له ساڵی 1988دا ئه‌كادیمییه‌كی درووزی به ناوی ئه‌دهه‌م مه‌سعوود
ئه‌لقاق خۆی بۆ په‌رله‌مانی سووریا به‌ربژێر كرد كه به ئه‌نجوومه‌نی خه‌ڵك ناسراوه. حافز ئه‌سه‌د له‌و كاته‌دا دیكتاتۆری سوریا بوو و ئه‌لقاق هه‌ڵه‌كه‌ی له‌وه‌دا بوو كه جاڕی بۆ چاكسازیی دیموكراتییانه ده‌دا. ئه‌و به‌هۆی دژایه‌تیكردنی رژێمه‌وه گیرا – ئه‌مه سێیه‌م جار بوو له‌و ده‌یه‌یه‌دا – پاشان زیندانی كرا. دوای ئازادبوونی، بۆ میسر هه‌ڵات و له‌وێ بۆ ماوه‌ی 36 ساڵ وه‌ك كۆچبه‌ر ژیا.
كاتێك ڕژێمی ئه‌سه‌د له هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌می 2024 ڕووخا، ئه‌لقاق گه‌ڕایه‌وه سووریا، وه‌ك چۆن زۆری تر له به‌رهه‌ڵستكارانی رژێم گه‌ڕانه‌وه. كه‌متر له ساڵێك دوای ئه‌وه، كه‌وته‌وه كه‌شی سیاسی. له پێنجی تشرینی یه‌كه‌مدا، سووریا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی خۆی ئه‌نجام دا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌رع، ئه‌لقاق به‌ربژێر كرا وه‌ك نوێنه‌رێك له جهڕهمانه، شارۆچكه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق.
له سه‌رده‌می حافز و به‌شار ئه‌سه‌د، په‌رله‌مانی سووریا وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی رووكه‌شی كاری ده‌كرد. ئه‌ركی ئه‌وه‌بوو به‌رگی یاسایی له‌به‌ر سیاسه‌تی حكوومه‌ت بكات و جاروباریش ورده بۆچوونی ده‌دا، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بوو بۆ ڕێگریكردن له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن. زۆر كه‌س ئێسته ترسیان لێ نیشتووه، ده‌ڵێن ره‌نگه شه‌رع به‌رده‌وامیی به‌و نه‌ریته دیكتاتۆرییه بدات.
ته‌نیا چه‌ند هه‌زار سوورییهك به‌شدارییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كۆتاییه‌دا كرد. پێشبینی ده‌كرێت په‌رله‌مانی نوێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر شه‌رعه‌وه نه‌بێت. حكوومه‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كی مانگی حوزه‌یراندا گوتی كه سووریا ناتوانێت هه‌ڵبژاردنی نه‌ریتی ئه‌نجام بدات، "به‌هۆی بوونی ملیۆنان كه‌سی ئاواره له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و له‌رزۆكیی پێكهاته یاساییه‌كه."
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆرن پۆلسی، ئه‌لقاق گوتی كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌بووه‌ته‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كۆتاییه‌دا. "به‌ڵام" ئه‌و زیادی كرد، "به ڕوونی هه‌ستمان ده‌كرد كه ئه‌م یان ئه‌و كه‌سه وه‌ك نوێنه‌ر ده‌رده‌چن ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجام بدرێت."
له مانگی ئاداردا شه‌رع ڕاگه‌یاندنێكی ده‌ستووری ده‌ركرد كه ماوه‌یه‌كی پێنج ساڵه‌ی راگوزه‌ری دامه‌زراند. له ژێر ئه‌م چوارچێوه‌یه‌دا "هه‌ڵبژاردنه‌كان" ئه‌نجام دران. هه‌رچه‌نده ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی یاساداننان به ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مانه سنووردار ده‌رده‌كه‌ون، چونكه هیچ قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكانی حكوومه‌ت نابێت. هه‌روه‌ها په‌رله‌مان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ت یان راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردن. (شه‌رع دایناوه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی چوار بۆ پێنج ساڵێك ئه‌نجام بدرێت).
ره‌دوان زیاده توێژه‌ری باڵا سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی له واشنتن گوتی، "ناكرێت ئه‌مانه به هه‌ڵبژاردن ناو ببه‌یت، به‌ڵكو هه‌نگاوێك بوو بۆ دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له سووریا."
له چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربژێران و بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن كه گۆڤاری فۆرن پۆلسی ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆی بنیاتنه‌ر و به‌شداریی هاووڵاتییان ده‌رده‌كه‌وت، جووڵه‌یه‌كی لاواز، به‌ڵام ڕاسته‌قینه له پرۆسه‌ی لیبراڵی له وڵاتێكدا كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه بێبه‌ش كرابوو.
له مانگی حوزه‌یراندا شه‌رع لیژنه‌یه‌كی باڵای هه‌ڵبژاردنی 11 ئه‌ندامی دیاری كرد، كه چاودێریی دروستكردنی لیژنه لاوه‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا كرد. به‌م شێوه‌یه سه‌رۆكی سووریا سیستمێكی دیاركردنی پله‌به‌ندی دروست كرد كه خۆی له سه‌ره‌وه‌یه. لیژنه لاوه‌كییه‌كان كۆمه‌ڵێك نوێنه‌ریان بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌ڵبژارد، نوێنه‌ران له نێوان خۆیاندا ده‌نگیان دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان. نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار نوێنه‌ر هه‌ڵبژێردران، ئه‌وان ده‌نگیان دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی 119 له كۆی 210 كورسی. هه‌ڵبژاردن له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار دواخران، به‌هۆی نیگه‌رانیی ته‌ناهی و كێشه له نێوان ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان و دیمه‌شق.
حه‌فتا كورسی – یه‌ك له‌سه‌ر سێی كورسییه‌كان – ده‌بوایه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن شه‌رعه‌وه دیاری بكرێن له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌مدا، به‌ڵام ئه‌و هێشتا هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆی نه‌كردووه، له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بووبێت كه سه‌رقاڵی زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی دیپلۆماسی له ئاستی به‌رز بووه. له 15ی تشرینی یه‌كه‌مدا شه‌رع له مۆسكۆ چاوی به سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین كه‌وت. له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌مدا له ریاز بوو بۆ كۆنفرانسێكی وه‌به‌رهێنان.
له ١٠ی تشرینی دووه‌مدا، شه‌رع له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌كاته یه‌كه‌م سه‌رۆكی سووری كه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه له‌وه‌ته‌ی سووریا له له ساڵی 1946 سه‌ربه‌خۆیی له فڕه‌نسا وه‌رگرتووه.
له مانگی ئه‌یلوولدا ئه‌لقاق له نووسینگه‌یه‌كی كارگێڕیدا په‌ڕاوی به‌ربژێریی خۆی واژوو ده‌كرد، كاتێك دوو پیاو هاتن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ژنه‌كانیان وه‌ك به‌ربژێر پێشكه‌ش بكه‌ن. ئه‌وان دره‌نگ كه‌وتبوون. "له‌م گه‌ڕه‌كه‌وه، 20 كه‌س له لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردندان، ته‌نیا ئه‌وان ڕێگه‌یان پێ ده‌درێت به‌ربژێر بن، به‌ربژێره‌كان پێشتر هه‌ڵبژێردراون"، باسم حه‌مزه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی لاوه‌كیی گونده‌كانی دیمه‌شق، به دوو پیاوه‌كه‌ی گوت. ئه‌و گوتی ئه‌و په‌یامه "له هه‌موو شوێنێك"ی سۆشیال میدیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م پێشهاته سروشتی نادیاری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ده‌رخست، له‌گه‌ڵ پرۆسه‌یه‌ك كه ته‌نیا به ناو بۆ خه‌ڵك كراوه‌یه. لیژنه لاوه‌كییه‌كان ته‌واو ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد كه ته‌نیا به سیما هه‌ڵبژاردن بێت و له ناوه‌ڕۆكدا به‌تاڵ بێت. زۆر له سوورییه‌كان ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت نه‌یانزانی كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.
له 119 كورسییه‌كه له شه‌شی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌نگدانیان بۆ كرا، ته‌نیا شه‌ش كورسی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه برانه‌وه و ته‌نیا 10 كورسی له‌لایه‌ن به‌ربژێرانی كه‌مینه‌وه، له‌وانه كورد، مه‌سیحی و عه‌له‌وی مسۆگه‌ر كران. زۆرینه‌ی زۆری كورسییه‌كان چوونه ده‌ست پیاوانی سوننی كه سه‌ربه ده‌سته‌بژێری حكوومی و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوون.