هێرشی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ سه‌ر زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا، به بڕینی ملیاران دۆلار له پشتگیریی فیدراڵی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و پزیشكی، ده‌سته‌واژه‌ی "خۆماتدان و خۆداپۆشین"ی له قووڵایی یاده‌وه‌ریمدا هێنایه ده‌ره‌وه. ئه‌م وشانه له ساڵانی ١٩٥٠كاندا فێری قوتابیانی ئه‌مه‌ریكی كرابوون. له ته‌له‌ڤزیۆن گوێمان لێیان ده‌بوو، له‌وێ له‌گه‌ڵ كارتۆنێكدا بوون له‌باره‌ی كیسه‌ڵێكی ژیر به ناوی بێرت كه له هه‌ر نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیدا خۆی ده‌خسته ناو قه‌پاغه‌كه‌یه‌وه. له پۆلدا كاتێك مامۆستاكانمان فه‌رمانیان ده‌دا، فێرمان ده‌كرا كه شوێن نموونه‌ی بێرت بكه‌وین به خۆ خستنه ژێر مێزه‌كانمان و داپۆشینی گه‌ردنه‌كانمان.
ئه‌م كردارانه كه پێـمان ده‌گوترا بۆ پاراستنی ئێمه بوون له هێرشی ئه‌تۆمی، له هه‌ر كاتێكدا بێت. هه‌رچه‌نده ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییشدا زۆربه‌مان هه‌ستمان ده‌كرد كه ئه‌مه شتێكی بێ سووده وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاراستنی خۆمان له وێرانكاری، به‌ڵام به دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانمان ده‌كرد. چۆن ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه بكه‌ین كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كه‌وه دروست بووه؟.
دڵه‌ڕاوكێ زۆر زیادی كرد له تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٧، كاتێك ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ده‌ستپێكردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكردی جیهان، سپۆتنیك ١یان زانی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی سۆڤییه‌ته‌وه. به‌ڵگه‌ی ڕوونی باڵاده‌ستی ته‌كنه‌لۆجی له مووشه‌كسازی دوژمنی جه‌نگه سارده‌كه‌مان كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرای به‌رچاوی لێ كه‌وته‌وه. له ساڵی ١٩٥٨ به ده‌نگی دوو لایه‌نه، كۆنگرێس یاسای په‌روه‌رده‌ی به‌رگریی نیشتمانی په‌سند كرد و سه‌رۆك دوایت ئایزنهاوه‌ر واژووی له‌سه‌ر كرد، كه یه‌كێك بوو له گرنگترین ده‌ستێوه‌ردانه فیدراڵییه‌كان له په‌روه‌رده له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا. له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی زانست و په‌یمانگاكانی نیشتمانی ته‌ندروستی، ئه‌مه‌ریكای كرده سه‌ركرده‌ی بێ ڕكابه‌ری دنیا له زانست و ته‌كنه‌لۆجیادا.
