ئه‌مه‌ریكا ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی ئاماده كردووه، پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بكات كه به‌گوێره‌ی ره‌شنووسه‌كه، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو سه‌قامگیری له غه‌زه داده‌مه‌زرێنرێت كه لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌ركی پێ ده‌سپێردرێت.
	
له بڕیارنامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر حه‌ماس خۆی چه‌كه‌كانی راده‌ست نه‌كات، ئه‌وا چه‌ك ده‌كرێت و ئه‌و هێزه نوێیه‌ش كه بڕیاره دامه‌زرێنرێت، له سنووره‌كانی نێوان غه‌زه و میسر جێگیر ده‌كرێن. هێزه‌كه به‌شێك نییه له هێزه‌كانی ئاشتیپارێز، ته‌نیا رۆڵی سه‌قامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌گێڕێت.
	
ئه‌ركه‌كانی ئه‌و هێزه بریتین له پاراستنی ده‌روازه‌كانی گه‌یشتنی یارمه‌تی مرۆیی، راهێنانی هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌له‌ستین، له كۆتاییدا چه‌ككردنی حه‌ماس ئه‌گه‌ر خۆی ئاماده نه‌بێت چه‌كه‌كانی راده‌ست بكات. چه‌ككردنی حه‌ماس چاره‌نووسی هێڵی زه‌رد له كه‌رتی غه‌زه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كات.
	
له پرسی چه‌ككردندا حه‌ماس رای گه‌یاندوووه، پرسی چه‌كدانان پرسێكی ئاڵۆزه و پێویستی به رێككه‌وتنێكی نیشتمانیی فه‌له‌ستینی هه‌یه. حه‌ماس چه‌ند جارێك ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌وه ده‌ربڕیوه حكوومه‌تی غه‌زه راده‌ست بكات، به‌ڵام ره‌تی كردووه‌ته‌وه هیچ چه‌كێك راده‌ست بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، هه‌موو لایه‌كی دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه كه‌رتی غه‌زه چیتر نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل. پێداگریی له‌وه كرد كه ئامانجی ئیسرائیل چه‌ككردنی حه‌ماس و گۆڕینی غه‌زه بۆ ناوچه‌یه‌كی داماڵڕاو له چه‌كه، ئه‌ویش به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری به‌سه‌ر كه‌رته‌كه‌دا ده‌هێنێت.
 
جێی باسه ئه‌و گۆڕانكارییه نوێیانه له دوای ئه‌وه دێن كه دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی تر پێداگریی له سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنی ئاشتی كرد و گوتی، رێككه‌وتنه‌كه له‌رزۆك نییه و هیچ شتێك هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ناكات.
	
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێداگریی له‌وه كردووه كه ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رزۆك نییه و جێبه‌جێ ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له حه‌ماس كرد.
	
رۆژی دووشه‌م تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ''سی بی ئێس نیوز'' رای گه‌یاند، حه‌ماس زۆر به خێرایی له‌ناو ده‌برێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات و خۆشیان ئه‌مه ده‌زانن. تره‌مپ پێداگریی له‌وه‌ش كرد كه به‌خێرایی ده‌توانن چه‌ك به حه‌ماس دابنێن ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت.
	
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی دا، پیاوێكی زۆر به‌توانایه، بۆیه به‌ڵێنی پێ داوه له‌و سكاڵایانه‌ی دادگا كه له دژی تۆمار كراون یارمه‌تیی بدات.
	
ئه‌و روونی كرده‌وه كه پێش خۆی كه‌س پاڵپشتی له نه‌ته‌نیاهۆ نه‌كردووه، به‌ڵام خۆی ئه‌و پاڵپشتییه ده‌كات، هه‌رچه‌نده هه‌موو كاره‌كانی نه‌ته‌نیاهۆی به‌دڵ نه‌بووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مانگی رابردوو پڕۆژه‌یه‌كی 20 خاڵی له‌باره‌ی چاره‌نووسی كه‌رتی غه‌زه خسته روو، گرنگترین خاڵی رێككه‌وتنه‌كه چه‌ككردنی حه‌ماس و راده‌ستكردنی ئیداره‌ی كه‌رته‌كه به كۆمیته‌یه‌كی كاتیی و ته‌كنۆكرات له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بوو، له پڕۆژه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك رێكار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌زه ده‌ستنیشان كراوه.
	
ده‌بوایه دیل و بارمته‌كان به زیندوویی یان مردوویی راده‌ست بكرێن، به‌ڵام هێشتا حه‌ماس ته‌رمی هه‌موو بارمته‌كانی راده‌ست نه‌كردووه. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندان جاری تر ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر غه‌زه به بیانووی ئه‌وه‌ی حه‌ماس رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كردووه.