ئیسرائیل هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌واوی بواره سه‌ربازییه‌كان، په‌ره به تواناكانی خۆی بدات و له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن گرووپ و بزووتنه‌وه‌كانی وه‌ك حه‌ماس، حزبوڵا و حووسی و ته‌نانه‌ت ئێران، خۆی پۆشته و په‌رداخ بكات. وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر جۆره سیستمێكی نوێی به‌رگری لادا كه له چاو سیستمه‌كانی تری به‌رگری، زۆر هه‌رزانه و توانای هه‌یه هه‌موو جۆره هاوه‌ن و تۆپ و چه‌ندان جۆر مووشه‌ك بخاته خواره‌وه.
دانیاڵ گێڵد سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌رگریی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، سیستمه‌كه‌یان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كار بهێنرێت و له سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، جگه له‌و سیستمه نوێیه، خه‌ریكه كار له‌سه‌ر سیستمێكی تر ده‌كه‌ن كه بۆ جه‌نگه‌كانی داهاتوو سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت و ته‌نیا تایبه‌ت نین به به‌رگری، بۆ بواری هێرشیش به‌كار ده‌هێنرێن.
ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه نوێیه له سیستمه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، خه‌رجییه‌كی كه‌می هه‌یه و له هه‌مان كاتدا زۆر به‌هێزه و به ''تیشكی ئاسنین'' ناودێر كراوه.
كۆمپانیاكانی ئه‌لبه‌یت و رافائێل به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش په‌ره‌یان به سیستمه‌كه داوه و بڕیاره سیستمه‌كه ببێته ته‌واوكه‌ری هه‌ریه‌ك له سیستمه‌كانی به‌رگریی مووشه‌كی گومبه‌زی ئاسنین، فه‌لاخن داود و په‌یكان. ئه‌و سێ سیستمه توانیویانه له رابردوودا رووبه‌ڕووی هه‌زاران مووشه‌ك و درۆنی حزبوڵا، ئێران، حووسی و گرووپه پرۆكسییه‌كانی تری ئێران ببنه‌وه.
پێشتر ئیسرائیل بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ر درۆن و مووشه‌كێك، ده‌بوایه 50 هه‌زار دۆلار خه‌رج بكات، به‌ڵام خه‌رجیی سیستمه نوێیه‌كه زۆر كه‌مه و زیاتر بۆ ئه‌وه دروست كراوه رووبه‌ڕووی درۆن و مووشه‌كه بچووكه‌كان ببێته‌وه.
سیستمه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان هه‌فته له باشووری ئیسرائیل تاقی كرایه‌وه، ده‌توانێت هاوه‌ن و درۆن و هه‌ر جۆره شتێكی تر له‌ناو ببات كه به‌ره‌و ئاسمانی ئیسرائیل ئاراسته ده‌كرێن.
یه‌كێك له كێشه‌كانی ئیسرائیل له ماوه‌ی جه‌نگی 12 رۆژه‌دا ئه‌وه‌بوو، كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆری درۆن و مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كران، ژماره‌یه‌ك له‌و مووشه‌كانه سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئیسرائیلیان ده‌بڕی و ده‌كه‌وتنه خواره‌وه.
جگه له‌مه خه‌رجیی خستنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان زۆر گران له‌سه‌ر ئیسرائیل ده‌وه‌ستا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل به‌م هه‌نگاوه ئومێده‌واره وێڕای به‌هێزتركردنی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی، خه‌رجییه‌كانیش زۆر كه‌م بكاته‌وه.
هاوكات یوال شتاینێتز وه‌زیری پێشووی ئیسرائیل و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای رافائێل گوتی، تیشكی ئاسنین به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆجیای ئۆپتیكی كۆمپانیاكه به‌رهه‌م هێنراوه، سیستمه‌كه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه كاریگه‌رییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری بۆ سه‌ر جه‌نگه‌كانی سه‌رده‌م ده‌بێت.
هاوكات كۆمپانیای ئه‌لبه‌یت بڵاوی كرده‌وه كه شانبه‌شانی ئه‌و سیستمه، خه‌ریكه كار له‌سه‌ر سیستمێكی لێزه‌ریی به‌هێزی تر ده‌كات. بتزالێل ماخیلس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكه روونی كرده‌وه ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كییان، په‌ره‌پێدانی سیستمی به‌رگرییانه و ده‌توانێت گۆڕانكارییه‌كی ستراتیجی له به‌رگریی ئاسمانی‌دا بهێنێته كایه‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه هه‌ندێك دامه‌زراوه و چاودێری سیاسی چ له ئاستی ناوچه‌یی و چ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و چ له ئاستیی به‌رپرسیارێتیی حكوومه‌ته‌كانی ئیسرائیل و ئێران، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه له داهاتوودا جه‌نگێكی تر له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا روو ده‌دات و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك پێیان وایه جه‌نگ ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستاوه.
ئێران و ئیسرائیل زۆر به خێرایی خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆیانن، ئێران كه سیستمه به‌رگرییه‌كه‌ی و ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی له‌ناوبران و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت له هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یاندایه، ئه‌و تۆمه‌ته‌یشی له‌سه‌ره به نهێنی په‌ره به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بدات و به‌و یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌ی له به‌رده‌ستیدایه، به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌نگاو بنێت.
له به‌رانبه‌ردا ئیسرائیلیش ئه‌وه‌ی ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌یه توانا به‌رگرییه‌كانی به‌هێز بكات، هه‌رچه‌نده له جه‌نگی 12 رۆژه‌دا باڵاده‌ست بوو و توانی ئاسمانی ئێران كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام نه‌یتوانی به ته‌واوی به‌رگریی له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بكات و له‌و مووشه‌كانه‌ی ئێران ئاراسته‌ی كردن، 5%یان له ئیسرائیل كه‌وتنه خواره‌وه.