ئیسرائیل ده‌یان كه‌سی فه‌له‌ستینیی غه‌زه‌ی له زیندانێكی ژێرزه‌وینیدا به ته‌نیایی راده‌گرێت كه هه‌رگیز ڕووناكیی خۆر
نابینن، له خۆراكی پێویست بێبه‌ش ده‌كرێن و ڕێگه‌یان پێ نادرێت هه‌واڵی خێزان یان دنیای ده‌ره‌وه‌یان پێ بگات.
به‌پێی گوته‌ی پارێزه‌رانی لیژنه‌ی گشتی دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ئیسرائیل (PCATI) كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ردوو كه‌س ده‌كه‌ن، له‌ناو زیندانییه‌كان به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو هاووڵاتیی ئاسایی هه‌ن كه بۆ چه‌ندان مانگه بێ تۆمه‌ت یان دادگایی راگیراون، په‌رستارێك كه به جلی په‌رستارییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، لاوێكی گه‌نج كه فرۆشیاری خۆراك بووه.
ئه‌م دوو كه‌سه له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا گوازرانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ژێرزه‌وینیی راكێفێت، باسی لێدانی به‌رده‌وام و توندوتیژییان كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ڵگه‌دار له گرتووخانه‌كانی تری ئیسرائیل‌دا روو ده‌ده‌ن.
گرتووخانه‌ی راكێفێت له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا كرایه‌وه بۆ راگرتنی چه‌ند كه‌سێك له مه‌ترسیدارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی تاوانی ڕێكخراو له ئیسرائیل، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك دواتر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داخرا كه مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درێت. وه‌زیری راستڕه‌وی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل ئیتامار بنگڤیر، دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 فه‌رمانی دا گرتووخانه‌كه بكرێته‌وه.
ژووری زیندانه‌كان و گۆڕه‌پانێكی زۆر بچووكی "ڕاهێنان" و ژووری چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ران، هه‌موویان له ژێر زه‌ویدان، بۆیه زیندانییه‌كان بێ هیچ ڕووناكییه‌كی سروشتی ده‌ژین.
زیندانه‌كه له سه‌ره‌تادا بۆ ژماره‌یه‌كی كه‌م له زیندانییه مه‌ترسیداره‌كان دیزاین كرابوو كه له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ده‌ژین، 15 پیاوی تێدابوو كاتێك له ساڵی 1985 داخرا. به‌مدواییانه كه كرایه‌وه، نزیكه‌ی ١٠٠ زیندانی له‌وێ زیندانی كران، به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان كه PCATI به‌ده‌ستی هێناوه.
له ژێر ئاگربه‌سته‌كه كه له نیوه‌ی تشرینی یه‌كه‌مدا هاته كایه‌وه، ئیسرائیل 250 زیندانی فه‌له‌ستینی كه له دادگاكانی ئیسرائیل‌دا تاوانبار كرابوون، هه‌روه‌ها هه‌زار و 700 و فه‌له‌ستینیی غه‌زه كه بێ تۆمه‌ت یان دادگایی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ڕاگیرابوون، ئازاد كرد. لاوه كاسبكاره گه‌نجه‌كه كه له راكێفێت له‌ناویاندا بوو.
به‌ڵام زیندانییه‌كان ئه‌وه‌نده زۆر بوون كه ته‌نانه‌ت دوای ئه‌و ئازادكردنه به‌رفراوانه، لانیكه‌م هه‌زار كه‌سی تر هێشتا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له هه‌مان بارودۆخدا ڕاگیراون، له‌وانه په‌رستاره‌كه كه PCATI نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
PCATI رای گه‌یاند، "هه‌رچه‌نده جه‌نگه‌كه به فه‌رمی كۆتایی هاتووه، فه‌له‌ستینییه‌كانی غه‌زه هێشتا له بارودۆخێكی جه‌نگیدا زیندانین كه له ڕووی یاساییه‌وه مشتومڕی له‌سه‌ره و توندوتیژییانه‌یه، كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆڤایه‌تی پێشێل ده‌كات و له ئاستی ئه‌شكه‌نجه‌دایه."
