رۆژنامه‌ی فایننشاڵ ئاشكرای كرد كه زانایانی ئه‌تۆمیی ئێران، دوو جاره به نهێنی سه‌ردانی رووسیا ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش توێژه‌رانی بواری سه‌ربازی و سیاسی لێكدانه‌وه‌یان بۆ سه‌ردانه‌كه و ئامانجی ئێران كردووه و به هه‌ندێك ده‌ره‌نجام گه‌یشتوون. دامه‌زراوه‌ی زانست و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رای گه‌یاند، ئامانجه‌كه ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێرانه به چه‌كی لێزه‌ری نه‌ك ئه‌تۆمی.
رۆژنامه‌كه له 19ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، له راپۆرتێكدا ئه‌و نهێنییه‌ی ئاشكرا كردبوو و نووسیبووی سه‌ردانه‌كه به‌شێك بووه له‌و زنجیره ئاڵوگۆڕه بیروڕا و زانستییه، كه له نێوان دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربازیی رووسیا و دامه‌زراوه‌ی داهێنان و توێژینه‌وه‌ی سه‌ربازیی سپه‌نده‌ی ئێران هه‌بووه.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌و دامه‌زراوه ئێرانییه كه سه‌ربه سوپای پاسدارانه، به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی لێكۆڵینه‌وه و ئاراسته‌كردنی ئێران به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ژمار كردووه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی ئه‌و جۆره هاوكارییه‌ی نێوان ئێران و رووسیا، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه كه مۆسكۆ ده‌خوازێت له بواری زانست و جۆره ته‌كنه‌لۆجیایه‌ك، هاوكاریی ئێران بكات كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێوه‌ندیی به چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه، كۆمپانیایه‌ك كه سه‌ربه سپه‌نده و له ژێر ناوی ده‌ماوه‌ندته‌ك كار ده‌كات، له تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕانی لێزه‌ری ئێرانی له تارانه‌وه بۆ سانپێتێرزبۆرگ بردووه، ئه‌و زانایانه له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی كۆمپانیای ''سیستمه لێزه‌رییه‌كان''ی رووسیا كه له ژێر سزاكانی ئه‌مه‌ریكادایه و به نهێنی له بواری ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازیدا كار ده‌كات، دیداریان هه‌بووه.
دوای ئه‌و راپۆرت و زانیارییانه، دوێنێ سێشه‌م دامه‌زراوه‌ی زانست و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رای گه‌یاند، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌شتی دووه‌می شاندی زانایانی ئێرانی بۆ رووسیا، به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون ئامانج له‌و گه‌شتانه ئه‌وه‌یه ئێران ده‌ستی به چه‌كی لێزه‌ری بگات.
به بۆچوونی دامه‌زراوه‌ی زانست و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و زانایانه‌ی له‌م گه‌شتانه‌دا چوونه‌ته رووسیا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان به‌گه‌ڕ خستووه، تا بتوانن سه‌رنجی رووسیا بۆ ئه‌وه راكێشن له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی لێزه‌ری هاوكاریی ئێران بكات و له چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگریی دژه فڕۆكه، دژه مووشه‌كی بالیستیكی و سه‌رجه‌م سیستمانه‌ی تر به‌كاری بهێنێت.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی داوه به پشتبه‌ستن به وتار و توێژینه‌وه‌كانی ئاندری ساوین توێژه‌ری باڵای كۆمپانیای ''سیستمه لێزه‌رییه‌كان''ی رووسیا و وتاره‌كانی دوو له‌و زانایانه‌ی له‌گه‌ڵ شانده ئێرانییه‌كه بوون، به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی رووسیا له شوباتی ئه‌مساڵ سه‌ردانی تارانی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیای ده‌ماوندته‌ك دیداری هه‌بووه.
به‌گوته‌ی دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، چه‌كی لێزه‌ری بۆ ئێران بایه‌خێكی زۆری هه‌یه و هه‌رچه‌نده هێشتا زانیارییه‌كانیان له‌وانه‌یه ناته‌واو بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كان بۆ هه‌وڵدانی ئێران بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی به چه‌كی لێزه‌ری، ئێسته زۆر له‌وه زیاتره ئه‌و وڵاته بیر له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی بكاته‌وه.
جێی باسه ئێران له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی له‌ناو برا و پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی لانی كه‌م تا دوو ساڵ دوا خرا، بۆیه‌ش وڵاته‌كه بیر له جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌متردا له رووی سه‌ربازی و به‌رگریی ئاسمانی خۆی به‌هێز بكات.
له میانه‌ی جه‌نگی 12 رۆژه‌دا ئێران نه‌یتوانی هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی بكاته ئامانج، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به ملیاران دۆلاری له سیستمی به‌رگریی ئاسمانی خۆی خه‌رج كردبوو، سیستمه‌كان به ته‌واوی له‌ناو بران و ئیسرائیل كۆنترۆڵی ئاسمانی ئێرانی به‌ده‌سته‌وه گرت.