دوای ساڵێك و دوو مانگ له رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ری ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران، به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه ده‌ڵێت كوژرانی ره‌ئیسی ئیسرائیلی له پشته‌وه بووه و پێی وایه ئیسرائیل به‌م هێرشه په‌یامی خۆی به ئێران گه‌یاندووه.
له كۆتایی مانگی دووه‌می به‌هاری ساڵی رابردوو سه‌ید ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئێران، به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی قیزقهلعهسی سه‌ردانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵاتی كرد، به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه‌دا هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی له دارستانه‌كانی ئه‌ره‌سباران تووشی كێشه بوو و كه‌وته خواره‌وه.
جگه له سه‌رۆك كۆمار، هه‌ریه‌ك له سه‌ید محه‌مه‌د عه‌لی ئال هاشم پێشنوێژخوێنی هه‌ینیی ته‌ورێز، حوسێن ئه‌میرعه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ئه‌وكاتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ژماره‌یه‌ك پاسه‌وان گیانیان له ده‌ست دا.
ماڵپه‌ڕی تابناك بڵاوی كرده‌وه، محه‌مه‌د سه‌در راوێژكاری پێشووی محه‌مه‌د خاته‌می و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و ئه‌ندامی ئێسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پێداگره له‌وه‌ی رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی ده‌ستی ئیسرائیلی تێدا بووه و ئیسرائیل تیرۆری كردووه.
ئه‌و روونی كردووه‌وه ئه‌و رووداوه له كاتێكدا بووه، ئیسرائیل و حزبوڵا به‌رانبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاون و ئیسرائیل به‌م تیرۆركردنه ویستوویه‌تی په‌یامێك به ئێران بگه‌یه‌نێت و بڵێت، ئه‌گه‌ر ئێوه درێژه‌ی پێ بده‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ین.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه دوای كوژرانی ره‌ئیسی، له ئێران هه‌ڵبژاردن كرا و مه‌سعوود پزیشكیان بوو به سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه، سه‌یر له‌وه‌دایه له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران، ئیسرائیل ئیسماعیل هه‌نیه رێبه‌ری حه‌ماسی له باكوری تاران له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كوشت كه وه‌ك میوان به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كردبوو.
هێرشه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وام بوون و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس و حزبوڵای گرته‌وه و ئه‌مساڵ كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له 13ی حوزه‌یران، به فه‌رمی هێرش بكرێته سه‌ر ئێران و جه‌نگێك روو بدات كه 12 رۆژی خایاند، ژێرخانی مووشه‌كی و سه‌ربازی و به‌رگریی و ئه‌تۆمیی ئێران له‌ناو برا و ئاسمانی ئێران كه‌وته ده‌ستی ئیسرائیل.
له دوای جه‌نگیش به‌شێك له چاودێران و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئێران پێیان وایه جه‌نگ ته‌واو نه‌بووه، چونكه رۆژ نییه له ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك یان ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك نه‌كرێت. ده‌سه‌ڵاتی ئێران ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌مانه پێوه‌ندییان به ئیسرائیله‌وه هه‌بێت و چاودێرانی سیاسیش ده‌ڵێن، ئێران ده‌زانێت ئیسرائیلیان له پشته، به‌ڵام ناخوازێت خۆی بخاته هه‌ڵوێستی وه‌ڵامدانه‌وه، چونكه ئه‌و توانایه‌ی نییه رووبه‌ڕووی ئیسرائیل بوه‌ستێته‌وه و خۆی له شه‌ڕێكی تر به‌دوور ده‌گرێت.

له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لێدوانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران كه تۆمه‌تی تیرۆركردنی ره‌ئیسی خستووه‌ته پاڵ ئیسرائیل، هه‌رچه‌نده میدیاكانی ئێران رووماڵی هه‌واڵه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته به‌شێك له هه‌ڵوێستی فه‌رمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه بۆ ئه‌و پرسه‌ش ئه‌گه‌ر ئێران به به‌ڵگه‌یش بۆی ده‌ربكه‌وێت كه ئیسرائیل له پشت كوشتنی ره‌ئیسی بووه رای ناگه‌یه‌نێت، چونكه به فه‌رمی راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ش به تایبه‌تی له‌لایه‌ن لایه‌نگره توندڕه‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌بێت حكوومه‌ته‌كه‌یان وه‌ڵام بداته‌وه و تۆڵه‌ی رژانی خوێنی ره‌ئیسی بكاته‌وه.