له مانگی ئه‌یلوولدا ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار تورك، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به نوێترین سه‌ركوتكارییه‌كانی سه‌رۆك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دژی نه‌یاره سیاسییه‌كانی و ئابوورییه‌كی داڕماو، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به بزه‌وه له ته‌نیشت سه‌رۆك تره‌مپ له كۆشكی سپی وه‌ستابوو.
نرخی ئه‌و دیداره گران بوو كه ماوه‌یه‌كی درێژ بوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا ڕوو بدات، پێش دیداره‌كه ڕاپۆرته‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه توركیا فڕۆكه‌ی بۆینگ و ئێف-١٦ ده‌كڕێت، ئه‌نكه‌ره هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی زیاده‌ی له‌سه‌ر كاڵا ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ڕێككه‌وتنێكی ٢٠ ساڵه‌ی بۆ كڕینی گازی سروشتیی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند. به‌ڵام بۆ ئه‌ردۆغان، بێگومان شایانی بوو، هاوبه‌شییه سیاسییه‌كانی له بواری ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا، بوونه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی سیاسی و هێڵێكی ژیانی ئابووری بۆ توندكردنی ده‌سه‌ڵاتی، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌ناوبردنی دواین پایه‌كانی دیموكراسی له توركیا.
وێنه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت بوو و په‌یامێكی به‌هێزی بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی نارد. هه‌روه‌ها وێنه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئه‌ردۆغان كه له‌گه‌ڵ فریدریش مێرز ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیران كایر ستارمه‌ری به‌ریتانیا كه ده‌ستیان ده‌گوشی، هه‌مان په‌یامیان هه‌بوو. ئه‌مه كاتی سیاسه‌تی واقیعییه (realpolitik) و دنیا ئاماده‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌هێزه به‌سووده‌كانی وه‌ك ئه‌ردۆغان بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش خه‌باتی ده‌نگه دیموكراتیخوازه‌كان له توركیا و شوێنه‌كانی تر بێ ئه‌ندازه قورس‌تر بكات.
له مانگی ئاداردا پۆلیسی توركیا ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ و ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوكاره‌كانی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر گرت. خۆپێشاندانه گه‌وره‌كانی دوای ئه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه دوای زیاتر له ٢٠ ساڵ له ده‌سه‌ڵات، ڕه‌نگه ئه‌ردۆغان له كۆتاییدا سنووری به‌زاندبێت، به‌ڵام چه‌ند مانگێك دواتر، زیاتر له ١٠ سه‌رۆكی شاره‌وانی له پارتی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆن، پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په)، له‌ناویاندا ئیمامئۆغڵو، له گرتووخانه‌دا ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌تان ئه‌ندام و به‌رپرسی جه‌هه‌په. بۆ سه‌رسوڕمانی زۆر كه‌س، خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام ئه‌ردۆغان هیچ نیشانه‌یه‌كی نیگه‌رانی پێشان نادات. له‌بری ئه‌وه سه‌ركوتكارییه‌كانی چڕتر كردووه‌ته‌وه، دادگایه‌كی توركیا به‌مدواییانه فه‌رمانێكی تری گرتنی بۆ ئیمامئۆغڵو ده‌ركرد، ئه‌مجاره‌یان به تۆمه‌تی "سیخوڕی سیاسی".
ئه‌ردۆغان به به‌ڵێنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و فراوانكردنی ئازادییه‌كان هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی برده سه‌ر، توركیا ته‌نانه‌ت له ساڵی ٢٠٠٥ ده‌ستی به دانوستانه‌كانی ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد، به‌ڵام ساڵانێكی زۆر له خراپ به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری و پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی، نه‌ك ته‌نیا ده‌ستكه‌وته‌كانی ساڵانی سه‌ره‌تای سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی سڕییه‌وه، به‌ڵكو توركیایان هه‌ژارتر، دابه‌شكراوتر و كه‌متر ئازادی كرد.
ده‌نگده‌ره ناڕازییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌كانی ساڵی ٢٠١٩دا، گورزێكی گه‌وره‌یان له ئه‌ردۆغان وه‌شاند، كاتێك پارته‌كه‌ی زۆر له شاره گه‌وره‌كانی له ده‌ست دا. له‌گه‌ڵ دابه‌زینی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و داڕمانی ئابووری توركیا، ئه‌ردۆغان ڕووی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره و متمانه، گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه گرنگی ستراتیجیی ده‌ست لێهه‌ڵنه‌گیراوی توركیا، ئه‌گه‌ر هه‌میشه بێده‌نگی نه‌كرێت، ئه‌وا لانی كه‌م قبووڵكردنێكی دوودڵانه به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هۆكاری باشی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت. له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦دا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه په‌رۆشی ڕاگرتنی لێشاوی په‌نابه‌ران بوو له سووریاوه، ڕێككه‌وتنێكی كۆچی له‌گه‌ڵ توركیا واژوو كرد. بلۆكه‌كه به‌ڵێنی شه‌ش ملیار یۆرۆی بۆ پشتیوانی په‌نابه‌ران دا، پایزی پێشتر ته‌نانه‌ت بووه هۆی دواخستنی ڕاپۆرتێكی توندی مافی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێڵنه‌وه. ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌ی به ئه‌ردۆغان پێشان دا كه پێویستی بوو بیزانێت، ئه‌گه‌ر توركیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات، ئه‌وروپا چاوپۆشی ده‌كات.
