ئوسترالیا بە وردی دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی سیدنی کردووە و بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئوسترالیا رایان گەیاندووە لەوە دەکۆڵنەوە ئێران پێوەندی بە رووداوەکەوە هەبێت.
جێرمی لایبلێر سەرۆکی فیدراسیۆنی سەیهۆنیزم لە ئوسترالیا بە رۆژنامەی تایمزی گوتووە بەرپرسانی ئوسترالیا بە وردی لە رۆڵی ئێران لەو هێرشە تیرۆریستییە دەکۆڵنەوە.
ئەو روونی کردەوە کە پێوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا کردووە و لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەوە ئەو قسەیەی پێ گوتراوە.
جێی باسە ئەمڕۆ له ئوسترالیا له میانەی جه‌ژنێكی تایبه‌ت به جووه‌كان، ده‌ستڕێژیی فیشه‌ك کرایە سه‌ر خه‌ڵك و گه‌شتیاران و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران یان بریندار بوون.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووه‌ته‌وه، لانی كه‌م 20 جوو له هێرشه‌كه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر باس له كوژرانی ژماره‌یه‌كی كه‌متر ده‌كه‌ن.
پۆلیسی ئوسترالیا رای گه‌یاندووه، رووداوه‌كه له كه‌نارئاوییه‌كانی بوندای له سیدنیی پایته‌خت بووه، له ئاكامی ته‌قه‌كردن 10 كه‌س كوژراون و دوای رووداوه‌كه توانیویانه دوو كه‌س گیراون. رووداوه‌كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌ژنێكی تایبه‌ت به جووه‌كان كه به ''حهنوكا'' ناسراوه.
پۆلیسی ئوسترالیا بڵاوی كرده‌وه، هێشتا به وردی نازانن ئامانج له‌و هێرشه چییه. پۆلیس ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاشكرا نه‌كردووه كه گرتوونی و دیار نییه هێرشه‌كه پێوه‌ندی به جه‌ژنی حهنوكا هه‌یه یان نا.
ئه‌و هێرشه 11 ساڵ دوای ئه‌وه دێت كه له كافتیریایهكی سیدنی، چه‌كدارێك 18 كه‌سی به بارمته گرت، رووداوێك كه 16 سه‌عات درێژه‌ی كێشا و پۆلیس گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌ی دا، دواجار دوو بارمته كوژران و ئه‌و چه‌كداره‌ش كوژرا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به بارمته گرتبوو.
لە کۆتایی مانگی رابردوو پێنی ونگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا رای گه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به پشتیوانی سه‌ره‌كیی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ناساندووه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئوسترالیا، ئه‌و راستییه‌ی ده‌رخست كه سوپای پاسداران رۆڵی هه‌بووه له پلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر شوێن و دامه‌زراوه‌كانی پێوه‌ندیدار به جووه‌كان.
هاوینی رابردوو ئوسترالیا ئێرانی به پلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی جوو له شاره‌كانی میلبۆرن و سیدنی تۆمه‌تبار كرد، بۆیه باڵوێزی ئێرانی ده‌ركرد.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه یه‌كه‌م جار بوو له ئوسترالیا باڵوێزی وڵاتێكی تر له وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌ربكات. باڵوێزی ئێران له‌گه‌ڵ سێ دیپلۆماتكاری تر بارگه و بنه‌یان پێچایه‌وه و گه‌ڕانه‌وه ئێران.
ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌وكات تۆمه‌ته‌كانی ره‌ت كردبووه‌وه و گوتبووی، مۆساد له پشت تێكدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و ئوسترالیایه.
سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ئوسترالیا و داواكاری گشتیی وڵاته‌كه رایان گه‌یاند، سوپای پاسداران یه‌كه‌م دامه‌زراوه ده‌بێت له دوای هه‌مواری یاسای ناساندنی پاڵپشتیكارانی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی به لیسته‌كه زیادی بكه‌ن.
هه‌مواری یاساكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئوسترالیا رێگه‌ی بۆ ئه‌وه خۆش كرد حكوومه‌تی ئوسترالیا بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه بدات، ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی بناسێنێت.