ماوه‌یه‌كی زۆر نییه كه زیره‌كیی ده‌ستكرد (A.I.) بووه به خاوه‌نی زیره‌كی. له‌وانه‌یه هه‌ندێك ئه‌م بانگه‌شه‌یه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومان له لێهاتوویی A.I. ده‌كه‌ن كه‌م ده‌بێته‌وه. به‌پێی ڕاپرسییه‌كی YouGov له ساڵی 2024، زۆرینه‌یه‌كی ڕوونی گه‌وره‌ساڵانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، كۆمپیوته‌ره‌كان له ئێسته‌وه له مرۆڤ زیره‌كترن یان له داهاتوویه‌كی نزیكدا وا ده‌بن.
هێشتا له‌وانه‌یه پرسیارت لا دروست بێت، ئایا A.I. به‌ڕاستی زیره‌كه؟ له ساڵی 1950دا ماتماتیكزان ئالان تیورینگ، پێشنیاری كرد كه ئه‌مه پرسیارێكی هه‌ڵه‌یه بۆ پرسین، چونكه زۆر ناڕوونه و شایانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی نییه. ئه‌و وای ده‌بینی كه له جیاتی هه‌وڵدان بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی ئایا كۆمپیوته‌ره‌كان زیره‌كن، ده‌بێت بزانین ئایا ده‌توانن وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له وه‌ڵامی مرۆڤ جیا نه‌كرێته‌وه. ئه‌و ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كه ئێسته به تاقیكردنه‌وه‌ی تیورینگ ناسراوه، وه‌ك پێوه‌رێك بۆ زیره‌كیی كۆمپیوته‌ر نه‌ده‌بینی، به‌ڵكو وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی كرده‌ییتر بۆ ئه‌و پێوه‌ره.
له جیاتی ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی زیره‌كی بكه‌ین و پاشان بپرسین ئایا A.I. به‌و پێناسه‌یه ده‌گات؟ ئێمه شتێكی داینامیكیتر ده‌كه‌ین: ئێمه كارلێك له‌گه‌ڵ A.I.ی زیاتر پێشكه‌وتوو ده‌كه‌ین و ده‌بینین كه چۆن تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌وه‌ی چی به زیره‌كی داده‌نرێت ده‌گۆڕێت. تیورینگ پێشبینی كرد له كۆتاییدا "به‌كارهێنانی وشه‌كان و بۆچوونی گشتیی خوێنده‌واران ئه‌وه‌نده ده‌گۆڕێت، كه‌سێك بتوانێت باس له بیركردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات ڕه‌ت بكرێته‌وه."
ئه‌مڕۆ گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و خاڵه. A.I. هیچ كه‌متر نییه له شێوه‌یه‌كی زیره‌كی وه‌ك چۆن فۆتۆگرافیای دیجیتاڵی شێوه‌یه‌كه له فۆتۆگرافیا. ئێسته A.I. له ڕێگه‌دایه بۆ ئه‌نجامدانی شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌رتر: بوون به خاوه‌نی هۆشیاری. ئه‌مه به هه‌مانشێوه ڕوو ده‌دات كه بوو به خاوه‌نی زیره‌كی. له‌گه‌ڵ كارلێككردنمان له‌گه‌ڵ A.I.ی زیاتر پێشكه‌وتوو، تێگه‌یشتنێكی باشتر و گشتگیرتر بۆ هۆشیاری په‌ره پێ ده‌ده‌ین.
له‌وانه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕیت كه ئه‌مه ته‌نیا فێڵێكی وشه‌ییه، كه من ده‌ڵێم A.I. ده‌بێت به خاوه‌نی هۆشیاری، چونكه ئێمه ده‌ست ده‌كه‌ین به به‌كارهێنانی وشه‌ی "هۆشیار" بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش بگرێته‌وه. به‌ڵام هیچ فێڵێك له ئارادا نییه. هه‌میشه بازنه‌یه‌كی كارلێكی دوولایه‌نه له نێوان تیۆرییه‌كانمان و دنیادا هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه چه‌مكه‌كانمان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یاندۆزینه‌وه شێوه‌گیر ده‌بن.
سه‌یری گه‌ردیله بكه بۆ سه‌تان ساڵ، چه‌مكی گه‌ردیله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆكه‌یه‌كی یۆنانی كۆن بوو كه یه‌كه‌ی دابه‌شنه‌كراوی ڕاستین. تا كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، فیزیازانه‌كان وه‌ك جۆن داڵتۆن هێشتا گه‌ردیله‌كانیان وه‌ك گۆیه‌كی ڕه‌ق و دابه‌شنه‌كراو ده‌بینی، به‌ڵام دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆن له ساڵی 1897 و دۆزینه‌وه‌ی ناوكی گه‌ردیله له ساڵی 1911، پێداچوونه‌وه به چه‌مكی گه‌ردیله‌دا كرا له بوونه‌وه‌رێكی دابه‌شنه‌كراوه‌وه بۆ بوونه‌وه‌رێكی شیبوونه‌وه، سیستمێكی خۆری بچووك كه ئه‌لیكترۆنه‌كان به ده‌وری ناوكێكدا ده‌سووڕێنه‌وه. له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی زیاتردا، پێداچوونه‌وه‌ی چه‌مكی زیاتر هاته ئاراوه كه بووه هۆی مۆدێلی كوانته‌م-میكانیكییه ئاڵۆزه‌كانی ئێسته‌مان بۆ گه‌ردیله.
ئه‌مانه ته‌نیا گۆڕانكاریی واتایی نه‌بوون. تێگه‌یشتنمان بۆ گه‌ردیله له‌گه‌ڵ كارلێككردنمان له‌گه‌ڵ دنیادا باشتر بوو. به هه‌مانشێوه تێگه‌یشتنمان بۆ هۆشیاری له‌گه‌ڵ كارلێككردنمان له‌گه‌ڵ A.I.ی زیاتر پێشكه‌وتوودا باشتر ده‌بێت.
