سه‌ركرده‌كانی دنیا پێویسته ئێسته هه‌وڵی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ تارانی لاوازكراو بكه‌ن، له دوای ھێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و مووشه‌كی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چانسی نۆرماڵكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل- عه‌ره‌بی باشتر كردووه.
زیاتر له ده‌یه‌یه‌كه دنیا باسی ئه‌وه ده‌كات كه چی بكات له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران؟ به‌ڵام ئێسته دوای ھێرشی پێشده‌ستی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه و لێدانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌ھان، كۆنترۆڵی تاران به‌سه‌ر ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه‌ته‌وه، ترسی كێشه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له ھه‌رێمه‌كه‌دا زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.
پرسیاره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌م ھێرشه بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كانی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی بالیستی ئێران، چ شێوه‌یه‌ك به‌وه ده‌دات كه دوای ئاگربه‌سته‌كه دێته پێشه‌وه؟ به‌ڵام سه‌ره‌تا كه‌مێك پاشخان، واته ڕوونكردنه‌وه بده‌ین ئه‌وه‌ی بۆچی ئیسرائیل له‌و كاته‌دا ھێرشی كرد؟.
ئیسرائیل ماوه‌یه‌كی درێژه ڕه‌خنه‌ی خۆی له‌باره‌ی ئامانجه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌ڕوونی ده‌ربڕیوه. له ساڵی ٢٠١٢دا، سه‌رۆك وه‌زیران بنیامین نه‌ته‌نیاھۆ ھێڵێكی سووری له‌سه‌ر دیاگرامێكی بۆمب له به‌رده‌م كۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كێشا. چه‌ند ساڵێك دواتر و له ٢٠١٥دا، من له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری تیمی ئیسرائیلی بۆ كۆبوونه‌وه چووین له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌ستپێكی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، ھۆشداریمان دا له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڕێگه‌دان به ئێران بۆ به‌رده‌وامبوون له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی یۆرانیۆم. له ته‌واوی ئه‌و كاته‌دا سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل، بڕیاریان نه‌دا كه ھێرشێكی پێشده‌ست ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام دوو گۆڕانكاریی گه‌وره له‌و كاته‌وه ڕووی داوه.
یه‌كه‌م، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ربازیی خۆی زیادی كرد، یۆرانیۆمی ده‌وڵه‌مه‌ندكراوی تێكڕا كرد كه ڕه‌نگه بتوانێت ماده‌ی شه‌قبووی بۆ لانیكه‌م ١٠ بۆمبی ئه‌تۆمی له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا به‌رھه‌م بھێنێت. له دواییدا خێرایی به‌رھه‌مھێنانی یۆرانیۆمی ده‌وڵه‌مه‌ندكراوی خێرا كرد و ده‌ستی كردووه به ئاماده‌كاری بۆ چاكسازی، ھه‌روه‌ھا گه‌شه‌پێدانی پلانێكی دوورمه‌ودا بۆ زیادكردنی به‌رھه‌مھێنانی مووشه‌كه بالیستییه دوورمه‌وداكانی.
ته‌نانه‌ت ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی دوای ٢٠ ساڵ، له كۆتاییدا ڕای گه‌یاند كه ئێران ڕێساكانی پێشێل كردووه. گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی تریش ئه‌وه‌یه كه له ھێرشه‌كانی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ه‌وه، ئیسرائیل گۆڕانكاریی پارادایمی له بیركردنه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانیدا به‌سه‌ردا ھات، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ئێران. دوای دوو ھێرشی ڕاسته‌وخۆی مووشه‌كی ئێران له ٢٠٢٤دا، نزیكه‌ی دوو ساڵ ھێرش له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی حه‌ماس، حزبوڵا و حووسییه‌كانه‌وه، وڵاته ھه‌ستی كرد كه كۆماری ئیسلامی ھه‌موو ھه‌وڵێكی داوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه زۆرجار دووباره‌بووه‌كه‌ی كه بریتییه له سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له نه‌خشه‌ی دنیا.
كه‌واته به‌هۆی كاریگه‌ریی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌تۆمی ئێران، ئیسرائیل چیتر ئاماده نه‌بوو به به‌رنامه‌كانی ئه‌تۆمی یان مووشه‌كی بالیستی تاران وه‌ك شتێك وه‌ربگرێت كه پێویسته به ناچاری قبووڵی بكات. له ھه‌مان كاتدا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه‌كان بۆ ھه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ پێش‌گرتن له ئامانجه ئه‌تۆمییه‌كان، به‌رگریی ئاسمانیی ئێرانی له ناو بردووه. ھێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤ و شه‌ڕی ئێسته، سه‌روه‌ریی ئاسمانی ئیسرائیلی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندووه. ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ھێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كه زیانێكی زۆری به دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمییه‌كانی، به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی و به‌رگریی ئاسمانی گه‌یاندووه.
مه‌ترسیی ئه‌تۆمی ئێران بنه‌ڕه‌تییه و له مه‌ودای كورتدا ئه‌م مه‌ترسییه دوور خراوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌نجامی وێرانكردنی كارگه ئه‌تۆمییه‌كانی و ماده خاوه‌كان له مه‌ودای درێژدا، چونكه چیتر ھیچ پرسیارێك نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئێران ڕووبه‌ڕووی ھه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن ھه‌ردوو ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌گه‌ر ھه‌وڵی پیتاندنی یۆرانیۆم بداته‌وه؟.
ڕۆڵی پێشووی ئێران وه‌ك ھه‌نارده‌كاری سه‌ره‌كیی تیرۆری ئسوڵیش له ڕێگه‌ی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌وه لاواز بووه. هاوكاری بریكاره‌كانی ئێران حزبوڵا و حه‌ماس له كۆتایی ٢٠٢٣ه‌وه به‌رده‌وام لاواز بووه، چیتر فاكته‌ر نییه له بڕیاری ئیسرائیل بۆ ھێرش. ڕووخانی ڕێژیمی ئه‌سه‌د له سووریا زیاتر حزبوڵای لاواز كرد و ئێسته حه‌ماس به‌بێ پشتگیری له غه‌زه جێھێڵراوه.
ئیسرائیل و ئه‌مریكا پێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیك و به خێرایی شێوه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان گۆڕیوه. ئه‌وان پێشانیان داوه كه ھاوسه‌نگن له‌سه‌ر گرنگی به‌كارھێنانی ھێز ئه‌گه‌ر پێویست بێت، ته‌نانه‌ت به‌بێ پشتگیری وڵاتانی تر. ھه‌روه‌ھا پێشانیان داوه ده‌توانن له ڕێی گه‌لانی ئێرانه‌وه ئاڵنگاری رژێمه‌كه بكه‌ن كه ڕه‌نگه بناغه دابنێت بۆ ھێزه‌كانی تر له ئێران كه ئایه‌توڵاكان بخه‌ن.
ھه‌نگاوی داھاتوو و ئێسته ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه، هه‌وڵ بده‌ن بۆ ڕێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ تارانی لاوازكراو. ڕێككه‌وتنێك كه ئێران ڕێك بكه‌وێت كه واز له به‌رده‌وامبوونی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بھێنێت له‌گه‌ڵ لابردنی ورده‌ورده‌ی سزادانه‌كان، ھه‌ر پابه‌ندبوونێكی ئێران به وردی چاودێری بكرێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی دووباره ھه‌وڵه‌كانی بۆ بوون به ده‌وڵه‌تێكی ئه‌تۆمی ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه.
ھێرشه‌كه بۆ سه‌ر شوێنه‌كانی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چانسی نۆرماڵكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل- عه‌ره‌بی باشتر كردووه، ھه‌روه‌ھا ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌قامگیرتره. ئه‌مه به‌ده‌ستھێنانێكه كه نابێت به كه‌م بزانرێت، به‌ڵام كۆتایی ڕێگه‌كه‌ش نییه.
یۆسی كوپه‌رواسه‌ر، پێشتر جه‌نه‌راڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی كاروباری ستراتیژجی ئیسرائیل بووه.
سه‌رچاوه:پۆڵۆتیكۆ
وشه