نزیكه‌ی ٧٠ ساڵ دواتر، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه زانستییه له مه‌ترسیدایه. به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی (نه‌یچه‌ر ئیندێكس) كه دامه‌زراوه‌كانی توێژینه‌وه به به‌شدارییه‌كانیان له گۆڤاره زانستییه پێشه‌نگه‌كاندا به‌دواداچوون ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا تاكه دامه‌زراوه‌یه‌كی ماوه‌ته‌وه له رێزی ١٠ باشترینه‌كاندایه كه هارڤارده، له پله‌ی دووه‌مدا زۆر له دوای ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی چینه‌وه‌یه. ئه‌وانی تر بریتین له:
•زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای چین
•زانكۆی جێجیانگ
•زانكۆی په‌كین
•زانكۆی ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی چین
•زانكۆی تسینگهوا
•زانكۆی نانجینگ
•كۆمه‌ڵه‌ی ماكس پلانك له ئه‌ڵمانیا
•زانكۆی شانگهای جیا‌و تۆنگ
10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، C.A.S. تاكه دامه‌زراوه‌ی چینی بوو كه له ناو ١٠ باشترینه‌كاندا بوو. ئێسته هه‌شت له ١٠ سه‌ركرده‌كه له چینن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ساتێكی هاوشیوه‌ی سپۆتنیك نه‌بێت، ئه‌وا زۆر قورسه خه‌یاڵ بكرێت ده‌بێ چی بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر سپۆتنیك نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتووی له پابه‌ندبوون به زانست و سووربوون له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له توانای فیكری وڵات‌دا ڕه‌نگڕێژ كردبێت، ئه‌وا له كاردانه‌وه‌مان به‌رانبه‌ر چین ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكایه‌كی دابه‌شبوو و سه‌رلێشێواوی هێناوه‌ته پێش چاومان. ئێمه ئێسته له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه حوكم ده‌كرێین كه بێباكه به كۆده‌نگی زانستی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی یان ئابوورییه‌كانی ناكۆك بێت، دوژمنكاره به‌رانبه‌ر كۆچبه‌ران و سووره له‌سه‌ر په‌كخستنی زانكۆكانی توێژینه‌وه كه ده‌ربڕی هیوای هاوبه‌شی ئێمه بۆ داهاتوو. هه‌ڕه‌شه‌كه ئێسته له ناوه‌وه‌یه و چه‌ند كه‌یسێكی ده‌گمه‌ن نه‌بێت، سه‌ركرده‌كانی زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌متر له خۆماتدان و خۆداپۆشین هیچی تریان نه‌كردووه.
N.D.E.A. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێكی به‌ربڵاو بوو كه ده‌بێت شتێك له قوتابخانه و زانكۆكاندا بكرێت، جگه له فێركردنی قوتابیان بۆ خۆحه‌شاردان له ژێر مێزه‌كانیاندا. وڵاته‌كه به په‌له پێویستی به فیزیازان، كیمیازان، بیركاری، ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی، ئه‌ندازیاری كاره‌با، زانایانی ماده و كۆمه‌ڵێك پسپۆری تر له بواره‌كانی STEM هه‌بوو، حكوومه‌ت تێگه‌یشت كه بۆ به‌ده‌ستهێنانیان، پێویستی به بڕێكی زۆر پاره هه‌یه كه بخرێته قوتابخانه و زانكۆكانه‌وه: نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار كه یه‌كسانه به زیاتر له ١١ ملیار دۆلاری ئێسته
له سه‌ره‌تاوه ئه‌م وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌ته له په‌روه‌رده‌دا بێ به‌رژه‌وه‌ندیی ئایدۆلۆجی نه‌بوو. به‌هۆی ترسه‌وه بوو، ترسی ڕووسه‌كان، ترسی بۆمبی ئه‌تۆمی، ترسی دواكه‌وتن له "پێشبڕكێی بۆشایی ئاسمان" و مه‌به‌ست لێی كاریگه‌ریی خستنه سه‌ر پرۆگرامه‌كانی خوێندن بوو. به دڵنیاییه‌وه نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار وه‌ك یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت، كه تیۆرییه‌كانی بۆماوه‌زانی ترۆفیم لیسێنكۆ بۆ ده‌یان ساڵ بایۆلۆجی سۆڤییه‌تی دواخست، به‌ڵكو به به‌هێزكردنی به‌شه‌كانی زانست له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.