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه له ئه‌یلوولدا چاویان به پارێزه‌رانی PCATI كه‌وت، یه‌كیان په‌رستارێكی 34 ساڵان بوون كه له كاتی كاركردن له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، له كانوونی یه‌كه‌می 2023 ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ئه‌ویتر كاسبكارێكی گه‌نج كه له تشرینی یه‌كه‌می 2024 كاتێك له بازگه‌یه‌كی ئیسرائیلی ده‌په‌ڕییه‌وه، گیرابوو.
جانان عه‌بدو پارێزه‌ری PCATI گوتی، "بریكاره‌كانمان هاووڵاتیی ئاسایین، ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد لاوێكی 18 ساڵان بوو كه بژێوی له‌سه‌ر فرۆشتنی خۆراك بوو. له بازگه‌یه‌ك گیرا و بردیان."
بنگڤیر به میدیای ئیسرائیلی و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی گوتبوو كه راكێفێت نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، بۆ ڕاگرتنی فه‌رمانده‌كانی حه‌ماس كه سه‌ركردایه‌تیی كوشتارهكانیان له‌ناو ئیسرائیل‌دا له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م كرد، هه‌روه‌ها جه‌نگاوه‌رانی هێزه تایبه‌ته‌كانی حزبوڵا كه له لبنان گیراون.
به‌رپرسانی ئیسرائیلی گوتیان، هیچ فه‌له‌ستینییه‌ك كه له هێرشه‌كانی 2023 به‌شداریی كردبێت، له ژێر ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه‌دا ئازاد نه‌كراوه.
ده‌زگای زیندانه‌كانی ئیسرائیل (IPS) وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی دۆخ و ناسنامه‌ی زیندانیی تریش نه‌دایه‌وه كه له راكێفێت ڕاگیراون، به عیبری واتای "گوڵی سیكلامێن" ده‌دات.
ئه‌شكه‌نجه‌ی تایبه‌ت
تاڵ ستاینه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری PCATI گوتی، بارودۆخ بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان له هه‌موو زیندانه‌كاندا "به ئه‌نقه‌ست ترسناك" بووه.
به‌ڵام راكێفێت ئاستێكی تری دزێوییه. ستاینه‌ر گوتی، راگرتنی خه‌ڵك له ژێر زه‌ویدا بێ ڕووناكی خۆر بۆ مانگێك یان زیاتر، "كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره" له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ده‌روونی هه‌یه. "زۆر سه‌خته كه مرۆڤ به ته‌واوی بمێنێته‌وه كاتێك له بارودۆخێكی ئه‌وه‌نده به‌د و سه‌ختدا راده‌گیرێت."
هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی هه‌یه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره بنه‌ڕه‌تییه بایۆلۆجییه‌كان ده‌كات له خولگه‌ی شه‌و و ڕۆژ كه پێویسته بۆ خه‌و تا به‌رهه‌مهێنانی ڤیتامینی D.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك پارێزه‌ری مافی مرۆڤ كار ده‌كات و سه‌ردانی زیندانه‌كانی رامه‌ڵا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌لئه‌بیب ده‌كات كه راكێفێت له‌وێیه، ستاینه‌ر گوێی له زیندانه ژێرزهوینییهكه نه‌بووبوو به‌رله‌وه‌ی بنگڤیر فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی بدات.
زیندانه‌كه پێش دامه‌زراندنی PCATI داخرابوو، بۆیه تیمی یاسایی ڕوویان كرده ئه‌رشیڤه كۆنه‌كانی میدیا و یاده‌وه‌رییه‌كانی ڕافائێل سویسا سه‌رۆكی IPS له نیوه‌ی هه‌شتاكاندا، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی زیندانه‌كه بدۆزنه‌وه.
ستاینه‌ر ئاشكرای كرد، "له نووسینه‌كانی سویسادا هاتووه كه تێگه‌یشتووه راگرتنی خه‌ڵك له ژێر زه‌ویدا به شه‌و و ڕۆژ زۆر دڕندانه‌یه، زۆر نامرۆڤانه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیچێژێت جا هه‌رچیی كردبێت".
