من به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌شبینم به زیره‌كیی ده‌ستكرد كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ژیان باشتر بكات، وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، ده‌ستنیشانكردنی پزیشكی، وانه‌گوتنه‌وه و به‌كارهێنانی ئێسته‌ی دڵخوازانه‌یی خۆشم، پلاندانان بۆ پشوو. به‌ڵام كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی خراپیش پێشكه‌ش ده‌كات: نایابی به‌بێ هه‌وڵدان. ئه‌و وه‌همه به خه‌ڵك ده‌به‌خشێت كه ده‌توانن به‌بێ كاری قورس له بیركردنه‌وه‌دا باش بن. بۆیه ببوورن ئه‌وه ناتوانرێت ڕوو بدات.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مدواییه هه‌یه كه ئه‌م ورووژاندنه فریوده‌ره ئاشكرا ده‌كات. قه‌باره‌ی بابه‌ته‌كه نمونه‌یه‌كی ئێجگار بچووكه، ته‌نانه‌ت هێشتا پێداچوونه‌وه‌ی هاوتای بۆ نه‌كراوه، بۆیه هه‌موو سه‌رنجه‌كانت بخه‌ره ئه‌ولاوه، به‌ڵام شتێك پێشنیار ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویست ڕاست ده‌رده‌چێت.
كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر به سه‌رپه‌رشتی ناتالیای كۆسمینا له په‌یمانگه‌ی ماساتشوتس بۆ ته‌كنه‌لۆجیا، ٥٤ به‌شداربوویان وه‌رگرت بۆ تاقیكرنه‌وه‌ی نووسینی وتار. هه‌ندێكیان ئه‌ی ئا‌یان بۆ نووسینی وتاره‌كه‌یان به كار هێنا، هه‌ندێكیان به هاوكاریی بزوێنه‌ری گه‌ڕان، وتاره‌كانیان نووسیوه (ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زانیارییه‌كی زۆری دۆمه‌ینیان نییه، باش نین له به‌كارهێنانی بزوێنه‌ری گه‌ڕان بۆ ده‌ستنیشانكردنی گرنگترین زانیارییه‌كان)، هه‌ندێكیشیان به شێوازی كۆن نووسیویانه، واته به‌كارهێنانی مێشكیان. ئه‌و وتارانه‌ی به ئه‌ی ئای نووسرابوون، ئاماژه‌ی زۆر زیاتری تێدابوو بۆ ناو و شوێن و ساڵ و سه‌رچاوه و پێناسه‌ی تایبه‌ت. ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیا پشتیان به مێشكیان به‌ستبوو، به ڕێژه‌ی 60% كه‌متر ئاماژه‌یان بۆ ئه‌م شتانه هه‌بووه. تا ئێسته ئه‌وه‌نده باشه.
به‌ڵام ئه‌و وتارانه‌ی به ئه‌ی ئای نووسرابوون زۆر له یه‌ك ده‌چوون، له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه نووسرابوون كه پشتیان به مێشكیان به‌ستبوو، جۆره‌ها ئارگیومێنت و خاڵیان دروست ده‌كرد. دواتر توێژه‌ران داوای له به‌شداران كرد كه له‌باره‌ی وتاره‌كانی خۆیانه‌وه قسه بكه‌ن و هه‌ندێك خاڵی باسه‌كانیان بخه‌نه ڕوو. نزیكه‌ی 83%ی ئه‌وانه‌ی پشتیان به مۆدێلی ئه‌ی ئای به‌ستبوو، به‌زه‌حمه‌ت له وتاركه‌یانه‌وه شتێك بخه‌نه روو، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بزوێنه‌ری گه‌ڕانیان به‌كار ده‌هێنا، باشتر بوون له هێنانه‌وه‌ی خاڵه‌كانی نووسینه‌كه‌ی خۆیان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نیا مێشكی خۆیان به‌كار هێنابوو زۆر باشتر بوون.
نزیكه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاغه‌زی خۆیان ده‌نووسی، هه‌ستیان ده‌كرد خاوه‌نی كاره‌كانیانن، له كاتێكدا كه‌متر له A.I. به‌كارهێنه‌ران، ئیدیعای خاوه‌ندارێتیی ته‌واوی كاره‌كانیان كرد. لێره‌دا نووسه‌رانی توێژینه‌وه‌كه ئه‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان چۆن پوخت كردۆته‌وه:
ئه‌و گرووپه‌ی ته‌نیا مێشكیان به كار هێناوه، له ژێر باری مه‌عریفی زیاتردا بووه، ده‌رئه‌نجامی فێربوونی قووڵتر و ناسنامه‌ی به‌هێزتریان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانیان نیشان داوه. ئه‌و گرووپه‌ی بزوێنه‌ری گه‌ڕانیان به كارهێناوه ئاستێكی مامناوه‌ند پیشان ده‌ده‌ن، كه پێده‌چێت هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كاندا هاوسه‌نگ بكات، ئه‌و گرووپه‌ی كه سوودیان له كارایی ئامرازی ئه‌ی ئای وه‌رگرت، نیشانه‌ی بیره‌وه‌ری لاواز و نه‌بوونی چاودێریكردنی خودی و نووسینی پارچه‌پارچه‌بوویان پێشان ده‌دا.
به واتایه‌كی تر هه‌وڵی زیاتر، پاداشتی زیاتر، كارایی زیاتر، كه‌متر بیركردنه‌وه. به‌ڵام شته‌كان كاتێك تۆقێنه‌ر ده‌ركه‌وتن. كاتێك توێژه‌ران هێدسێتی تایبه‌تیان به‌كار هێناوه بۆ سه‌یركردنی كارایی ناوه‌وه‌ی مێشكی به‌شداره‌كان. سه‌رنجیان دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نیا پشتیان به مێشكی خۆیان به‌ستبوو، پێوه‌ندییه‌كی چالاك له سه‌رانسه‌ری كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی مێشكدا ده‌رده‌كه‌ون. به‌كارهێنه‌رانی بزوێنه‌ری گه‌ڕان، كه‌متر ئاستی ئه‌و چالاكییه ده‌رده‌كه‌وێت و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ی ئای له هه‌مو و كه‌متر.
توێژه‌ران شێوازێكیان هه‌یه كه پێی ده‌گوترێت كاركردی گواستنه‌وه‌ی ئاراسته‌كراوی داینامیكی، كه یه‌كگرتوویی و ئاراسته‌یی تۆڕه ده‌مارییه‌كان ده‌پێوێت، ده‌توانرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی جێبه‌جێكردن و ڕێكخستنی سه‌رنج و پرۆسه‌ی مه‌عریفی پێوه‌ندیداردا لێك بدرێته‌وه. نووسه‌رانی ته‌نیا مێشك به‌كارهاتوو به‌رزترین ئاستیان هه‌بووه. گرووپی پشتبه‌ستوو به بزوێنه‌ری گه‌ڕان له نێوان 34 تا 48% كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆی پێوه‌ندییه‌كانی پێشان دا، گرووپی ئه‌ی ئای تا 55% دابه‌زینی پێشان ده‌دا.
توێژه‌ران له كۆتاییدا ده‌ڵێن، "به كۆی گشتی، ئه‌م دۆزینه‌وانه پشتگیریی له‌و بۆچوونه ده‌كه‌ن كه ئامرازه‌كانی پشتیوانی ده‌ره‌كی نه‌ك ته‌نیا ئه‌دای ئه‌ركه‌كان، به‌ڵكو بیناسازیی مه‌عریفی بنه‌ڕه‌تیش داده‌ڕێژنه‌وه."
له لێدوانه گشتییه‌كانیان له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، نووسه‌رانی توێژینه‌وه‌كه وریا بوون له ئه‌نجامه‌كانیان زیاده‌ڕه‌وی نه‌كه‌ن. به‌ڵام كڵیشه‌ی زانستی ده‌مار ئه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت توانای ده‌روونیت به‌هێز ده‌كات. به‌كارهێنانی بۆت بۆ بیركردنه‌وه یان ئه‌وه‌ی بۆته‌كه پێت ده‌دات، كالۆری به‌تاڵه بۆ ده‌روون. هه‌لی خۆ فێركردن و خۆ په‌روه‌رده‌كردنی خۆت له ده‌ست ده‌ده‌یت و توانای فیكریت كه‌م ده‌كه‌یته‌وه.
ڕوون نییه كه چه‌ند خوێندكار A.I به‌كار ده‌هێنن. بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیان بنووسن. ئۆپن ئای ده‌ڵێت له هه‌رسێ خوێندكار، یه‌كێكیان به‌رهه‌مه‌كانی به‌كار ده‌هێنێت. پێم وایه ئه‌وه خه‌مڵاندنێكی زۆر نزمه.
نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ژوورێكی پڕ له خوێندكارانی كۆلێژم پرسی كه چه‌ندیان A.I به‌كار ده‌هێنن؟، نزیكه‌ی هه‌موویان ده‌ستیان به‌رز كرده‌وه. دیاره ئیغراكردنێك له پرۆسه‌كه‌دا هه‌یه. تۆ به به‌كارهێنانی A.I ده‌ست پێ ده‌كه‌یت. وه‌ك ئامرازێكی توێژینه‌وه، به‌ڵام دواتر تۆ تووشی كێشه و فشاری كات ده‌بیت، زۆر نه‌خایه‌نێتA.I. زۆربه‌ی كاره‌كان ئه‌نجام ده‌دات. مانگی ڕابردوو له كۆنفرانسی ئه‌كادیمییه‌كان بووم له ویلایه‌تی یوتا، یه‌كێك له پرۆفیسۆره‌كان شتێكی گوت كه جاڕسكه‌ره: "هه‌موومان سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كه تره‌مپ دروستی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه A.I. كه ده‌مانكوژێت."
هوا هسو له‌مدواییانه‌دا نوسینێكی له ڕۆژنامه‌ی نیویۆركه‌ردا بڵاو كرده‌وه، به ناوی "چی ڕوو ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ی ئای نووسینی كۆلێژ له‌ناو ده‌بات؟"، هسو چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ خوێندكارێك كرد به ناوی ئه‌لێكس كه سه‌ره‌تا پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، A.I. ته‌نیا بۆ ڕێكخستنی تێبینییه‌كان به كار دێنێت. كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی یه‌كتریان بینی، ددانی به‌وه‌دا نا و گوتی، "بۆ هه‌ر جۆره نووسینێك له ژیاندا، من A.I به‌كار ده‌هێنم." پاشان به گاڵته‌جاڕییه‌وه گوتی: "پێویستم به A.I. بۆ ئه‌وه‌ی نامه بۆ كچان بنووسم.”
له ساڵی ١٩٦٠ خوێندكارانی كۆلێژ هه‌فتانه نزیكه‌ی ٢٥ سه‌عات ئه‌ركی ماڵه‌وه‌یان بۆ دیاری ده‌كرا، تا ساڵی ٢٠١٥ ئه‌و ژماره‌یه هاته ١٥ سه‌عات. به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بمه‌وه به شپرزه‌ییه‌وه سه‌رقاڵی كارن، زۆر له‌وه سه‌رقاڵیترن كه من و هاوڕێكانم له بیرمانه، زۆرجار زۆر چالاكیی خوێندكاران سێبه‌ری كاری ئه‌كادیمییان له‌سه‌ره. بۆیه بێگومان ئه‌وان بڕیاره ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی كات پاشه‌كه‌وتكه‌ر به‌كار بهێنن بۆ ئه‌و شتانه‌ی به بێ بایه‌خی ده‌زانن كه له پۆلدا دیاری ده‌كرێن.
ئا. ئای. تازه له ناوماندایه، بۆیه پرسیاره گرنگه‌كه پرسیارێكی پاڵنه‌ره. خوێندكاران و هه‌موومان، به‌ڕاستی گرنگی به چی ده‌ده‌ین بۆ ڕێكخستنی خشته‌ی خوێندن یان په‌روه‌رده‌یی؟ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌هێز بیت، ده‌بێت بچیته هۆڵی وه‌رزش. ئه‌گه‌ر بته‌وێت خاوه‌نی حوكمێكی باش بیت، ده‌بێت خۆت بخوێنیته‌وه و بنووسیت. هه‌ندێك كه‌س A.I به‌كار ده‌هێنن بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر بۆ فێربوونی شته‌كان، بۆ گه‌ڕان به‌دوای كایه نوێیه‌كاندا، بۆ بیركردنه‌وه له بابه‌تگه‌لی نوێ. زۆرباشه ئه‌گه‌ر شه‌رمه‌زاری پێوه‌ست بكرێت به ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌ی ئای بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك كه‌متر بیر بكاته‌وه.
د‌یڤید بروكس
نیویۆرك تایمز
وشه