زوهران مامدانی سیاسه‌تمه‌داری ته‌مه‌ن 34 ساڵی دیموكرات كه كه‌سێكی مسوڵمانه، بوو به سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك كه گه‌وره‌ترین شاری ئه‌مه‌ریكایه له‌رووی ژماره‌ی دانیشتووان و به دڵی دارایی وڵاته‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌وه‌ته‌ی شاری نیویۆرك دامه‌زراوه یه‌كه‌م جاره كه‌سێكی مسوڵمان به‌و پۆسته ده‌گات. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا زوهران ركابه‌رییه‌كی سه‌رسه‌ختی له‌گه‌ڵ كاندیده كۆماریخوازه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پۆسته‌كه هه‌بوو، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ سێشه‌م له رۆژی هه‌ڵبژاردندا هه‌ڕه‌شه‌ی له دانیشتووانی نیویۆرك كردبوو ئه‌گه‌ر مامدانی سه‌ركه‌وێت، ئه‌وا بودجه‌ی فیدراڵیی نیویۆرك كه‌م بكاته‌وه.
مامدانی جگه له‌وه‌ی كه مسوڵمانه، له هه‌مان كاتدا به گه‌نجترین سه‌رۆك شاره‌وانیی نیویۆرك له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو داده‌نرێت.
ئه‌و له خێزانێكی مسوڵمانی شیعه مه‌زه‌وه و ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ بووه كه له‌گه‌ڵ دایكی كه كه‌سێكی ده‌رهێنه‌ر بووه و باوكی كه مامۆستای زانكۆ بووه له ئۆگاندا، بۆ نیویۆرك كۆچیان كردووه.
مسوڵمانێكی شیعه كه ده‌ڵێت، له ئیمام حوسێن و عاشوورا بۆ چوونه ناو سیاسه‌ت و خه‌بات له پێناو دادپه‌روه‌ریی ئابووری له ئه‌مه‌ریكا، ئیلهامی وه‌رگرتووه و له هه‌مان كاتدا لایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی كه‌مینه رهگهزییهكانه و ژنه‌كه‌ی و دایكیشی باوه‌ڕیان به باڵاپۆشی هه‌یه.
دوێنێ ملیۆنان ئه‌مه‌ریكی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان به‌شدارییان كرد، هه‌ڵبژاردنێك كه به هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپیش داده‌نرێت.
له نیویۆرك سێ كه‌س ركابه‌ریی یه‌كتریان ده‌كرد كه یه‌كێكیان مامدانی له دیموكراته‌كان، كێرتس سلیوای له كۆماریخوازه‌كان و ئه‌ندرۆ كۆمۆ كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و توانی به‌سه‌ر هه‌ردووكیاندا زاڵ بێت و زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان مسۆگه‌ر بكات.
مامدانی له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا زیاتر دروشمی سۆسیالیستی به‌رز كرده‌وه و ته‌نانه‌ت وای لێ هات كۆماریخوازه‌كان، به كۆمۆنیست و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تباری بكه‌ن.
دروشمه‌كانی مامدانی بریتی بوون له دابینكردنی پاس بێ به‌رانبه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان، رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێی نیشته‌جێبوون بۆ دانیشتووانی دوو ملیۆن باڵه‌خانه‌ی نیویۆرك، ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی هه‌موو خێزانه‌كانی نیویۆرك به باخچه‌ی ساوایان به بێ به‌رانبه‌ر.
جگه له نیویۆرك، له نیوجێرسی و ڤێرجینیاش دوو ژنی دیموكرات توانیان له هه‌ڵبژاردن سه‌ربكه‌ون و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌ردوو ویلایه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرن.
زوهران تا چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ناسراو بوو، به‌ڵام به هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندن و هه‌ندێك دروشم كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان بۆ سه‌ر باشتركردنی بژێویی دانیشتووانی نیویۆرك هه‌یه، توانی سه‌رنجیان بۆ لای خۆی رابكێشێت و به خێرایی ناوبانگ ده‌ربكات.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێی تێڕامانه، به‌های چه‌مكی هاووڵاتیبوونه كه ده‌ستوور پێی به‌خشیوه و هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م هیچ هاووڵاتییه‌كی ئهمهریكیدا نییه، بتوانێت به پۆسته هه‌ره باڵاكان بگات و له جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تری سیاسی و ئابووری رۆڵ بگێڕێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له هه‌ر ره‌نگ و ئاین و مه‌زه‌وێك بیت و هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه دیموكراسیی ئه‌مه‌ریكا وا به‌خێرایی گه‌شه بكات، ببێت به بنه‌مایه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك زلهێزترین ده‌وڵه‌تی دنیا.