چه‌ندان ساڵ دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی وێرانكه‌ر، به‌رازیل هێشتا به خاوی دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به میراتی كولتووری وڵاته‌كه، دووباره دروست ده‌كاته‌وه.
كۆڵه‌كه پۆڵاینه‌كان له هه‌وادا شۆڕ بوونه‌وه، گه‌رمییه‌كی چڕ پێچی بوونیه‌وه.
شووشه‌ی شكاو به‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاو بووبووه‌وه، به‌هۆی گڕه‌كانه‌وه توابوونه‌وه.
ئاسن له هه‌موو ئاراسته‌یه‌كدا تێكه‌ڵ بووبوو، به‌هۆی ڕووخانه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتبوون.
دیواره‌كان به دووكه‌ڵ ڕه‌ش بووبوون، كه ئه‌نجامی سووتانی یاده‌وه‌ری وڵاتێك بوو...
ئه‌م دێڕانه‌م كه‌مێك دوای دووی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ نووسی. ئه‌مه ڕۆژێكه هه‌رگیز له بیری ناكه‌م.
له‌و ڕۆژه‌دا مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی به‌رازیل له ڕیۆ دی جانیرۆ به‌هۆی ئاگرێكی به‌هێزه‌وه وێران بوو. بۆ ئێمه كه له كه‌رتی كولتووری به‌رازیل كار ده‌كه‌ین، ئاگره‌كه بووه دروستبوونی ترسناكترین مۆته‌كه بۆمان. كاره‌ساته‌كه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه نه‌هات. مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌كه لای هه‌مووان زانراو بوون. كه‌میی چاككردنه‌وه‌ی گونجاو له سه‌رانسه‌ری باڵه‌خانه‌كه‌دا ئاشكرابوو. له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم له كارگێڕی مۆزه‌خانه، زۆرجار فشارمان ده‌خسته سه‌ر به‌رپرسانی حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی زیاتر، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئه‌گه‌ر ناچار بوومایه یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی به‌رازیل هه‌ڵبژێرم كه پێویسته بپارێزرێت، ئه‌وا مۆزه‌خانه‌كه ده‌بوو، نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی كۆلێكشنه زۆره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵكو شوێنه‌كه پێوه‌سته به چه‌ندان ساته‌وه‌ختی دیاری مێژووی به‌رازیل. له ساڵی ١٨٩٢ه‌وه مۆزه‌خانه‌كه له كۆشكی شاهانه‌ی پێشوودا جێگیر كراوه. باڵه‌خانه‌كه ماڵی خێزانی شاهانه‌ی پورتوگال بوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتن بۆ ڕیۆ دی جانیرۆ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ناپلیۆن. دوای سه‌ربه‌خۆیی به‌رازیل، بووه شوێنی نیشته‌جێبوونی ئیمپراتۆری به‌رازیل.
مۆزه‌خانه‌كه، كه له شه‌شی حوزه‌یرانی ١٨١٨ له‌لایه‌ن شا جۆن شه‌شه‌می پورتوگاله‌وه دامه‌زراوه، یه‌كه‌مین دامه‌زراوه‌ی زانستی به‌رازیله. پێش ئاگره‌كه، مۆزه‌خانه‌كه زیاتر له ٢٠ ملیۆن پارچه‌ی تێدابوو، له‌وانه به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ی ئیمپراتۆر ماریا لیۆپۆڵدینا، كه‌لوپه‌لی ئێتنۆگرافی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی به‌رازیل، نموونه‌ی گرنگی جۆراوجۆری بایۆلۆجی وڵاته‌كه، به‌رده‌وار (هه‌ڵكۆڵراو) و كانزای ده‌گمه‌ن. ئاگره‌كه نزیكه‌ی 85%ی كۆكراوه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌ی له‌ناو برد.
