هاوڕێ دیموكراته‌كان، با بیركردنه‌وه‌مان بخه‌ینه ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه. وێنای بكه‌ن به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ستن و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی میدیای ئێوه له‌لایه‌ن ناسیۆنالیسته مه‌سیحییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م هێنرابن. منداڵه‌كانتان بنێرنه قوتابخانه و مامۆستاكان هه‌ندێك وه‌شانی ناسیۆنالیزمی مه‌سیحی بڵاو بكه‌نه‌وه. تۆ تۆڕی وه‌رزشی و كۆمیدیای دره‌نگانی شه‌و بكه‌یته‌وه و هه‌مووان بانگه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی مه‌سیحی بكه‌ن.
ئه‌مه ئه‌و هه‌سته‌یه كه پارێزگاریخوازان (كۆنسێرڤه‌تیڤه‌كان) هه‌یانه له ڕۆژئاوای ئه‌مڕۆدا، زیاتر هه‌ست بكه‌یت به به‌رده‌وام به‌هۆی دابارینی وتاره‌كانی پێشكه‌وتنخوازی (پرۆگرێسڤ) ته‌ڕ بوویت. تۆ له‌م بارودۆخانه‌دا چیت ده‌كرد؟ باشه، لانیكه‌م له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه ددانه‌كانت توند بكه‌یت و به بێده‌نگییه‌كی تووڕه‌وه قبووڵی بكه‌یت.
له ساڵی 2018دا به ڕێكه‌وت سۆپه‌ر بۆڵم له باڕێكی وه‌رزشی له وێست ڤێرجینیا بینی، سه‌رۆك تره‌مپ نزیكه‌ی ساڵێك بوو له یه‌كه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تیدا بوو، دنیای ڕێكلامی كۆمپانیاكان، ڕێكلامه‌كانیان به په‌یامی كه‌مێك پێشكه‌وتنخوازه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كرده‌وه. سه‌یری پیاوه‌كانی ناو باڕه‌كه‌م ده‌كرد كه كه‌مێك چه‌ماوه و ڕوویان گرژ بوو، زمانی جه‌سته‌یان ده‌یگوت: ئه‌مه ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌یه كه ده‌بێت قبووڵی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری یارییه‌كی تۆپی پێ بكه‌ین.
ساڵی دواتر هاوكار بووم له ڕێكخستنی كۆنفرانسێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كان دروست ده‌كه‌ن. سوور بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لانیكه‌م 30%ی به‌شداران له ویلایه‌ته سووره‌كانه‌وه بن. به‌ڵام له كاتی گفتوگۆكانماندا، پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ناو ژووره‌كه وایانده‌زانی كه هه‌موو كه‌سێك له‌وێ وه‌ك ئه‌وان بیر ده‌كاته‌وه. ئه‌وان زاڵ بوون به‌سه‌ر گفتوگۆكه‌دا و شوێنێكیان بۆ بۆچوونه‌كانی تر نه‌هێشته‌وه. من سه‌یری خه‌ڵكی ویلایه‌ته سووره‌كانم ده‌كرد كه ته‌نیا چه‌مانه‌وه. بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به زه‌حمه‌ت قسه‌یان ده‌كرد.
ئه‌م دابڕانه‌ی پێشكه‌وتنخواز/پارێزگارخواز (كۆنسێرڤه‌تیڤ وپرۆگرێسڤ) كه زۆرجار وه‌ك دابڕانی ده‌سته‌بژێر و ناده‌سته‌بژێره، ئه‌مه كێشه‌یه‌كه له سه‌رانسه‌ری ڕۆژئاوا. به هۆكارگه‌لێك كه به ته‌واوی لێی تێناگه‌م، ده‌سته‌بژێره خوێنده‌واره‌كان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێشكه‌وتنخوازترن له خه‌ڵكی گشتی و ناده‌سته‌بژێر.
ئابووریناسی ئه‌ڵمانی لۆرێنز گونته‌ر توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر داتای ڕووپێویی له 27 وڵاتی ئه‌وروپی كردووه. ئه‌و بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی ئابووری پێشكه‌وتنخوازتر نین له خه‌ڵكی گشتی، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشكه‌وتنخوازترن. ئه‌مه له نزیكه‌ی هه‌موو وڵاته‌كاندا ڕاست بوو، له‌سه‌ر هه‌موو پرسه كولتوورییه‌كان به هه‌مانشێوه ڕاست بوو، هه‌روه‌ها به نزیكه‌یی له ناو هه‌موو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا. گونته‌ر ده‌نووسێت كه پارته پۆپۆلیسته‌كان له هه‌ڵكشاندان، چونكه ئه‌و بۆشاییانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه كه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نوێنه‌رایه‌تیی ناكه‌ن.
زۆربه‌مان كاتێك له ژینگه‌یه‌كدا داده‌نرێین كه ئۆرتۆدۆكسییه‌كی سیاسی خنكێنه‌ری هه‌یه، ته‌نیا فێر ده‌بین چۆن خۆمان بگونجێنین. فۆرێست ڕۆم و كێڤن واڵدمان دوو توێژه‌ری ده‌روونناسین له زانكۆی نۆرسوێستێرن. ئه‌وان 1,452 چاوپێكه‌وتنی نهێنییان له‌گه‌ڵ خوێندكارانی به‌كالۆریۆس له زانكۆی نۆرسوێستێرن و زانكۆی میشیگان ئه‌نجام دا. ئه‌وان بۆیان ده‌ركه‌وت كه 88%ی خوێندكاران گوتیان، خۆیان وا پێشان داوه كه پێشكه‌وتنخوازترن له‌وه‌ی هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ئه‌كادیمی یان كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بن. زیاتر له 80%ی خوێندكاران گوتیان، كاری پۆلییان پێشكه‌ش كردووه كه بۆچوونه ڕاسته‌قینه‌كانی خۆیانیان به هه‌ڵه پێشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بۆچوونه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی مامۆستادا بگونجێن. زۆر له‌وانه بۆچوونه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پرسه كولتوورییه‌كان، بۆ نموونه له‌سه‌ر پرسی ڕه‌گه‌ز و خێزان، سانسۆر كردووه.
نۆرسوێستێرن و میشیگان وه‌ك دوو زانكۆ ناوچه‌ی گه‌رمی ئه‌م باسانه‌ش نین، به‌ڵام ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه زۆر شتمان پێ ده‌ڵێن، له‌و ڕووه‌وه كه خوێندكاران ناچارن به ئاشكرا درۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆرتۆدۆكسی پێشكه‌وتنخوازدا بگونجێن، ته‌نانه‌ت له كاتێكدا به نهێنی گومانیان لێی هه‌یه.
كه‌سانێكی تر هه‌ن، بێگومان ته‌نیا خۆیان ناگونجێنن، ئه‌وان یاخی ده‌بن. ئه‌و یاخیبوونه به دوو شێوه دێت. یه‌كه‌م شێوه ئه‌وه‌یه كه من ناوی ده‌نێم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به شێوازی كریستۆفه‌ر ڕوفۆ. ڕوفۆ چالاكێكی راستڕه‌وه كه هه‌وڵ ده‌دات پرۆگرامی (دی ئی ئای) واته (هه‌مچه‌شنی -یه‌كسانی-له‌خۆگرتن"دیڤێرستی-ئیكواڵتی-ئینكلوژن") و پرۆگرامه پێشكه‌وتنخوازه كولتوورییه‌كانی تر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. من 23 ساڵ له ڕوفۆ گه‌وره‌ترم. كاتێك له كۆلێژ ده‌رچووم، ئێمه وه‌ك پارێزگاریخواز وامانده‌زانی شتێك ده‌پارێزین، كۆمه‌ڵێك نه‌ریتی كولتووری، هزری و سیاسی ده‌پارێزین له هێرشی پۆست‌مۆدێرن.
به‌ڵام ده‌یان ساڵ دواتر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داگیركاری پۆست‌مۆدێرن به ته‌واوی بوو به دامه‌زراوه‌یی، خه‌ڵكانێك وه‌ك ڕوفۆ وادیاره وا بیر ناكه‌نه‌وه كه هیچ شتێك بۆ پاراستن مابێت. ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ی ڕادیكاڵن. له گفتوگۆیه‌كی ساڵی 2024 له نێوان ڕوفۆ و پۆلێمیكست كورتیس یارفین كه له‌لایه‌ن گۆڤاری IM-1776 بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕوفۆ ددانی نا به‌وه‌دا نا، "من نه به سروشت پارێزگارم و نه به ئاره‌زووی سیاسی: ده‌مه‌وێت دۆخی ئێسته وێران بكه‌م نه‌ك بیپارێزم." ئه‌مه جیاوازییه‌كی سه‌ره‌كییه له نێوان پارێزگاریی شێوازی كۆن و تره‌مپیزمدا.
به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كی تر، ته‌نانه‌ت ڕادیكاڵتریش هه‌یه به‌رانبه‌ر به زاڵبوونی كولتووری پێشكه‌وتنخواز: ئه‌ویش نیهلیزمه. تۆ به‌و گریمانه‌یه ده‌ست پێ ده‌كه‌یت كه بیرۆكه پێشكه‌وتنخوازه‌كان هه‌ڵه‌ن و پاشان ده‌گه‌یته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌موو بیرۆكه‌كان هه‌ڵه‌ن. له گفتوگۆكه‌دا یارفین ڕۆڵی نیهلیستی بینی. ئه‌و گاڵته‌ی به ڕوفۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی زۆر كه‌م كاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر كه‌م ئامانجی هه‌بووه له هه‌وڵه‌كانی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م یان ئه‌و سه‌رۆكی زانكۆیه.
یارفین به بێزارییه‌وه گوتی: "تۆ ته‌نی دارستانه‌كه ده‌بڕیته‌وه." ئه‌و وه‌ڵامی دایه‌وه كه ده‌بێت هه‌موو شتێك وێران بكرێت: به گشتی، یارفین پاشایه‌تیخوازه، به‌ڵام له‌م گفتوگۆیه‌دا ڕۆڵی نیهلیستێكی ته‌واوی بینی. یه‌كێك له وه‌شانی نیهلیزم پێی وایه كه پێكهاته‌كانی شارستانییه‌ت ده‌بێت وێران بكرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ شتێكمان نه‌بێت بۆ جێگرتنه‌وه‌یان. ئه‌و ده‌یگوت كه هه‌موو ئه‌مه‌ریكا ساخته بووه، كه دیموكراسی و هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵیدا هاتووه، له‌سه‌ر درۆ بنیات نراوه.
گفتوگۆی ڕوفۆ/یارفین له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كم به ناوی سكایله‌ر ئه‌دلێتاوه بۆم نێردرا. سكایله‌ر منداڵییه‌كی سه‌ختی هه‌بووه، به‌ڵام توانیویه‌تی خۆی پێبگه‌یه‌نێت و ببێته كاره‌باچی، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌یه له كۆمپانیایه‌كی بیناسازی. ئه‌و له باشووری ئۆهایۆ ده‌ژی، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه زۆربه‌یان لایه‌نگری تره‌مپن. خۆی به گشتی پشتگیریی سه‌رۆك ده‌كات. من ده‌یناسم چونكه ئه‌و نووسه‌رێكی نایابیشه كه به‌شداریی له گۆڤاری كۆمێنت ده‌كات، ئه‌و گۆڤاره هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌رنووسه‌ریه‌تی.
