له هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌دا ئه‌حمه‌د شه‌رع كه به ناوه جیهادییه‌كه‌ی (
ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی) ناسراوتره، ڕۆژی چوارشه‌م گه‌یشته كرملین. ئه‌م سه‌ردانه بێ وێنه‌یه كه یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی له دوای گه‌یشتن به سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له كۆتایی ساڵی ڕابردوودا، ئامانجی دامه‌زراندنی بناغه‌یه‌كی نوێیه بۆ پێوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ- دیمه‌شق. ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌م گه‌شته وه‌ك ده‌رفه‌تێكی گرنگ پێناسه ده‌كه‌ن بۆ دانوستان له‌سه‌ر دۆخی بنكه ئاسمانی و ده‌ریاییه ڕووسییه‌كان له سووریا و گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌نووسی سه‌رۆك لادراوی به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجام دراوه، سه‌ره‌ڕای دواخستنی لووتكه‌یه‌كی عه‌ره‌بی- ڕووسی كه شه‌رع ده‌یویست له ڕێگه‌یه‌وه ڤلادیمێر پوتین ببینێت. بڕیاری ئه‌و بۆ گه‌شتكردن به‌ره‌و مۆسكۆ له‌م كاته‌دا، ئاماژه‌یه بۆ پێویستییه سیاسی و ته‌ناهییه به‌په‌له‌كان ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ پوتین باس بكرێن و یه‌كلا بكرێنه‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك، له مانگی ئه‌یلوول سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی كرد به‌ره‌و سووریا. هه‌ر ئه‌م سه‌ردانه بوو رێگه‌ی له به‌رده‌م گه‌شته‌كه‌ی شه‌رع بۆ مۆسكۆ خۆش كرد.
ئامانجه‌كانی شه‌رع
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی شه‌رعه بۆ رووسیا بۆ چاككردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان. سه‌رۆكی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی سووری گوتی، بابه‌ته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه دوولایه‌نییه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شه‌كان، به‌شێك ده‌بن له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان شه‌رع و پوتین. له هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چاره‌نووسی بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی حمه‌یمیم و بنكه ده‌ریاییه‌كه‌ی ته‌رتووس له‌ناو گرنگترین بابه‌ته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كاندا بن.
گرنگیی ئه‌م سه‌ردانه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی شرۆڤه بكرێت، كه وابه‌سته‌ی چه‌ند فاكته‌رێكی گرنگه:
یه‌كه‌م، ناسه‌قامگیری به‌رۆكی سووریای به‌رنه‌داوه. هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌رع و هاوپه‌یمانه‌كانی، هێزه‌كانی ئیسرائیل به چڕی سووریایان داوه‌ته به‌ر تۆپ و مووشه‌ك و زۆربه‌ی ژێرخانه سه‌ربازییه‌كه‌یان له‌ناو بردووه. ئه‌م دۆخه نه‌ك هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاسایشی نیشتمانی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، به‌ڵكو حكوومه‌تی كاتیی شه‌رع كه هێشتا به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا نه‌گرتووه، له‌رزۆك و لاواز ده‌كات، چونكه ئیسرائیل ره‌تی ده‌كاته‌وه ده‌سه‌ڵاته كاتییه‌كه‌ی بناسێت، ئێسته شه‌رع ناچاره داوای پاراستن له رووسه‌كان بكات. ئه‌و بنكه‌كان ده‌داته‌وه به مۆسكۆ، له هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕێ ده‌كات رووسیا وه‌ك سه‌نگه‌رێك دژ به كرداره سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل مامه‌ڵه بكات.
شه‌رع هیواداره مۆسكۆ ئه‌و ڕۆڵه ناوه‌ندگیرییه، دووباره وه‌ربگرێته‌وه كه له ساڵی 2018دا له نێوان حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و ئیسرائیل‌دا ده‌یگێڕا. ئامانجی ئه‌وه‌یه كه ڕووسیا جارێكی تر ده‌ستوه‌ردان بكات و فشار بخاته سه‌ر سوپای ئیسرائیل بۆ كشانه‌وه له باشوور.
ئه‌م چاوه‌ڕوانییه دوای شكستی دانیشتنه ته‌ناهییه‌كان له نێوان دیمه‌شق و ته‌لئه‌بیبدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێرشه دوژمنكارییه‌كان بوو. جگه له‌وه‌ش، ناوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكی كه مه‌به‌ست لێی ده‌ستكه‌وتنی ڕێككه‌وتنێك بوو، پتر به به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیل ده‌شكایه‌وه و ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌كه‌ی بۆ شه‌رع ئاڵۆزتر كردبوو، بۆیه شه‌رع وای ده‌بینێت كلیلی ئاسایبوونه‌وه‌ی دۆخی سووریا لای رووسیایه.
