له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ناچار بووم پرسیارێك له خۆم بكه‌م كه پێشتر هه‌رگیز له ژیانمدا ئه‌و پرسیاره‌م له خۆم نه‌كردبوو: ده‌بێت ناوی چی له‌و سه‌رده‌مه بنێین كه ئه‌مڕۆ تێیدا ده‌ژین؟
من له سه‌رده‌می "جه‌نگی سارد"دا له دایك بووم، زۆربه‌ی ژیانی پیشه‌ییم وه‌ك ستووننووس له سه‌رده‌می "دوای جه‌نگی سارد"دا بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دوایی، واته ئه‌و ده‌یان ساڵه‌ی له دوای ساڵی ١٩٨٩ه‌وه به باڵاده‌ستی تاكجه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌ناسرا، له ساڵانی ٢٠٢٠دا كۆتایی هات به كشانه‌وه‌ی پشێوی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، كه به‌دوایدا داگیركاریی سه‌رانسه‌ریی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا هاته‌سه‌ری. ئه‌مه‌ش هه‌ره‌سهێنانی ته‌لارسازی ئاسایشی ئه‌وروپای سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و دوای جه‌نگی سارددا دروست كرد، دواتر ده‌ركه‌وتنی چین وه‌ك ڕكابه‌رێكی ئابووری و سه‌ربازیی هاوتای ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
بیرۆكه‌ی سه‌ره‌تاییم ئه‌وه‌بوو كه ده‌بێت ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه ناو بنێین "دوای-دوای- جه‌نگی سارد"، به‌ڵام ئه‌وه هیچ مانایه‌كی نه‌بوو. نه‌خێر، ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ساتێك كه زۆر زیاتره له ده‌ره‌نجامی ڕكابه‌رییه‌كی زۆربه‌ی كات دووجه‌مسه‌ریی زلهێزه‌كان كه له ناوه‌ڕاست تا كۆتایی ساڵانی ١٩٤٠دا هاته ئاراوه. ئه‌مه له‌دایكبوونی شتێكی نوێ و زۆر ئاڵۆزه كه ده‌بێت هه‌موومان به خێرایی خۆمانی له‌گه‌ڵدا بگونجێنین، به‌ڵام ناوی چیی لێ بنێین؟
زۆر له زانایانی كه‌شوهه‌وا سه‌رده‌می ئێسته‌مان به "ئانپرۆپۆسین" ناو ده‌به‌ن، واته یه‌كه‌م سه‌رده‌می كه‌شوهه‌وا كه مرۆڤ هۆكاره‌كه‌یه‌تی. زۆر له ته‌كنۆلۆجیسته‌كان به "سه‌رده‌می زانیاری" یان ئێسته "سه‌رده‌می زیره‌كیی ده‌ستكرد" ناوی ده‌به‌ن. هه‌ندێك له ستراتیجیسته‌كان پێیان باشه ناوی بنێن "گه‌ڕانه‌وه‌ی جیۆپۆله‌تیك" یان وه‌ك مێژوونووس ڕۆبێرت كه‌یگن گوتی، "دارستان دووباره گه‌شه ده‌كاته‌وه."
به‌ڵام هیچ كام له‌م ناوانه تێكه‌ڵاوبوونی ته‌واوی نێوان گۆڕانی خێرای كه‌شوهه‌وا و گۆڕانكارییه خێراكانی ته‌كنۆلۆجیا، بایۆلۆجی، مه‌عریفه، پێوه‌ندی، زانستی ماده، جیۆپۆله‌تیك و جیۆئابووری ناگرێته‌وه. ئه‌مانه ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان له هه‌موو جۆره شتێك‌دا دروست كردووه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره شتێكی تردا تێكه‌ڵ ده‌بن. له‌م ڕۆژانه‌دا له هه‌ر كوێیه‌ك ئاوڕ ده‌ده‌یته‌وه، وا دیاره سیستمه دووانه‌ییه‌كان جێگه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن به سیستمه فره‌ییه‌كان. زیره‌كیی ده‌ستكرد به خێرایی به‌ره‌و "زیره‌كیی گشتیی ده‌ستكردی فره‌زان" هه‌نگاو ده‌نێت، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و "فره‌قه‌یران" ده‌ڕوات، جیۆپۆله‌تیك به‌ره‌و هاوپه‌یمانی "فره‌ناوه‌ند" و "فره‌پێوه‌ندیدا " په‌ره ده‌سێنێت، بازرگانیی جارانی دووانه‌یی به‌ره‌و تۆڕه‌كانی دابینكردنی "فره‌ئابووری" په‌رش ده‌بێته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌كانمان به‌ره‌و مۆزایكی هه‌میشه "فره‌شێوه" هه‌مه‌جۆر ده‌بن.
وه‌ك ستووننووسێكی كاروباری ده‌ره‌وه، ئێسته ده‌بێت شوێنپێی كاریگه‌ری و كارلێكی نه‌ك ته‌نیا زلهێزه‌كان، به‌ڵكو ئامێره زۆر زیره‌كه‌كان، تاكه زۆر به‌هێزه‌كان كه سوود له ته‌كنۆلۆجیا وه‌رده‌گرن بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتیان و كۆمپانیا زۆر جیهانییه‌كان، هه‌روه‌ها زریانه زۆر به‌هێزه‌كان و ده‌وڵه‌ته زۆر شكستخواردووه‌كان وه‌ك لیبیا و سوودان هه‌ڵگرم.
ڕۆژێك له‌گه‌ڵ كره‌یگ مه‌ندی سه‌رۆكی پێشووی توێژینه‌وه و ستراتیجی له مایكرۆسۆفت، بیرم له هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرده‌وه. پێم گوت تا ئاستێك له هه‌موو بوارێكدا كه له‌مدواییه له‌سه‌رم نووسیوه، سیستمه دووانه‌ییه‌كانی (چه‌پ-ڕاست)ی كۆن جێگه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن به سیستمه فره‌كانی پێكه‌وه به‌ستراو و له‌م پرۆسه‌یه‌دا، یه‌كپارچه‌یی هه‌ردوو پارادایمی جه‌نگی سارد و دوای جه‌نگی سارد تێكده‌شكێنن.
له خاڵێكدا مه‌ندی پێی گوتم، "ده‌زانم ده‌بێت ناوی چی ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه بنێیت: پۆلیسین (Polycene)." ئه‌مه وشه‌یه‌كی تازه داهێنراو بوو، وشه‌یه‌ك كه هه‌ر له‌و كاته له خۆیه‌وه دروستی كرد و له فه‌رهه‌نگدا نییه. هه‌رچه‌نده كه‌مێك پسپۆڕانه‌یه، به‌ڵام له پێشگری یۆنانی "poly" وه‌رگیراوه كه به مانای "زۆر" دێت. به‌ڵام یه‌كسه‌ر وه‌ك ناوێكی گونجاو بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه هاته به‌رچاوم كه تێیدا به‌هۆی مۆبایله زیره‌كه‌كان، كۆمپیوته‌ره‌كان و پێوه‌ندیی هه‌مه‌گیره‌وه هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر ئامێرێك، زیاتر و زیاتر ده‌نگێكیان هه‌یه بۆ بیستن و ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌یه بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر یه‌كتر و له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه، به خێرایی و قه‌باره‌یه‌كی پێشتر خه‌یاڵنه‌كراو.
كه‌واته، به‌خێربێن بۆ پۆلیسین. ئه‌مه سه‌رنجڕاكێش بوو و گه‌یشتینه ئێره.
باشتر له هه‌ر مرۆڤێك
گه‌شته‌كه‌م به‌ناو گۆڕانكارییه قۆناغییه‌كان كه منی گه‌یانده پۆلیسین، له هاوینی ٢٠٢٤دا ده‌ستی پێ كرد، دوو ساڵ دوای ئه‌وه‌ی ChatGPT بۆ یه‌كه‌مجار بڵاو كرایه‌وه، كاتێك له‌گه‌ڵ مه‌ندی دانیشتم بۆ زنجیره‌یه‌ك وانه‌ی فێركاری له‌سه‌ر زیره‌كیی ده‌ستكرد. له ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر به‌ختم هه‌بووه كه تۆڕێكم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پسپۆڕان له بواره جیاوازه‌كاندا هه‌یه كه به مامۆستای تایبه‌ت ناویان ده‌به‌م. ئه‌وان بوونه‌ته مامۆستا و هاوڕێی ئازیز، مه‌ندی كه له بنه‌ڕه‌تدا دیزاینه‌ری سوپه‌ركۆمپیوته‌ر بووه، له ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه كه‌سی سه‌ره‌كی من بووه بۆ بواری كۆمپیوته‌ر.

