توێژینه‌وه له گۆڕانكارییه سیاسییه و هزرییه‌كان له كوردستان، بێ ڕه‌چاوكردنی تێگه‌یشتن له
بیری نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی سیاسی و ڕه‌وتی چه‌پ، كه‌موكوڕی تێ ده‌كه‌وێت. له سه‌ده‌ی رابردوودا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌رسێ ئاراسته به گژ یه‌كدا ده‌چوون، ململانێیهكهشیان ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و بنه‌چه‌یی و ئاینی و چینیان هه‌بووه. به‌ڵام هێشتا ئه‌م ململانێیه و لێكه‌وته‌كانی به ڕوونی له ژیانی سیاسیی كورداندا ده‌بینرێت. بیری نه‌ته‌وایه‌تی كورده‌كان هه‌میشه بهرتهكێك بووه دژی بێبه‌شبوون له ده‌وڵه‌ت، پڕۆژه‌یه‌ك بووه بۆ مانه‌وه و ده‌ستكه‌وتنی سه‌روه‌ریی گشتی. به پێچه‌وانه‌وه، ڕه‌وته ئیسلامی و چه‌په‌كان، ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌ی ڕزگاربوون و دادپه‌روه‌رییان كردووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی پرسی كورد لێڵ و ته‌ماوی بووه. تێگه‌یشتن له به‌یه‌كداچوونی هه‌رسێكیان دیدگه‌یه‌كی ڕوونترمان له‌باره‌ی پرسی هێز و شوناس و ڕزگاربوون له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ده‌خاته ڕوو، به تایبه‌تی كه ئێمه باسی خاكێكی دابه‌شكراو له نێوان چوار ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتكه‌ر ده‌كه‌ین.
وردبوونه‌وه له‌و بابه‌ته ئه‌مڕۆ زۆر پێویسته، به تایبه‌تی كه كوردستان له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا ئه‌زموونی جۆراوجۆری ئۆتۆنۆمی و كۆنفیدراڵی دیموكراتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ڕه‌وتی چه‌پی به خۆیه‌وه بینیوه، له كاتێكدا هاوكێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له به‌رده‌م گه‌یشتنی ئه‌و گه‌له به مافی چاره‌ی خۆی نووسین ئاسته‌نگ دروست ده‌كات.
ناشینالیزم كورد له ناشینالیزمی نه‌ته‌وه‌ی تر ناچێت، واته ته‌نیا به‌رهه‌مێكی مۆدێرنه نییه، به‌ڵكو له بیره‌وه‌ریی مێژووی به‌رخۆدان و كولتووری زیندووی خه‌ڵكه ڕه‌گی داكوتاوه. سه‌تان ساڵ پێش ئێسته كورده‌كان له‌گه‌ڵ زنجیره چیاكانی زاگرۆس و ئه‌لبۆرز پێوه‌ندییان به‌ستووه، ورده ورده شێوه‌زار و فۆلكلۆر و داونه‌ریت و بیره‌وه‌رییه گشتییه‌كانیان شوناسێكی جیاوازیان به‌وان به‌خشیوه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ناوه‌ندییه‌كان هه‌ڵبكه‌ن.
ڕێككه‌وتننامه‌كانی سایكس-پیكۆ و لۆزان مافی ده‌وڵه‌تیان له كورد سه‌نده‌وه، به‌مه‌ش كورد بوو به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كانی دنیا. هه‌ر له‌وده‌مه‌وه بیری نه‌ته‌وایه‌تیی كورد بزووتنه‌وه‌یه‌كی كولتووری نه‌ماوه، به‌ڵكو پڕۆژه‌یه‌ك بووه بۆ مانه‌وه، بۆ ده‌ستخستنی ئاسایش و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی.
له مێژووی هاوچه‌رخدا، ڕاپه‌رینه‌كانی شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری و سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیم و سمكۆ شكاك و بیبی مریه‌م به‌ختیاری و سه‌ردار ئایۆز خان و مریه‌م قه‌لاوه‌ند و شێخ مه‌حموودی حه‌فید و هه‌روه‌ها كۆماری كوردستان، گشتیان به ئامانجی جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و پاراستنی شوناسی كوردی هه‌ڵگیرسان. له باكوری كوردستان، له ژێر داگیركاریی توركیا، شۆڕشه‌كانی شێخ سه‌عید و كۆماری ئارارات له دژی سیاسه‌ته‌كانی تورك ڕاپه‌ڕین. له سووریا و عێراق سیاسه‌تی قڕكردن له ڕێی ئه‌نفال و كیمیابارانه‌وه به ئاراسته‌ی له‌ناوبردنی شوناسی كوردی گڕ دراون، بۆیه بیری نه‌ته‌وایه‌تی بووه‌ته نه‌وایه‌ك بۆ مانه‌وه و پارێزگاریكردن.
ئه‌م ئه‌زموونه تاڵ و خوێناوییانه بیره‌وه‌رییه‌كی هاوبه‌شیان دروست كرد كه تا ئێسته گڕ و شه‌مچه‌ی بزاوته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه. له ڕووی هزرییه‌وه ناشینالیزمی كوردیی له سێ ڕه‌هه‌ند پێكهاتووه: ڕه‌هه‌ندێكی ئه‌فسانه‌یی كه شاخ و پاڵه‌وانه مێژووییه‌كان و داونه‌ریته گشتییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، ڕه‌هه‌ندێكی مۆدێرن كه به میدیای چاپكراو و شیعر و ئه‌ده‌بیات و پارتی سیاسی و رێكخراوی مه‌ده‌نی جودا ده‌كرێته‌وه، ڕه‌هه‌ندێكی یاسایی- سیاسی كه له پێوه‌ندی به یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ بیردۆزه‌كانی مافی چاره‌ی خۆنووسین دێته كایه‌وه. هه‌رسێ ڕه‌هه‌نده‌كه بیری نه‌ته‌وایه‌تیی كوردیی به جۆرێك ئاماده ده‌كه‌ن كه ئاماده‌یی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری هه‌بێت و خۆی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه جیاوازه‌كانی حوكمڕانی بگونجێنێت.
ئیسلامی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌ركه‌وتنی ئاین به پرسه‌كانی دادپه‌روه‌ری و ڕه‌فتار و سیستمی سیاسی هاتووه‌ته كایه‌وه. له كوردستانیش هه‌مان شته، به‌ڵام له چه‌ند كایهكدا شه‌قڵی جودای وه‌رگرتووه. ئه‌م ڕه‌وته له كوردستان پێوه‌ندی به سێ شت هه‌یه: فشاری وڵاتانی دراوسێ، لێكترازانی لێره و له‌وێی كورده‌كان، شه‌پۆلی نێوده‌وڵه‌تیی بیری ئیسلامی. له هه‌رێمی كوردستاندا شانبه‌شانی هێزه نیشتمانییه‌كان، حزبه ئیسلامییه‌كان له نه‌وه‌ته‌كانه‌وه شه‌ڕی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن. له كوردستانی ئێران گرووپه سوننییه‌كان كه‌م تا زۆر له ده‌وڵه‌ت نزیك بوونه‌ته‌وه. له توركیا بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان هه‌ندێك جار دژی ده‌وڵه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه و هه‌ندێك جاریش له‌گه‌ڵی كۆك بوونه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی دژی مافی چاره‌ی خۆنووسین مامه‌ڵه‌یان كردووه. له سووریا هێزه ئاینییه‌كان زیاتر خه‌ریكی رێكخستنی كاروباری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك بوونه و كه‌متر به لای پڕۆژه‌ی سیاسی‌دا چوونه.
ده‌كرێت له سێ ئاستدا شرۆڤه بۆ ئیسلامی سیاسی بكه‌ین. له ڕووی پێكهاته‌وه، كه‌می یان نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی گشتی و جوداكاریی ئابووری و نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی تۆكمه، وایكردووه هێزه ئاینییه‌كان بێنه مه‌یدانه‌وه و دڵ و هۆشی خه‌ڵك ببه‌نه‌وه. له ڕووی داودهزگاوه، بزاوته ئیسلامییه‌كان به گوێره‌ی مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ت خۆیان گونجاندووه، واته له هه‌ر شوێنێك ئازادیی میدیایی و به‌شداریی په‌رله‌مانی زیاتر بێت، خۆیان خستووه‌ته ناو كێبه‌ركێی دیموكراتی و میانڕه‌و بوونه، هه‌ر كاتێكیش ده‌سه‌ڵات سه‌ركوتكار بێت، ئیسلامییه‌كان سه‌ریان بۆ توندڕه‌وی كێشاوه. له ڕووی بزووتنه‌وه، هێزه ئیسلامییه‌كان له‌لایه‌ك باسی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی "ئومه‌ی ئیسلامی" به‌ره‌وپێش ببه‌ن، هه‌ر كاتێكیش باسی ئومه‌ی ئیسلامی كاری له پێشینه بووبێت، مافه‌كانی كوردیان وه‌لا ناوه.
له‌باره‌ی ڕه‌وتی چه‌پیش، سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانیی چینایه‌تی، نه‌یتوانیوه ئاوێزانی بیری نهتهواویهتیی كوردیی بێت. زۆر له هێزه چه‌په كوردییه‌كانی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت له پزدانی حزبه كۆمۆنیستییه‌كان به‌ر بوونه‌ته‌وه كه پێوه‌ندییان به به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت هه‌بووه، یانیش بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به ڕژێمی حوكمڕان دروست بوون. كاری له پێشینه‌یان خه‌باتی چینایه‌تی و ڕێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند، به ده‌گمه‌ن نه‌بێت داكۆكییان له مافی چاره‌ی خۆنووسینی كورده‌كان نه‌كردووه. له ئێران حزبی توده له كۆماری كوردستان له مه‌هاباد به گومان بوو، ئه‌وكاته‌شی له‌ناو برا، متهقتی لێوه نه‌هات. له عێراق و سووریا حزبه كۆمۆنیستییه‌كان له ئاست ته‌عریبكردن بێده‌نگ بوون، ده‌یانگوت هه‌وڵێكه بۆ بره‌ودان به سۆشیالیزمی عه‌ره‌بی. له توركیاش هێزه چه‌په سیكولارهكان دۆزی كوردیان بۆ چاكسازیی له ناو كۆماری توركیا بچووك كردبووه‌وه، به‌مه‌ش خۆیان له ددانپێدانان به بوونی كورد دزیوه‌ته‌وه.
زۆر له حزبه چه‌پڕه‌وه كوردییه‌كان، به تایبه‌تی له شه‌ش و هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، هاوردهكهری بیری ماركس بوون، واته ته‌نیا بیریان له خه‌باتی چینایه‌تی ده‌كرده‌وه. ئه‌وان زۆر جار بیری نه‌ته‌وایه‌تیی كوردیان وه‌ك "لادانێكی ورده بۆرژووازیانه" لێك ده‌دایه‌وه، یان ده‌یانگوت جارێ با كورد بوه‌ستێت تا پرۆلیتاریا له هه‌موو دنیا ده‌ست به خه‌بات ده‌كات. ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه چهپانهشی بانگه‌شی پۆشینی به‌رگی نه‌ته‌وایه‌تییان ده‌كرد له داكۆكیكردنی مافی سه‌ربه‌خۆبوونی كوردبوون دوودڵ بوون.