پێشتر شه‌رع هیوادار بوو كه توركیا هاوسه‌نگی له دژی ئیسرائیل بكات. به‌ڵام ئه‌نكه‌ره نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی ئیسرائیل بكات و شكستی هێناوه له پاراستنی ئه‌و بنكه و سامانه سه‌ربازییانه‌ی كه خۆی بۆ حكوومه‌تی كاتیی دابین كردووه. به‌م پێیه دوایین ده‌رگای دیپلۆماسی ڕووسیایه، به هیوای ئه‌وه‌ی كه كرملین ده‌توانێت پشتگیریی گرنگ بۆ ده‌سته چه‌كداره‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی دیمه‌شق له‌م كاته سه‌خته‌دا دابین بكات.
به‌ڵێنی ته‌ناهیی كورد و ڕۆڵی ڕووسیا
كورده‌كان كێشه‌یه‌كی ترن بۆ دیمه‌شق. هه‌رچه‌نده جۆلانی ئاماده‌یه ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا واژوو بكات و یه‌كیان بخاته‌وه له پێكهاته‌ی سوپادا، داواكارییه‌كانیان بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پێشهاته هه‌رێمییه‌كان ئه‌مه‌یان كردووه‌ته دایلێمایه‌كی ته‌ناهی.
كورده‌كان كه ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ به‌رگگۆڕیی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، ئیتر متمانه به پشتگیرییه‌كه‌ی ناكه‌ن. له هه‌مان كاتدا توركیا زیاتر باكوری سووریای ناسه‌قامگیر كردووه به هێرشكردنی به‌رده‌وامی به‌سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان.
ئه‌نكه‌ره كه به پێچه‌وانه‌ی شه‌رع، پاڵنه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كانی خۆی هه‌یه، داوای كورده‌كان ده‌كات چه‌كه‌كانیان دابنێن و باكوری سووریا له چه‌ك داماڵن، هاوشێوه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا. به‌ڵام كورده سوورییه‌كان كه به ئاشكرا هه‌ر هاوكاری و پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ڵێن چه‌ك دانانێین. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێت به‌ره‌نگاری ویستی توركیا ببێته‌وه، شه‌رع ئێسته هیواداره مۆسكۆ بتوانێ ناوه‌ندگیری بكات و ئه‌نكه‌ره ڕازی بكات هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌رمتر بكاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی شه‌رع بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا، كرملین ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا و بنكه له‌مێژینه‌ییه‌كه‌یان له سووریا بپارێزن، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش كه ده‌توانێت نزیكایه‌تیی زیاتری له نێوان هه‌ردوولا بهێنێته ئاراوه. وڵاته عه‌ره‌بییه هه‌رێمییه‌كان، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئێسته، چاویان له رووسیایه تا به‌ره‌نگاری فراوانخوازییه‌كانی توركیا له سووریا ببێته‌وه.
جگه له‌وه‌ش، سه‌ردانی مۆسكۆ په‌یامێكی گرنگی بۆ ڕۆژئاوا هه‌ڵگرتووه. سه‌ره‌ڕای لابردنی فه‌رمی سزادانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی له‌سه‌ر سووریا، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له ئابووری یان پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌دا ڕووی نه‌داوه و سزاكان وه‌ك خۆیانن. به‌م پێیه له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌شته، شه‌رع ده‌یه‌وێت به رۆژئاوا بڵێت كه ئه‌گه‌ر سزاكان به‌رده‌وام بن له خنكاندنی پێشكه‌وتن، دیمه‌شق بژارده‌ی تر ده‌گرێته‌به‌ر، وه‌ك هاوكاریی قووڵتر له‌گه‌ڵ ڕووسیا و چین بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی.
شایانی باسه له كاتێكدا كه ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به‌مدواییانه هه‌نگاوی نا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانی یاسای سیزه‌ر له‌سه‌ر سووریا، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هێشتا ئه‌م بڕیاره‌ی په‌سند نه‌كردووه. كۆماریخوازانی ئه‌نجوومه‌نی پیران ئێسته هیوادارن ئه‌م پرسه به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن.
به‌م پێیه به‌بێ لابردنێكی ڕاسته‌قینه‌ی سزاكان، قۆناغی بنیاتنانه‌وه و وه‌به‌رهێنانی سووریا ڕووبه‌ڕووی كۆسپی توند ده‌بێته‌وه. وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ئاماده نین خۆیان پاره‌ی بنیاتنانه‌وه دابین بكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن باری دارایی بگوێزنه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان. به‌ڵام له‌به‌ر ناسه‌قامگیری به‌رده‌وامی سووریا، ئه‌م هاوبه‌شه عه‌ره‌بییانه‌ش له ساڵی ڕابردوودا هه‌نگاوی كۆنكرێتیان نه‌ناوه. بۆیه گه‌شتی شه‌رع بۆ مۆسكۆ به‌بێ هۆكار نییه، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه حكوومه‌ته‌كه‌ی ناتوانێت پشت به به‌ڵێنه به‌تاڵ و فێڵاوییه‌كانی ڕۆژئاوا ببه‌ستێت.
ئاڵنگارییه‌كانی بانگهێشتی رووسیا بۆ سووریا
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه، ئاڵنگاریی گه‌وره له به‌رده‌م حكوومه‌تی كاتی دیمه‌شقدایه بۆ ڕاكێشانی پشتگیری ڕووسی و جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی.
