێشانده‌رانیان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ پاش ده‌نگدانه‌كه به كوته‌ك ژێرده‌ست كرد. بۆیه هیچ كاتێك دوو ڕووی كۆماری ئیسلامی ئاوا ڕوون نه‌بوون، یه‌كێك به ژیان و داوای ئازادی، یه‌كه‌ی تر توند و داخراو.
له ساڵی ٢٠٢٢دا شه‌پۆلێك له خۆپێشاندانه‌كان ده‌ركه‌وت پاش ئه‌وه‌ی كچێكی گه‌نج ژینا ئه‌مینی، له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پۆلیسی ئه‌خلاقی ئێران‌دا مرد، كه‌مێك پاش گرتنی بۆ نه‌شاردنه‌وه‌ی قژی به حیجاب. بزووتنه‌وه‌كه ناڕه‌زایی قووڵی پێشان ده‌دا دژی بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه پیاوانی ئاینی به ژنان بڵێن چۆن جل بپۆشن و بووه هۆی هه‌ندێك گۆڕانكاری. زۆر له ژنان ئێسته به‌بێ حیجاب ده‌ڕۆن یان كه‌متر سه‌رزه‌نشت ده‌كرێن. توانای حكوومه‌ت بۆ سه‌ركوتی ئاڵنگارییه‌كان به سه‌ركوتكردن و گونجاندن، غه‌ریزه‌ی رژێمه‌كه بۆ مانه‌وه پێشان ده‌دات، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی ڕوونی گه‌لی ئێران دژی بێت.
فێلتمان ده‌ڵێت: "بۆ ئێسته هیچ هێزێك نابینم كه یه‌ك بگرنه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێم، به‌ڵام ئیسرائیل دووباره لێی ده‌دات ئه‌گه‌ر دووباره گه‌شه‌پێدانێكی پرۆگرامی ناوكی یان بالیستیی ئێران ببینێت."
ئێران له ته‌نگژه‌دایه
هیواكانی خانم سه‌به‌ری له ماوه‌ی شه‌ڕه نوێیه‌كه‌دا بوونه ڕاڕایی، كاتێك له ماڵی دایك و باوكی له داكۆتا دانیشتبوو. دژی غه‌ریزه باشه‌كانی، داڵغه‌ی خۆی له ده‌رهێنانی پاسپۆرتی ئێرانی ده‌بینێته‌وه. ئه‌و له ماوه‌ی ١٦ ساڵی ڕابردوو له ئازادكردنیه‌وه سه‌ردانی ئێرانی نه‌كردووه، به ئاگاییه‌وه گوتی گه‌ڕانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌یه "بلیتێكی یه‌كسه‌ر بێت"، به‌ڵام خه‌یاڵكردنی به ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه و گوتی ئێران له دڵماندایه، له خوێنماندایه، هیچ جێگه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌و له دنیادا نییه، من زۆر ئێرانی ده‌ناسم كه له دیاسپۆرادان و ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ڕژێم بكه‌وێت. باوكم كه له ههشتاكانیدایه، كاتی بۆ وه‌رگێڕانی شیعری فارسی ته‌رخان ده‌كات."
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه دا زۆر كه‌س حه‌ز ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه تاران، به‌ڵام ئێسته ده‌ترسن ئه‌و كاره بكه‌ن. یه‌كێك له ئێواره‌كان، فیلمێكی به‌هێزمان ته‌ماشا كرد كه له‌لایه‌ن بههمان كیارۆسته‌می كوڕی ده‌رهێنه‌ره ئه‌فسانه‌یی عه‌باس كیارۆسته‌می و ڕاهی ڕه‌بانی ده‌رهێنراوه. ئه‌م فیلمه هی ساڵی ٢٠٢٤یه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه بڵاو بكرێته‌وه، پێشاندانێكی زیندووی ده‌رده‌سه‌ری خێزانێكی ئێرانییه له‌سه‌ر ناكۆكی بۆ حكوومه‌تی ئاینی. باوكێكی ئاینی ناتوانێ قبووڵی بكات كه كچه‌كه‌ی بڕیاری داوه حیجاب ڕه‌ت بكاته‌وه، كچه‌كه ناتوانێ قبووڵی بكات كه باوكه‌كه‌ی وه‌ك كه‌سێكی خراپ ته‌ماشای ده‌كات ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی حیجاب ناكات.
باوكه‌كه ده‌ڵێت: "ئێمه كۆماری ئیسلامیمان ده‌وێت."
كچه‌كه كه له 30 ساڵانیدایه ده‌ڵێت: "ئێمه كۆماری ئیسلامیمان ناوێت، كه‌واته هیچ چاره‌سه‌رێك نییه."
ئه‌ندامێكی تری خێزانه‌كه، كچێكی گه‌نجی موحه‌جه‌به‌یه، زۆر ئارامه و ده‌ڵیت، دڵنیام باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بژی و ده‌ست نه‌خه‌یته ژیانی كه‌سه‌وه، به بزه‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر حیجاب نه‌پۆشن و بچنه دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه له‌سه‌ر خۆیانه".
ناونیشانی فیلمه‌كه "ڕێگای داخراوه" ه.
ڕاپۆرتی: ڕۆجه‌ر كۆهێن
وشه