له‌م هاوینه‌دا پارێزه‌رانی PCATI داوایان لێ كرا نوێنه‌رایه‌تیی دوو پیاو بكه‌ن كه له زیندانه ژێرزهوینییهكهدا ڕاگیراون، بۆیه عه‌بدو و هاوكارێكی بۆ یه‌كه‌م جار توانیان سه‌ردانی بكه‌ن.
پاسه‌وانه چه‌كداره ده‌مامكداره‌كان به‌ره‌و ژێرزه‌وی رێنوێنییان كردن، په‌یژه‌كان پیس بوون و پاشماوه‌ی مێرووله‌ی مردوو به‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌دا بڵاو بووبوونه‌وه. ئاوده‌سته‌كه ئه‌وه‌نده پیس بوو كه نه‌ده‌كرا به‌كار بهێنرێت.
كامێرای چاودێری له‌سه‌ر دیواره‌كان مافه یاساییه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی گفتوگۆی نهێنی پێشێل ده‌كرد، پاسه‌وانه‌كان ئاگاداریان كردنه‌وه كه چاوپێكه‌وتنه‌كه كورت ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر باسی خێزانی زیندانییه‌كان یان جه‌نگی غه‌زه بكه‌ن.
عه‌بدو گوتی، "له خۆم پرسی، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ژووری پارێزه‌ران ئه‌وه‌نده ناهه‌موار بێت– نه‌ك ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی بۆ ئێمه، به‌ڵكو بۆ پیشهكهشمان– ئه‌ی دۆخی زیندانییه‌كان ده‌بێت چۆن بێت؟" عه‌بدو گوتی كه بریكاره‌كانمان بینی وه‌ڵامه‌كه‌مان ده‌ست كه‌وت.
بریكاره‌كان به پشتی چه‌ماوه‌وه هاتنه ژووره‌وه، پاسه‌وانه‌كان ناچاریان ده‌كرد سه‌ریان كه‌چ بكه‌ن و كۆت و زنجیر له ده‌ست و پێیاندا هه‌بوو.
ساجه مه‌شریقی بارانسی پارێزه‌ری دووه‌می PCATI كه له‌گه‌ڵ عهبدودا بوو، گوتی دوو گیراوه‌كه نۆ مانگ بوو له راكێفێت بوون، په‌رستاره‌كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی به پرسیار ده‌ست پێ كرد: "من له كوێم و بۆچی لێره‌م؟" پاسه‌وانه‌كان ناوی زیندانه‌كه‌یان پێ نه‌گوتبوو.
دادوه‌رانی ئیسرائیلی كه ڕێگه‌یان دا به زیندانیكردنی پیاوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بینینی ڤیدیۆی ددانپێدانهكان، كه تێیدا تۆمه‌تباره‌كان هیچ پارێزه‌رێكیان نه‌بوو و پێشیان نهگوترابوو به‌ڵگه‌ی دژیان چییه، ته‌نیا گوتیان له‌وێ ده‌بن "تا جه‌نگه‌كه كۆتایی دێت".
پیاوه‌كان باسی ژووره زیندانییه بێ په‌نجه‌ره‌كانیان كرد كه ههواكێشیان نییه، سێ یان چوار گرتووشیان تێدایه، زۆرجار هه‌ستیان به هه‌ناسه‌ته‌نگی و خنكاندن ده‌كرد.
زیندانییه‌كان به پارێزه‌ره‌كانیان گوت، ڕووبه‌ڕووی خراپه‌كاری جه‌سته‌یی به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه له‌وانه لێدان، هێرشی سه‌گه دهمبهستراوهكان، په‌ستانه‌وه‌ی به پێی زیندانیكهران له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه، جگه له بێبه‌شكردنیان له چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویست و دانی بڕه خۆراكێك كه تێریان ناكات. دادگای باڵای ئیسرائیل له‌م مانگه‌دا ئاشكرای كرد كه ده‌وڵه‌ت زیندانییه فه‌له‌ستینییه‌كان له خۆراكی پێویست بێبه‌ش ده‌كات.
