به‌گوێره‌ی دواین ئامار كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نۆ كه‌س له سه‌ركه‌وتووانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌متر له دوو هه‌زار ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه و كۆی ده‌نگی هه‌ر نۆ په‌رله‌مانتار ناگاته 15 هه‌زار ده‌نگ.
سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و ده‌نگه كه‌مه توانیویانه كورسیی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئافره‌ت بوون و هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه مافی كورسیی كۆتا بۆ ئافره‌تان ده‌ستنیشان كراوه، یه‌ك له‌سه‌ر چوار كۆی په‌رله‌مانتارانی عێراق و بازنه‌كان ده‌بێت ئافره‌ت بن.
ئه‌مه هۆكار بووه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزب و لیست و هاوپه‌یمانییه‌كان، كاندیدی ئافره‌ت له لیسته‌كانیاندا جێ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌یان نه‌فه‌وتێت.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هێزێكی سیاسی له بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن 150 هه‌زار ده‌نگ و چوار كورسی به‌ده‌ست هێنابێت، چوار پیاو له لیسته‌كه‌دا هه‌بن و هه‌ركامیان زیاتر له 30 هه‌زار ده‌نگی هێنابێت و ئافره‌تێك ته‌نیا هه‌زار ده‌نگی هێنابێت، ئه‌وا مافی یه‌كێك له پیاوه‌كان كه له سێ پیاوه ده‌رچووه‌كه‌ی تر ده‌نگی كه‌متری به‌ده‌ست هێناوه، ناتوانێت بچێته په‌رله‌مان و ده‌بێ كورسییه‌كه‌ی بداته ئه‌و ئافره‌ته‌ی له لیسته‌كه‌یدا ناوی هاتووه. ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئافره‌تان به ده‌نگی زۆر كه‌م سه‌ربكه‌ون و بگه‌نه په‌رله‌مانی عێراق.
لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كه‌متر له دوو هه‌زار ده‌نگ ده‌رچوون، له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ كراوه كه هیچ كامێكیان هی كوردستان نین و به‌سه‌ر پارێزگاكانی تری عێراقدا دابه‌ش بوون.
مونا سوادی عه‌بدوڵا له پارێزگای به‌سر له‌سه‌ر لیستی ''حه‌ره‌كه حقوق'' به هه‌زار و 306 ده‌نگ ده‌رچووه.
زه‌مه‌ن مالیك عه‌بدوڵا له لیستی سادقون و له پارێزگای نه‌جه‌ف به هه‌زار و 581 ده‌نگ ده‌رچووه.
گولشان جه‌لال مسته‌فا له حه‌سمی وه‌ته‌نی له پارێزگای به‌غدا به هه‌زار و 740 ده‌نگ ده‌رچووه.
ستی خه‌زیر عه‌باس له پارێزگای به‌غدا و كاندید له لیستی ''حه‌ركه حقوق'' به هه‌زار و 375 ده‌نگ ده‌رچووه.
ئه‌مال شه‌وكه‌ت مه‌حموود له پارێزگای دیاله و له لیستی سادقون به هه‌زار و 933 ده‌نگ ده‌رچووه.
ئه‌لق جه‌لیل له لیستی ئیشراقه كانون له پارێزگای كه‌ربه‌لا به هه‌زار و 330 ده‌نگ ده‌رچووه.
ئیبتسام هاشم له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به هه‌زار و 731 ده‌نگ بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌رچووه.
گولسه‌ل محه‌مه‌د له به‌ره‌ی توركمانیی عێراقی یه‌كگرتوو له كه‌ركووك به هه‌زار و 636 ده‌نگ ده‌رچووه .
فاتیمه حوسێن له پارێزگای میسان له‌سه‌ر لیستی به‌در به هه‌زار و 788 ده‌نگ ده‌رچووه.
به‌گشتی هه‌ر نۆ كه‌سه‌كه به‌یه‌كه‌وه 14 هه‌زار و 420 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام پیاو هه‌بووه زیاتر له كۆی ده‌نگه‌كانی ئه‌و نۆ په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ده‌ست هێناوه، كه‌چی ده‌رنه‌چووه.
له سلێمانی كه‌مترین ده‌نگی ئافره‌تی ده‌رچوو، وه‌فا عوسمان ئه‌حمه‌ده كه به شه‌ش هه‌زار و 702 ده‌نگ ده‌رچووه.
له دهۆك په‌روین ئه‌كره‌م له پارتی دیموكراتی كوردستان به نۆ هه‌زار و 910 ده‌نگ ده‌رچووه، له هه‌ولێر چنار حه‌جی له لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به دوو هه‌زار و 931 ده‌نگ ده‌رچووه.
ئه‌گه‌ر پێوانه‌كه بۆ كه‌متر له سێ هه‌زار ده‌نگ لێك بده‌ینه‌وه، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان 18 كه‌س به كه‌متر له سێ هه‌زار ده‌نگ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه.