نه‌ك ژنان به تاك تاك، ئاگادار به، چونكه هه‌ر ژنێكی تاك ده‌كرێت خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی پیاوانه بێت و به دڵنیاییشه‌وه نه‌ك ژنانی ماڵه‌وه، چونكه ئه‌وانه ئه‌و ژنانه‌ن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كه هه‌زاران ساڵه كردوویانه، گرنگیدانه به خێزان.
نه‌خێر، ئه‌و ئاڵنگارییه‌ی ڕووبه‌ڕووی شارستانی بووه‌ته‌وه، له ڕوانگه‌ی هێلین ئهندرۆسهوه كه وه‌ك نووسه‌ر و ئیدیتۆر و ئیدیتۆری باڵا له گۆڤاری The American Conservative كاری كردووه، له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه‌یه كه به ژماره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده زۆره‌وه ده‌چنه ناو شوێنی كاره‌وه، ئێسته به‌شێكی گه‌وره یان زۆرینه‌ی پیشه‌كان پێكده‌هێنن. له‌و دۆخه‌دا ئه‌وه پابه‌ندبوونه گریمانهییهی ژنانه بۆ "سۆز له پێش عه‌قڵانییه‌ت، سه‌لامه‌تی له پێش مه‌ترسی، یه‌كگرتوویی له پێش ڕكابه‌ری"، له كۆتاییدا خۆی وه‌ك ئه‌و "وۆكنێس"ه ترسناكه ده‌نوێنێت دامه‌زراوه و پیشه‌كان له‌ناو ده‌بات.
ئه‌مه تێزی سه‌ره‌كی وتارێكی ئهندرۆسه كه له‌سه‌ر بنه‌مای وتارێك بوو له مانگی ئه‌یلوولدا له كۆنفرانسی نیشتمانیی پارێزگاران پێشكه‌شی كرد. هه‌ردوو وتاره‌كه و وتاردانهكه بڕێكی زۆر گفتوگۆیان دروست كردووه. وتاره‌كه، "سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مێینه‌بوونی كولتووردا" زیاتر له ١٧٥,٠٠٠ جار بینراوه، ژماره‌یه‌ك كه زۆرتره له بینینی هه‌ر وتارێكی تری كۆنفرانسی ئه‌مساڵ. وتاره‌كه له به‌شێك له باڵی ڕاستڕه‌ودا له تۆڕی ئێكس (X) جێگه‌ی ستایشه، كه وه‌ك "وروژێنه‌ر،"، "تیژ" و "هانده‌ر" وه‌سف ده‌كرێت و به "هێزێكی گه‌وره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی" پێناسه كراوه.
هۆكاره‌كانیش ڕوونن. یه‌كه‌م، ئه‌مه به‌شداریكردنێكی تره له یه‌كێك له دیارترین مشتومڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی جیاوازییه‌كان، جا هه‌رچییه‌ك بن له نێوان پیاوان و ژنان و كه‌مبوونه‌وه‌ی زاڵبوونی پیاوان له خوێندن و هێزی كاردا.
دووه‌م، هه‌ندێك خولیای تایبه‌تی باڵی ڕاستڕه‌وی نوێ ده‌ورووژێنێت، له‌وانه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوویه‌كی خه‌یاڵیی ئه‌مه‌ریكا كه زۆر له ئێسته باشتر بووه، له‌گه‌ڵ پاڵنه‌ری بێوچانی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و داته‌پینه گریمانهییهی ئه‌مه‌ریكا، كه یه‌كێكه له بابه‌ته دڵخوازه‌كانی باڵی ڕاستڕه‌وی نوێ. له هه‌موو چیرۆكێكی باڵی ڕاستڕه‌وی نوێ‌دا خراپه‌كار هه‌ن و له‌م حاڵه‌ته‌دا خراپه‌كاره‌كان ژنانن.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو كێشه‌كانی به‌ڵگه‌كانی ئهندرۆسهوه، ده‌مه‌وێت به خاڵێكی هاوڕایی ده‌ست پێ بكه‌م. "مێینه‌بوونی گه‌وره،" كه له وتاره‌كه‌یدا وه‌ك "زیادبوونی نوێنه‌رایه‌تیی ژنان له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا" پێناسه‌ی كرد، ده‌رئه‌نجامی گه‌وره‌ی بۆ ژیان و كولتووری ئه‌مه‌ریكی هه‌بووه. ئه‌مه زۆر شایانی لێكۆڵینه‌وه و تێگه‌یشتنه له‌و ڕێگایانه‌ی كه نه‌ته‌وه و شارستانییهتهكهمان له ئه‌نجامدا گۆڕاون.
بۆ نموونه، شایانی تێگه‌یشتنه كه بۆچی پیاوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌ندێك بواردا كه پێشتر تێیدا زاڵ بوون، هه‌ڵاتوون له‌وانه (وه‌ك ئه‌ندرۆس ئاماژه‌ی پێده‌كات) ده‌روونناسی ئه‌كادیمی كه ژنان 75%ی بڕوانامه‌كانی دكتۆرای تێدا به‌ده‌ست ده‌هێنن. من هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆس هاوڕام كه پیاوان و ژنان له كۆی گشتیدا له ڕووی مه‌یلی سروشتییه‌وه جیاوازن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه له كاتێكدا هه‌ر ژنێكی دیاریكراو ده‌توانێ به دڵنیاییه‌وه زیاتر پیاوانه بێت (یان هه‌ر پیاوێكی دیاریكراو ده‌توانێ زیاتر ژنانه بێت)، وه‌ك گرووپ پیاوان و ژنان مه‌یلیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دنیادا بكه‌ن.
بۆ نموونه، توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی ٢٠٢٢ له‌سه‌ر نزیكه‌ی ٣٠٦,٠٠٠ كه‌س له ٥٧ وڵات‌دا ده‌ریخست، ژنان له ٣٦ وڵات‌دا په‌رۆشی زانینیان زیاتر پێشان داوه له‌چاو پیاوان، له ٢١ وڵات‌دا هاوشێوه بوون و هیچ وڵاتێك نه‌بوو كه پیاوان په‌رۆشی مه‌عریفی زیاتریان تۆمار كردبێت له ژنان. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆس هاوڕام كه ته‌نانه‌ت چاكسازییه یاساییه زۆر نیازپاكهكانیش ده‌توانن كاریگه‌ریی نه‌رێنییان هه‌بێت. جۆش و خرۆشی به‌لاڕێدابراو له دۆزێكی ڕه‌وادا، ده‌توانێت نادادپه‌روه‌رییه‌كی قووڵ دروست بكات. بۆ نموونه جێبه‌جێكردنی زیاده‌ڕۆیانه‌ی یاساكانی قه‌ده‌غه‌كردنی جیاكاری ڕه‌گه‌زی یان سێكسی، هه‌ندێك جار ده‌توانێت مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ده‌ستوور پێشێل بكات، له‌وانه ئازادی ڕاده‌ربڕین.
هه‌روه‌ها ڕاسته كه پابه‌ندبوونی زیاده‌ڕۆیانه به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ تاواندا، ده‌توانێت وڵاتێك هان بدات واز له پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌رانه بهێنێت یان چێژ له سزای دڕندانه یان نادادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرێت، وه‌ك هاندانی ئه‌و هێرشانه‌ی كه گومانلێكراوانی بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كوژن، به‌بێ بچووكترین ئاماژه‌یه‌ك به پرۆسه‌ی یاسایی. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مانه ورده‌كاریی ئه‌و بوارانه‌ن كه چه‌پی نالیبراڵ تێیاندا زۆرترین زیانی گه‌یاندووه. كۆده‌كانی قسه‌كردن زۆرجار به‌هۆی ئاره‌زووی ڕێگریكردن له ده‌ست درێژی سێكسی و نه‌ژادی ئه‌وه‌نده به‌رفراوان بوون كه مافی ئازادی ڕاده‌ربڕینی خوێندكارانیان له زانكۆكانی سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا پێشێل كرد.
دادگاكانی زانكۆ زۆرجار مافه‌كانی پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی خوێندكاره كوڕه‌كانیان پێشێل ده‌كرد له‌به‌ر ئاره‌زووی پاراستنی ژنان له ده‌ستدرێژیی سێكسی. به‌ڵام هیچ كام له‌م تێبینییانه نوێ نین و هیچ كام له‌م ئاڵنگارییانه نزیك نه‌بوونه‌وه له ئاستی قه‌یرانێكی شارستانی.
له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نالیبراڵ له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، به‌شێكی به‌هۆی ساڵانێك له داوای یاسایی كه من خۆم تێیدا به‌شدار بووم، بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی دۆكتۆرینه یاساییه‌كان كه یاساكانی مافه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌پارێزن به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به مافه ده‌ستوورییه‌كان بگه‌یه‌نن.
به‌ڵام ئه‌ندرۆس زۆر له‌وه زیاتر ده‌ڕوات كه تێبینی ئه‌وه بكات كولتووری شوێنی كار ده‌گۆڕێت كاتێك ژنانی زیاتر ده‌چنه ناو پیشه‌یه‌كه‌وه، یان ئه‌وه‌ی كه ئامانجه ڕهواكان هه‌ندێك جار له ڕێگه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنرێن. له‌بری ئه‌وه هه‌ڵوێستی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه زیادبوونی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له حكوومه‌ت، ئابووری و خوێندندا "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی شاراوه‌یه بۆ سه‌ر شارستانیی."
ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و بانگه‌شه‌ی گه‌وره پێویستی به به‌ڵگه‌ی قایلكه‌ر هه‌یه. كاتێك وتاره‌كه‌ی ئهندرۆسم ده‌خوێنده‌وه، دوو بیرۆكه به مێشكمدا هات: ئه‌و له پیاوان تێناگات و له ڕابردووش تێناگات. قورسه زیاده‌ڕه‌وی بكرێت له‌وه‌ی كه چه‌نده پیاوان ئایدیالیزه ده‌كات و ژنان كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌مه زۆر له‌گه‌ڵ كولتووری باڵی ڕاستڕه‌وی نوێ‌دا ده‌گونجێت كه وه‌ڵامی توندڕه‌وییه‌كانی دژه پیاوی چه‌پی توندڕه‌وی داوه‌ته‌وه، به دروستكردنی تۆڕێك یان چه‌ترێك بۆ ئه‌وانه‌ی كه شانازی به هێز و شه‌ڕانگێزی پیاوانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌و وته‌كانی ده‌رونناس جۆیس بێنسۆن دووباره داده‌ڕێژێته‌وه و ده‌ڵێت، پیاوان "داینامیكی گرووپیان په‌ره پێداوه كه بۆ شه‌ڕ باشترینه، له كاتێكدا ژنان داینامیكی گرووپیان په‌ره پێداوه كه بۆ پاراستنی نه‌وه‌كانیان باشترینه."
ئه‌مه له دنیای ڕاسته‌قینه‌دا چۆن ده‌رده‌كه‌وێت؟ ئه‌ندرۆس نووسیویه‌تی: "بۆیه پیاوان، ڕێگه‌یان بۆ ئاشتكردنه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كان و فێربوونی ژیان به ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوێنێ له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگان، په‌ره پێدا."به‌ڵام" مێنییهكان، ته‌نانه‌ت له خێڵه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له ئاشتكردنهوهدا خاوترن له نێره‌كان. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ململانێكانی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی له‌ناو هۆزه‌كه‌دا بووه له‌سه‌ر سه‌رچاوه كه‌مه‌كان، كه به ململانێی ئاشكرا چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا، به‌ڵكو به ڕكابه‌ری نهێنی له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كاندا، به‌بێ كۆتاییه‌كی ڕوون."
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشتییه‌كی ده‌ستبه‌جێ له دوای ناكۆكی و ململانێیه‌وه دێت، ئه‌وه زۆر دووره له نۆرمی مێژوویی. ڕابردوو و ئێسته پڕن له ململانێی بێكۆتا. ئه‌وه جیهانێكی پیاوسالار بوو له كاتی شه‌ڕی سه‌د ساڵه، و شه‌ڕی سی ساڵه، هه‌روه‌ها ململانێ درێژخایه‌نه‌كان له سه‌رانسه‌ری مێژووی دنیادا كه له ژماره نایه‌ن. ژنان به‌رپرس نین له كوشتاره بێكۆتاكانی ململانێی ئیسرائیلی- فه‌له‌ستینی.
لیسته‌كه ده‌كرێت درێژ و درێژتر بێته‌وه، به‌ڵام پیاوان زۆرتر توانای هه‌ڵگرتنی قینیان هه‌یه و مێژووی جیهانی پیاوسالار یه‌كێكه له ململانێی به‌رده‌وام و دڕندانه‌كان له سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ر و كولتووره‌كاندا.
یان ئه‌م لێدوانه سه‌رنجڕاكێشه له‌به‌رچاو بگرن: "كولتووری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه (Cancel culture) ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ژنان ده‌یكه‌ن هه‌ركاتێك ژماره‌یان له ڕێكخراوێك یان بوارێكی دیاریكراودا به‌شی پێویست بێت." چۆن ده‌كرێت ئه‌و گه‌نگه‌شه‌یه ته‌نانه‌ت له‌به‌رانبه‌ر سه‌ره‌تاییترین شیكاری مێژوویی‌دا خۆی بگرێت؟ بێ‌شومار بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و ڕادیكاڵی به سه‌ركردایه‌تیی پیاوان، سزادان و پاكتاوكردن، سیخوڕی نهێنی و ململانێ‌یان په‌ره پێده‌ده‌ن.
ئه‌وه ده‌سته‌ی ژنان نه‌بوون كه له كاتی شۆڕشی فڕه‌نسیدا سه‌ری نه‌یاره‌كانیان ده‌په‌ڕاند.
ته‌نانه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌شدا، بزووتنه‌وه‌ی ماگا (MAGA) به جۆش و خرۆشێكی به‌رچاوه‌وه به‌شداری له كولتووری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌كات. ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وانه مه‌به‌ستیان پاراستنی هه‌سته‌كانه، به‌ڵێ، هه‌سته‌كانی پیاوانی باڵی ڕاستڕه‌و.
بۆچی ده‌بێت كه‌سێك بچێته ناو ئه‌ركێكی گه‌ڕان و له‌ناوبردن بۆ هه‌ر كه‌سێك كه یان ئاهه‌نگی مردنی چارلی كێركی گێڕابێت، یان ته‌نیا دوای مردنی ڕه‌خنه‌ی لێگرتبێت؟ بۆچی كۆچبه‌رێك، خوێندكارێكی دكتۆرای تورك كه به ڤیزه‌ی یاسایی هاتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، كه تاوانه‌كه‌ی هاوبه‌شیكردن بووه له نووسینی وتارێكی بۆچووندا؟ بۆچی هه‌وڵ بدرێت منداڵانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له خوێندنه‌وه‌ی كتێبی وه‌ك "ڕوبی بریدجز ده‌چێت بۆ قوتابخانه: چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی من" بوه‌ستێنرێن؟
كاتێك ڕووبه‌ڕووی گه‌نجانی باڵی ڕاستڕه‌وی نوێ ده‌بیته‌وه كه ڕوخساریان زۆرجار له تووڕه‌ییدا گرژ بووه ،"عه‌قڵانی" یه‌كه‌م وشه نییه كه به مێشكتدا دێت.
ئه‌ندرۆس زۆر كه‌م بایه‌خ به ڕۆڵی هه‌ست له پیاوه‌تیدا ده‌دات. ئێمه بوونه‌وه‌ری سارد و عه‌قڵانی نین. زۆر له گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی شارستانیی، به‌شێكیان له هه‌ستی پیاوانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، له موزیكی شكۆداری گه‌وره‌ترین ئاوازدانهرانهوه تا وشه به‌رزه‌كانی باوكانی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له هه‌مان كاتدا زۆر له گه‌وره‌ترین ترسناكییه‌كانی دنیا، له ڕابردوو و ئێسته له هه‌ستی پیاوانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. تووڕه‌یی و شه‌ڕ كه دنیایان له خوێندا گه‌وزاندووه. ڕقوكینه و چاوچنۆكی و چه‌وساندنه‌وه‌ش.
به‌ڵام سه‌رنجڕاكێشترین لێدوانی ئه‌ندرۆس هه‌ڵسه‌نگاندنی بوو بۆ ڕۆڵی ژنان له پیشه‌ی یاساییدا. نووسیویه‌تی، "ئه‌و بواره‌ی كه زۆرترین ترسم لێی هه‌یه یاسایه". "هه‌موومان پشت به سیستمێكی یاسایی كارا ده‌به‌ستین و به ڕاشكاوی سه‌روه‌ری یاسا له‌وه ڕزگاری نابێت كه پیشه‌ی یاسایی ببێته زۆرینه‌ی مێینه."
بنه‌مای ئه‌م لێدوانه چییه؟ ئه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئۆباما له‌سه‌ر "سیستمێكی یاسایی مێینهكراو، له‌وانه‌یه له دادگاكانی تایتڵ ناین (Title IX) بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی له كه‌مپی زانكۆكان كه له ساڵی ٢٠١١ له ژێر سه‌رۆكایه‌تی ئۆبامادا دامه‌زران." ئه‌و ڕێكارانه‌ی تایتڵ ناین زۆرجار زۆر ناته‌واو بوون. ئه‌وان زۆرجار مافه‌كانی پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی خوێندكاره (زۆربه‌یان كوڕ) تۆمهتباركراوهكانیان پێشێل ده‌كرد.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت باسی سیستماتیكترین و به‌رده‌وامترین پێشێلكاری پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌رانه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا بكه‌یت، من ئاماژه ده‌كه‌م بۆ جیم كرۆ (Jim Crow). چه‌ند دادوه‌ر یان پارێزه‌ری ژن له سیستمی دادوه‌ری باشووردا هه‌بوون پێش یاسای مافه مه‌ده‌نییه‌كان؟ ئه‌مه ئێمه ده‌گه‌یه‌نێته خاڵێكی گه‌وره‌تر: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شوێنی كار زیاتر گشتگیر بووه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان زیاتر خۆشگوزه‌ران بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زیاتریان به‌ده‌ست هێناوه، نه‌ته‌وه‌كه‌مان دادپه‌روه‌رتر بووه.