تا ساڵی ١٩٦٢، وه‌رگرانی پاره‌ی N.D.E.A.، ده‌بوو به‌ڵێننامه‌یه‌ك واژوو بكه‌ن كه پشتگیریی هیچ ڕێكخراوێك ناكه‌ن كه هه‌وڵی ڕووخاندنی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بدات، به‌ڵام له یه‌كێك له‌و ساتانه‌دا كه سیاسه‌تی دروست به هۆكارێكی هه‌ڵه دێته هه‌ڵبژاردن، جیاكارانی باشوور له كۆنگرێسدا، نیگه‌ران بوون كه هه‌ندێك له پاره‌كه له‌وانه‌یه بۆ زیاتركردنی هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی جیاكاری به‌كار بهێنرێت، بڕگه‌یه‌كیان زیاد كرد كه ده‌ستنیشانی ده‌كرد هیچ به‌شێك له یاساكه، ڕێگه به حكوومه‌تی فیدراڵی نادات كه پرۆگرامی خوێندن، فێركردن، به‌ڕێوه‌بردن یان كارمه‌ندانی قوتابخانه دیاری بكات.
یاساكه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له هه‌مه‌چه‌شنكردنی كه‌مپه‌سه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌دا به دابینكردنی قه‌رزی كه‌م سو‌و بۆ داواكارانی پێویست، به ڕێكه‌وت سیاسه‌ته‌كانیشی تێكدا كه ڕێگری له وه‌رگرتنی گرووپه ناپه‌سنده‌كان ده‌كرد، وه‌ك قوتابیانی جوو، ئاسیایی، ڕه‌شپێست، پۆڵه‌ندی و ئیتاڵی. له ناوه‌ڕاستی ساڵانی خوێندنی زانكۆمدا له سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٦٠كاندا، یه‌یڵ سه‌رۆكێكی نوێی هه‌بوو كه به خێرایی گۆڕانكاری زۆری هێنایه ئاراوه، له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕه‌وشتی دژه‌سامیی كۆن و وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زیاتری قوتابیان به ناوی بنه‌ماڵه‌یی كه پێشتر ڕێگریی له وه‌رگرتنیان ده‌كرد.
ئه‌م گۆڕانكارییانه ڕۆڵێكی گرنگیان له كاروانی پیشه‌یی خۆمدا بینی. كاتێك گه‌ڕامه‌وه یه‌یڵ بۆ خوێندنی باڵا، N.D.E.A. پاره‌ی دكتۆراكه‌می دابین كرد. حكوومه‌ت له‌و خه‌یاڵه‌دا نه‌بوو كه خوێندنی شكسپیر زانستی مووشه‌كه، به‌ڵام به‌شی چواره‌می یاساكه كه داوای زیادكردنی ژماره‌ی پرۆفیسۆرانی زانكۆی ده‌كرد، پشتگیریی زانستی مرۆڤایه‌تی و زانسته‌كانیشی گرته‌وه. ده‌ركه‌وت كه سپۆتنیك منیشی خستبووه ناو خولگه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستی پێ كرد، گه‌شه‌ی كرد و بوو به سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ پرسیاركردنی بێ سنوور، داهێنان و ڕه‌خنه. زنجیره‌یه‌كی بێ كۆتایی له داهێنان و دۆزینه‌وه‌كان به پشتگیری تاقیگه و په‌یمانگه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا: ئینته‌رنێت، M.R.I.، DNAی دووباره پێكهێنراو، خانه بنه‌ڕه‌تییه كۆرپه‌له‌ییه‌كانی مرۆڤ، ده‌ستكاریكردنی جینۆمی CRISPR، به‌شدارییه‌كان له ته‌كنه‌لۆجیای mRNA كه نه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤاكسینه‌كانی (له‌وانه‌ش بۆ كۆڤید-١٩) كرده شیاو و به‌رده‌وام، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه گه‌وره‌كان له تێگه‌یشتنمان له ماده و سه‌رچاوه‌ی گه‌ردوون.
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی هاتنی بڕێكی زۆر دۆلاری باجی دامه‌زراوه‌كان بوو كه نه‌ك ته‌نیا زانایان، توێژه‌رانی پزیشكی و ئه‌ندازیارانی چه‌كیان ڕاهێنا، به‌ڵكو كۆمه‌ڵناس، مێژوونووس، فه‌یله‌سووف و شاعیریشیان په‌روه‌رده كرد. زانكۆی ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه ڕێكخراوه بۆ شكاندنی دیواره‌كانی نێوان STEM و بواره فیكرییه‌كانی تر، هه‌ردووكیان له پرۆگرامی خوێندنی به‌كالۆریۆسدا كه قوتابیان ده‌بێت هه‌میشه مه‌رجه‌كانی خوێندنی گشتی جێبه‌جێ بكه‌ن له كولتووری كه‌مپه‌سدا.
سنووره‌كانی توێژینه‌وه‌ی نه‌ریتی ده‌ستیان به ڕووخان كرد. له زانكۆی كالیفۆرنیا، بێركلی كه له ساڵی ١٩٦٩ دامه‌زرام و بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش وانه‌م گوته‌وه، ڕاگرییه‌كی داهێنه‌ر پرسیارنامه‌یه‌كی نارد بۆ ئه‌ندامانی فاكه‌ڵتییه زانستییه‌كان و پرسیاری لێ كردن كه زۆرترین حه‌زیان له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كێدایه له‌باره‌ی كاره‌كانی ئێسته‌یان. به له‌به‌رچاوگرتنی وه‌ڵامه‌كان، به‌شه‌كان ڕێكخرانه‌وه. داهێنان گه‌شه‌ی كرد. گۆڕه‌پانی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه زانستییه‌كان، چه‌ندان شوێنیان بۆ "N.L.s" – وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبڵ – ته‌رخان كرابوو.
له ساڵانی ١٩٩٠كاندا، زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوونه ئایكۆنی كه‌لتووری جیهانی – حه‌سوودییان پێ ده‌برا بۆ فراوانی فیكرییان، ستایش ده‌كران بۆ ئازادی ئه‌كادیمییان و به په‌رۆشه‌وه داواكار بوون له‌لایه‌ن قوتابیانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، كه به لووتكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كراوه و به‌ناوبانگ سه‌یریان ده‌كرد. حكوومه‌ت مه‌به‌ستی نه‌بوو دامه‌زراوه‌ی زانستی سه‌ربه‌خۆ و جیهانی دروست بكات، به‌ڵام قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی و دابڕانی ڕێژه‌یی زانكۆكان له كۆنترۆڵی ڕاسته‌وخۆی سیاسی یارمه‌تیده‌ر بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه ببنه ده‌ستكه‌وتی شارستانی باڵا.
سه‌ركه‌وتنی زانكۆ باڵاكان وای لێ‌كردن خه‌ون به‌وه‌وه ببینن، كه ده‌توانن زیاتر له فێركردن و به‌رهه‌مهێنانی زانستی نوێ بكه‌ن. ئاره‌زوویان ده‌كرد هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی كۆمه‌ڵگه چاره‌سه‌ر بكه‌ن: بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌رییه‌كانی ڕابردوومان، بۆ چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئێسته، بۆ په‌ره‌پێدانی یه‌كسانی له داهاتوودا. له‌م خه‌ونه‌دا هه‌وڵێكی كه‌میان دا بۆ قایلكردنی خه‌ڵك كه سیاسه‌ته نوێیه‌كانیان سوودبه‌خشن.
ئێسته سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كانی، هه‌موو ئه‌م پڕۆژه‌یه له كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه. ئیداره‌ی تره‌مپ هێرشه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد به به‌كارهێنانی خۆپێشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له زۆر له كه‌مپه‌سه‌كاندا، بۆ تۆمه‌تباركردنی زانكۆ باڵاكان به دژه‌سامی. هۆكاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گۆڕاوه بۆ سكاڵا له‌سه‌ر كاریگه‌ریی ئه‌رێنی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هه‌مه‌چه‌شنی، لایه‌نگری لیبراڵی و هاوشێوه‌كانی. توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌م كراوه‌ته‌وه، هاوكارییه‌كانی پۆست دكتۆرا به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه، تاقیگه‌كان داخراون و ڤیزه ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه. زیان به كایه‌ی زانستی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان درێژ ده‌بێته‌وه، جا ئه‌وه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بێت له بودجه‌ی توێژینه‌وه‌ی mRNA له ژێر ده‌ستی وه‌زیری ته‌ندروستی، ڕۆبه‌رت ئێف. كێنێدی جونیۆر – جۆرێك له لیسێنكۆی سووكیان، پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كه توێژه‌رانی كه‌شوهه‌وا له سه‌رانسه‌ری دنیادا پشتی پێده‌به‌ستن. هه‌رگیز نازانین چ نه‌خۆشییه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كران، یان چ پێشكه‌وتنێك له ته‌كنه‌لۆجیادا داهێنرانایه ئه‌گه‌ر ڕووناكیان له تاقیگه‌كاندا نه‌كوژانایه‌ته‌وه.