كاتێكی زۆر سنوورداریان هه‌یه بۆ ده‌رچوون له ژووره‌كه بۆ په‌نایه‌كی به‌رته‌سكی ژێرزه‌وینی، هه‌ندێك جار ته‌نیا پێنج خولهك هه‌ردوو ڕۆژ جارێك. دۆشه‌كه‌كان زوو له به‌یانیدا ده‌برێنه‌وه، به‌زۆری له نزیكه‌ی سه‌عات چواری به‌یانی، ته‌نیا دره‌نگ له شه‌ودا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه، ناچار گیراوه‌كان له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی ئاسنی ژووره به‌تاڵه‌كاندا ده‌بن.
گێڕانه‌وه‌ی گیراوه‌كان له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی سه‌ردانێكی ته‌له‌ڤزیۆنی بنگڤیر بۆ زیندانه‌كه دێته‌وه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كردنه‌وه‌ی زیندانه ژێرزهوینییهكه كرا. ئه‌و له‌وێدا گوتی، "ئه‌مه شوێنی سروشتی تیرۆریسته‌كانه له ژێر زه‌ویدا."
ئه‌و به‌رده‌وام شانازی به خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گیراوه فه‌له‌ستینییه‌كاندا كردووه، ئه‌مه‌ش ره‌فتارێكه كه هه‌ندێك له بارمه‌ته ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڵێن، پاڵی به حه‌ماسه‌وه ناوه مامه‌ڵه‌ی توندتریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش بریتی بوو له ڕاگرتنی بارمته‌كان له تونێله ژێرزهوینییهكاندا بۆ چه‌ند مانگێك، بێبه‌شكردنیان له خۆراك، جیاكردنه‌وه‌یان له هه‌واڵی خزمه‌كان و دنیای ده‌ره‌وه، توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی، له‌وانه فه‌رمان به هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕێك له به‌رده‌م كامێرا.
خزمه‌تگوزارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسرائیل ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زیندانییه فه‌له‌ستینییه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌ناهیی فراوانتری وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
مهشهرقی بارانسی گوتی، په‌رستاره گیراوه‌كه دواجار له 21ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ڕووناكی ڕۆژی بینی، كاتێك گوازرایه‌وه بۆ راكێفێت، دوای ساڵێك له زیندانیكردن له خانه‌ی به‌ناوبانگی سدێ ته‌یمانی سه‌ربازی.
په‌رستاره‌كه باوكی سێ منداڵ، هیچ هه‌واڵێكی له خێزانه‌كه‌ی نییه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ته‌نیا پارچه زانیارییه كه‌سییه‌ی كه پارێزه‌ران ده‌توانن به گیراوانی غه‌زه بڵێن، ناوی ئه‌و خزمهیه كه ڕێگه‌ی پێدان بۆ وه‌رگرتنی كه‌یسه‌كه.
مهشهرقی بارانسی گوتی، "كاتێك پێم گوت: 'قسه‌م له‌گه‌ڵ دایكت كرد و ڕێگه‌ی پێدام چاوم پێت كه‌وێت'، ئه‌وه ئه‌م شته بچووكه‌ی پێ ده‌ده‌م، لایه‌نی كه‌م پێی ده‌ڵێم كه دایكی له ژیاندایه".
كاتێك گیراوه‌كه‌ی تر له عه‌بدوی پرسی ئایا ژنه سكپڕهكهی به سه‌لامه‌تی منداڵی بووه، پاسه‌وانه‌كه ده‌ستبه‌جێ گفتوگۆكه‌ی پچڕاند بۆ هه‌ڕه‌شه‌لێكردنی. كاتێك پاسه‌وانه‌كان پیاوه‌كانیان ده‌برده‌وه، گوێی له ده‌نگی ئاسانسۆرێك بوو كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ژووره زیندانه‌كانیان ته‌نانه‌ت له قووڵایی زیاتری ژێر زه‌وین.