سه‌ره‌ڕای ساڵانێك وه‌به‌رهێنان له ژێرخان و پرده‌كان، شه‌قامه‌كانی
به‌غدا هێشتا قه‌ره‌باڵغن و شۆفێران زۆرجار سه‌عاتێك له جه‌نجاڵیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ناگه‌ن به شوێنی مه‌به‌ستی خۆیان.
به‌رتیل یان پرده‌كان
چاودێران ئاماژه به پلاندانانی خراپ و پشتبه‌ستن به چاره‌سه‌ره سنوورداره‌كانی وه‌ك دروستكردنی پردی كورت كه ته‌نیا قه‌ره‌باڵغی له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ده‌گوازنه‌وه ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
عه‌قیل فه‌تلاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، "هیوامان به بره‌ودان به پڕۆژه‌كانی رێگه‌وبان بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌ره‌باڵغیی هاتوچۆ، به‌ڵام هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو."
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دروستكردنی پرده‌كان، سووده چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی به‌دی نه‌هێنا و هۆشداریی دا كه سه‌ره‌ڕای خه‌رجییه‌كی زۆر، زۆر له پرده‌كان تۆكمه نه‌بوون و هه‌ندێكیان بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن به‌په‌له ته‌واو كران.
په‌رله‌مانتاره‌كه دووپاتی كرده‌وه كه "گومان ده‌كرێت گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، له پێدانی ته‌نده‌ر چاوپۆشی له رێكاره‌كان ده‌كرێت و كۆمپانیای جێبه‌جێكار زۆر شتیان بۆ بچێته سه‌ر."
دووپاتی كرده‌وه كه لیژنه‌ی گواستنه‌وه دژی دروستكردنی پرد نییه، "به مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی پلانێكی دروست و ورددا بێت."
فه‌تلاوی ره‌خنه‌ی له فه‌رامۆشكردنی پڕۆژه ستراتیجییه جێگره‌وه‌كانی وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو گرت، كه ده‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر و به‌رده‌وامتر، فشار له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار كه‌م بكاته‌وه.
هاورده‌ی ئۆتۆمبێل ڕابگرن
شاره‌زای گواستنه‌وه باسل خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا سنوورێك بۆ هاورده‌ی ئۆتۆمبێل دانه‌نرێت، قه‌ره‌باڵغیی هاتوچۆ له به‌غدا چاره‌سه‌ر ناكرێت.
داتاكانی حكوومه‌ت ده‌ریده‌خه‌ن كه ئۆتۆمبێله‌كان ئێسته زیاتر له حه‌وت جار له توانای شه‌قامه‌كانی شار تێپه‌ڕیون. دانیشتووانی به‌غدا له ساڵی 2010 شه‌ش ملیۆن بوو، ئه‌مڕۆ بووه‌ته نۆ ملیۆن. ئه‌مه له كاتێكدا ساڵانه 200 بۆ 300 هه‌زار ئۆتۆمبێل دێنه ناویه‌وه. ته‌نیا له ساڵی 2023دا عێراق نزیكه‌ی 636 هه‌زار ئۆتۆمبێلی هاورده كردووه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2025 ژماره‌كه بگاته ملیۆنێك و 100 هه‌زار.
خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی حكوومه‌ته‌وه" قه‌ره‌باڵغی ئێسته به‌رپرسه له ده‌یان ڕووداوی هاتوچۆی ڕۆژانه. ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ریده‌خه‌ن كه ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له عێراق له ساڵی 2023دا، گه‌یشته 11 هه‌زار و 552 كه سێ هه‌زار و 19 كوژراوی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. به ته‌نیا به‌غدا ساڵانه زیاتر له هه‌زار كه‌سی به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه ده‌كوژرێن یان بریندار ده‌بن.
"هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له ژێر ڕێبازی ئێسته ته‌نیا چاكسازییه‌كی كاتییه، نه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه."
به‌غدا له په‌راوێزی شه‌قامه‌كانی خۆی تێده‌په‌ڕێت
له هه‌مان كاتدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه نیشته‌جێبوون نه‌بیل سه‌فاڕ، به‌رگری له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه، زیادبوونی دانیشتووان و زیادبوونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له ساڵانی ڕابردوودا، فشاری خستووه‌ته سه‌ر ژێرخانه كۆنه‌كه‌ی به‌غدا.
ئه‌و رای گه‌یاند، "به‌غدا ده‌یان ساڵه به‌هۆی شه‌ڕ و زیادبوونی خێرای نیشته‌جێبوونی بێ سه‌روبه‌ر و چڕبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی حكوومی و بازرگانی له ناوه‌ندی شاردا ده‌ناڵێنێت."
دووپاتی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، پاكێجێك له پڕۆژه‌كانی له سێ ساڵی ڕابردوودا جێبه‌جێ كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی هاتوچۆ له به‌غدا. ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاكێجی یه‌كه‌م 16 پڕۆژه له كۆی 60 له‌خۆ ده‌گرێت، كه زۆربه‌یان له‌و ناوچانه جێبه‌جێ كراون كه قه‌ره‌باڵغی تێیاندا زۆره.
هه‌روه‌ها ورده‌كاریی ئه‌وه‌ی خسته روو كه پڕۆژه‌كانی پێشوو، 13 پردی په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌ر رووبار، شه‌ش پردی نوێ له ژێر پاكێجی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، 32 ئۆڤه‌رپاس، حه‌وت تونێل، سێ رێگه‌ی نوێ و 12 پڕۆژه‌ی ته‌واوكراو له‌خۆ ده‌گرێت.
كۆی بودجه‌ی ئه‌م پڕۆژانه له یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار تێپه‌ڕی كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌رچاوی حكوومه‌ته له ژێرخاندا.
ئه‌و رای گه‌یاند كه ئه‌م پڕۆژانه "جیاوازییان له هه‌ندێك ناوچه‌دا دروست كردووه، كاتی گه‌شت قه‌ره‌باڵغییان كه‌م كردووه‌ته‌وه،" به‌ڵام ددانیشی پێ دانا كه هێشتا پڕۆژه‌ی زیاتر پێویسته.
هه‌ر هاووڵاتییه‌كی به‌غدا به تێكڕا دوو بۆ سێ سه‌عاتی رۆژانه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سووته‌مه‌نیی زیاتر به‌فیڕۆ بچێت و ژینگه پیستر بێت، هه‌روه‌ها ئاستی به‌رهه‌مهێنانی تاكی عێراقی كه‌م بكات. گرفته‌كانی هاتوچۆ زیانی ئابووریی ساڵانه‌ی نزیكه‌ی 500 ملیار دیناری عێراقی (نزیكه‌ی ٣٨٠ ملیۆن دۆلار) له وڵاته‌كه ده‌ده‌ن.
لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان ده‌ریانخستووه كه دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل له به‌غدا له ساڵانی ڕابردوودا، به چڕی زیادی كردووه و سه‌رئه‌نجام نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه به‌ربڵاوتر بوونه و كوالێتی گشتی هه‌وا نزم بووه‌ته‌وه.
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵنگارییانه، عێراق پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی زیاتری ده‌ست پێ كردووه كه ئامانج لێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی دوورخایه‌نی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌یه. شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراوی به‌غدا (BET)، یه‌كه‌م سیستمی میترۆی ئۆتۆماتیكی به‌رزكراوه‌ی وڵاته، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیاتر له 85% له پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری بگرێته‌وه و ڕۆژانه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن گه‌شتیار هه‌ڵبگرێت.
له هه‌مان كاتدا پڕۆژه‌ی فراوانكردن و نوێكردنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی عێراق (IREM)، به بودجه‌ی 930 ملیۆن دۆلار، هه‌وڵ ده‌دات خزمه‌تگوزاری شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له باشوور و موسڵ له باكور باشتر بكات، كاتی گه‌شت كورت بكاته‌وه و توانای بار فراوان بكات. هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی هاتوچۆ له به‌غدا، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی كامێرا و ڕاداره‌كانی چاودێری له چوارڕینه‌كانی سه‌ره‌كیدا له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ باشتركردنی كاره‌كانی ترافیكی هاتوچۆ بۆ ڕێكخستنی باشتری لێشاوی ئۆتۆمبێله‌كان.