ڕه‌نگه گۆرانی "Let's Twist Again"ی چه‌بی چێكه‌ر وه‌ك سروودێكی سیاسیی هانده‌ر، یان ئامرازێكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكی نه‌بینیت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت باشتر ده‌یانزانی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكییه. له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی ١٩٦٠دا، پاترۆڵهكانی كۆمسۆمۆڵ كه به‌شێك بوون له باڵی گه‌نجانی حزبی شیوعی، هه‌وڵیان ده‌دا پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماره قاچاخه‌كان بگرن. ئه‌وانه‌ی كه له كاتی كڕین یان فرۆشتنی ئه‌و جۆره تۆمارانه‌دا ده‌گیران، ڕووبه‌ڕووی سزای زیندانیكردن ده‌بوونه‌وه كه ده‌گه‌یشته حه‌وت ساڵ.
له كاتی شه‌ڕی سارددا، كولتووری پۆپ هێزێكی ئێجگار به‌هێز بوو له به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكادا و یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو. ڕه‌نگه سۆڤییه‌ته‌كان خهمڵاندبێتیان له شه‌ڕدا دژی بیرۆكه‌ی سه‌رمایه‌داریی دیموكراتی، یان دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام نه‌یانتوانی پانتۆڵی لیڤایز و ئێلڤیس پرێسلی ببه‌زێنن. له ساڵی ١٩٥٠دا سی ئای ئه‌ی له‌م هێزه تێگه‌یشت، پاڵپشتیی دارایی كۆنگره‌ی ئازادیی كولتووریی كرد كه له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا نووسینگه‌ی له ٣٥ وڵات‌دا هه‌بوو، وا ده‌رده‌كه‌وت كه پاڵپشتیی هونه‌رمه‌نده تازه‌پێگه‌یشتوه‌كان ده‌كات به‌و بڕوایه‌ی كه بره‌ودان به كولتووری ئه‌مه‌ریكی حكوومه‌ته سته‌مكاره‌كانی بیانی لاواز ده‌كات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان شه‌ڕی ژووری نوستنی هه‌رزه‌كارانی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه برده‌وه. كۆنسێرتێكی مێتالیكا له ساڵی ١٩٩١دا جه‌ماوه‌رێكی زه‌به‌لاحی له فڕۆكه‌خانه‌ی توشینۆ له مۆسكۆ بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا، كه ته‌نیا چه‌ند مانگێك پێش ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت بوو.
ئیداره‌ی دووه‌می تره‌مپ سه‌رپه‌رشتیی داخورانێكی دراماتیكیی هێزی كولتووریی ئه‌مه‌ریكای كردووه، به‌شێكی له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر شانۆی جیهانی، بیری ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نموونه‌ی باڵای 100%ی بێخه‌وش تێكداوه. له مانگی ئه‌یلوولدا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تره‌مپ شانازیی به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌كرد وه‌ك "ئهتراكتڤترین وڵاتی دنیا"، به‌ڵام پێویست به گوتن ناكات كه ئه‌گه‌ر پێت وابێت سه‌رنجڕاكێشیت، ئه‌وا وا نییه. شانبه‌شانی له‌ده‌ستدانی هێزی ڕه‌قی ئیداره‌كه، وه‌ك وێرانكردنی تۆڕی هاوپه‌یمانیی هه‌ره به‌هێزی دنیا و تواناكانی په‌روه‌رده‌یی و توێژینه‌وه‌ی وڵاته‌كه، باڵاده‌ستیی كولتووریی جیهانیی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك هێزی نه‌رم هه‌موو ڕۆژێك كه تره‌مپ له‌م پۆستدایه كه‌م ده‌بێته‌وه.