له‌وه به‌دواوه، به‌های ستراتیجیی توركیا ته‌نیا زیادی كردووه. ئه‌ردۆغان له دوای داگیركاریی ته‌واوی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له ساڵی ٢٠٢٢، هێڵێكی دیپلۆماسی زۆر وردی پێڕه‌و كردووه و هێڵه‌كانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئۆكرانیا به كراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه، هاوكات هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ پایته‌خته ڕۆژئاواییه‌كان قووڵتر كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاكانی به‌رگریی توركیا وه‌ك دابینكه‌ری گرنگ بۆ ئۆكرانیا ده‌ركه‌وتوون. یه‌كێك له كارگه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی له تێكساس كه ساڵی ڕابردوو كرایه‌وه، هێڵی به‌رهه‌مهێنانی دروستكراوی توركی به‌كار ده‌هێنێت كه له‌لایه‌ن كرێكارانی توركه‌وه له شوێنه‌كه به‌ستراون، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی پێنتاگۆن دابین بكات.
جه‌نگی ئۆكرانیا هه‌روه‌ها پاڵنه‌رێكی خێراتری بۆ ئه‌وروپا بووه بۆ بنیاتنانی توانای به‌رگریی خۆی، پاڵنه‌رێك كه به گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی و نوێبوونه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌باره‌ی پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا به ناتۆ به‌هێزتر بووه. لێره‌شدا بۆ توركیا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. دیپلۆماتكاری باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا كایا كالاس له مانگی حوزه‌یراندا، به‌شداریپێكردنی ئه‌نكه‌ره‌ی له ده‌ستپێشخه‌ریی نوێی بلۆكه‌كه به ناوی SAFE ڕاگه‌یاند، كه ده‌رفه‌تی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پاره‌ی به‌رگری و كڕینی هاوبه‌شی به توركیا ده‌دات. ته‌نیا هه‌فته‌ی ڕابردوو له كاتێكدا داواكاره گشتییه‌كانی توركیا، ئیمامئۆغڵویان به سیخوڕیكردنی ناڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌واڵگریی به‌ریتانیا تۆمه‌تبار ده‌كرد، ستارمه‌ر له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له ئه‌نكه‌ره، فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی یورۆفایته‌ری به توركیا یه‌كلا كرده‌وه. چه‌ند ڕۆژێك دواتر، مێرز له‌وێ بوو و ده‌یگوت، "هیچ ڕێگه‌یه‌ك نییه جگه له هاوبه‌شییه‌كی باش و قبووڵكراوه".
توركیا هه‌زاران سه‌ربازی له سووریادا جێگیر كردووه، كه پاراستنی سه‌قامگیری تێیدا بۆ ئه‌وروپا زۆر گرنگه بۆ ڕێگریكردن له شه‌پۆلێكی تری په‌نابه‌ران، بوونی سه‌ربازی له لیبیاش ده‌پارێزێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ململانێیه‌كی تر هه‌یه كه حكوومه‌ته ئه‌وروپییه‌كان ده‌ترسن ببێته هۆی پاڵنانی كۆچبه‌ران به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا. له باشووری قه‌وقاز كه ڕێڕه‌وێكی ژیانییه بۆ بازرگانی و گواستنه‌وه بۆ ئه‌وروپا، زۆر له پایته‌خته ئه‌وروپییه‌كان ئێسته سه‌یری توركیا ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌و ناوبژیوانه‌ی كه زۆرترین توانای هه‌یه بۆ فشار خستنه‌سه‌ر ئازه‌ربایجان به‌ره‌و ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا.
ئه‌م دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر كرده‌یی نیشانه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌یه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی مامه‌ڵه‌كار، ڕووسیایه‌كی شه‌ڕانگێز، ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی پڕ له ئاڵۆزی. نیگه‌رانی ده‌ستبه‌جێی ئه‌وروپا به‌رگرییه‌كه‌یه‌تی، بۆیه نزیكی توركیا له ناوچه‌كانی ململانێ، هێزی سه‌ربازی و پیشه‌سازی به‌رگری فراوانبووی، له ڕووی ستراتیجییه‌وه گرنگه.
به‌ڵام پایته‌خته ڕۆژئاواییه‌كان ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بن كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیموكراسی له توركیا، وه‌ك شتێكی زیاده نه‌ك پێویستییه‌ك، هه‌ڵه‌یه. توركه‌كان به بێده‌نگی واز له مافی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌كانیان ناهێنن. تا كاتێك ئه‌وان له خه‌بات به‌رده‌وام بن، ئه‌ردۆغان به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی بچه‌سپێنێت، گرنگ نییه چه‌نده په‌ناگه له ڕۆژئاواوه به ده‌ست بهێنێت. ئه‌وه ته‌نیا كێشه‌ی ئه‌ردۆغان نییه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌و دیموكراسییانه‌ی كه زۆر شتیان له‌سه‌ر ئه‌و بنیات ناوه.
نووسینی: گۆنول تۆل
خانم تۆل ئه‌ندامی باڵایه له په‌یمانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نووسه‌ری كتێبێكه له‌باره‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
نیویۆرك تایمز
وشه