هه‌ڵبژاردنی عێراق ته‌نیا بۆ عێراقییه‌كان گرنگ نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌ندێك وڵاتی ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده گرنگه كه به واتای پاراستنی هه‌ژموونی سیاسی یان شكستێكی تر لێی ده‌ڕوانن. كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003ه‌وه زۆرترین هه‌ژموونی به‌سه‌ر عێراقدا هه‌بووه، دیار نییه له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌توانێت پارێزگاری له هه‌ژموونه‌كه‌ی بكات یان خۆره‌كه‌ی به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت.
له دوو ساڵی رابردوودا زیانێكی زۆر به‌ر گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێران یان لایه‌نگری ئێران گه‌یشتووه، له غه‌زه‌وه بگره تا ده‌گاته لبنان و سووریا و یه‌مه‌ن، گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وتووه و ئێران هه‌ر خۆیشی دوای ئه‌و هێرشه‌ی له 13ی مانگی حوزه‌یرانه‌وه كرایه سه‌ری و 12 رۆژ درێژه‌ی كێشا، زیانی زۆری به‌ركه‌وت. ئێسته به‌غدا له روانگه‌ی ئێرانه‌وه دواین ئومێده بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی عێراقه‌وه پارێزگاری له به‌شێك له‌و هه‌ژموونه‌ی خۆی بكات.
ئێران به پشتبه‌ستن به حزب و لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق و گرووپه میلیشیاكان، رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رجه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی عێراق به محه‌مه‌د شیاع سوودانیشه‌وه كه ئێسته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، به‌ڵام شرۆڤه‌كاران پێیان وایه ئێران وه‌ك جاران ناتوانێت ویست و داواكارییه‌كانی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی شیعه‌دا بسه‌په‌نێت.
مونقیز داغر شرۆڤه‌كاری سیاسی به فرانس پرێسی گوتووه، ئێران چیتر له دۆخ و پێگه‌یه‌كدا نییه ویسته‌كانی خۆی بسه‌پێنێت. ئه‌و كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی IIACSSه روونی كرده‌وه، قسه‌كه‌ی به‌و واتایه نییه ئێران واز ده‌هێنێت و بۆ پاراستنی هه‌ژموونه‌كه‌ی هیچ شتێك ناكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیحسان شه‌مه‌ری لێكۆڵه‌ری سیاسی گوتی، تا ئه‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عێراق له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه، ئه‌وا ئێرانیش پارێزگاری له هه‌ژموونه‌كه‌ی خۆی كردووه.
جێی باسه له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی پاشه‌كشه‌كردن به‌ئێران گوشاره‌كان بۆ سه‌ر عێراقی زیاد كردووه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له هه‌ردوو ره‌هه‌ندی سیاسی و ئابووری هه‌نگاوی رژدی ناوه.
واشنتن له مانگی تشرینی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن بانك و كۆمپانیای عێراقی كه پێوه‌ندییان به سوپای پاسداران و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا هه‌بوو، سزا دا و هۆشداریی به حكوومه‌تی عێراق دا، نابێت وڵاته‌كه ببێت به شوێنێك بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا.
جگه له‌مه ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی گرنگ له بواری ئابووری و وزه و ته‌ندروستی زیاتر له عێراق نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه و كۆمپانیاكانی خۆی ره‌وانه‌ی عێراق كردووه.
مارك ساڤایا نوێنه‌ری تایبه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروباری عێراق، مانگی رابردوو له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس گوتی، ''پێویسته عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بێت و هیچ وڵاتێك ده‌ستوه‌ردان له كاروباریدا نه‌كات به‌تایبه‌تی ئێران و گرووپه پرۆكسییه‌كان، ئه‌و گرووپانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نابێت جێگه‌یان بكرێته‌وه.''
له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنیشدا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی هۆشدارییان به به‌غدا داوه، هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی گرووپه میلیشیاكان له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وڕوو ده‌بێت.
پیت هێگسێت وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگریی عێراق گوتی، ''ئه‌وه دواین هۆشداریی ئێمه‌یه و خۆتان ده‌زانن هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به چ شێوه‌یه‌كه.''
ئیسرائیلیش خۆی ئاماده كردووه به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره هێرشێكی گرووپه میلیشیاكان له عێراق بداته‌وه، چونكه زانیاریی ده‌ست كه‌وتووه كه خه‌ریكی دامه‌زراندنی پێگه‌ی مووشهكین و له هه‌مان كاتدا ده‌خوازن درۆن به‌ره‌و ئیسرائیل ره‌وانه بكه‌ن.
هه‌ڵبژاردن له 11ی مانگ ده‌كرێت و بانگهشهكانیش تا سه‌عات هه‌شتی رۆژی شه‌موو هه‌شتی تشرینی دووه‌م درێژه‌یان ده‌بێ، پێشبینی ئه‌وه له ئارادایه رێژه‌ی به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق به‌تایبه‌تی له ناوماڵی شیعه، بۆ نزمترین ئاست له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ه‌وه دابه‌زێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له كوردستان و ناوچه‌ی سوننه گه‌رموگوڕتر به‌ڕێوه ده‌چێت.