به‌رنامه‌ی كاری كۆڕبه‌ندی ئاسایش و ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یه‌نرا كه له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م به به‌ڕێوه‌بردنی وۆركشۆپێك ده‌بێت كه تایبه‌ته به‌و دامه‌زراوه و زانكۆیانه‌ی هاوبه‌شیی زانكۆكه له‌م كۆڕبه‌نده‌دا ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی كامبریج، په‌یمانگه‌ی ئه‌تڵانتیك و قوتابخانه‌ی زانسته سیاسییه‌كان و ئابووریی له‌نده‌ن و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی تری ئه‌كادیمی له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی زانكۆكه، بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م سه‌عات 10ی به‌یانی كۆڕبه‌نده‌كه به وتاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی زانكۆكه ده‌ست پێ بكات.
دوای وتاری مه‌سروور بارزانی، هه‌ریه‌ك له فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د نوێنه‌ری یۆنامی له عێراق، سه‌ید عه‌مار حه‌كیم رێبه‌ری ره‌وتی حیكمه و موسه‌نا سامه‌ڕایی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سه‌رجه‌م ئه‌م وتارانه تا سه‌عات 11 پێشكه‌ش ده‌كرێن و له سه‌عات 11 تا 11:30 خوله‌ك، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی شه‌رق چاوپێكه‌وتنه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌عات 11:45 خوله‌ك خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده، وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و دواتر ده‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی پانێڵێك ده‌كرێت كه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌دار تێیدا به‌شدار ده‌بن.
له پانێڵه‌كه‌دا هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه‌یهان به‌رزگه‌ر له ئینستیتیوتی سیاسه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێران و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی تر، به‌شدار ده‌بن و دواتر ده‌رگای پرسیار به‌ڕووی به‌شداراندا ده‌كرێته‌وه.
له سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ فواد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كرێت كه پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی شه‌مس به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه پانێڵی دووه‌می كۆڕبه‌نده‌كه به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و میوان به‌ڕێوه ده‌برێت.
سه‌عات چواری ئێواره فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، وتاری ده‌بێ و دواتر ده‌ست به پانێڵێكی تر ده‌كرێت.
له سه‌عات حه‌وتی ئێواره كۆڕبه‌نده‌كه میوانداریی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دیدارێكی له‌گه‌ڵدا ساز ده‌كات، كه ژیار گۆل په‌یامنێری بی بی سی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
رۆژی چوارشه‌م هاوشێوه‌ی رۆژی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك وتار و پانێڵ و چاوپێكه‌وتن پێشكه‌ش ده‌كرێن كه میوانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، تێیاندا به‌شدارن و گرنگترین چاوپێكه‌وتنی رۆژی دووه‌می پانێڵه‌كه، میوانداریی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت كه له سه‌عات 2:15 خوله‌ك له‌گه‌ڵیدا ساز ده‌كرێت، ئامینه به‌كر له براوه‌كانی خه‌ڵاتی رۆیته‌رز و له به‌رپرسانی كپلر ئینرجی دیداره‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه، چه‌ند پانێڵێكی تر له‌خۆ ده‌گرن و له دوای سه‌عات شه‌ش كۆتایی به چالاكییه‌كانی ده‌هێنێت.