یه‌كێك له یه‌كه‌م شته‌كان كه بۆی ڕوون كردمه‌وه ئه‌وه‌بوو، ئامانجی سه‌ره‌كی شۆڕشی زیره‌كیی ده‌ستكرد دروستكردنی ئامێرێكه كه توانای "زیره‌كیی گشتیی ده‌ستكردی فره‌زان"ی هه‌بێت. ئه‌مه ئامێرێك ده‌بێت كه بتوانێت له فیزیا، كیمیا، بایۆلۆجی، زانستی كۆمپیوته‌ر، فه‌لسه‌فه، مۆزارت، شكسپیر و به‌یسبۆڵ، باشتر له هه‌ر مرۆڤێك شاره‌زا بێت و پاشان له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا له ئاستێكی به‌رز، به‌رزتر له‌وه‌ی مرۆڤێك بتوانێت لێكدانه‌وه بكات بۆ به‌رهه‌مهێنانی تێڕوانینی پێشكه‌وتوو كه هیچ مرۆڤێك هه‌رگیز نه‌یتوانیوه.
له كاتێكدا هه‌ندێك گومانكار پێیان وایه كه ئێمه هه‌رگیز ناتوانین ئامێرێك به زیره‌كیی گشتیی ده‌ستكردی فره‌زانی ڕاسته‌قینه دروست بكه‌ین، زۆری تر له‌وانه‌ش مه‌ندی، پێیان وایه كه ئه‌مه پرسی كاته نه‌ك ئه‌وه‌ی ئایا ده‌بێت یان نا.
ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كی قۆناغی به‌رچاوه له مه‌عریفه كه ئێمه پێیدا تێده‌په‌ڕین: ئێمه له كۆمپیوته‌ری پرۆگرامكراو كه تێیدا كۆمپیوته‌رێك ته‌نیا ده‌یتوانی تێڕوانین و زیره‌كی ئه‌و مرۆڤه پێشان بدات، پرۆگرامی كردووه به‌ره‌و زیره‌كیی گشتیی ده‌ستكردی فره‌زان ده‌ڕۆین. لێره‌دا تۆ به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ده‌ره‌نجامه وه‌سف ده‌كه‌یت كه ده‌ته‌وێت، زیره‌كیی ده‌ستكرد تێڕوانین و داهێنان و زانیاریی به‌رفراوان تێكه‌ڵ ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی باقییه‌كه‌ی. مه‌ندی ده‌ڵێت، ئێمه سنووری مه‌عریفه ده‌گوازینه‌وه، له‌وه‌ی كه مرۆڤ ده‌توانێت خه‌یاڵی بكات و پرۆگرامی بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان بتوانن به ته‌نیا خۆیان بیدۆزنه‌وه و خه‌یاڵی بكه‌ن و دیزاینی بكه‌ن. ئه‌مه دایكی هه‌موو گۆڕانكارییه قۆناغییه‌كانی كۆمپیوته‌ره و خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی ئاستی جۆره‌كانه.
په‌ره‌سه‌ندنی مایكرۆچیپ
هه‌موو ئه‌مانه به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی مایكرۆچیپه‌كانه‌وه له دووانه‌ییه‌وه بۆ فره‌یی بووه‌ته شتێكی ئه‌گه‌ركراو. له سه‌رده‌می دووانه‌ییدا، چیپه‌كان داتاكانیان به‌شێوه‌ی زنجیره‌یی پرۆسێس ده‌كرد له نێوان ٠ و ١دا ده‌گۆڕان بۆ جێبه‌جێكردنی یه‌ك فه‌رمان له دوای یه‌ك. له سه‌رده‌می فره‌ییدا، چیپه‌كان ده‌توانن به هاوته‌ریبی حیساب بكه‌ن، به هه‌زاران ئه‌ركی بچووكتر كه له یه‌ك كاتدا پرۆسێس ده‌كرێن، هه‌ریه‌كه‌یان ئاگاداری ئه‌وانی تره و كارلێكیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
پێشكه‌وتنه گه‌وره‌كه له پرۆسێسی هاوته‌ریب له سه‌ره‌تای ساڵانی ٢٠٠٠دا، ئه‌وه‌بوو كه زیره‌كیی ده‌ستكردی ئه‌مڕۆی كرده شتێكی راسته‌قینه. وای له كۆمپیوته‌ره‌كان كرد كه بڕێكی زۆر گه‌وره له داتا بخه‌نه ناو "مێشك"یانه‌وه - تۆڕه ده‌مارییه‌كانیان - خۆیان به به‌كارهێنانی ملیاران ڕێكخستنی بچووك كه پێیان ده‌گوترێت پارامیته‌ر ڕابهێنن. كاتێك سیستمێكی زیره‌كیی ده‌ستكرد فێر ده‌بێت، به‌رده‌وام ئه‌م ڕێكخستنانه ده‌گۆڕێت - وه‌ك سووڕاندنی سویچی بچووك - تا بتوانێت نه‌خشه‌كان بناسێته‌وه، جیگره‌وه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنێت و به تێپه‌ڕبوونی كات زیره‌كتر بێت.
من ساڵانێكه له یه‌كێك له شوێنه دڵخوازه‌كانمه‌وه چاودێری ئه‌م گۆڕانكارییه له كۆمپیوته‌ردا ده‌كه‌م. كاتێك ده‌مه‌وێت تێبگه‌م هێز چۆن له دنیادا ده‌گۆڕێت، یه‌كه‌م پێوه‌ندیم به ده‌گمه‌ن له‌گه‌ڵ پێنتاگۆن یان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه. له‌بری ئه‌وه سه‌ردانی كۆمپانیای Applied Materials له دۆڵی سلیكۆن ده‌كه‌م، Applied ئه‌و ئامێر و ماده وردانه دروست ده‌كات كه ڕێگه به كۆمپانیاكانی وه‌ك Nvidia، T.S.M.C.، Intel و Samsung ده‌دات نوێترین نه‌وه‌كانی مایكرۆچیپ به‌رهه‌م بهێنن، بۆیه زۆرجار Applied پێش هه‌ر كه‌سێكی تر ده‌توانێ ببینێت كام كۆمپانیا و وڵات سنووری ته‌كنۆلۆجی پاڵ پێوه ده‌نێن و كامانه دواكه‌وتوون.
كه‌شوهه‌وایه‌كی گۆڕاو، دنیایه‌كی گۆڕاو
كارتی یه‌ك تا چوار
كارتی یه‌كه‌م، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له سه‌رانسه‌ری دنیادا: له "پۆستكارته‌كان له دنیایه‌كی ئاگرتێبه‌ربوودا"، ١٩٣ چیرۆك له وڵاتانی تاكه‌كه‌سییه‌وه پێشانی ده‌ده‌ن كه چۆن گۆڕانی كه‌شوهه‌وا واقیع له هه‌موو شوێنێكدا له قاڵب ده‌داته‌وه، له مه‌رجانی مردوو له فیجیه‌وه تا مێرگه ونبووه‌كان له مه‌غریب و زۆر له‌وه زیاتر.
كارتی دووه‌م، ڕۆڵی سه‌ركرده‌كانمان: له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا، (ئاڵ گۆر) جێگری ٤٥یه‌مینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هۆكاری بۆ گه‌شبینی له سه‌رۆكایه‌تی بایدندا دۆزییه‌وه، هه‌ستێك كه ڕه‌نگه به ده‌رچوونی یاسادانانی گه‌وره‌ی كه‌شوهه‌وا پشتڕاست كرابێته‌وه. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ڕه‌خنه نه‌بووه. بۆ نموونه چارڵز هارڤی و كێرت هاوس ده‌ڵێن كه یارمه‌تییه‌كان بۆ ته‌كنۆلۆجیای ئیداره‌دانی كه‌شوهه‌وا له كۆتاییدا به‌فیڕۆدانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
كارتی سێیه‌م، خراپترین مه‌ترسییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، نه‌خشه‌كێشراو: له‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌دا وڵاتێك هه‌ڵبژێره و ئێمه ئه‌و مه‌ترسییه كه‌شوهه‌وایانه شی ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. له حاڵه‌تی ئه‌مه‌ریكادا نه‌خشه‌كانمان كه له‌گه‌ڵ پسپۆڕاندا په‌ره‌یان پێ دراوه، پێشانی ده‌ده‌ن كه له كوێ گه‌رمای زۆر ده‌بێته هۆی زۆرترین مردن.
ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌توانن بیكه‌ن: جه‌ستن گیلیس و هاڵ هارڤی ئه‌و جۆره چالاكییه ناوخۆییانه وه‌سف ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه پێویست بن، له كاتێكدا سۆڵ گریفیس ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چۆن ئوسترالیا ڕێگه‌كه له‌سه‌ر وزه‌ی خۆری سه‌ربان پێشان ده‌دات. له هه‌مان كاتدا گۆڕانكارییه بچووكه‌كان له نووسینگه‌ی كاردا ڕه‌نگه ڕێگه‌یه‌كی باش بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشتنی به‌رچاو، وه‌ك كارلۆس گامارا ده‌ینووسێت.
