له مانگی حوزه‌یراندا برۆكسل داواكارییه‌كی پێشكه‌شی كۆمسیۆنی ئه‌وروپی كرد. تێچووه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی ناوچه ناوه‌ندییه‌كه‌ی كه گرنگترین دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه كۆمسیۆنه‌كه‌ش، زیاتر بوو له پلاندانراو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستی قه‌رزه‌كان پێشتر له ئاستێكی مه‌ترسیدارانه بوون، شاره‌كه به په‌رۆشییه‌وه پێویستی به سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌بوو، بۆیه بۆ زۆر له خوێنه‌ران، ئه‌مه له‌وانه‌یه وا ده‌ربكه‌وێت كه یه‌كێتیی ئه‌وروپی داواكارییه‌كی بۆ خۆی ناردووه.
به‌ڵام بۆ دانیشتووانی شاره‌كه و له‌وانه‌ش من، هاوتاكردنی نێوان بلۆكه‌كه و بروكسێل هیچ به‌ڵگه‌نه‌ویست نییه. بروكسێل پایته‌ختی به‌لجیك خاوه‌ن دوو زمانی فه‌رمییه، ته‌نیا ماڵی دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا نییه كه نزیكه‌ی ٥٠,٠٠٠ هه‌زار كه‌سی دامه‌زراندوون زیاتر ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكی بێگانه‌ن. له‌گه‌ڵ دانیشتووانێك كه له ١.٢ ملیۆن زیاتره، حكوومه‌تێكی گه‌وره‌ی خۆی شاره‌كه هه‌یه و له ساڵی ١٩٨٩ه‌وه بووه‌ته یه‌كێك له سێ هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه. بووه‌ته یه‌كێك له جۆراوجۆرترین شاره‌كانی دنیا كه نزیكه‌ی 45%ی هاووڵاتییانی له ده‌ره‌وه له‌دایك بوون، ئه‌مه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی چه‌ندان ده‌یه‌ی له خۆبه‌ڕێوه‌بردن داده‌نرێت.
ئه‌و هه‌وڵه ئێسته له ژێر فشارێكی ڕاسته‌قینه‌دایه. بۆ زیاتر له یه‌ك ساڵه بروكسێل بێ حكوومه‌تێكی كارایه. نیشانه‌كانی ناكاراییه‌كه له زیادبوونی بێ ماڵی بگره تا ژێرخانی داڕووخاو كۆ ده‌بنه‌وه، قه‌یرانێكی دارایی به‌رۆكی گرتووه هاوشێوه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ی شاری نیویۆرك له ساڵانی ١٩٧٠دا. توندوتیژی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌وه‌نده خراپه، وایكردووه هه‌ندێك شاره‌كه به‌شاری مارسێلی فڕه‌نسا به‌راورد بكه‌ن. بروكسێل وادیاره له كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدایه له سه‌ربه‌خۆیی شارستانی.
ئه‌م پاشه‌كشێیه سنووری به‌لجیكا تێده‌په‌ڕێنێت. له كاتێكدا وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان زیاتر به‌ره‌و ڕاستڕه‌وی ده‌چن، زۆر له لیبراڵه‌كان و پێشكه‌وتووخوازان چاویان خستووه‌ته سه‌ر شاره‌كان وه‌ك قه‌ڵای ئه‌گه‌ركراو دژ به كاردانه‌وه. له هه‌نگاریا شاره‌وانیی بوداپێست، پیاوێكی پێشه‌نگه له دژایه‌تیكردنی ڕژێمی ڤیكتۆر ئۆربان، وه‌ك شاره‌وانیی وارشۆ هه‌واری لیبراڵ بوو له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه نوێیه‌كه‌ی له پۆڵه‌ندا.
له ئیتاڵیا بۆلۆگنا به توندی ده‌ستی به پێگه‌كه‌یه‌وه گرتووه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی به‌رهه‌ڵستكاری دژ به ڕاستڕه‌وی، كه وڵاته‌كه به توندی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی جۆرجا میلۆنیدایه. له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش شاره په‌ناگاخوازه‌كان كه دژایه‌تی سیاسه‌تی ڕاوكردنی كۆچبه‌ری سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌ن، بردنه‌وه‌ی زۆهران مامدانی له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كاندا له نیویۆرك، ئومێدی سۆسیالیزمییانه‌ی بۆ ترامپیزم پته‌وتر كردووه‌ته‌وه.