سكایله‌ر پێی گوتم، له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیدا سه‌یری زۆر كه‌س ده‌كات كه متمانه‌یان به شێوازی ڕوفۆ له ده‌ست ده‌ده‌ن و باز ده‌ده‌نه ناو نیهلیزمی پاك، وێرانكاریی پاك. ئه‌مه ئه‌زموونی منیشه. چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ كچێكی گه‌نج نانی نیوه‌ڕۆم خوارد و گوتی، "جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كه له نه‌وه‌ی ئێوه‌دا شتێك هه‌بوو باوه‌ڕتان پێی هه‌بێت، به‌ڵام له نه‌وه‌ی ئێمه‌دا هیچمان نییه." ئه‌و به تاڵی نه‌یگوت، ته‌نیا وه‌ك ددانپێدانانێكی ڕاسته‌وخۆ به جیهانبینییه‌كه‌ی.
باوه‌ڕ به خودا بۆ ده‌یان ساڵه له دابه‌زیندایه، هه‌روه‌ها متمانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، باوه‌ڕ به یه‌كتر، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ به ڕێچكه‌یه‌كی پیشه‌یی متمانه‌پێكراو. ڕاپرسییه‌كی گالۆپ كه تازه ئه‌نجام دراوه پێشانی دا، باوه‌ڕ به دامه‌زراوه گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئێسته نزیكه‌ی نزمترین ئاسته له ماوه‌ی 46 ساڵدا كه گالۆپ ئه‌م شتانه‌ی پێوانه كردووه. بگره كرۆكی نیهیلیزم وێرانكه‌رتره، چونكه بریتییه له له‌ده‌ستدانی بڕوا به‌و به‌هایانه‌ی كولتووره‌كه‌ت داوات لێ ده‌كات پێیانه‌وه پابه‌ند بیت.
كاتێك سكایله‌ر و من ئیمه‌یلمان گۆڕییه‌وه، بیرم كه‌وته‌وه له وتارێك كه كۆمه‌ڵناسه گه‌وره‌كه‌ی زانكۆی ڤێرجینیا جه‌یمس ده‌یڤیسۆن هانته‌ر، ساڵی ڕابردوو بۆ گۆڤاری The Hedgehog Review نووسیبووی، ئه‌ویش نیهلیزمی وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی كولتووری هاوچه‌رخ ده‌ستنیشان كردبوو: "كولتوورێكی نیهلیستی به هاندانی وێرانكردن، به ویستی هێز پێناسه ده‌كرێت. ئه‌و پێناسه‌یه ئێسته نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌چه‌ته ده‌كات."
ئه‌و ئاماژه‌ی به شه‌یتانكردن و ترساندنی به‌ربڵاو له كولتووره‌كه‌ماندا كرد كه سه‌ركرده‌كان پێویستیان به دانوستاندن نییه له‌گه‌ڵ لایه‌نی تردا، به‌ڵكو وێرانكردنی ده‌خوازن. نیهلیسته‌كان زۆرجار تووشی پێوه‌ندیی بریندار ده‌بن، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، كۆمه‌ڵگه و ڕاستی. ناتوانن ده‌ستبه‌رداری هه‌ستی خۆیان بن له په‌راوێزخستن و برینداربوون، چونكه ئه‌وه به واتای ده‌ستبه‌رداربوونی ناسنامه‌ی خۆیان دێت. تاكه ڕێگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به نیوه‌باشی بكه‌ن ئه‌وه‌یه، شته‌كان بشكێنن یان لانیكه‌م قسه له‌سه‌ر خاپووركردنیان بكه‌ن. ئه‌وان ئاره‌زووی ئاژاوه ده‌كه‌ن.
