له كاتێكدا كه فه‌رمانڕه‌وایی سته‌مكاریی له سه‌رانسه‌ری جیهانی دیموكراتیدا پێگه به‌ده‌ست ده‌هێنن، نه‌ك ته‌نیا له هه‌نگاریا و توركیا، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیشدا ڕێگه بۆ سته‌مكاری خۆش ده‌كرێت، ئه‌مه وایكردووه پرسیارێكی سه‌ده‌ی بیسته‌م له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، پرسیارێك یه‌خه‌گیری تاك و دامه‌زراوه‌كانیش ده‌بێت. به ساده‌یی، كێ خۆی به‌ده‌ست سته‌مكارییه‌وه ده‌دات و كێ ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه؟
ده‌توانین سه‌ره‌داوێك له ڕووداوێكی نائاسایی ناو ڕایخی سێیه‌مدا بدۆزرێته‌وه كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ٨٠ ساڵه له‌بیر كراوه. له دڵی ئه‌م ڕووداوه‌دا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نافه‌رمی نزیكه‌ی ١٠ هاوڕێ و ناسیاو هه‌ن كه له چینی به‌رزی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانین، هه‌م له چینی ئه‌رستۆكرات و هه‌م له چینی پیشه‌یی باڵا پێكهاتوون. بازنه‌كه‌یان نه‌ك ته‌نیا یه‌ك، به‌ڵكو دوو كچه كونتێس، بێوه‌ژنی باڵوێزێك، دیپلۆماتكارێك، به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ت (ئێسته و پێشوو)، پزیشكێك، به‌ڕێوه‌به‌رێكی پێشه‌نگ و مۆدێلستێكی پێشوو و چه‌ندانی تری له‌خۆ گرتبوو. ئه‌وه‌ی له یه‌كتردا دۆزییانه‌وه، ئاماده‌ییه‌كی هاوبه‌ش بوو بۆ سه‌رپێچیكردن له هیتله‌ر به شێوازی گه‌وره و بچووك.
به‌ڵام گریمانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و ئامانجه هاوبه‌شه به‌شێوه‌یه‌كی كوشنده هه‌ڵه بوو. له ئه‌یلوولی ١٩٤٣ بۆ ئاهه‌نگێكی چای خواردنه‌وه كۆبوونه‌وه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه یه‌كێكیان ئاماده بوو هه‌موو ئه‌وانی تر به گێستاپۆ (پۆلیسی نهێنی نازی) بدات. ئه‌و كاره ده‌بووه هۆی گرتن و زیندانیكردن بۆ چه‌ند كه‌سێك له ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕۆژه، ئه‌وان مردن جا به گیۆتین (مه‌قسه‌ڵه) بێت یان به سێداره. ده‌ره‌نجامه‌كانی له كۆتاییدا ده‌گه‌یشته لووتكه‌ی ده‌وڵه‌تی نازی.
نهێنیی سه‌ره‌كی ئه‌م چیرۆكه ته‌نیا ناسنامه‌ی خیانه‌تكاره‌كه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌شه بۆچی كه‌سانی خاوه‌ن ئیمتیاز و پله كه زۆر به ئاسانی ده‌یانتوانی سه‌ری خۆیان شۆڕ بكه‌ن، هه‌موو ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌گه‌ر ملكه‌چ بوونایه، سامان و كار و موڵكه‌كانیان له گونده‌كاندا به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه وه‌ك خۆی ده‌مایه‌وه. ده‌یانتوانی به سه‌لامه‌تی له جه‌نگه‌كه ده‌ربچن، به‌ڵام ئه‌وان ڕێگه‌یه‌كی تریان هه‌ڵبژارد.
