ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، رێك یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د تێده‌په‌ڕێت، رژێمێك كه بۆ ده‌یان ساڵ حوكمی وڵاتی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رانبه‌ر گرووپێكی سه‌ربازی خۆی رابگرێت. سوپایه‌كی گه‌وره له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا خۆی راده‌ستی گرووپه‌كه كرد و ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕا.
ئه‌و گرووپه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر دیمه‌شقدا گرت، ته‌حریر شام و ئه‌و كه‌سه‌یش كه سه‌ركردایه‌تی ته‌حریر شام و هێرشكردنه سه‌ر دیمه‌شقی كرد، كه‌سێك بوو به ناوی ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی كه ساڵێكه له شوێنی به‌شار ئه‌سه‌د دانیشتووه و له ژێر ناوی ئه‌حمه‌د شه‌رع درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌دات.
جۆلانی ماوه‌یه‌ك له عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر بوو و له ساڵی 2011ه‌وه گه‌ڕابووه‌وه سووریا و له‌و كاته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هه‌وراز و نشێو به‌ره‌وڕوو بووبوو، ئه‌و خۆی رێبه‌رایه‌تیی گرووپێكی نوێی جیهادی به‌ناوی به‌ره‌ی نوسڕه كرد. دواتر ده‌ستی به‌سه‌ر پارێزگای ئیدلبدا گرت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌و ناوچه‌یه دامه‌زراند.
جۆلانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شامی له 28ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2017 دامه‌زراند كه به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له قاعیده راگه‌یاند.
كاتێك جۆلانی ده‌سه‌ڵاتی ئیدلبی به‌ده‌سته‌وه گرت، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا واژوو كرد و حكوومه‌تێكی نوێی دامه‌زراند، به‌شێك له لایه‌نگرانی، ئه‌ویان به جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساكانی شه‌ریعه‌ت تۆمه‌تبار كرد و ته‌نانه‌ت دژایه‌تییان كرد، بۆیه‌ش له شوباتی 2017 جه‌نگی له دژی ژماره‌یه‌ك له گرووپه جیهادییه‌كان ده‌ست پێ كرد.
بۆ نموونه شه‌ڕی نێوان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و جوندولئه‌قسا له ئیدلب و باكوری پارێزگای حه‌ما، كوژرانی ده‌یان كه‌سی لێ كه‌وته‌وه. شه‌ڕه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده قووڵ بووبووه‌وه، ته‌نانه‌ت هێرشی خۆكوژییان له دژی یه‌كتر جێبه‌جێ ده‌كرد.
جۆلانیی كۆن و شه‌رعی نوێ به پاڵپشتیی سه‌ره‌كیی توركیا، توانی به‌و پێگه و ده‌سه‌ڵاته بگات و تا ئه‌م ساته توركیا به گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی هه‌ژمار ده‌كرێت، جگه له سیاسه‌ت و پلانه‌كانی سووریا و دید و تێڕوانینه‌كانی رژێمی نوێ، ته‌نانه‌ت ره‌نگی ریبات و دیزاینی جلوبه‌رگ و چۆنیه‌تیی هه‌ستان و دانیشتنیشی له‌لایه‌ن راوێژكاره توركه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ساڵی رابردوو رێك له‌م كاته‌دا، خه‌ڵكی سووریا و چاودێرانی سیاسیی ناوخۆیی و جیهانی به گومانه‌وه له داهاتووی سووریایان ده‌ڕوانی، پرسیارێكی زۆریان له‌باره‌ی قه‌یران و پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵاتنی ئه‌سه‌د بۆ دروست بووبوو.
ئه‌وكات پرسیاری ئه‌وه ورووژێنرا سیستمی سیاسیی نوێ، مافی ژنان، مافی كه‌مینه و پێكهاته‌كان، ئازادییه كه‌سییه‌كان و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌كانی وڵات و مافی كورد، به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت و پرسیاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو، بیری جیهادی تا چ ئاستێك له‌گه‌ڵ چه‌مكه نوێیه‌كانی ئازادی و ژیانی مه‌ده‌نی ده‌كرێ ئاوێته‌ی یه‌كتر بكرێن.
شه‌رع له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك ساڵ ده‌سه‌ڵاته‌یدا، به رواڵه‌ت و به قسه و به په‌یام، كه‌سێكی نه‌رمونیان و دیموكراتخواز و پارێزه‌ری مافی پێكهاته‌كان ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به كرده‌وه ئه‌وه‌ی له سووریا بینراوه و هه‌ست پێ كراوه، پێچه‌وانه بووه. ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌وره‌ترین تاوانی به‌رانبه‌ر درووزییه‌كان و عه‌له‌وییه‌كان كرد و هه‌زاران كه‌سی لێ كوشتن. چه‌كداره‌كانی سوپای نوێی سووریا رۆڵی زۆر خراپیان هه‌بووه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهاته جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه، چه‌ندان جار هه‌وڵیان داوه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر عه‌له‌وی و درووزییان هێناوه، به‌سه‌ر كوردیشی بێنن، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه‌ته سه‌ر.
ئه‌حمه‌د شه‌ع وه‌ك سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ر، ده‌ستوور و كۆمه‌ڵێك بڕیاری ناوه‌ندی به‌سه‌ر سووریادا سه‌پاندووه، به‌ڵام بڕیاره‌كانی نه‌یانتوانیوه سووریایه‌كی نوێی بۆ بنیات بنێن. نه كورد و نه عه‌له‌وی و نه درووزی، هیچ متمانه‌یه‌كیان به ده‌سه‌ڵاتی نوێ نییه.
له ئاداری ئه‌مساڵدا ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رێككه‌وتنێكی واژوو كرد، كه هۆكار بوو له‌وه‌ی بارگرژی و شه‌ڕی گه‌وره له نێوان ده‌سه‌ڵاتی باكور و باكوری رۆژهه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی روو نه‌دات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئارامییه رێژه‌ییه‌ی له سووریا هه‌یه، دوای ساڵێك هێشتا ئاسۆی ئه‌و وڵاته تاریكه، چونكه ویستی سه‌ره‌كیی ئه‌حمه‌د شه‌ع ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندیی هاوشێوه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی هه‌بێت، روانگه‌ی كورد و پێكهاته‌كانی تریش ئه‌وه‌یه رژێمی نوێ ناناوه‌ندی و دیموكرات بێ و مافی هه‌مووان به یه‌كسانی دابین بكات.