چه‌ندان زانكۆ ئێسته بڕێكی زۆر سزایان داوه و به‌و هیوایه‌ن لانیكه‌م هه‌ندێك پشتیوانیی فیدراڵی بگه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یه گه‌ره‌نتی نه‌كراوه، كارگێڕی زۆرجار مه‌رجی داناوه له‌سه‌ر داواكارییه‌كان كه ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌نه ئه‌و بوارانه‌ی ژیانی زانكۆ- پرۆگرامی خوێندن، فێركردن، كارگێڕی، كارمه‌ندان - كه N.D.E.A. حكوومه‌تی قه‌ده‌غه كردبوو ده‌ستی لێ بدات. بۆچی ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و دامه‌زراوانه بین كه به‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكایان گه‌وره كردووه؟ بۆچی ده‌بێت سه‌رسامی دنیا بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌ی خۆمان به‌فیڕۆ بده‌ین؟ بۆچی ده‌بێت تاقیگه‌كان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن، یان ئه‌ندامه ده‌ستكرده‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن یان گه‌ڕان به‌دوای بۆشایی قووڵدا ده‌كه‌ن یان سنووره‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد تاقی ده‌كه‌نه‌وه؟.
دۆخی ئێمه ئێسته بێهیوا نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 1957 بوو. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زۆر خه‌ڵاتی نۆبڵی به‌ده‌ست هێناوه- زۆر زیاتر له هه‌موو وڵاتێكی تر.
ئێسته زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان هێشتا سوودێكی زۆریان هه‌یه له سه‌رچاوه‌كانیان و سه‌ربه‌خۆییان، ئازادی خه‌یاڵی خۆشیان. من به‌ناو هارڤارد یارددا ده‌ڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك به خوێندكارانی ساڵی یه‌كه‌م بده‌م له‌سه‌ر كتێبه گه‌وره‌كان له هۆمه‌ره‌وه تا جۆیس، به‌رده‌وام سه‌رسام ده‌بم به‌وه‌ی كه ده‌یبینم و ئه‌وانه‌ی ده‌یانبینم. خوێندكاران له سه‌رانسه‌ری دنیاوه هه‌ن - له مه‌نگۆلیا و هه‌روه‌ها شارۆچكه‌كه‌م، نیوتن، ماساچووسیتس، له ئه‌سینا له ئۆهایۆ و ئه‌سینا له یۆنان - هاوپیشه‌كانم هه‌ن كه له چه‌ندان بواری جیاوازدا نوقم بوون، له دروستكردنی یه‌كه‌م وێنه‌ی كونه ڕه‌شێك له بۆشایی ئاسمانه‌وه تا شیفره‌كردنی وشه‌كان له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێكی كۆنی پاپیرۆس. پێویسته له ژێر مێزه‌كانمان هه‌ستین و هاووڵاتییانمان رازی بكه‌ین ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه ئه‌وان به پاره‌ی باجه‌كانیان یارمه‌تیی دروستكردنیان داوه، زۆر به‌نرخ و گرنگن.
ستیڤن گرینبلات
پرۆفیسۆری زانسته مرۆییه‌كانه له زانكۆی هارڤارد.
وشه