نوێترین مامۆستا تایبه‌ته‌كانم له‌وێ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار، گاری دیكه‌رسن و سه‌رۆكی ئه‌ركان، تریستان هۆڵتام بوون كه ساڵانێكه پێشانیان داوم كه چۆن توانای ئێمه بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیره‌كیی ده‌ستكردی فره‌زان به‌هۆی دروستكردنی چیپی فره‌شێوه‌تره‌وه به‌هێزتر بووه.
هۆڵتام ڕوونی كرده‌وه: "ئێمه له دیزاینی یه‌كپارچه‌وه چووینه‌ته سه‌ر دیزاینی په‌رشوبڵاو- شیكردنه‌وه‌ی چیپه‌كه بۆ 'چیپلێت'، كه هه‌ریه‌كه‌یان ڕۆڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و پاشان دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان بۆ یه‌ك سیستمی یه‌كگرتوو." ئه‌و زیاتر ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌مه ڕێگه ده‌دات یه‌ك 'سیستم له‌ناو پاكێجێكدا' چه‌ندان ئه‌ركی جیاواز له‌خۆ بگرێت - لۆجیك، بیرگه، پێوه‌ندی، گرافیك كه پێكه‌وه بوونیان هه‌یه و پێكه‌وه باشترین ده‌بن"، ده‌بێته هۆی توانای كۆمپیوته‌ری زۆر زیاتر به به‌كارهێنانی وزه‌ی كه‌متر.
كاتێك دیزاینه‌ره‌كان شوێنیان نه‌ما بۆ زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی زیاتر له دوو ڕه‌هه‌نددا، به‌ره‌و سێ ڕه‌هه‌ند چوون. چیپه‌كان ئێسته به‌شێوه‌ی ستوونی دروست ده‌كرێن، چه‌ندان چینی سووڕی كاره‌بایی له‌سه‌ر یه‌ك داده‌نرێن، ڕاڕه‌وی وه‌ستانی بچووكی ترانزیستۆر و خانه‌كانی بیرگه كه به مایلی وایه‌ری مایكرۆسكۆپی یان ته‌نانه‌ت نانۆسكۆپی پێكه‌وه به‌ستراون. هه‌ر چینێكی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توانای چیپه‌كه بۆ فێربوون، پێشبینیكردن و بڕیاردان زیاد ده‌كات. ئه‌مه هه‌مووی پێكه‌وه دابنێ و تۆ بناغه‌ی سلیكۆنی پۆلیسینت هه‌یه، زیره‌كیی فره، به‌شێوه‌یه‌كی بێ كێشه تۆڕكراو، پێكه‌وه باشتر ده‌بن و پێكه‌وه په‌ره ده‌سێنن له كاتی ڕاسته‌قینه‌دا.
له گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه بۆ فره‌قه‌یران
نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دوای وانه فێركارییه‌كه‌ی زیره‌كیی ده‌ستكرد له ساڵی ٢٠٢٤ له‌گه‌ڵ مه‌ندی، ئیمه‌یڵێكم له مامۆستا ژینگه‌ییه دڵخوازه‌كه‌مه‌وه، یۆهان ڕۆكسترۆم به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای پۆتسدام بۆ توێژینه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كه‌شوهه‌وا و یه‌كێك له زانا پێشه‌نگه‌كانی سیستمی زه‌وی له دنیادا پێگه‌یشت. ڕۆكسترۆم گوتی، ئه‌و و هاوكاره‌كه‌ی تۆماس هۆمه‌ر- دیكسن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری په‌یمانگه‌ی كاسكه‌ید له زانكۆی ڕۆیاڵ ڕۆدز له بریتیش كۆلۆمبیا، خه‌ریكی ڕێكخستنی سیمینارێكن له نیویۆرك بۆ هه‌فته‌ی كه‌شوهه‌وا و ئایا من ده‌توانم یارمه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی بده‌م؟
پێم گوت، "به خۆشحاڵییه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر چییه؟ ڕۆكسترۆم گوتی، "له‌سه‌ر فره‌قه‌یرانه."
بیرم كرده‌وه: "ئه‌وه سه‌رنجڕاكێشه. مامۆستای زیره‌كیی ده‌ستكرده‌كه‌م باسی 'زیره‌كیی گشتیی ده‌ستكردی فره‌زان' ده‌كات، مامۆستاكانی مایكرۆچیپه‌كه‌م باسی چیپی فره ده‌كه‌ن و ئێسته مامۆستای ژینگه‌ییه‌كه‌م باسی 'فره‌قه‌یران' ده‌كات. چی ڕوو ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م فرانه‌دا؟"
ده‌سته‌واژه‌ی "فره‌قه‌یران" ده‌یان ساڵه هه‌یه، به‌ڵام له‌مدواییانه‌دا له‌لایه‌ن مێژوونووسی زانكۆی كۆلۆمبیا ئاده‌م توز، ناوبانگی په‌یدا كردووه بۆ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن یه‌ك قه‌یران، وه‌ك كۆڤید یان جه‌نگی ئۆكرانیا، ده‌توانێت زیاتر و زیاتر چه‌ندان قه‌یرانی تر له سه‌رانسه‌ری دنیادا ئاوه‌ڵا بكات.
ڕۆكسترۆم و هۆمه‌ر-دیكسن هه‌مان چه‌مكیان لێكداوه‌ته‌وه، به‌ڵام به سه‌رنجێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن قه‌یرانه ژینگه‌ییه زنجیره‌ییه‌كان "سنووره هه‌ساره‌ییه‌كان"مانیان ده‌به‌زاند. ئه‌مانه سیستمه‌كانی پشتیوانی ژیانی پێكه‌وه به‌ستراون، وه‌ك سه‌قامگیریی كه‌شوهه‌وامان و ته‌ندروستی ئۆقیانووسه‌كان، دارستانه‌كان و خاكه‌كانمان، كه پێویستمان به پاراستنی یه‌كپارچه‌ییان هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به سه‌لامه‌تی و دنیای سروشتی به خۆڕاگری. بۆ ده‌یان ساڵ كاتێك باسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وامان ده‌كرد، گێڕانه‌وه‌كه ساده و تا ئاستێك دووانه‌یی بوو: گه‌رمبوونی زیاتر خراپه، گه‌رمبوونی كه‌متر باشه.
به‌ڵام بیركردنه‌وه له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، گۆڕانكارییه‌كی قۆناغی به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه. له ڕوانگه‌ی ڕۆكسترۆمه‌وه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته ئه‌و پریشكه‌ی كه زنجیره‌یه‌ك ئاگری قه‌یرانی پێكه‌وه به‌ستراو داده‌گیرسێنێت. پێكه‌وه هه‌موو زه‌وی ده‌خه‌نه حاڵه‌تی فره‌قه‌یرانه‌وه. فاكته‌ره به‌هێزه‌كان وه‌ك توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌نده جه‌مسه‌رییه‌كان و له‌ناوچوونی ئه‌مازۆن، دوو ڕێكخه‌ری گه‌وره‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی، ئێمه به‌ره‌و پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رزتر پاڵ پێوه ده‌نێین، ته‌نانه‌ت به‌بێ سووتاندنی سووته‌مه‌نی به‌ردینی مرۆڤیش. ئه‌مه ده‌بێته هۆی وشكه‌ساڵی، لافاو، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان، شكستی به‌روبووم و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریا، كه له به‌رانبه‌ردا شۆكی ئابووری، كۆچی به‌كۆمه‌ڵ، داڕمانی ده‌وڵه‌ته فشه‌ڵه‌كان و تێكچوونی متمانه له سه‌رانسه‌ری دنیادا.
دوو هۆكار ئێمه به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه پاڵ پێوه ده‌نێن، ڕۆكسترۆم و هۆمه‌ر- دیكسن له وتارێكی بیروڕادا له ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ له‌م ڕۆژنامه‌یه‌دا نووسیویانه: "یه‌كه‌م، قه‌باره‌ی به‌كاربردنی سه‌رچاوه و به‌رهه‌مهێنانی پیسبوون، خۆڕاگریی سیستمه سروشتییه‌كان لاواز ده‌كات، مه‌ترسییه‌كانی گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆریی زینده‌یی و سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی زۆنۆتیك خراپتر ده‌كات،". دووه‌م، "پێوه‌ندیی زۆر گه‌وره‌تر له نێوان سیستمه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانماندا" مانای وایه كه ئه‌وه‌ی له یه‌ك وڵات یان كۆمه‌ڵگادا ڕوو ده‌دات، ده‌توانێت به خێرایی بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وانی تر، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی سنووره‌كان.