با (ئۆتۆ كیپ) له‌به‌رچاو بگرین كه له كاتی ئاهه‌نگی چای خواردنه‌وه‌كه‌دا ته‌مه‌نی ٥٧ ساڵ بوو، دیپلۆماتكارێك بوو كه پۆستی سه‌رنجڕاكێشی كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیای له شاری نیویۆرك له ساڵانی كۆتایی كۆماری ڤایماردا به‌ده‌ست هێنابوو. له ساڵی ١٩٣٣دا بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌بوون له خوانێكی ئێواره‌دا به‌بۆنه‌ی ڕێزلێنان له هاونیشتمانییه‌كی ناودار، ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین پێگه‌یشت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌نشتاین به‌ناوبانگترین جووله‌كه‌ی دنیا بوو. قبووڵكردنی بانگهێشتنامه‌كه تووڕه‌یی گه‌وره نازییه نوێیه‌كانی لێ كه‌وته‌وه، كه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان گرتبووه ده‌ست. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌كه‌ش ده‌بووه لایه‌نگریكردن له هه‌ڵمه‌تی دژه جووله‌كه‌یی. كیپ بانگهێشتنامه‌كه‌ی قبووڵ كرد و وتارێكی به شانازیی ئه‌نیشتاینه‌وه پێشكه‌ش كرد. ئه‌مه بووه هۆی بانگكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رلین و له‌وێ برایه به‌رده‌م خودی (هیتله‌ر).
یان با (ماریا ڤۆن ماڵتزان) له‌به‌رچاو بگرین، كچه كونتێسه گه‌نجه‌كه كه شوقه‌كه‌ی له به‌رلین كردبووه په‌ناگه‌ی حه‌شاردراو بۆ جووله‌كه‌كان، كه ناچار كرابوون به شاراوه‌یی بژین و سه‌لامه‌تییان به‌ند بوو به بێده‌نگیی مانه‌وه و نه‌بینرانیان. (له‌ناویاندا خۆشه‌ویسته جووله‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ی خاتوو ڤۆن ماڵتزان تێدا بوو.) یان هاوڕێ كچه كونتێسه‌كه‌ی لاگی سۆڵف، كه یاساكانی قه‌ده‌غه‌كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌كان شكاند، بۆ ئه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی بۆ حه‌شاردراوه‌كان بكڕێت. هه‌ڵگرتنی جانتای پڕ له پێویستی، هه‌ر ده‌ستێكی جانتایه‌ك، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌مه بووبووه خووی. به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام تووشی كه‌سێك بووایه، نه‌یده‌توانی سڵاوی "هایل هیتله‌ر" وه‌ك پێویست بكات.
له گه‌ڕان به‌ناو ئه‌رشیڤه‌كاندا، له‌وانه‌ش نامه‌كان، یاداشته‌كان و شایه‌تییه‌كانی دادگا كه له‌لایه‌ن گرووپه‌كه‌وه به‌جێماون، به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خزمه ڕزگاربووه‌كانیان، ده‌ستم كردووه به داڕشتنی وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وه‌ی بۆچی هه‌ندێك كه‌س توانیان بڵێن "نا" به ڕژێمێكی به‌هێز و ترسناك، له كاتێكدا زۆرینه‌ی زۆری دراوسێكانیان سه‌ریان داده‌نه‌واند و ده‌یانگوت "به‌ڵێ".