بیر له گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره و ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ره‌وه له‌وه‌ته‌ی ژنان مافی ده‌نگدانیان له ساڵی ١٩٢٠دا به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌وه له‌به‌رئه‌وه نییه كه ژنان له پیاوان باشترن، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی هێنانی نیوه‌ی مرۆڤایه‌تییه (له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌هره و تواناكانی ملیۆنان ژنی بێ‌شومار) بۆ ناو به‌شداری ته‌واو و یه‌كسان له ژیانی نه‌ته‌وه‌ییماندا.
به زۆر شێوه وتاره‌كه‌ی ئه‌ندرۆس وتارێكی درێژه بۆ پشتگیریكردن له قسه كۆنه‌كه‌ی بێن شاپیرۆ، "ڕاستییه‌كان گوێ به هه‌سته‌كانت ناده‌ن." ڕاستییه‌كان له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا عه‌قڵانی و پیاوانه‌ن. هه‌سته‌كان ناعه‌قڵانی و ژنانه‌ن. ڕاستییه‌كان جێگه‌ی متمانه‌ن. هه‌سته‌كان نه‌خێر. ئه‌مه دیدێكی هه‌ژارانه‌یه بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌خلاقی. كێلی چاپمان نووسه‌رێكی كولتووری بۆ گۆڤاری The Spectator، وه‌ڵامێكی جوانی له‌سه‌ر Substackـه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌وێ به ناوی خوازراوی ئۆدری هۆرن ده‌نووسێت. چاپمان ده‌ڵێت، "بۆ ئه‌ندرۆس، سۆز (كچانه، ڕازاوه) عه‌قڵ (داڕێژراو، ساده) دابه‌شكردنێكی سه‌رلێشێواوانه‌یه." به‌ڵام وه‌ك چاپمان تێبینی كرد، هه‌ست ڕێگر نییه له به‌رده‌م لێكدانه‌وه‌ی ئه‌خلاقیدا، به‌ڵكو پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆی.
چاپمان نووسیویه‌تی: "تووڕه‌یی، سه‌رسامی، په‌شیمانی، به‌ڵێ، سۆز، هه‌موو ئه‌م هه‌سته ناخییانه ئه‌وه‌ن كه لێكدانه‌وه‌ی ئه‌خلاقی ئه‌گه‌ركراو ده‌كه‌ن." "كاتێك ئه‌و توانایه له هه‌مان كاتدا جێنده‌ری ده‌كرێت و بێ بایه‌خ ده‌كرێت، ته‌نیا ده‌زگای ئه‌خلاقی ژنان نییه كه زیانی پێده‌گات، به‌ڵكو زانستی ئه‌خلاقی خۆیشی." ئه‌مه ته‌واو ڕاسته. ئێمه هه‌موومان تۆپهڵێكین له عه‌قڵ و هه‌ست. گومانكردنی ئۆتۆماتیكی له هه‌ر یه‌كێكیان، یان قبووڵكردنی بێ مه‌رجی هه‌ر یه‌كێكیان، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێكه له مرۆڤایه‌تیمان و تێكدانی توانامانه بۆ فه‌زیله‌ت. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و دوانه ئه‌وه‌نده پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه كه مه‌حاڵه به‌ڕاستی له مێشك یان دڵماندا لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه.
باڵی ڕاستڕه‌وی نوێ له ژێر باری نۆستالیجیایهكدا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ناڵێنێت كه بوونی نه‌بووه. حه‌سره‌تی چیرۆكێك ده‌كێشێت كه تووڕه‌یی دواكهوتووانهیان پاساو بداته‌وه. له نووسیندا له‌باره‌ی دوژمنێكی درۆیینه كه ڕابردوویه‌كی ساخته‌ی وێران كردووه، ئه‌ندرۆس و زۆر له ئه‌ندازیارانی تری شه‌ڕه‌كانی جێنده‌ری باڵی ڕاستڕه‌و، هه‌مان ئه‌و گوناهانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانده‌نه پاڵ ئه‌و دوژمنانه‌ی كه ڕقیان لێیانه. هه‌سته‌كانیان زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا. به ناوی پیاوسهختییهوه، ترس و نادڵنیاییان به‌لاڕێیاندا ده‌بات.
ده‌یڤد فرێنچ
و: ڕامیار مه‌حموود