ڕوونترین و ده‌ستبه‌جێترین به‌ڵگه بۆ ئه‌م داكشانه له كه‌نه‌دادا ده‌بینرێت كه من لێی ده‌ژیم. سنووری نێوان كه‌نه‌دا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، لانیكه‌م له ڕووی كولتووری باوه‌وه، ماوه‌یه‌كی درێژه كون كون و كه‌م تا زۆر بێ‌مانا بووه. ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ره كه‌نه‌دییه‌كان، لیستێكی نزیكه‌ی بێ‌شومار كه جه‌یمس كامیرۆن، جیم كاری، سێس ڕۆگن، ساندرا ئۆ و هتد ده‌گرێته‌وه، له هۆڵیووددا گه‌شه‌یان كردووه. زنجیره كهنهدییهكانی "Schitt's Creek" و "Kim's Convenience" كه هه‌ردووكیان كه‌نه‌دیی ڕه‌سه‌نن، بینه‌رێكی به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكییان دۆزییه‌وه. له‌لای باكوری سنووره‌كه، سیستمی كولتووریی كه‌نه‌دییه‌كی ئینگلیزی-زمان بۆ ده‌یان ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، جیاواز نه‌بووه له ئه‌مه‌ریكییه‌ك. ئه‌وه شتێكی ئاساییه، به له‌به‌رچاوگرتنی قه‌باره‌ی ڕێژه‌یی پیشه‌سازییه‌كانی كولتووری ئه‌مه‌ریكا، نزیكییه‌كه‌ی، زمانی هاوبه‌ش و تا ئه‌مدواییانه به‌ها هاوبه‌شه‌كان.
له ڕێگه‌ی شه‌ڕه بازرگانییه بێ‌مانا و پیسه‌كه‌ی و بانگه‌وازه نابه‌جێكانی بۆ لكاندنی كه‌نه‌دا، تره‌مپ پێوه‌ندییه كولتوورییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كانی تێك‌شكاند، پێوه‌ندییه‌ك كه نزیكه‌ی هێنده‌ی كولتووری جه‌ماوه‌ری خۆی كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژانی سه‌ره‌تای فیلمسازی، كاتێك ماری پیكفۆردی له‌دایكبووی تۆرۆنتۆ بووه یه‌كه‌م "دڵخوازی ئه‌مه‌ریكا" و هاوبه‌شی دامه‌زراندنی یونایتد ئارتیستس بوو. ئێسته كه‌نه‌دییه‌كان گه‌شت بۆ ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ن و به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بایكۆت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه كولتوورییه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه. ڕۆحی پشت هێما بێشومارهكان ده‌بینین وه‌ك "كه‌نه‌دی بكڕه" و "ماسولكه‌ی قۆڵت ده‌رخه"، له په‌نجه‌ره‌ی فرۆشگه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا درێژ بووه‌ته‌وه بۆ باوه‌شكردن به كولتووری خۆماڵی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئهمهریكاگهری.
به‌پێی ئیندیگۆ، گه‌وره‌ترین زنجیره كتێبفرۆشیی كه‌نه‌دا، فرۆشی نووسه‌ره كه‌نه‌دییه‌كان به ڕێژه‌ی 20% ی له ساڵی ڕابردووه‌وه زیادی كردووه. سی بی سی په‌خشكاری گشتیی نیشتمانیی كه‌نه‌دا، 34%ی زیادبوونی له كاتی سه‌یركردنی ناوهڕۆك له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ستریمینگهكهی جێم بینیوه. ڕۆژنامه‌ی گلۆب ئه‌ند مه‌یڵ ڕۆژنامه‌ی نیشتمانیی كه‌نه‌دا، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه "كه‌نه‌دییه‌كان به‌ڕاستی خه‌ریكی گۆڕینی خووه كولتوورییهكانیانن". ته‌نانه‌ت كاتێك بینینی سوپه‌ر بۆڵ له ئه‌مه‌ریكادا بۆ ڕیكۆردێكی نوێ به‌رز بووه‌وه، تێكڕای بینینی نیشتمانی له كه‌نه‌دادا به ڕێژه‌ی 15% به به‌راورد به وه‌رزی پێشوو دابه‌زی.
كه‌نه‌دا دیارترین نیشانه‌ی گۆڕانكارییه‌كی كولتوورییه، داكشانی هێزی نه‌رمی ئه‌مه‌ریكی قووڵتره له‌و زیانه‌ی كه ب تره‌مپ به‌م پێوه‌ندییه دێرینه‌ی گه‌یاندووه. سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆرجار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گومان یان دوژمنایه‌تییه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرێت. ڕۆناڵد ڕه‌یگن شه‌ڕانگێز بوو، بیڵ كلینتن خۆپه‌رست بوو، جۆرج ده‌بلیو بوش گه‌مژه بوو، باراك ئۆباما دووڕوو بوو و هتد. به‌ڵام سه‌رنجڕاكێشیی هاوته‌ریبی بۆ كولتووری ئه‌مه‌ریكی هه‌بوو كه خۆی زۆرجار وه‌ك دژهكولتوور و تێكده‌رانه داده‌نرێت، له ڕۆك ئێند ڕۆڵه‌وه تا هیپ هۆپ به ده‌گمه‌ن پشتی تێكراوه.
به‌داخه‌وه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئێسته‌ی هه‌نارده كولتوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكی ههستیارتردایه. له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا، پشكی ئه‌مه‌ریكا له بازاڕی جیهانیی بۆكس ئۆفیسدا له 92% بۆ 66% دابه‌زیوه. له ساڵی ٢٠٢٢دا، ١٤٢،٠٠٠ كه‌س له ناوچه‌ی لۆس ئه‌نجیلۆس له پیشه‌سازیی فیلم‌دا دامه‌زرابوون، تا ساڵی ٢٠٢٤ بووه ١٠٠،٠٠٠. موزیكی ئه‌مه‌ریكیش له داكشاندایه. تا ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ١٠،٠٠٠ دۆلار یان زیاتریان له سپۆتیفای به‌ده‌ست ده‌هێنا، له وڵاتانی غهیرهئینگلیزی زمانه‌وه بوون. ژووری نوستنی هه‌رزه‌كارانی دنیا چیتر له‌لایه‌ن پۆسته‌ری نمایشكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه داگیر نه‌كراوه. ژووری نوستنی هه‌رزه‌كارانی ئه‌مه‌ریكیش چیتر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه داگیر نه‌كراوه.
مۆدێلی كولتووریی (ده‌وڵه‌ت-ته‌وه‌ری) كۆریای باشوور به ڕاشكاوی ژینگه‌یه‌كی وای په‌ره پێ داوه كه سه‌ركه‌وتنی زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنی و گرووپه پۆپه جیاوازه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات، ددان به‌واندا ده‌نێت وه‌ك هێزێك بۆ هێزی نه‌رم و بازاڕه‌كانی هه‌نارده‌كردن. چین خه‌ریكی لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆدێله‌یه و هه‌ردووكیان جێگره‌وه‌یه‌كی تا دێت به‌هێزتر بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هۆڵیوود و موزیكی باوی ئه‌مه‌ریكی دابین ده‌كه‌ن. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م داكشانهدا، تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كه دڵخواز و تاكانهكهی كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی 100%ی باجی له‌سه‌ر ئه‌و فیلمانه‌ی كردووه كه له ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن ، پێشنیازێك كه ددان به‌وه‌دا نانێت كه كولتوور هاورده‌یه‌كی به‌رجه‌سته نییه وه‌ك ئه‌له‌منیۆم.
