بڕیاره له پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر، حه‌وت ملیۆن نه‌مامی زه‌یتوون و فستق بچێنرێن كه جگه له سه‌وزایی، ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه و ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شی بكه‌ین، هه‌ر كه‌سێك دارێكی به‌رده‌كه‌وێت.
حكوومه‌ت ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر كردووه، خه‌ریكی ته‌لبه‌ندكردن و پاككردنه‌وه‌یه‌تی له زبڵ و خاشاك. پلانه‌كه ئه‌وه‌یه به پانیی دوو كیلۆمه‌تر و درێژیی 92 كیلۆمه‌تر جێبه‌جێ بكرێت، وه‌ك دایكێكی به‌سۆز باوه‌ش به هه‌ولێردا بكات و بیپارێزێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ماسته‌رپلانه‌ی بۆ پڕۆژه‌كه دانراوه، حه‌وت ملیۆن نه‌مامی زه‌یتوون و فستق له پشتێنه‌كه ده‌چێنرێن و ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شی بكه‌ین، ئه‌وا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك لانی كه‌م نه‌مامێكی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر دانیشتووانی پارێزگاكه‌دا دابه‌ش بكرێت، ئه‌وا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك لانی كه‌م سێ داری به‌رده‌كه‌وێت.
پشتێنی سه‌وزایی هه‌ولێر بۆ پاراوكردن جگه له باران، پشت به كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌به‌ستێت كه گرنگترینیان ئه‌و 10 پۆنده ده‌بن بڕیاره له هه‌مان پشتێنه‌ی سه‌وزایی بنیات بنرێن. هاوكات پشت به ئاوی رووباری زێی گه‌وره و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر دوای پاڵاوتن ده‌به‌سترێت.
پڕۆژه‌كه بۆ سه‌وزایی و پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان زۆر ستراتیجییه، به‌پێی ئامارێك كه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توانای هه‌یه 140 تا 210 هه‌زار تۆن دووان ئۆكسیدی كاربۆن كه‌م بكاته‌وه، ئه‌م قه‌باره‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره گازه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌بیابانبوون. پڕۆژه‌كه پارێزگاری له دۆخی ته‌ندروستی گشتی ده‌كات و كوالێتیی ژیان به‌رز ده‌كاته‌وه.
پشتێنه‌ی سه‌وزایی به‌ده‌ر له‌و سوودانه‌ی بۆ باری ته‌ندروستی و كه‌شوهه‌وا و سه‌وزایی هه‌یه‌تی، له هه‌مان كاتدا ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئابووری و ره‌خساندنی هه‌لی كار و زیادكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی.
بڕیاره ئه‌و پڕۆژه‌یه به هه‌شت قۆناغ جێبه‌جێ بكرێت و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌م كراوه.
ئه‌وه‌ی له‌م پڕۆژه‌یه‌دا جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی لێ بنیات نانرێت و ته‌واوی پڕۆژه‌كه له خزمه‌تی سه‌وزایی و كشتوكاڵدا ده‌بێت.
له داهاتوودا هه‌ولێر ده‌بێته خاوه‌نی پشتێنێكی سه‌وزایی كه رووبه‌ره‌كه‌ی 184 كیلۆمه‌تری دووجا ده‌بێت، ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دارستانه ده‌ستكرده‌كانی دنیا.
هه‌ر ئێسته پڕۆژه‌یه‌كی تر له هه‌رێمی كوردستان له جێبه‌جێكردندایه كه به پڕۆژه‌ی رووناكی ناسراوه، خزمه‌تی پاكیی هه‌وا و ژینگه‌ی هه‌ولێر و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. پڕۆژه‌كه تا ئێسته سه‌رووی سێ هه‌زار موه‌لیده‌ی كوژاندووه‌ته‌وه، تا كۆتایی ساڵی داهاتوو حه‌وت هه‌زار موه‌لیده ده‌كوژێنێته‌وه كه هۆكارێكی كاریگه‌ر بوون له پیسكردنی ژینگه، به‌مه‌ش قه‌باره‌یه‌كی زۆر له دووان ئۆكسیدی كاربۆن كه‌م ده‌بێته‌وه.