من له ساڵانی پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناوخۆی سووریا له ساڵی ٢٠١١دا، له نزیكه‌وه ڕاپۆرتم له‌سه‌ر وه‌شانی بچووكی ئه‌م دینامیكییه‌ته له سووریاوه كرد. له‌وێ وشكه‌ساڵییه‌ك هات به‌روبوومی له‌ناو برد، سه‌تان هه‌زار سووریای گوندنشینی له كێڵگه‌كانیان ده‌ركرد و ناچاری كردن بچنه په‌راوێزی شاره‌كانی وه‌ك حه‌له‌ب و دیمه‌شق. له‌وێ ڕووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك، بێكاری و كێشه دێرینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی بوونه‌وه. پاشان سوورییه‌كان مۆبایله‌كانیان به‌كار هێنا و سه‌یری ڕاپه‌ڕینه‌كانی میسر و تونسیان كرد، كه به‌شێكی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراكه‌وه بوو، پاشان دۆخه‌كه‌یان له سووریا ته‌قانده‌وه.
گۆڕانكارییه‌كی جیۆپۆله‌تیكی
پێویست ناكات بگوترێ ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه، له ده‌وڵه‌ته پارچه پارچه‌بووه‌كان و هاوپه‌یمانییه پارچه پارچه‌بووه‌كانی جه‌نگی سارد پێكه‌وه جیۆپۆله‌تیك به گشتی فره‌پێوندیدارتر ده‌كه‌ن.
له ساڵی ٢٠١١دا مێژوونووس واڵته‌ر ڕه‌سڵ مید، تێبینی كرد دوای شۆڕشی ساڵانی ١٩٩٠ كه بووه هۆی داڕمانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت، ڕووسه‌كان قسه‌یه‌كیان هه‌بوو كه ئه‌مڕۆ بۆ چه‌ندان وڵاتی تر ده‌گونجێت: "گۆڕینی حه‌وزی ماسی بۆ شۆربای ماسی ئاسانتره له گۆڕینی شۆربای ماسی بۆ حه‌وزی ماسی."
له ئه‌وروپاوه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكای لاتین، زۆر له ئه‌كواریۆمه‌كان ده‌گۆڕدرێن بۆ شۆربای ماسی پڕ له میلیشیای تایفی، خێڵه‌كی یان تۆڕكراو و زۆر به‌هێز. ڕێكه‌وت نییه كه سه‌رۆك تره‌مپ ئه‌وه‌نده كات و وزه‌ی پێویست بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌ت و سوپا و میلیشیا جیاوازه‌كان بۆ ئاگربه‌ستێكی ساده له غه‌زه. ڕه‌نگه باقی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی پێویست بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌یان بۆ ئاشتی.
له ناو وڵاتانی تردا، كاتێك من له ساڵی ١٩٧٨دا ده‌ستم به ڕۆژنامه‌وانی كرد، دنیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به كۆمه‌ڵێك دووانه‌یی پێناسه ده‌كرا - ڕۆژهه‌ڵات-ڕۆژئاوا، كۆمۆنیست-سه‌رمایه‌دار، باكور-باشوور. زۆربه‌ی وڵاتان له‌و كاته له یه‌كێك له‌و یانانه‌دا جێیان ده‌بووه‌وه. ئه‌مڕۆ بووه‌ته سه‌مایه‌كی چوارگۆشه‌ی ئازاد له گۆڕینی هاوبه‌شه‌كان. ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا دژی ئۆكرانیا هاوپه‌یمانه. چین ته‌كنۆلۆجیای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ هه‌ردوو ڕووسیا و ئۆكرانیا دابین ده‌كات. ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجانی مسوڵمان دژی ئه‌رمینیای مه‌سیحی هاوپه‌یمانه.