بروكسێل كه فه‌یله‌سووفی فیلیپ ڤان پارێیس بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك نموونه‌یه‌كی دیموكراسیی جیهانگیری ستایشی كردووه، پێشینه‌یه‌كی ناخۆشی پێشكه‌ش ده‌كات. به‌ڕێز ڤان پارێیس كه خه‌ڵكی بروكسێله، به‌رده‌وام پایته‌خته‌كه وه‌ك تاقیگه‌یه‌كی سیاسی پێشكه‌ش ده‌كات كه سوود له نه‌ریته كۆنه‌كانی شاره‌وانیگه‌ری چه‌پ وه‌رده‌گرێت، له ڤییه‌نای سوور له ساڵانی ١٩٢٠دا كه شاره‌كه‌ی له خۆڵه‌مێشی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه بنیات نایه‌وه، بگره تا له‌نده‌ن له ژێر سه‌ركردایه‌تیی كێن لیڤینگستۆن له ساڵانی ١٩٨٠دا.
بروكسێل به ئه‌سته‌م ده‌توانێت به‌م پێوانانه بگات. به‌ڵام سوودی له سه‌ربه‌خۆیی ڕێژه‌ییه‌كه‌ی له‌ناو پێكهاته ئاڵۆزه فیدراڵییه‌كه‌ی به‌لجیكدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بینیوه. سیستمێكی به‌هێزی گواستنه‌وه‌ی گشتی په‌ره پێداوه كه له شاره گه‌وره‌كانی تری ئه‌وروپی باشتره، سه‌رپه‌رشتی ده‌وڵه‌تێكی خۆشگوزه‌رانی كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه زیاتر ده‌ستكه‌وتێكی فیدراڵه. به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه ڕێگه‌یه‌كی گشتگیر و فره‌لایه‌نه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردن پاراستووه. هه‌موو ئه‌وه‌ش ئێسته له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕێكخستنی تایبه‌ت به به‌لجیكیدا توندتر بووه.
له سیستمێكی سه‌یر و نامه‌ركه‌زیدا، شاره‌كه به‌سه‌ر ١٩ شارۆچكه‌دا دابه‌ش بووه كه شاره‌وانی و بیوروكراسیی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. به‌سه‌ر ئه‌مانه‌وه حكوومه‌تێكی هه‌رێمی بڵاوبڵاو كه پێكهاتووه له هاوپه‌یمانییه‌ك له نێوان سیاسه‌تمه‌دارانی فلێمی و فڕه‌نسیزمان كه له‌سه‌ر لیسته تایبه‌ته‌كانیان هه‌ڵبژێردراون. ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی شارێك ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به فه‌رمی دوو زمانه‌یه، به‌ڵام له واقیعدا و له كرداریدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، زۆرینه‌ی فڕه‌نسیزمانی تێدابووه و تێیدا قسه‌كه‌رانی فڕه‌نسی ته‌نیا به‌مدواییانه بوونه‌ته زۆرینه.
بۆ چه‌ندان ده‌یه ئه‌م ڕێكخستنه ئاڵۆزه كاری ده‌كرد، زۆرینه له هه‌ردوو لای دابه‌شبوونی زمانییه‌كه پێك ده‌هاتن، پاشان هاوپه‌یمانییه‌ك به دابه‌شكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان له نێوان گرووپه‌كاندا بۆ حوكمڕانی په‌سند ده‌كرا. به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یرانی ٢٠٢٤، یاساكانی كۆن شكستیان هێنا. سۆسیالیسته فڕه‌نسیزمانه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌خوازه فلێمییه‌كاندا كار بكه‌ن، له كاتێكدا سیاسه‌تمه‌داره لیبراڵه فڕه‌نسیزمانه‌كان، ڕه‌تیان كرده‌وه له‌گه‌ڵ پارتێكی مسوڵمانی نوێ‌دا حوكمڕانی بكه‌ن.
ئه‌نجامه‌كه‌ش ڕێگه‌یه‌كی داخراو بوو، له كاتێكدا پله‌ی باوه‌ڕپێكردنی دڵنیایی شاره‌كه خراپتر ده‌بێت، ئه‌وه دڵنیاییه‌كی نزیكه‌ی بیركارییانه‌یه كه حكوومه‌تێكی داهاتووی بروكسێل، پێویست ده‌كات ڕه‌زامه‌ندیی بدات له سه‌ر به پرۆگرامێكی ده‌ست پێوه‌گرتن ، به‌ڵام پارتی سۆسیالیست بۆ نموونه، زۆر به په‌رۆشی نییه كارێكی وا پێش بخات. پارته‌كه كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له باشووری وڵاته‌كه‌دا زاڵ بووه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توانیبووی به‌رگریی له كشانه‌وه‌ی پارته سۆسیال- دیموكراته‌كانی سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ره‌كه بكات، به‌ڵام به خێرایی ئه‌ندامان و پاڵپشتی هه‌ڵبژاردنی له ده‌ست ده‌دات. سه‌رپه‌رشتیكردنی بڕینی خه‌رجی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، بێگومان مۆری سه‌لماندنی كشانه‌وه‌كه‌یه‌تی.
ڕاستییه تاڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ چاره‌سه‌رێكی خێرا بۆ كێشه‌ی كورتهێنانی شاره‌كه نییه. دانوستانه‌كان له نێوان پارته‌كاندا بۆ بڕینی یه‌ك ملیار یۆرۆ له خه‌رجییه‌كان به‌رده‌وامه. به‌ڵام هێزی دارایی ڕاسته‌قینه له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی شاره‌وانی، له حكوومه‌تی فیدراڵیدایه. له‌وێ هاوپه‌یمانییه‌ك به سه‌ركردایه‌تیی نه‌ته‌وه‌خوازه فلێمییه ڕاسته‌كان، پرۆگرامێكی فراوانی گۆڕانكاری به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌وانه سنووردانانی مووچه‌ی بێكاری، به ئامانجی ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی پێشووی وڵاته‌كه.
له‌گه‌ڵ خراپبوونی توندوتیژی، ماده‌ی هۆشبه‌ری شاره‌كه زیاتر له ٢٠ ته‌قه‌كردن له‌م هاوینه‌دا تۆمار كراون، بژارده‌یه‌كی توند ده‌خاته به‌رچاو: كوده‌تایه‌كی فیدراڵی كه تێیدا حكوومه‌تی بروكسێل له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نیشتمانییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ناك، سه‌رۆك وه‌زیران بارت دێ ڤێڤه‌ر شاره‌كه‌ی به "ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو" ناساندووه، ئاماژه‌ی به مامه‌ڵه‌یه‌ك له شێوه‌ی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو داوه. گرتنه‌ده‌ستێكی كاریگه‌ر ده‌توانێت له ڕێگه‌ی كه‌لێنێكی ده‌ستووری ڕوو بدات. ئه‌گه‌ر ڕۆڵی نێوده‌وڵه‌تیی شاره‌كه به هه‌ڕه‌شه دابنرێت، حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌توانێت وه‌ك پارێزه‌ری بودجه‌كه‌ی هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر.
له‌گه‌ڵ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه به‌لجیكییه‌كان، بروكسێل ڕاستییه‌كی فراوانتر ئاشكرا ده‌كات. له سه‌رده‌مێكی چه‌قینی ئابووری و كاردانه‌وه‌دا، سیاسه‌تی شاره‌وانی سه‌رنجڕاكێشتره. به تێپه‌ڕاندنی حكوومه‌تی نیشتمانی كه زیاتر و زیاتر به توندی له ده‌ستی ڕاستدایه، ده‌رفه‌ت ده‌به‌خشێت بۆ كۆنترۆڵكردن و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك.
به‌ڵام بروكسێل وانه‌یه‌كی گرنگ له ڕیالیزمی سیاسی و سنووره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی شارستانی پێشكه‌ش ده‌كات. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می جیهانیبوونیشدا، ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیی شاره‌وانی سنووردار ده‌كات، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی مشت‌ومڕ ئامێزه. بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ون به دنیایه‌كی باشتر له نیویۆرك، بوداپێست یان هه‌ر شوێنێكی تر ده‌بینن، چیرۆكی شاری دایكی من چیرۆكێكی هۆشیاریكه‌ره‌وه‌یه.
ئانتۆن یاگه‌ر
یاگه‌ر مامۆستای زانستی ڕامیارییه له زانكۆی ئۆكسفۆرد، كتێبی داهاتووی به ناوی (هایپه‌ر پۆڵه‌تیكس: جه‌مسه‌رگیری تونڕه‌وانه به بێ سه‌رئه‌نجامی سیاسی).
نیویۆرك تایمز
وشه