هێزێكی تری داخورێنه‌ر له كاردایه، شتێك كه وردتره له سووڕه ئابوورییه ئاساییه‌كان. بۆ زۆر له چاودێرانی بیانی، تا دێت ئه‌وه ده‌بێته ڕاستی كه ئه‌مه‌ریكا چیتر سه‌رنجڕاكێش نییه، نه وه‌ك ئایدیالێكی كولتووری و نه وه‌ك ئاواتێك. چیرۆكی وڵاته‌كه ته‌مومژاوی بووه، برانده‌كه‌ی ژه‌هراوی بووه. ئایا به‌ڕاستی ده‌چیت سه‌یری فیلمی نوێی "ماڵێك له دینامیت" ستریم بكه‌یت و وا خۆت پێشان بده‌یت كه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، پیاوێكی نیازپاك و بهڕهچاوه كه گرنگی به چاره‌نووسی هه‌ساره‌كه ده‌دات؟ ئه‌مه‌ریكاش خۆی ناتوانێت بڕیار بدات كه ئایا سوپه‌رمان (كه له‌لایه‌ن كهنهدییهكهوه به هاوبه‌شی داهێنراوه) كه‌سێكی باشه یان نا. ته‌نانه‌ت سوپه‌رمان كه به‌ناوبانگه به‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ڕاستی، دادپه‌روه‌ری و ڕێگه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات، ئێسته له ناوخۆدا له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه به بیانی، زۆر میهره‌بان، زۆر وشیار داده‌نرێت.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره سۆڤییهتیانه چی‌یان له چه‌بی چێكه‌ر خۆشده‌ویست؟ چی‌یان بیست كاتێك گوێیان له "Let's Twist Again" گرت؟ ئه‌وان ڕووبه‌ڕووی ئازادیی كه‌سی و كراوه‌یی به‌ڕووی دنیادا ده‌بوونه‌وه، ئه‌وه‌بوو كه مه‌زنی ئه‌مه‌ریكای بۆ ئه‌وان وێنا ده‌كرد. به‌ڵام بۆ چاوه جیهانییه‌كان ئێسته ئازادیی ئه‌مه‌ریكی بووه‌ته گاڵته‌جاڕییه‌كی خۆیی، ئازادییه‌ك كه له‌لایه‌ن بریكاره دهمامكدارهكانهوه پۆلیسی ده‌كرێت كه خۆیان ناسنامه‌یان ئاشكرا ناكه‌ن. هه‌ستی كراوه‌یی تێكشكاوه. وه‌ك بریكارێكی گومرگ و پاراستنی سنووری ئه‌مه‌ریكا به تایمزی گوت، "ئێسته سنوور له هه‌موو شوێنێكدایه." كێ له ده‌وروبه‌ری دنیادا ده‌یه‌وێت وا خۆی پێشان بدات كه له‌و وڵاته‌دا ده‌ژی؟
تۆوێكی هیوا هه‌یه، ڕه‌نگه سنووره‌كان دابخرێن، به‌ڵام هێڵه‌كان كراوه‌ن و كولتووری جیهانی به‌رده‌وامه له گه‌شه‌كردن. ژووری نوستنی هه‌رزه‌كارانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن جیاوازییه‌وه داگیر كراوه: زمانی جیاواز، نه‌ریتی جیاواز، ده‌نگی جیاواز، ڕووخساری جیاواز "Squid Game" له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن نمایش ده‌كرێت، گۆرانیبێژی ئایسله‌ندی- چینی لاوفی له گوێچكه‌ی منداڵاندا گۆرانی ده‌ڵێت، پۆسته‌رێكی بلاكپینك له‌سه‌ر دیوارهكهیه. لۆكس ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی ڕۆزالیا، ئه‌ستێره‌ی فلامینكۆ-پۆپی ئیسپانی و به‌رهه‌مهێنراو له‌گه‌ڵ هاوكارانی پێشووی جه‌ستن بیبه‌ر و كانیێ وێست، تێكستی به ١٣ زمان تێدایه. ستیڤن میڵه‌ر چه‌ند بیه‌وێت دژی بێت، به‌ڵام فهرمناگی گومرگ و كۆچ ناتوانێ بیگرێت. ئه‌و ڕووسانه‌ی كه قاچاخچییه‌كانی چه‌پی چێكهریان ده‌خسته گرتووخانه‌وه، به ڕێگه‌یه‌كی سه‌خت فێربوون: نا‌توانیت موزیك دیپۆرت بكه‌یته‌وه.
مارش، نووسه‌ری نوێترین كتێبی "شه‌ڕی ناوخۆیی داهاتوو"ـه، ئه‌و له تۆرۆنتۆوه ئه‌م وتاره‌ی نووسیوه، كه شوێنی ژیانیه‌تی.
نیویۆرك تایمز
و: ڕامیار مه‌حموود