یه‌كه‌م، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل به پشتگیریی ڕووسیا ئه‌وه‌نده ئاسان نییه كه شه‌رع له‌وانه‌یه به‌بیریدا بێت. كه‌وتنی هاوسه‌نگی هێز له نێوان سووریا و ئیسرائیل دوای لادانی ئه‌سه‌د و وێرانبوونی دواتری ژێرخانه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووری و پاشان فراوانخوازیی ئیسرائیل بۆ باشووری وڵاته‌كه، وایان كردووه ته‌لئه‌بیب له ململانێیه‌كه ده‌ستی باڵای هه‌بێت. له هه‌مان كاتدا شه‌رع له‌و ئاسته‌دا نییه و هه‌روه‌ها نایه‌وێت هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل، بۆیه ئیسرائیل پێی وا نییه ناوه‌ندگیریی ئیسرائیل گرنگ بێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕێككه‌وتنێكی ته‌ناهی له نێوان دیمه‌شق و ته‌لئه‌بیب كه خه‌ریك بوو له مانگی ئه‌یلوولدا واژوو بكرێت، هه‌ڵوه‌شایه‌وه. شكسته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌هۆی پێداگریی ئیسرائیل بوو بۆ دروستكردنی رێڕه‌وێكی زه‌وینی كه ئه‌و به پارێزگای سوێداوه‌ی سووریا ببه‌ستێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه تاكه خاڵی ناكۆكی نه‌بوو. له كاتی دانوستانه‌كاندا ڕژێمی ئیسرائیل هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌ی كرد كه حكوومه‌تی كاتیی سووری، به ته‌واوی له پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یترا و سوێدا خۆی له چه‌ك دابماڵێت. جگه له‌وه‌ش به‌رپرسانی ته‌لئه‌بیب ڕایان گه‌یاند كه باس به هیچ جۆرێك به‌رزاییه‌كانی جۆلان راده‌ست ناكه‌نه‌وه، ڕه‌تیان كرده‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سنووره‌كانی پێش تشرینی دووه‌می 2024 و دووپاتیان كرده‌وه كه مه‌به‌ستیان هه‌یه هه‌موو ئه‌و خاكانه بپارێزن كه له 10 مانگی پێشوودا داگیریان كردوون.
بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕووسیا بوونی خۆی له سووریادا دووباره بسه‌پێنێته‌وه، ئه‌گه‌ری كه‌مه ئیسرائیل له هه‌ڵوێسته‌كانی ئێسته‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه. زیادبوونی ناكۆكیی ئه‌مدواییانه‌ی نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل له‌سه‌ر قه‌یرانی ئوكراین كێشه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆز كردووه‌ته‌وه، سه‌لماندی كه چوونه ژێر باڵی مۆسكۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.
جگه له‌وه‌ش، حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان به توندی به‌رگریی له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی دژ به كورد ده‌كات و هیچ ئاماده‌یی بۆ سازش پێشان نادات. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ڕووسیا بتوانێت ئه‌نكه‌ره ڕازی بكات هه‌ڵوێسته‌كه‌ی نه‌رمتر بكات كه‌مه، نزیكه له سفر. توركیا نایه‌وێت فشاری سه‌ر كورد كه‌م بكاته‌وه.
فاكته‌ری گرنگی تر پێشبڕكێی جیۆپۆلیتیكه له نێوان ناتۆ و ڕووسیادا. هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی هێزه ڕووسییه‌كان بۆ بنكه‌كانیان له سووریا، كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنیی له رۆژئاوا به‌دوادا دێت. ناتۆ كه ساڵانێكی خه‌رج كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ڕووسیا له سووریا، ڕێگه نادات كه ڕكابه‌ره‌كه‌ی به‌بێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌یدانه‌كه.
له ناوخۆوه ڕابه‌رانی ده‌سته‌ی یاخی به‌هێزی دیمه‌شق كه تووڕه‌یی قووڵیان هه‌یه له دژی ڕووسیا به‌هۆی پشتگیری ڕابردووی له ئه‌سه‌ده‌وه، به گومانه‌وه سه‌یری نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌رع له مۆسكۆ ده‌كه‌ن. ئه‌م نادڵنیاییه ناوخۆیه ده‌توانێت كێشه‌ی ناوخۆی رژد دروست بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كرملیندا دروست بێت، ڕه‌خنه‌ی توندی ئه‌م فه‌رمانده یاخییه پێشووانه ده‌بێته كۆسپێكی گه‌وره بۆ جێبه‌جێكردنیان.
شه‌رع سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له سووریادا به‌ده‌سته‌وه‌یه، قورسایی یاسایی و سیاسی پێویستی نییه كه ڕووسیا و ئامرازه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر پشتی پێ ببه‌ستن. ئه‌گه‌ر ڕابه‌رانی كرملین مه‌به‌ستیان بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووسیا، زۆر ئه‌گه‌ره كه ده‌بێت له جیاتی كاركردنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شه‌رع، قسه له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و توركیا و ته‌نانه‌ت ئیسرائیل بكه‌ن بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر كێشه‌كه.