هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، هێرشه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، به ته‌واوی پلانی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌م وڵاته‌ی له‌ناو بردووه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له نوێترین راپۆرتیدا له زمانی پسپۆڕان و به‌رپرسان ئاماژه‌ی داوه، ئه‌گه‌ری دووباره هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ئارادایه.
راسته دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌ناو براون، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو نادیاره. ئێران له دوای جه‌نگ گوتبووی به‌ر له‌وه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان، یۆرانیۆمی پیتێنراویان بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستووه‌ته‌وه، دوای جه‌نگ بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد و له‌مدواییانه‌شدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه گوتبووی، له ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كاندان و لێی نزیك نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گومانانه، هاوكارییه‌كانی نێوان ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی و ئێران زۆر لاوازن و ئێران رێگه‌ی به ئاژانس نه‌داوه له نزیكه‌وه وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه. هه‌فته‌ی رابردوو رافائێل گروسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ناڕاسته‌وخۆ هۆشداری به ئێران دا و گوتی، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت خۆی له كێشه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رزگار بكات، وا باشه هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانس په‌ره پێ بدات.
ئیسرائیل له ئێران به گومانه و پێی وایه یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌ی بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ترسه‌ی هه‌یه ئێران له شوێنی تر له هه‌وڵی چالاكیی ئه‌تۆمیدا بێت.
نیویۆرك تایمز له زاری پسپۆرانه‌وه ئاماژه‌ی داوه كه ئێران له وێستگه‌یه‌كی نوێی ناسراو به چیای ته‌به‌ر، ده‌ستی به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی كردووه‌ته‌وه. ئه‌و وێستگه‌یه شوێنێكه كه چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ستیان پێی رانه‌گه‌یشتووه، بۆیه‌ش دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت و ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو هاوكێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار، نه هیچ دانوستانێك له ئارادایه، نه هیچ چاودێرییه‌كی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌كرێت و نه كه‌سیش ده‌زانێت چ بڕێك یۆرانیۆمی پیتێنراو له ئێران بوونی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی زۆر كردووه دووباره ئیسرائیل هێرش بكاته‌وه سه‌ر ئێران.
عه‌لی واعز به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئێران له گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران، گوتوویه‌تی تاران كه‌وتووه‌ته ناو كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی جیهانی و خۆی بۆ كۆمه‌ڵێك ململانێ و شه‌ڕ ئاماده ده‌كات. هێڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك له ئێران چالاكن و فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران، پلانیان داڕشتووه توانا مووشه‌كییه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت له جیاتی ئاراسته‌كردنی 500 مووشه‌ك، له یه‌ك كاتدا دوو هه‌زار مووشه‌ك بهاوێژن به‌و ئامانجه‌ی سیستمی به‌رگریی ئیسرائیل تێكبشكێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیسرائیلیش پێی وایه هێشتا ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه و به ئامانجه‌كانی نه‌گه‌یشتووه و هه‌ر كاتێك هه‌ست به‌وه بكات ئێران له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه، بێ یه‌ك و دوو هێرشی ده‌كاته سه‌ر.
وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن له ئه‌مه‌ریكا نزیك بكه‌ونه‌وه و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ پته‌وتر بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێرانیش بكه‌ن.
سه‌نه‌م وه‌كیل به‌ڕێوه‌به‌ری پلانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی ''چتم هاوس'' ده‌ڵێت، ئه‌و وڵاتانه ناخوازن شه‌ڕی نوێ روو بدات و ده‌زانن ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه لاواز بووه، به‌ڵام له رێگه‌ی گرووپه پرۆسكییه‌كانی له لبنان، عێراق و یه‌مه‌ن و ناوچه‌ی كه‌نداو، ده‌توانێت كێشه بهێنێته كایه‌وه و سه‌قامگیری تێكبدات.
ماوه‌ی رابردوو عه‌لی خامنه‌یی له ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1979، گوتی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ریشه‌داره و واشنتن ته‌نیا ئه‌وه‌ی ده‌وێ ئێران چۆك دادات. ئه‌و قسانه‌ی رێبه‌ری ئێران به واتای ئه‌وه لێك ده‌درێنه‌وه كه ئێران هه‌ر جۆره دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داواكاریی ره‌تكردنه‌وه‌ی دانوستان زاڵه، له هه‌مان كاتدا باڵێكی تری سیاسی هه‌یه كه پێی وایه ده‌بێت دانوستان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گوشاره ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران كه‌م ببنه‌وه و شه‌ڕ و ئاژاوه له ئێران دوور بخرێته‌وه.
ئیسرائیل لە 13ی حوزەیرانی ئەمساڵ هێرشی کردە سەر ئێران و هەر لە چەند سەعاتی یەکەمی هێرشەکە کۆمەڵێک فەرماندەی زۆر باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی کوشت و لە ماوەی 12 رۆژی جەنگدا زیانێکی یەکجار زۆری بە بنکە مووشەکی و سەربازییەکانی ئێران گەیاند و توانی دەست بەسەر ئاسمانی ئێران‌دا بگرێت. لە 22ی مانگەکە ئەمەریکا بە فڕۆکەی B2 ئامانجی شەڕەکەی بۆ ئیسرائیل پێکا کە لەناوبردنی بنکە ئەتۆمییەکان بوو و هەر بۆیەش هیچ بیانوویەک بۆ درێژەدان بە جەنگەکە نەما و لە 24ی مانگەکە کۆتایی هات.