ئه‌م بازنه‌یه به‌شێكیان پابه‌ندی ئاینی مه‌سیحی، سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆتاییدا ده‌بێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی عیسای مه‌سیح بن نه‌ك ئه‌دۆلف هیتله‌ر. ڕه‌نگه دیندارترینیان میوانداری ئاهه‌نگه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی چای خواردنه‌وه‌كه بووبێت، په‌روه‌رده‌كاری داهێنه‌ر ئه‌لیزابێس ڤۆن تادن كه قوتابخانه‌كه‌ی، "خانه‌ی گوندنشینی په‌روه‌رده‌یی ئینجیلی بۆ كچان"، كه شه‌ش ساڵ پێش ڕایخی سێیه‌م دامه‌زرابوو، به نهێنی قوتابیی جووله‌كه‌ی وه‌رده‌گرت، له كاتێكدا خێزانه‌كانیان هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌ده‌ست بهێنن كه ڕێگه‌یان پێ ده‌دا له وڵات هه‌ڵبێن. باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌وه‌ی كه ته‌نیا به‌رپرسیاره له به‌رانبه‌ر خودا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی پشكنه‌ری گێستاپۆ ببێته‌وه كه هاتبوون بۆ پشكنینی قوتابخانه‌كه‌ی بۆ بابه‌تی "كه‌موكوڕی له باوه‌ڕدا"، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران زانییان كه زه‌بوورێكی په‌یمانی كۆنی خوێندووه‌ته‌وه كه لای ئه‌وان، په‌ڵه‌ی لێخۆشنه‌بووی ده‌قی عیبری پێوه بوو. (قوتابییه‌كی ١٣ ساڵان زانیاریده‌ره‌كه بوو.)
هه‌ندێكی تر له یاخیبووه‌كان منداڵی چینی ئه‌رستۆكرات بوون، دڵنیا بوون كه به‌رزترین وه‌فادارییان بۆ سۆسیالیزمی نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵكو بۆ باوباپیرانیانه. ڕه‌نگه هیتله‌ر خه‌ونی به ڕایخێكی هه‌زار ساڵه‌وه بینیبێت، به‌ڵام ئه‌م خێزانانه پێشتر بۆ چه‌ندان سه‌ده فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ڵمانیایان كردبوو. ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌وانه چینی ئه‌وانن نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیای قووڵ و ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن، كه به‌شێكی به ئایدیالی پیاوماقوڵانه‌ی به‌زه‌یی هاتنه‌وه به لاوازه‌كاندا پێناسه كرابوو وه‌ك كولتووریان. نازیزم مۆدێلێكی كاتی ده‌بوو، ئه‌وان و ئه‌و میراته ئه‌رستۆكراتییه‌ی كه به‌رجه‌سته‌یان كردبوو له خۆیاندا، به به‌های درێژمه‌ودا ده‌نرخاند.
بۆیه ماریا ڤۆن ماڵتزان توانی به بێباكییه‌كی ئه‌رستۆقراتیانه قسه له‌گه‌ڵ پیاوانی گێستاپۆ بكات كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شوقه‌كه‌ی. كاتێك داوایان لێ كرد ئه‌و به‌شه دارینه‌ی ژێر قه‌نه‌فه‌كه بكاته‌وه كه له‌ناویدا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆیشی حه‌شار دابوو و هه‌ناسه‌ی گرتبوو. ئه‌و ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌وه ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پۆلیسی نهێنی ئه‌وه‌نده دڵنیان كه‌سێك له‌ناویدا خۆی حه‌شار داوه، ده‌بێت چه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی بكه‌ن و ته‌قه‌ی لێ بكه‌ن. ئه‌و نزیك بوو له‌وه‌ی ئاڵنگارییان بكات كه بیكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بیكه‌ن، ده‌بێت قه‌ره‌بووی زیانه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش پێشوه‌خته و به نووسراو بده‌ن. فێڵه‌كه‌ی كه به هه‌موو لووتبه‌رزیی چینه‌كه‌یه‌وه به‌كاری هێنا، سه‌ركه‌وتوو بوو. خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ڕزگاری بوو.
