ئه‌كره‌م كه‌عبی سكرتێری گشتیی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی نوجه‌با، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا به توندی ره‌خنه له پرسی چه‌كداماڵینی گرووپه‌كانی مقاوه‌مه‌ی عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت، هه‌رگیز ناكرێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، نه چه‌ك راده‌ست ده‌كه‌ن و نه هێزه‌كانیشیان تێكه‌ڵ به هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق ده‌بن.
ئه‌و گوتی، ئه‌سته‌مه هێزه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه چه‌كه‌كانیان راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بكه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س پێشنیازی ئه‌وه‌یان داوه هێزه‌كانی مقاوه‌مه تێكه‌ڵی هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق بكرێن، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ناكرێت روو بدات.
به‌گوته‌ی كه‌عبی چه‌كی مقاوه‌مه ته‌نیا تفه‌نگ و مووشه‌ك نییه، به‌ڵكو بریتییه له بیر و هزری موجاهیده‌كان و ئه‌مه‌ش شتێكه هه‌رگیز راده‌ست ناكرێت.
هاوكات روونی كرده‌وه، چه‌كی به‌رگری پیرۆزه و هه‌ر ئه‌و چه‌كه بوو وایكرد داگیركه‌ر سه‌رشۆڕ بكات و شكست به سته‌مكار بهێنێت.
سكرتێری گشتیی نوجه‌با ده‌ڵێت، ''چه‌كی به‌ره‌ی مقاوه‌مه مۆته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای داگیركه‌ر و رژێمی زایۆنییه، بۆیه‌ش ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئه‌و چه‌كه له ده‌ستی به‌ره‌ی مقاوه‌مه ده‌ربهێنن.''
پێویسته بگوترێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوجه‌با دوای ئه‌وه دێت كه گوشاره‌كان بۆ سه‌ر عێراق زیادی كردووه، داوا له عێراق كراوه كۆتایی به گرووپه میلیشیاكان بهێنرێت و چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌و داواكارییه چه‌ندان جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا له عێراق كراوه، مارك ساڤایا نوێنه‌ری تایبه‌تیی تره‌مپ بۆ كاروباری عێراق، پێداگریی له‌وه كردووه كه نابێت چه‌كداماڵینی گرووپه میلیشیاكان ته‌نیا به قسه و نیاز بێ و پێویسته به كردار جێبه‌جێ بكرێت.
جێی باسه له رۆژانی رابردوودا به‌غدا به‌رانبه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان ئه‌مه‌ریكایه، تا ئاستێك نه‌رمیی نواندووه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و گرووپانه به‌وه رازی بوون چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن.
فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئاشكرای كرد، گرووپه‌كان به‌وه رازی بوون چه‌ك راده‌ست بكه‌ن و ته‌نانه‌ت سوپاسیشی كردن.
پێرێ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوی كرده‌وه، كۆمه‌ڵێك زانیاریی ورد و متمانه‌پێكراو له‌باره‌ی گرووپه میلیشیاكان، راده‌ستی به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق كراون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی دابوو كه به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق كاتێك زانیارییه‌كانیان پێ دراوه، تووشی شۆك بوون، چونكه زانیاریی زۆر تێروته‌سه‌ل و وردیان له‌باره‌ی فه‌رمانده‌كانی گرووپه میلیشیاكان، ژێرخانی سه‌ربازیی ئه‌و گرووپانه، تۆڕه داراییه‌كان، لق و پۆپه سه‌ربازییه‌كان و سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانیان به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌خۆ گرتووه.
زانیارییه‌كان جگه له‌وه‌ی كه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی به‌رپرسانی عێراق بوون، له هه‌مان كاتدا هۆشدارییهكیش بووه به به‌رپرسانی عێراق له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی رژد نه‌نێن، ئه‌وا له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووی هێرشێكی به‌رفراوان ببنه‌وه.
جگه له‌و زانیارییانه، سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه پێشتریش وڵاتێكی عه‌ره‌بی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، په‌یامی ئه‌گه‌ری هێرشی به حكوومه‌تی عێراق گه‌یاندووه.