ئیسلامی سیاسی و ڕه‌وتی چه‌پ له چه‌ندان ڕووی بنجییهوه به یه‌ك ده‌چن. هه‌ردووكیان ئایدۆلۆجیی سنووربڕن، ئومه‌تی ئیسلامی و چین به‌سه‌ر نه‌ته‌وه ڕادهشكێنن. هه‌ردوو هێز بانگه‌شه‌ی ئازادبوون و دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا پێیان كراوه خۆیان له ئاست داواكاریی كورد بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین كه‌ڕ كردووه. توركیا و ئێران پاڵپشتیی هێزه ئیسلامییه‌كان دژی كورد ده‌كه‌ن، بێ یه‌ك و دوو داواكارییه‌كانی كورد به بیانووی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئومه‌تی ئیسلامی په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن. له‌ولاشه‌وه هێزه چه‌په‌كان هه‌میشه چوونه‌ته ژێر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سووریا و عێراق و له چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به‌شدارییان كردووه.
جیاوازیی نێوانیان له چۆنیه‌تیی ده‌ربڕین و شێوازی جووڵاندنه. ئیسلامی سیاسی پشت به هێما ئاینی و مزگه‌وت و گوتاری هه‌ینی و ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان ده‌به‌ستن، به‌ڵام چه‌پ پشت به یه‌كێتییه‌كان و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و ناوه‌نده هزرییه‌كان ده‌به‌ستێت. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام هه‌ردووكیان دوور له بنه‌ما دیموكراتییه‌كان و ڕێزگرتن له فره‌چه‌شنی، شیرازه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان تێكداوه و داواكارییه‌كانی كوردیان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه. ئیسلامی سیاسی به بیانووی ملكه‌چبوون بۆ شه‌ریعه و به‌رژه‌وه‌ندیی ئومه‌تی ئیسلامی، نه‌یهێشتووه داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن. ڕه‌وتی چه‌پیش له گێژاوی قسه‌كانی ماركس و هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ریان شێواوه، هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه ستراتیجییه‌كی ناوخۆیی تۆكمه دروست بكه‌ن. سه‌رئه‌نجام هه‌ردووكیان سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی، كوردیان خستووه‌ته به‌ر سته‌مكاری و توندڕه‌وی و سه‌ركوتكاری.
له هیچ شوێنێكی دنیادا نابینی وڵاتێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمێكی چه‌پڕه‌و گه‌یشتبێته دیموكراسییه‌كی پته‌و و گه‌شه‌كردن. كوبا و كۆریای باكوری دیارترین نموونه‌ن. هه‌رواسا كه ئیسلامی سیاسی فۆرمێكی ده‌سه‌ڵاتخواز وه‌رده‌گرێت، جا كۆماریی بێت یان له شێوه‌ی شانشین، سه‌ركوتكار و سته‌مكار ده‌بێت. لێره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌رگیز نابێت ئازادی و فره‌یی بكرێن به قوربانی ئه‌و ئایدۆلۆدییانهی پێیان وایه ڕاستیی ڕه‌ها هه‌ر لای ئه‌وانه.
هه‌ر لێره‌یه كه سه‌رهه‌ڵدانی ناشینالیزمێكی دیموكراتییانه، پێویستییه‌كی مێژووییه، هه‌ر ئه‌وه‌یه كورد وه‌ك بكه‌رێكی یه‌كسان له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسێنێت و ددان به مافیان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌نێت، له هه‌مان كاتدا ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان و یه‌كسانیی جێنده‌ری و فره‌یی ئاینی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی تێیدا جێیان ده‌بێته‌وه. بیرێكی پاكی كوردانه‌ی له‌م چه‌شنه دابونه‌ریته ئاینییه‌كان فه‌رامۆش ناكات، ته‌نانه‌ت ئاره‌زووی چه‌پیش بۆ یه‌كسانی وه‌لا نانێت، سه‌رئه‌نجام هه‌ردووكیان ده‌كات به بیرێكی ناوخۆیی پاراو كه ڕێز له مافی مرۆڤ بگرێت.
تا چه‌پڕه‌و و ئیسلامییه‌كان به خۆیاندا نه‌چنه‌وه و ددان به مافی چاره‌ی خۆنووسین نه‌نێن، هه‌ر له په‌راوێز ده‌مێننه‌وه یان ده‌بن به پاشكۆی هێزی داگیركه‌ر.
نووسینی: ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆیی کوردستان