وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاند، سیستمێكی نوێی به‌رگریی ئاسمانی به سه‌ركه‌وتوویی تاقی كردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی ده‌گه‌نه ئاسمانی ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاسایشی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه له سیستمه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه خه‌رجییه‌كی كه‌می هه‌یه و له هه‌مان كاتدا زۆر به‌هێزه و به ''تیشكی ئاسنین'' ناودێر كراوه.
كۆمپانیاكانی ئه‌لبه‌یت و رافائێل به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش په‌ره‌یان به سیستمه‌كه داوه، بڕیاره سیستمه‌كه ببێته ته‌واوكه‌ری هه‌ریه‌ك له سیستمه‌كانی به‌رگریی مووشه‌كی گومبه‌زی ئاسنین، فه‌لاخن داود و په‌یكان. ئه‌و سێ سیستمه توانیویانه له رابردوودا رووبه‌ڕووی هه‌زاران مووشه‌ك و درۆنی حزبوڵا، ئێران، حووسی و گرووپه پرۆكسییه‌كانی تری ئێران ببنه‌وه.
ئێسته ئیسرائیل بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ر درۆن و مووشه‌كێك ده‌بێت 50 هه‌زار دۆلار خه‌رج بكات، به‌ڵام خه‌رجیی سیستمه نوێیه‌كه زۆر كه‌مه و زیاتر بۆ ئه‌وه دروست كراوه، رووبه‌ڕووی درۆن و مووشه‌كه بچووكه‌كان ببێته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاندووه، دوای سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمه نوێیه‌كه، چاوه‌ڕوانن تواناكانی ئیسرائیل له رووی به‌رگریی ئاسمانی زۆر زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت.
سیستمه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان هه‌فته له باشووری ئیسرائیل تاقی كرایه‌وه، ده‌توانێت هاوه‌ن و درۆن و هه‌ر جۆره شتێكی تر له‌ناو ببات كه به‌ره‌و ئاسمانی ئیسرائیل ئاراسته ده‌كرێن.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه سیستمه‌كه له كۆتایی ئه‌مساڵدا به ته‌واوی به‌گه‌ڕ ده‌خرێت و ده‌كه‌وێته خزمه‌تی ئیسرائیله‌وه.
یه‌كێك له كێشه‌كانی ئیسرائیل له ماوه‌ی جه‌نگی 12 رۆژه ئه‌وه‌بوو، كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆری درۆن و مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كران، ژماره‌یه‌ك له‌و مووشه‌كانه سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئیسرائیلیان ده‌بڕی و ده‌كه‌وتنه خواره‌وه.
جگه له‌مه خه‌رجیی خستنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان زۆر گران له‌سه‌ر ئیسرائیل ده‌وه‌ستا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل به‌م هه‌نگاوه، ئومێده‌واره وێڕای به‌هێزتركردنی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی خه‌رجییه‌كانیش زۆر كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌میر بارام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ده‌ڵێت، ''ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له دنیادا سیستمێكی به‌رگریی لێزه‌ریی به‌هێز بگه‌یه‌نرێته ئاستێك كه به بێ هیچ كه‌موكورتییه‌ك، ده‌توانێ سوودی لێ وه‌ربگریت.''
هاوكات یوال شتاینێتز وه‌زیری پێشووی ئیسرائیل و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای رافائێل گوتی، تیشكی ئاسنین به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆجیای ئۆپتیكی كۆمپانیاكه به‌رهه‌م هێنراوه، سیستمه‌كه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه كاریگه‌رییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری بۆ سه‌ر جه‌نگه‌كانی سه‌رده‌م ده‌بێت.
هاوكات كۆمپانیای ئه‌لبه‌یت بڵاوی كرده‌وه، شانبه‌شانی ئه‌و سیستمه خه‌ریكه كار له‌سه‌ر سیستمێكی لێزه‌ریی به‌هێزی تر ده‌كات. بتزالێل ماخیلس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكه روونی كرده‌وه، ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كییان په‌ره‌پێدانی سیستمی به‌رگرییانه و ده‌توانێت گۆڕانكارییه‌كی ستراتیجی له به‌رگریی ئاسمانی‌دا بهێنێته كایه‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه هه‌ندێك دامه‌زراوه و چاودێرانی سیاسی چ له ئاستی ناوچه‌یی و چ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و چ له ئاستیی به‌رپرسیارێتیی حكوومه‌ته‌كانی ئیسرائیل و ئێران، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه له داهاتوودا جه‌نگێكی تر له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا روو ده‌دات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك پێیان وایه جه‌نگ ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستاوه.
ئێران و ئیسرائیل زۆر به خێرایی خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆیانن، ئێران كه سیستمه به‌رگرییه‌كه‌ی و ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی له‌ناو بران و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت، له هه‌وڵی نۆژهنكردنهوهیاندایه و ئه‌و تۆمه‌ته‌یشی له‌سه‌ره به نهێنی په‌ره به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بدات، به‌و یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌ی له به‌رده‌ستیدایه به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌نگاو بنێت.
له به‌رانبه‌ردا ئیسرائیلیش ئه‌وه‌ی ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌یه توانا به‌رگرییه‌كانی به‌هێز بكات، هه‌رچه‌نده له جه‌نگی 12 رۆژه‌دا باڵاده‌ست بوو و توانی ئاسمانی ئێران كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام نه‌یتوانی به ته‌واوی به‌رگری له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بكات و له‌و مووشه‌كانی ئێران ئاراسته‌ی كردن 5%یان له ئیسرائیل كه‌وتنه خواره‌وه.