چه‌ندان كه‌سایه‌تیی سه‌ره‌كی له دراماكه‌دا، ژنانێك بوون كه په‌روه‌رده‌كه‌یان لایه‌نێكی تری سه‌رنجڕاكێشی هاوبه‌شی هه‌بوو: پێوه‌ندییه‌كی نزیك له‌گه‌ڵ باوكێكی به‌هێز. ئه‌مه بۆ خاتوو تادن و هه‌ردوو كچه كونتێسه‌كه، ماریا و لاگی ڕاست بوو. له هه‌رسێ حاڵه‌ته‌كه‌دا، ژنه‌كان نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه خۆشه‌ویست بوون، به‌ڵكو متمانه‌شیان پێ كرابوو. به‌شێوه‌یه‌ك كه له سه‌رده‌می پێش فێمینیزمی مۆدێرندا نائاسایی بوو، له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه به هاوتای پیاو دابنرێن، و توانای ئه‌نجامدانی هه‌ر ئه‌ركێكیان هه‌بوو. ماوه‌یه‌كی زۆر دوای مردنی باوكیان، ژنه‌كان ئه‌و متمانه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرت. تا ئه‌و كاته‌ی نازییه‌كان فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ڵمانیایان ده‌كرد، ئه‌و متمانه‌یه گه‌شه‌ی كردبوو و بووبووه ئازایه‌تی.
هێزی ئه‌و ژنانه به‌و باوه‌ڕه قووڵتره پشتیوانی ده‌كرا كه ڕه‌نگه كلیلی دیاریكه‌ری ئه‌وه بێت، كێ سه‌رپێچی له ڕژێمێكی سته‌مكار ده‌كات و كێ له به‌رده‌میدا ده‌چه‌مێته‌وه: باوه‌ڕبوون به ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رزتر له حكوومه‌تی ئه‌و ڕۆژه. زۆربه‌ی یاخیبووه‌كانی ئاهه‌نگی چای خواردنه‌وه‌كه گه‌یشتنه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه باوه‌ڕێكی له‌و شێوه‌یه پێویستی به كرداره وه‌ك چۆن پێویستی به بیركردنه‌وه‌یه.
بۆ هه‌ندێكیان، ئه‌مه به‌رجه‌سته بوو بۆ جووڵه‌ی بچووكی سه‌رپێچی، وه‌ك لاگی سۆڵف و جانتاكانی كڕینه‌كه‌ی. بۆ هه‌ندێكی تری وه‌ك ئۆتۆ كیپ، مانای كرده‌وه‌ی به‌رگریی بوێرانه بوو كه گه‌یشته نزیكبوونه‌وه له پیلانێك بۆ تیرۆركردنی هیتله‌ر. له ڕێگه‌ی كرده‌وه‌ی گه‌وره و بچووكه‌وه، ئه‌وان بۆ خۆیان و بۆ یه‌كتریشیان سه‌لماندیان كه گوێڕایه‌ڵی ته‌نیا بژارده نییه.
هه‌ر بۆ زانیاری، زۆربه‌ی ئه‌ڵمانییه ئه‌رستۆكراته‌كان دژی هیتله‌ر یاخی نه‌بوون. به پێچه‌وانه‌وه، چینی ئه‌رستۆكراتی ئه‌ڵمانی به گشتی ملكه‌چی نازییه‌كان بوون، به‌شێكی به‌هۆی به‌ڵێنی هیتله‌ره‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و له‌قه‌بانه‌ی كه له سه‌رده‌می ڤایماردا هه‌ڵوه‌شێنرابوونه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌یه‌ك هه‌بێت له چاره‌نووسی كوشنده‌ی ئه‌و پیاو و ژنانه وه‌ریبگرین، ڕه‌نگه ئه‌وه بێت كه باشترین خۆپارێزی له دژی سته‌مكاری و ئیستبداد، له‌شكرێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رزتره له هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی، میرێك یان سه‌رۆكێك. جۆناسان فریدلاند.
فریدلاند ستووننووسه له ڕۆژنامه‌ی گاردیان و نووسه‌ری كتێبی "بازنه‌ی خیانه‌تكاران" چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی تۆڕێكی نهێنیی به‌رگری له ئه‌ڵمانیای نازی - ئه‌و سیخوڕه‌ی خیانه‌تی لێ‌كردن" كه به‌م زووانه بڵاوده‌بێته‌وه.
نیویۆرك تایمز
و: ڕامیار مه‌حموود