دواین زانیاری و راپۆرتی بانكی ناوه‌ندیی ئێران ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی هه‌تاوی، زۆرترین قه‌باره‌ی سه‌رمایه له ئێران چووه‌ته ده‌ره‌وه و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه. له ئێران ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ش له فرۆشتنی نه‌وت یان شتومه‌كی تر ده‌ستی حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت، هه‌مووی ناگه‌ڕێته‌وه و كه ده‌شگه‌ڕێته‌وه، به خێرایی ده‌چێته ده‌ره‌وه و سوودی بۆ ناوخۆ نییه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، ته‌رازووی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه له به‌هاری ئه‌مساڵدا كه بانكی ناوه‌ندی له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كیی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له سێ مانگدا نۆ ملیار دۆلار سه‌رمایه له ئێران چووه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كه كه له مێژووی ئێران هیچ كاتێك نه‌بووه له وه‌رزێكی ساڵدا ئه‌و قه‌باره زۆره سه‌رمایه بچێته ده‌ره‌وه.
ساڵی رابردوو به ته‌واوی ساڵه‌كه 20 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار سه‌رمایه له ئێران چووه ده‌ره‌وه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش سێ هێنده‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌یه بوو كه له ساڵی 2020 له ئێران چووبووه دەرەوە.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه و پاره له ئێران تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت كۆی قه‌باره‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی ئه‌مساڵ له ئێران ده‌چێته ده‌ره‌وه، بگاته 36 ملیار دۆلار كه 10%ی داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی ئێرانه.
له راپۆرته‌كه‌دا به وردی ئه‌وه روون نه‌كراوه‌ته‌وه چ قه‌باره‌یه‌ك له‌م سه‌رمایه‌یه پێوه‌ندی به داهاتی تاكه‌كانه‌وه هه‌بووه، چ رێژه‌یه‌كیش هی بازرگانان و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوی ده‌سه‌ڵات بووه.
حوسێن سه‌رسامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران گوتبووی، له ساڵی 2018ه‌وه تا سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵ، ئێران له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی كاڵا و شتومه‌كی نانه‌وتی 270 ملیار دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه، به‌ڵام له‌و پاره‌یه 95 ملیار دۆلاری نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران.
كه‌مبوونه‌وه‌ی بازرگانی ده‌ره‌كی
ئامار و زانیارییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی ئێران ده‌یسه‌لمێنن له 2018 تا كۆتایی 2024، سه‌رووی 80 ملیار دۆلار سه‌رمایه له ئێران چووه‌ته ده‌ره‌وه و به‌شێكی زۆر له‌و سه‌رمایه‌یه گرێ دراوه به بازرگانیی ده‌ره‌كییه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه وه‌زیری ئابووریی ئێران گوتوویه‌تی، ته‌نیا 15% له پشكی بازرگانیی ده‌ره‌كی له ده‌ستی كه‌رتی تایبه‌تدایه. ئاماره‌كه ده‌ریده‌خات كه‌س و كۆمپانیای سه‌ربه حكوومه‌ت یان دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك سوپای پاسداران رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه له بردنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌یان ملیار دۆلار له‌م وڵاته.
ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره و داهاتی نانه‌وتی كه‌می نه‌كردووه، به‌ڵكو له داهاتی نه‌وتیشدا دۆخه‌كه باش نییه و له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو سێ ملیار دۆلار كه‌می كردووه و گه‌یشتووه‌ته 15 ملیار دۆلار.
هه‌ر له‌و سێ مانگه‌دا داهاتی نانه‌وتیش یه‌ك ملیار دۆلار كه‌می كردووه، له‌چاو هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو بۆ 11 ملیار دۆلار دابه‌زیوه.
له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی هه‌تاوی قه‌باره‌ی هاورده‌ی ئێران به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵێك پێشتر، 800 ملیۆن دۆلار كه‌می كردووه و گه‌یشتووه‌ته 17 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، كورتهێنانی بازرگانی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووه.
به گشتی له به‌هاری ئه‌مساڵدا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران شه‌ش ملیار دۆلار زیاتر بووه له قه‌باره‌ی هاورده، به‌ڵام هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نۆ ملیار دۆلار سه‌رمایه له وڵاته‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كاریگه‌ریی زێده‌ی ته‌رازووی بازرگانی پووچه‌ڵ ببێته‌وه.
دۆخه‌كه له ئێران خراپتر ده‌بێت
له ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت یان قه‌باره‌ی هه‌نارده، ئه‌و پێشبینییه له ئارادایه كورتهێنانی بودجه‌ش به‌رز ببێته‌وه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راپۆرت و زانیارییانه‌ی بانكی ناوه‌ندی خستوویه‌ته‌ڕوو، چاوه‌ڕوانی شتی باش ناكرێت.
به‌پێی ئاماری كۆمپانیای كێپله‌ر، له مانگه‌كانی رابردوودا ئێران نه‌یتوانیوه هاوشێوه‌ی پێشتر نه‌وت هه‌نارده‌ی چین بكات، قه‌باره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی ره‌وانه‌ی كردووه بۆ ملیۆنێك و 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌می كردووه، له كاتێكدا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ قه‌باره‌كه نزیكه‌ی ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل بوو.
به‌رپرسانی باڵای ئێران له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی دراوی بیانی و ده‌ستكورتیی بانكی ناوه‌ندی له دابینكردنی دراوی بیانی به ئامانجی وه‌به‌رهێنان یان هاورده هۆشداریی ده‌ده‌ن.
مه‌یسه‌م زهوریان ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران، به راشكاوی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه بۆ دابینكردنی سێ ملیار دۆلاری وه‌به‌رهێنان، له كێڵگه نه‌وتییه‌كان كێشه‌یان هه‌یه.
مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، وێنایه‌كی خراپتری پێشان دا و گوتی، حكوومه‌ته‌كه‌ی ناتوانێت ته‌نانه‌ت یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه ته‌رخان بكات. ئه‌و كه له گه‌شتێكدا سه‌ردانی هورموزگانی كردبوو گوتبووی، ''بۆ دابینكردنی یه‌ك ملیار دۆلار هه‌رامانه و نازانین چۆن دابینی بكه‌ین.''
به‌له‌به‌رچاوگرتنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسی هه‌نارده و پاشه‌كشه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ناوخۆی ئێران و هه‌ڵاوسان و پاشه‌كشه‌ی به‌های تمه‌ن، زه‌حمه‌ته ئێران بتوانێت ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه