كاتێك ئه‌مڕۆ پرسیار له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كرێت له‌باره‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌كان كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، هه‌ست ناكه‌ن پێویسته له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیان دوورتر بڕۆن. ته‌نانه‌ت پێش كوژرانی چارڵی كیرك سه‌ركرده‌ی كۆنسێرڤه‌تیڤ، هه‌ستكردن به زه‌نگی هه‌ڕه‌شه ناوخۆییه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو، له چاو نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی باقی دنیاوه.
ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌كان ته‌نیا هێرشكردنی ئه‌گه‌ركراوی نه‌یارێكی بیانی نین بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه له توندوتیژیی سیاسی له ناوخۆ و جه‌مسه‌رگیری و گه‌نده‌ڵی و هه‌ستكردن به تێكچوون و له كاركه‌وتنی كولتووری. ئه‌مه‌ریكییه‌كان تا دێت مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه له دۆخێكی مه‌ترسیداردا ده‌بینن.
ته‌نیا له‌م كۆتایی هه‌فته‌یه‌دا زۆری نه‌خایاند له كوشتنی به‌ڕێز كیرك، له ڕاپرسییه‌كی خۆمدا ده‌ركه‌وتووه كه 84%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن، پێیان وایه توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك به‌هۆی ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانه‌وه، كێشه‌یه‌كه پێشتر وانه‌بووه. ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر سێی ده‌نگده‌ران گوتوویانه، "زۆربه‌ی مشتومڕه سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر جیاوازی بیرورای سیاسین، وڵاته‌كه له كۆتاییدا باش ده‌بێت، گرنگ نییه كێ سه‌ر ده‌كه‌وێت"، له كاتێكدا زۆرینه له ناویاندا دوو له‌سه‌ر سێی دیموكراته‌كان ده‌ڵێن، مشتومڕه‌كانمان ڕاسته‌قینه‌ن و وڵاته‌كه زیانێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ی پێده‌گات ئه‌گه‌ر لایه‌نی هه‌ڵه سه‌ر بكه‌وێت.
له‌م ناوه‌نده‌دا كۆمارییه‌كان دووبه‌ره‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا تیرۆركردنی كیرك، ئه‌وه پێشان ده‌دات كه پێویسته پێكه‌وه بین، یان ته‌نیا ئه‌وه پێشان ده‌دات كه چه‌نده "لایه‌نی به‌رانبه‌ر بووه‌ته دابه‌شكه‌ر و مه‌ترسیدار".
له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له‌باره‌ی توندوتیژی و دابه‌شبوون له ناوخۆی خۆماندا، ده‌نگده‌ران كه‌متر هه‌ست ده‌كه‌ن ئێمه ئه‌و نیگه‌رانییه‌یان هه‌بێت له‌وه‌ی له شوێنه‌كانی تر چی ڕوو ده‌دات. ڕاستییه‌كه‌ی ڕاپرسییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه له ساڵانی ڕابردوودا، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی به‌رده‌وام له ڕیزبه‌ندیی نزمدایه له مێشكی ده‌نگده‌ران.
ڕاپرسییه‌ك كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شیكاگۆ بۆ كاروباری جیهانی ئه‌نجام دراوه، چه‌ندان جار ده‌ركه‌وتووه - له ساڵانی ٢٠٢١، ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ - كه ته‌نیا نزیكه‌ی یه‌ك له هه‌ر پێنج ئه‌مه‌ریكییه‌ك ده‌ڵێن، زیاتر نیگه‌رانن له هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، نه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌یان. ئه‌م ڕه‌وته هێڵه حزبییه‌كانیشی بڕیوه. له ڕاپرسییه‌كه‌مدا بۆم ده‌رده‌كه‌وت كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زیاتر له نێوان كۆمارییه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان، پێیان وایه باشتره كه‌متر گرنگی به ئاسته‌نگه جیهانییه‌كان بده‌ین و زیاتر سه‌رنجمان له‌سه‌ر كێشه‌كانی ناوخۆ بێت.