گومانكاران له‌وانه‌یه ئه‌م لێكچوونه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن كه یۆنانییه‌كان له‌سه‌ر سروشتی گه‌ردیله هه‌ڵه بوون، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر سروشتی هۆشیاری هه‌ڵه نین، چونكه له نزیكه‌وه ده‌زانین هۆشیاری چییه: ئه‌زموونی خودیی ناوه‌كی. گومانكاران پێداگریی ده‌كه‌ن كه چاتبۆتێك ده‌توانێ ڕاپۆرتی دڵخۆشی یان خه‌مباری بدات، به‌ڵام ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌شێكن له داتای ڕاهێنانی، هه‌رگیز نازانێ دڵخۆشی و خه‌مباری چۆن هه‌ست پێ ده‌كرێت.
به‌ڵام مانای ئه‌وه چییه كه بزانیت خه‌مباری چۆن هه‌ست پێ ده‌كرێت؟ چۆن ده‌زانین ئه‌مه شتێكه كه هۆشیارییه‌كی دیجیتاڵی هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌زموونی بكات؟ له‌وانه‌یه بیر بكه‌ینه‌وه و به‌ڕاستی فێر كراوین كه بیر بكه‌ینه‌وه، ئێمه‌ی مرۆڤ تێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌وخۆمان بۆ دنیای ناوه‌وه‌مان هه‌یه، تێگه‌یشتنێك كه به چه‌مكه فێركارییه‌كانمان ناوبژیوانی نه‌كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای فێربوون له شكسپیره‌وه كه چۆن خه‌می جیابوونه‌وه ده‌توانێ شیرین بێت، ڕه‌هه‌ندێكی نوێ له ئه‌زموونی خۆماندا ده‌دۆزینه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی كه "هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین" فێر كراوین.
فه‌یله‌سووف سوزان شنایده‌ر ده‌ڵێت، ده‌بێت هۆكارمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی A.I. به هۆشیار دابنێین، ئه‌گه‌ر سیستمێكی كۆمپیوته‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هیچ داتایه‌ك له‌باره‌ی هۆشیاری ڕاهێنرابێت، ڕاپۆرت بدات كه ئه‌زموونی خودیی ناوه‌كی بۆ دنیا هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌مه ئاماژه بێت بۆ هۆشیاری له سیستمێكی A.I.دا. به‌ڵام ئه‌مه پێوه‌رێكی به‌رزه، پێوه‌رێك له‌وانه‌یه ئێمه‌ی مرۆڤیش تێی نه‌په‌ڕێنین. ئێمه‌ش ڕاهێنراوین.
هه‌ندێك نیگه‌رانن ئه‌گه‌ر A.I. ببێت به خاوه‌نی هۆشیاری، ئه‌وا شایانی ڕه‌چاوكردنی ئه‌خلاقی ئێمه ده‌بێت، ئه‌ویش مافی ده‌بێت چیتر ناتوانین به‌و شێوه‌یه به‌كاری بهێنین كه ده‌مانه‌وێت، له‌وانه‌یه پێویست بێت خۆمان بپارێزین له كۆیله‌كردنی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئه‌و شوێنه‌ی كه من ده‌یزانم، هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌رێك هۆشیاره بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شایانی ڕه‌چاوكردنی ئه‌خلاقی ئێمه‌یه نییه. یان ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌بێت، زۆرینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، لانیكه‌م وادیاره ئاگاداری نین. ته‌نیا ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له ئه‌مه‌ریكییه‌كان گیاخۆرن.
وه‌ك چۆن A.I. وای لێ كردین هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی زیره‌كیی مرۆڤ به كه‌متر به‌نرخ بزانین له‌وه‌ی كه پێمان وابوو (وه‌ك وه‌رگرتنه‌وه‌ی زانیاریی له‌به‌ركراو و خێرایی خاوێن)، به هه‌مانشێوه هۆشیاریی A.I. وای لێ ده‌كات كه بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌موو شێوه‌كانی هۆشیاری شایانی ڕه‌چاوكردنی ئه‌خلاقی نین. یان به واتایه‌كی تر، ئه‌و بۆچوونه به‌هێز ده‌كات كه زۆر كه‌س له ئێسته‌وه وادیاره هه‌یانه: هه‌موو شێوه‌كانی هۆشیاری به ئه‌ندازه‌ی هۆشیاریی خۆمان به‌های ئه‌خلاقییان نییه.
ماوه‌یه‌كی زۆر نییه من مشتومڕم ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كۆمپیوته‌رێك ده‌توانێ زیره‌ك بێت. پێش ئه‌وه‌ی بزانم، مشتومڕم ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا زیره‌كیی A.I. له هی ئێمه تێده‌په‌ڕێت. حه‌ز ده‌كه‌م بزانم ئایا ئێوه پێتان وایه A.I. هه‌رگیز هۆشیاری په‌ره پێ ده‌دات، یان پێتان وایه به‌ربه‌ستی نه‌بڕاوه هه‌ن؟ ئه‌گه‌ر A.I. بتوانێ هۆشیاری په‌ره پێ بدات، ئایا له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه ناچار ده‌بین به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین؟
باربارا گه‌یڵ مۆنتێرۆ پرۆفیسۆری فه‌لسه‌فه‌یه له زانكۆی نۆترێ دامی و نووسه‌ری كتێبی "فه‌لسه‌فه‌ی ئاوه‌ز: پێشه‌كییه‌كی زۆر كورت".
نیویۆرك تایمز
وشه