ئه‌مه‌ریكا له هه‌نگاوێكی نوێی سه‌ربازیدا و به ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان، یه‌كه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی له ژێر ناوی ''پێوه‌دانی دووپشك'' دامه‌زراند.
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردوویه‌تی، بریتییه له به‌رهه‌مهێنان و پاشان جێگیركردنی جۆرێكی نوێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه له جۆری خۆكوژه، به نرخێكی هه‌رزان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و توانایه‌كی زۆریان له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی دوژمن هه‌یه.
وه‌ك ئاشكرایه له ساڵانی رابردوودا چه‌ندان جار له رێگه‌ی درۆنه‌وه، هه‌وڵ دراوه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێنه ئامانج و ته‌نانه‌ت سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له هێرشی گرووپێكی میلیشیایی عێراق كوژران.
ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی مه‌به‌ستیان له‌م كاره هێرش نییه، به‌ڵكو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانه، درۆنه‌كان به شێوه‌یه‌ك دیزاین كراون كه زۆر خێرا ده‌توانن وه‌ڵامی هێرشه‌كان بده‌نه‌وه.
له رابردوودا كاتێك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌هاته كایه‌وه، ئه‌و وڵاته كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جه‌نگی و چه‌كی زۆر پێشكه‌وتووی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرد، له‌لایه‌ك گواستنه‌وه‌یان كارێكی ئاسان نه‌بوو و خه‌رجییه‌كی زۆری ده‌خسته سه‌رشانی ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌كی تر گیانی فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵێكی زۆری دا تا بتوانێ ئه‌و جۆره درۆنانه به‌رهه‌م بهێنێت كه خه‌رجییه‌كی كه‌م هه‌ڵبگرن، به‌ڵام توانایه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت و له هه‌مان كاتدا ببێنه جێگره‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه هێزه ده‌ریاوانییه‌ی پێشتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد.
له‌م هه‌نگاوه‌دا ناوی ئێران هێنراوه و گرووپه پرۆكسییه‌كانی سه‌ربه ئێران به هێرشی درۆنی تۆمه‌تبارن، بۆیه‌ش ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی پێداون هه‌ر جۆره مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان وه‌ڵامی جه‌رگبڕی ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵ دوێنێ چوارشه‌م له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، هه‌نگاوه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای پیت هێگسێت وه‌زیری جه‌نگه و ئامانجی ئه‌وه بووه به خه‌رجییه‌كی كه‌م، ئامانجێكی گه‌وره بپێكێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره درۆنه، ته‌نانه‌ت ئیلهامی له‌و درۆنانه وه‌رگرتووه كه له ئێران به‌رهه‌م هێنراون و هه‌وڵی داوه هه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی درۆنه ئێرانییه‌كان به‌رهه‌میان بهێنێت، به‌و جیاوازییه‌ی هێز و توانایان له راده‌به‌ده‌ره و ئامانجی ئه‌وه بووه باڵاده‌ستیی خۆی له هێرشی درۆنی له ئاسمانی ناوچه‌كه پێشان بدات، ته‌نیا پشت به فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه زۆر پێشكه‌وتووه‌كان یان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی نه‌به‌ستێت.
ئه‌و درۆنه‌ی له ئێران به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و خراوه‌ته خزمه‌تی گرووپه پرۆكسییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بگه‌یه‌نن به ''شاهید 136'' ناسراوه، هه‌رچه‌نده ئێرانیش بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره درۆنه ئیلهامی له درۆنی ئه‌ڵمانیی DAR وه‌رگرتبوو و هه‌ندێك پسپۆڕی سه‌ربازیش ئاماژه‌یان دابوو، ئێران له به‌رهه‌مهێنانی درۆنه‌كه سوودی له درۆنی ''ئای ئه‌ی ئای هارپی''ی ئیسرائیلی وه‌رگرتووه.
ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه به سێنتكۆم ناسراوه، دوێنێ چوارشه‌م دامه‌زراندنی ئه‌و یه‌كه نوێیه سه‌ربازییه‌ی راگه‌یاند و یه‌كه‌كه له ژێر ناوی ''پێوه‌دانی دووپشك'' ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردووه.