ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م خه‌ڵكی گوندێكی سه‌قز، دژی به‌ڕێوه‌به‌رانی كانگه‌یه‌كی زێڕی نزیك گونده‌كه‌یان خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام به ته‌قه وه‌ڵام درانه‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و سێی تریش بریندار بوون.
وا دیاره ئه‌و چه‌كدارانه‌ی پارێزگاری‌یان له كانگه‌ی زێڕی ''قلقله'' كردووه، گوێیان به داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی گونده‌كه نه‌داوه و راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردوون و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌وه‌ی كوژراوه ناوی محه‌مه‌د ره‌شیدییه، سێ كه‌سی تر به ناوه‌كانی رامیار و محه‌مه‌د و هێمن بریندار بوون. ده‌گوترێ شه‌وی رابردوو ته‌رمی محه‌مه‌د ره‌شیدی له گوندی پیره‌دێ به خاك سپێردراوه.
محه‌مه‌د سادق پیرۆزی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سه‌قز رای گه‌یاندووه، دوای رووداوه‌كه خێرا پۆلیس گه‌یشتووه‌ته گونده‌كه و بینیویانه چوار كه‌س بریندار بوون، بۆیه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌یان گواستوونه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حوسێن حوسێنی سه‌رۆكی ده‌زگای دادی پارێزگای سنه، به میدیاكانی راگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌كه‌ی كردووه، ناسراوه و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و راده‌ستی دادگا كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی دادی سنه، ددانی به‌وه ناوه كه شه‌ڕه‌كه له نێوان خه‌ڵكی گونده‌كه و پاسه‌وانانی كانگه‌ی زێڕدا رووی داوه.
وا پێده‌چێت خه‌ڵك بۆیه ناڕازی بووبن و داوای كۆتاهێنان به چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕیان كردووه، چونكه بینیویانه خۆیان بێكارن و له هه‌ژاریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت حكوومه‌ت كاری كۆڵبه‌رییان پێ به ره‌وا نازانێت، كه‌چی له ته‌نیشت گونده‌كه‌یان زێڕ ده‌رده‌هێنرێت و خێروبێره‌كه‌ی بۆ تاران ده‌گوازرێته‌وه.
جێی باسه ئه‌م رووداوه‌ی سه‌قز، هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی ژینا ئه‌مینی كه له تاران به تاوانی ره‌چاونه‌كردنی باڵاپۆشی، له‌لایه‌ن پۆلیس گیرا و ئه‌شكه‌نجه درا و دوای سێ رۆژ له 16ی ئه‌یلوولی 2022 گیانی سپارد.
كوشتنی ژینا ئه‌مینی بووه هۆی ده‌ستپێكی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له گۆڕستانی ئایجیی سه‌قز، كه دواتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند بۆ سنه و ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان و له ماوه‌یه‌كی كورتدا، ته‌واوی ئێرانی گرته‌وه و بووه هۆی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێك كه ناوبانگی جیهانی ده‌ركرد و به ''ژن ژیان ئازادی'' ناسرا و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی تا لێواری رووخان برد.
كۆماری ئیسلامی ترسی هه‌یه له رووداوه‌كه‌ی دوێنێی سه‌قزیش ناڕه‌زایه‌تیی گه‌وره‌تری به‌دواوه بێت، بۆیه خێرا ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی كانگه‌ی زێڕی سه‌قزی گرتووه و راده‌ستی دادگای كردووه، هه‌ر شه‌وی رابردوو به‌په‌له ته‌رمه‌كه‌ی به خه‌ڵكه‌كه ناشتووه، له كاتێكدا له رووداوه‌كه‌ی ساڵی 2022 نه‌ك تاوانباران نه‌گیران، به‌رگریشیان لێ كرا و تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر ژینا ئه‌مینیدا سه‌پێنرا، هه‌ر ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی كوردستانی زیاتر تووڕه كرد.