كه‌ناڵی كانی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا به‌رپرسانی باڵای حزبوڵای لبنانی چاویان به فه‌رمانده‌كانی باڵای قودسی سوپای پاسداران كه‌وتووه و داوای زیادكردنی بودجه‌یان كردووه.
كه‌ناڵه‌كه باسی له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كردووه و ئاماژه‌ی داوه، به‌رپرسانی حزبوڵا داوایان له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه دوو ملیار دۆلاریان بۆ دابین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان پێ پوشته و په‌رداخ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دواجار ئێران به‌وه رازی بووه ملیارێك دۆلاریان بۆ دابین بكات.
هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌و یارمه‌تییانه له رابردوودا به به‌رده‌وام هه‌بوون و ئێران دابینكه‌ری مووچه و پێداویستییه‌كانی حزبوڵا بووه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره حزبوڵا پێی وایه ئه‌وه‌ی پێیان ده‌درێت به‌ش ناكات و له دوای ئه‌و جه‌نگه و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ریان كه‌وت، پێویستیان به بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی سه‌ربازی هه‌یه.
پێویسته بگوترێ ئه‌مه‌ریكاش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر رای گه‌یاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراون، ملیارێك دۆلاری بۆ حزبوڵا ناردووه، بۆیه‌ش داوای له حكوومه‌تی لبنان كردبوو چه‌ككردنی حزبوڵا و وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانیان بكاته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی خۆی.
له هاوینی رابردووش‌دا رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوی كرده‌وه، كۆماری ئیسلامی داوای له به‌رپرسێكی باڵای عێراق كردبوو كارئاسانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی سووریاوه هه‌ندێك پاره بۆ حزبوڵا بگوازێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌ی ئێران جێبه‌جێ نه‌كرا.
جێی باسه كۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین پاڵپشتیكاری حزبوڵایه و له‌وه‌ته‌ی هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2024ه‌وه كه حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د رووخاوه، حزبوڵا له ئێران دابڕاوه و چه‌ك و پاره و ئه‌و پێداویستییانه به‌ده‌ستیان ناگات كه پێشتر زۆر به ئاسانی له رێی دیمه‌شقه‌وه بۆیان ده‌گوازرایه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه به‌وه كرابوو كه چه‌كدارانی به‌رپرسانی حزبوڵا له‌وه‌ته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌ماوه، مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان وه‌رگرتووه و قه‌باره‌ی مووچه‌كه‌شیان له كارمه‌ندانی تری لبنان زۆر زیاتره، ته‌نیا كێشه‌ی سه‌ره‌كییان ئه‌وه بووه ئێران نه‌یتوانیوه راسته‌وخۆ چه‌كیان بۆ دابین بكات.
چه‌كدارانی حزبوڵا بۆ دابینكردنی چه‌ك هه‌وڵیان داوه به‌و پێوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی سووریا هه‌یانه، چه‌كیان لێ بكڕن و بۆ لبنانی بگوازنه‌وه.
حزبوڵا له رووی هێزی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه زیانێكی زۆری له‌لایه‌ن ئیسرئیله‌وه به‌ركه‌وتووه و گوشارێكی زۆریشی له‌سه‌ره، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تواناكانی خۆی ببووژێنێته‌وه.
به به‌های ملیاران دۆلار چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌ك له كۆگه‌كانی حزبوڵا كۆ كرابوونه‌وه و به‌رهه‌می ده‌یان ساڵی حزبوڵا، به پاڵپشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا له‌ناو براوه و ژماره‌یه‌كی كه‌می كۆگه‌ی نهێنیی چه‌كی هه‌یه، بۆیه‌ش داوای له ئێران كردووه بودجه‌كه‌ی بۆ به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو كۆگه‌كانی به‌رفراوانتر بكات.
ئێران له كاتێكدا ئه‌و پاره زۆره‌ی بۆ حزبوڵا دابین كردووه كه خۆی له قه‌یرانی ئابووریدایه و رێژه‌ی هه‌ڵاوسان زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌های دراوی نیشتمانی بۆ نزمترین پێگه‌ی له مێژوودا دابه‌زیوه.