ڕۆبێرت موگا و مارك مێدیش پسپۆڕانی ئاسایشی نیشتمانی، له ماڵپه‌ڕی مه‌ترسیی جیۆپۆله‌تیكی SecDev نووسیویانه: "په‌رشوبڵاوبوونه‌وه‌ی هێز، ته‌نیا پێوه‌ندیی به ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپا، چین یان ڕووسیاوه نییه." "هێزه ناوه‌ندییه‌كان به‌ڕازیل، هیندستان، توركیا، ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو، ئه‌فریقای باشوور، ئه‌وه پێڕه‌و ده‌كه‌ن كه دیپلۆماتكاران ئێسته پێی ده‌ڵێن 'فره‌هاوپه‌یمانی'. ئه‌وان به‌دوای سووددا ده‌گه‌ڕێن له‌سه‌ر بنه‌مای بابه‌ت به بابه‌ت نه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی خۆیان به یه‌ك به‌ره‌وه. هیندستان نه‌وتی داشكێنراوی ڕووسیا ده‌كڕێت، له كاتێكدا هه‌وڵی ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیای ڕۆژئاوایی ده‌دات. به‌ڕازیل بازرگانیی له‌گه‌ڵ چین فراوان ده‌كات، له كاتێكدا بیرۆكه‌ی ناوه‌ندگیری له‌گه‌ڵ په‌كین پێشنیاز ده‌كات و باسی دارایی كه‌شوهه‌وا له‌گه‌ڵ واشنتن و برۆكسل ده‌كات."
جه‌نگی ئه‌مڕۆش زۆر كه‌متر دووانه‌ییه (هێڵی پێشه‌وه‌ی تۆ به‌رانبه‌ر هی من) له‌گه‌ڵ هێرشی "تێكه‌ڵ"ی زۆر زیاتر كه له هه‌موو شوێنێكه‌وه دێت، چونكه هێڵی پێشه‌وه بووه‌ته فره.
ڤلادیمێر پوتین له ناو ڕووبه‌ری خاكی ئۆكرانیا شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌كات، له هه‌مان كاتدا شه‌ڕی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ده‌كات به به‌كارهێنانی ڕووبه‌ری هێرشی جیهانی ئه‌لیكترۆنی، تێیدا هه‌مووان پێكه‌وه به‌ستراون، به‌ڵام كه‌س به‌رپرس نییه. له‌و به‌ره‌یه‌دا وا بڕوا ده‌كرێت كه جه‌نگاوه‌ره سێبه‌ره‌كانی پوتین له پشت چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی زانیاریی چه‌واشه‌كارانه‌وه بن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ده‌ستدرێژیی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر ئاسمانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، ته‌نانه‌ت له مانگی ئابدا تێكدانی سیستمی GPSی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین هه‌ڵگرتبوو، له‌كاتی فڕین به‌سه‌ر بولگاریادا كه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ناچار كرد نه‌خشه‌ی كاغه‌زی ده‌ربهێنێت بۆ نیشتنه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی.
له كۆمه‌ڵگه‌ی دووانه‌ییه‌وه بۆ فره‌شێوه
كاتێك من له مینیسۆتا له ساڵانی ١٩٥٠دا گه‌وره ده‌بووم، دیمه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر دووانه‌یی بوو. به گشتی یان سپی‌پێست بوویت یان ڕه‌شپێست، پیاو یان ژن، ڕاستڕه‌و یان هاوڕه‌گه‌زخواز، مه‌سیحی یان جوو. یان له كار بوویت یان له ماڵه‌وه، یان له ماڵه‌وه یان له قوتابخانه. ئه‌ندامانی كۆنگرێسه‌كه‌م زۆربه‌یان پیاوانی سپیپێستی كۆماریی لیبراڵ بوون له ناوچه‌یه‌كی دیموكراتدا، شتێكی نامۆ نه‌بوو له مینیسۆتا له‌و كاته‌دا. پۆله‌كان زۆر توند بوون و سنووره‌كان له‌لایه‌ن كولتوور، یاسا، پێشداوه‌ری، داهات و خووه‌وه چاودێری ده‌كران. هه‌مه‌جۆری بێگومان بوونی هه‌بوو، به‌ڵام سنووردار بوو و به ده‌گمه‌ن ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕدرا.
ئیتر وا نییه!
ئه‌مڕۆ شارۆچكه‌كه‌ی من سانت لویس پارك كه جارێك دڵی كولتووری جوو، كه‌نیسه و خواردنگه جووییه‌كانی مینیسۆتا بوو، ئێسته ژنێكی مسوڵمانی سۆماڵیی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵانی وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌یه، نادیه محه‌مه‌د كه له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كه‌ی من ده‌رچووه و به‌شێكه له لێشاوی سۆماڵییه‌كان بۆ مینیسۆت.
نووسینی تۆماس فرێدمان
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز
و:وشه