به‌ڵام هه‌میشه وا نه‌بووه. زۆرجار سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، پرسێكی سه‌ره‌كی بووه له مێشكی ده‌نگده‌راندا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵایسانی ململانێی جیهانی و ململانێی ناوخۆییدا، بابه‌ته‌كه كه‌م و زیاد ده‌كات. گالۆپ به‌شێوه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ر به‌دواداچوونی بۆ وه‌ڵامه كراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی "پێت وایه گرنگترین كێشه چییه كه ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م وڵاته ده‌بێته‌وه؟" له ناوه‌ڕاستی ساڵانی ١٩٣٠ه‌وه. له تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٤١، له ڕۆژانی پێش بۆردمانكردنی پیرڵ هاربه‌ر، ترس له شه‌ڕ و نیگه‌رانییه‌كان له به‌رگریی نیشتمانیمان، هه‌موو نیگه‌رانییه‌كانی تری بچووكتر كرد. به درێژایی ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠، ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌یری ده‌ره‌وه‌یان ده‌كرد بۆ بینینی كێشه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت و جه‌نگی ڤێتنام كه له هه‌ڵكشاندا بوو.
به‌ڵام له كاتی ناڕه‌حه‌تی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، نیگه‌رانییه‌كان ڕووی له ناوه‌وه كرد بۆ كێشه‌كانی وه‌ك هه‌ڵاوسان و قه‌یرانی وزه. ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، جه‌نجاڵی شه‌ڕ نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پاڵ نا بۆ پێگه‌یه‌كی دیار و تا ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان، له‌گه‌ڵ ڕووخانی دیواری به‌رلین و وه‌رچه‌رخانی هه‌زاره‌ی نوێ، پرسه ناوخۆییه‌كان دیسانه‌وه حوكمڕانییان كرد. تا ئه‌و هێرشه وێرانكه‌ره‌ی ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠٠١ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، دواتر شه‌ڕی تیرۆر و له‌شكركێشییه‌كانی عێراق و ئه‌فغانستان بوو كه ده‌نگده‌ران دیسان چاویان له سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه برده ده‌ره‌وه.
له‌و كاته‌وه دیسانه‌وه ئه‌وه نیگه‌رانییه ناوخۆییه‌كانن كه نیگه‌رانییه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كانی له دووره‌وه سڕییه‌وه. له ڕاپرسییه‌كی ئه‌مدواییه‌ی خۆمدا كه له هه‌فته‌ی دوای تیرۆركردنی كیركدا ئه‌نجامم دا، ته‌نیا 22%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانگوت، "گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌وه دێت، له شێوه‌ی نه‌یارانی وه‌ك ڕووسیا و چین و ئێران". له به‌رانبه‌ردا 74%ی ده‌ڵێن، "گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ناوخۆی وڵاته‌كه‌مانه‌وه دێت له شێوه‌ی جه‌مسه‌رگیری، گه‌نده‌ڵی له حكوومه‌تدا یان ڕه‌وته كولتوورییه شڵه‌ژاوه‌كان".
داكۆكیكارانی وه‌به‌رهێنان له یارمه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كان و به‌شداریكردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ن، چ كورتخایه‌ن و چ درێژخایه‌ن، له پشتگوێخستنی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له دنیادا.
ده‌نگده‌رانی كۆمارییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌ره‌و ئه‌و بیرۆكه‌یه ڕاكێشراون كه یه‌كه‌مایه‌تیدانه به كێشه‌كان له ناوخۆدا، ده‌بێت له پێش هه‌موو شتێكه‌وه بێت، هه‌ستێك كه پێشبینی ده‌كه‌م ته‌نیا چڕتر بێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ناوخۆیی و هه‌ستكردن به هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن دراوسێكانمانه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئه‌و گوته‌یه‌ی (هارۆڵد ماكمیلان)مان بیر ده‌خاته‌وه كه ده‌ڵێت، قورسترین شتێك چییه له كاتی بوون به سه‌رۆك وه‌زیراندا: "ڕووداوه‌كان، كوڕه ئازیزه‌كان، ڕووداوه‌كان." باقی دنیا چاوه‌ڕێ ناكات تا ئێمه كێشه ناوخۆییه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
كریستن سۆلتیس ئانده‌رسن
نیویۆرك تیامز
وشه