وادیاره ئێسته F.B.I. پۆلێنێكی نوێی تیرۆریستی هه‌یه، "توندڕه‌وی توندوتیژی نیهلیستی." به واتای كه‌سێك كه توندوتیژی ناكات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هیچ دۆزێك، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ وێرانكردن. ساڵی ڕابردوو دێرێك تۆمپسۆن وتارێكی بۆ The Atlantic نووسی له‌باره‌ی پیلانگێڕانی ئۆنلاین كه ته‌نیا بۆ ئازاردانی نه‌یاره سیاسییه‌كانیان بڵاویان ناكه‌نه‌وه. ئه‌وان به هه‌موو ئاراسته‌كاندا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ته‌نیا بۆ ورووژاندنی ئاژاوه. تۆمپسۆن له‌گه‌ڵ شاره‌زایه‌ك قسه‌ی كرد كه ئاماژه‌ی به دێڕێكی به‌ناوبانگی "The Dark Knight" كرد: "هه‌ندێك مرۆڤ ته‌نیا ده‌یانه‌وێت سه‌یری سووتانی دنیا بكه‌ن."
ڕه‌نگه ئه‌مه ئه‌و شوێنه بێت كه مێژوو به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. پێشكه‌وتنخوازیی خنكێنه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی پۆپۆلیستی به‌رهه‌م هێنا كه دواجار دابه‌زی بۆ شه‌پۆلێكی نیهلیستی. نیهلیزم ڕووبارێكی كولتوورییه كه به‌ره‌و هیچ شوێنێكی باش ناڕوات. نووسه‌رانی ڕووسی وه‌ك تورگینیڤ و دۆستۆیه‌ڤسكی له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی نیهلیزم نووسیویانه، ئه‌م ئاراسته‌یه دواجار به‌شداریی كرد له ئاژاوه‌ی شۆڕشی ڕووسیا. سكولارێكی ئه‌ڵمانی ئێریچ هێله‌ر كتێبێكی به ناوی "ئه‌قڵی بێ به‌شكه‌ر(به مانای وه‌ك چۆن له میراتیدا باوكێك منداڵه‌كانی بێبه‌ش بكات) "نووسی له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی نیهلیزم كه ئه‌ڵمانیا و ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپای دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌می گرته‌وه. بینیمان ئه‌وه به‌ره‌و كوێی برد.
گۆڕینی ئه‌م ئاراسته‌یه قورسه. قورسه وا له خه‌ڵك بكه‌یت باوه‌ڕ به شتێك بكه‌ن، هه‌ر زۆر قورسه خه‌ڵك باوه‌ڕ به باوه‌ڕ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نیهلیستێك رازی بكه‌یت كه هه‌ندێك شت ڕاست، جوان و باشن.
یه‌ك هه‌واڵی باش هه‌یه ئه‌وه‌یه كه گه‌نجان به‌تایبه‌تی پیاوانی گه‌نج، زیاتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌نیسه. من گومانم له‌م ئاراسته‌یه هه‌بوو، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان زیاتر ده‌بن له سه‌ر ئه‌مه. له نێو نه‌وه‌ی Z(واته له دایكبووی ١٩٩٧ بۆ ٢٠١٢)، ئێسته پیاوانی گه‌نج زیاتر له ژنانی گه‌نج ده‌چنه كه‌نیسه. له به‌ریتانیادا به‌پێی یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كان، ته‌نیا 4%ی ته‌مه‌ن 18 بۆ 24 ساڵان له ساڵی 2018 ده‌چوونه كه‌نیسه، به‌ڵام تا ساڵی 2024 گه‌یشته 16%.
له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌یانبیستم، ئه‌وه‌یه گه‌نجان وادیاره ده‌چنه كه‌نیسه دژه كولتوورییه‌كان، ناچنه كه‌نیسه‌كانی كاسۆلیكییه ته‌قلیدییه‌كان و ئۆرتۆدۆكسی ڕۆژهه‌ڵاتی. ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌وه نییه كه دامه‌زراوه‌كان پێیان ده‌ڵێن باوه‌ڕی پێ بكه‌ن. ئه‌وان له دنیایه‌كدا ده‌ژین كه زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به هیچ شتێك نییه. به‌ڵام هێشتا له شوێنێك له ناخیاندا برسێتییان هه‌یه بۆ باوه‌ڕێك. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت باوه‌ڕیان به شتێك هه‌بێت.
ده‌یڤید بروكس
نیویۆرك تایمز
و: ڕامیار مه‌حموود