له دوای كاره‌ساته‌كه، یه‌كێك له سه‌ختترین ساته‌كان بۆ من به‌شێوه‌یه‌كی پارادۆكسانه، ئیلهامبه‌خشترین بوو. ڕۆژێك دوای ئاگره‌كه، له كاتێكدا هێشتا دووكه‌ڵ له هه‌موو شوێنێك بوو، كۆمه‌ڵێكی گه‌وره له خه‌ڵك، له‌ناویاندا خوێندكارانی ئاماده‌یی، نزیك بوونه‌وه له پاشماوه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه، به‌هۆی هۆكاری ته‌ناهییه‌وه، پۆلیس ڕێگه‌ی نه‌دا لێی نزیك ببنه‌وه. دوای هه‌ندێك دانوستانی توند، ڕێگه به گرووپه‌كه درا ئه‌وه بكه‌ن كه بۆی هاتبوون: ئه‌ندامه‌كان زنجیره‌یه‌كی مرۆییان دروست كرد و پاشماوه‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌كیان له باوه‌ش گرت، هه‌ر خۆی ڕاستییه‌كه‌ی هی ئه‌وانه، هی خه‌ڵكی گشتی. كاتێك ئه‌م دیمه‌نه‌م بیر ده‌كه‌وێته‌وه، قورسه فرمێسكه‌كانم ڕابگرم. ئێمه وه‌ك پارێزه‌رانی میراتی كولتووری و مێژووی ئه‌وان، شكستمان هێنا.
چۆن ئه‌مه ڕووی دا؟ چۆن حكوومه‌ت ده‌یتوانی گه‌نجینه‌یه‌كی نیشتمانی گرنگ به‌و شێوه‌یه لاواز بكات؟ نازانم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانتوانی ڕێگری له‌مه بكه‌ن، چۆن شه‌وانه خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت. هێشتا مۆته‌كه‌م هه‌یه.
من له شوباتی ٢٠١٨ كه‌متر له حه‌وت مانگ پێش ئاگره‌كه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه ده‌ستنیشان كرام. دوو هه‌فته دوای ده‌ستنیشانكردنم، چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (ئۆ گلۆبۆ) ئه‌نجام دا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌كانی به‌رازیل. له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به ڕوونی مه‌ترسییه‌كانم ڕوون كرده‌وه به‌هۆی كه‌میی بودجه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌وه. له یه‌كه‌م مانگی كاركردنمدا، ڕێكخستنم ئه‌نجام دا بۆ نوێنه‌رانی به‌رگریی شارستانی ڕیۆ كه ده‌زگایه‌كی ئاماده‌كاری كاره‌ساته، بۆ ئه‌وه‌ی پۆلی یه‌ك ڕۆژه‌ی سه‌لامه‌تی له ئاگر بۆ گرووپێك له كارمه‌ندانی مۆزه‌خانه بكه‌نه‌وه. نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له دامه‌زراوه‌كه‌دا هه‌لیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆپاراستن له ئاگر و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئاگركوژێنه‌وه فێر بكرێن.
كارگێڕییه‌كه‌ی منیش پاڵنه‌ر بوو بۆ په‌سندكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ كه له‌لایه‌ن بانكی نیشتمانی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پاره‌ی بۆ دابین كرابوو. پڕۆژه‌كه به‌ڵێنی ٢١.٧ ملیۆن ڕیاڵی به‌رازیلی (نزیكه‌ی ٣.٩ ملیۆن دۆلار) ده‌دا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆشكه‌كه، له‌وانه‌ش ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی له ئاگر. ڕێككه‌وتنه‌كه له ٥ی حوزه‌یران، له پێش ڕۆژی ٢٠٠ ساڵه‌ی مۆزه‌خانه‌كه واژوو كرا. به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه بێ سوود بوون. پاره‌كه له كاتی خۆیدا نه‌گه‌یشت. ئاگره‌كه‌ی مۆزه‌خانه‌كه له شه‌وێكی یه‌كشه‌مدا ده‌ستی پێ كرد كاتێك ته‌نیا چه‌ند پاسه‌وانێك له ئه‌ركدا بوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك شتی باش له‌م كاره‌ساته‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه. بووه‌ته هۆی تێگه‌یشتنێكی زیاتر له پێویستی پاراستنی میراتی كولتووری وه‌ك به‌شێك له مێژووی وڵاته‌كه. هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ٢ی ئه‌یلوول له ساڵنامه‌ی فه‌رمی به‌رازیلدا، ڕۆژێك ته‌رخان بكرێت بۆ پاراستنی كۆكراوه مێژوویی، زانستی و كولتوورییه‌كان. چه‌ندان دامه‌زراوه له به‌رازیل تازه پاره‌یان به‌ده‌ست هێناوه بۆ باشتركردنی سیستمی ته‌ناهی و سه‌لامه‌تی له ئاگر. به‌هۆی وێرانكارییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كه‌وه كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه دروست بوو، مۆزه‌خانه‌كه ده‌توانرێت به ته‌واوی به نوێترین سیستمی ته‌ناهییه‌وه دووباره دروست بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویستمان ده‌ست بكه‌وێت.
جگه له سه‌رچاوه‌ی دارایی، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی مۆزه‌خانه‌كه به‌ده‌ستهێنانی شتی ڕه‌سه‌نی نوێیه. هه‌رچه‌نده زۆر له دامه‌زراوه‌كان زۆر زیاتر له‌و نموونانه‌یان له كۆگه‌دا هه‌یه كه هه‌رگیز نمایش نه‌كراون، به‌ڵام كه‌متر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد به‌خشین هه‌بوو. ئه‌مه ڕاستییه‌كی ساده‌یه كه هیچ مۆزه‌خانه‌یه‌كی مێژووی سروشتی ناتوانێ به‌بێ نموونه‌ی ڕه‌سه‌ن بمێنێته‌وه.
به‌ڵام هه‌ندێك دامه‌زراوه هه‌نگاویان ناوه. ڕه‌نگه گرنگترین به‌خشین كه وه‌رمانگرتووه، كه‌وایه‌كی په‌ڕی ٣٥٠ ساڵه بێت له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی دانیماركه‌وه. كه‌واته كه به‌رهه‌مێكی كه‌لتوورییه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی تووپینامبای به‌رازیله‌وه دروست كراوه، له ساڵی ١٦٨٩ه‌وه له كۆپنهاگن نمایش كراوه. حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاش ملیۆنێك یۆرۆی (١.١ ملیۆن دۆلار) به‌خشی، كه وای لێ كردین بتوانین شته‌كان له پاشماوه‌كانی كۆشكه‌كه ڕزگار بكه‌ین. ئێمه زۆر سوپاسگوزارین بۆ ئه‌م پشتگیرییه. هیوادارم دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مۆزه‌خانه‌كان و به‌خشه‌ره تایبه‌ته‌كان زیاتر به‌شدار بن له دووباره دروستكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ی مێژووی سروشتی و مرۆڤناسی له ئه‌مه‌ریكای لاتین.
ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی مۆزه‌خانه‌كه له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا، چه‌ندان برینی له‌سه‌ر جێهێشتووم. ئاگره‌كه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمدا ڕووی دا. ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواتر له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا هاته هه‌ڵبژاردن، كه‌متر پشتگیریی ده‌كرد. پاشان په‌تای كۆڤید-١٩ ئاسته‌نگی نوێی هێنایه ئاراوه. به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه له ساڵی ٢٠٢٢ هاته هه‌ڵبژاردن، زیاتر گرنگی به پرسه كولتوورییه‌كان داوه و دووباره دروستكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌ی خستووه‌ته ناو كارنامه‌كه‌یه‌وه.
ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه له زووترین كاتدا. ئامانجمان ئه‌وه‌یه ببینه مۆزه‌خانه‌یه‌كی داهێنه‌ر، به‌رده‌وام و ده‌ستڕاگه‌یشتووی مێژووی سروشتی و كولتووری، مۆزه‌خانه‌یه‌ك كه سه‌ردانكه‌ران بانگهێشت ده‌كات بۆ بیركردنه‌وه له دنیای ده‌وروبه‌رمان و ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ونی نوێ ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌لێكسانده‌ر كێڵنه‌ر
پسپۆڕی به‌رده‌وارناسی (هه‌ڵكۆڵراو) و به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی به‌رازیله كه له ئاگره‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٨‌دا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت.
ئه‌م بیركردنه‌وه كه‌سییه به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك به ناوی "بیگ ئایدیا" كه تێیدا نووسه‌ران وه‌ڵامی تاكه یه‌ك پرسیار ده‌ده‌نه‌وه: مێژوو چییه؟
و: ڕامیار مه‌حموود