ئێران له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دهۆك نیگه‌رانه كه ماوه‌ی رابردوو 12همین خولی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی وڵاته‌كه به فه‌رمی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانییه به روونی له راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له ده‌سه‌ڵات له ژێر ناونیشانی مانشێتی ''هه‌رێمی كوردستان ژێرزەمینی سینه‌مای ئێرانه؟'' ده‌رده‌كه‌وێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و راستییه زاڵه كه ئێران حه‌ز ده‌كات فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گوتار و ئامانجیان هاوشێوه‌ی فێستیڤاڵی سینه‌مایی فه‌جری تاران و ئه‌و فێستیڤاڵانه بێت كه ساڵانه له ئێران ده‌كرێن، رۆژنامه‌كه هیچ ره‌خنه‌یه‌كی له فێستیڤاڵی سینه‌مایی سلێمانی نییه و ته‌نانه‌ت ستایشی ده‌كات، به‌ڵام پێی وایه فێستیڤاڵه‌كه‌ی دهۆك ناوه‌ڕۆكێكی سیاسیی هه‌یه و ته‌نانه‌ت تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی به هاندانی فیلمه سینه‌ماییه ژێرزەمینییهكانی ئێران، كه له چوارچێوه‌ی رێساكانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌رهه‌م نه‌هاتوون، دژی ئێران سیاسه‌ت ده‌كات.
ناوی ئه‌و رۆژنامه‌یه ''فرهیختگان''ه کە لە 2009ەوە لە تاران دەردەچێت و لە باڵی نەریتخوازی کۆماری ئیسلامی و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، نزیکە. پەیامنێرەکە شرۆڤه‌ی هه‌ردوو فێستیڤاڵی سلێمانی و دهۆكی كردووه كه له پایزی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه چوون. له‌و راپۆرته‌دا كه به قه‌ڵه‌می ''محه‌مه‌د حوسێن سوڵتانی'' په‌یامنێری به‌شی كولتووری رۆژنامه‌كه نووسراوه، به وردی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو فێستیڤاڵی كۆڵیوه‌ته‌وه، شتێك كه لای په‌یامنێره‌كه زۆر مایه‌ی سه‌رنج بووه، ئه‌و جیاوازییه بووه كه له‌و دوو فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌دا هه‌ستی پێ كردووه.

نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هه‌موو ئه‌و فیلمه ئێرانییانه‌ی له فێستیڤاڵی سلێمانیدا به‌شدارییان كردبوو، ئه‌و فیلمانه بوون كه له ئێران مۆڵه‌تی یاساییان هه‌بووه و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و فیلمه ئێرانییانه‌ی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتیان برده‌وه، فیلمی مۆڵه‌تپێدراو بوون. جگه له‌مه ئه‌و ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكارانه بوونه جێی سه‌رنجی خه‌ڵك و میدیاكاران كه پێشتر له هه‌رێمی كوردستان زۆر بینراون و نمایش كراون، له‌وانه‌ش ئاماژه‌ی به فیلمی ستایش و یوسفی په‌یامبه‌ر كرد كه دوو فیلمی زنجیرهیین و پێشتر به دۆبلاجكراوی له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان جار په‌خش كراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌مجاره باس له فێستیڤاڵی سینه‌مای دهۆك ده‌كات و ده‌ڵێت، له سلێمانییه‌وه ده‌بێت رێگه‌ی زیاتر له چوار سه‌عات به ئۆتۆمبێل ببڕێت تا خۆت ده‌گه‌یه‌نیته دهۆك، شارێك كه له نزیك سنووری سووریا و توركیا هه‌ڵكه‌وتووه و ئه‌و فیلمانه‌ش كه له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدارن و ئێرانین، جیاوازن له‌و فیلمانه‌ی له سلێمانی به‌شداریی فێستیڤاڵه‌كه‌یان كردبوو.
له روانگه‌ی رۆژنامه‌كه زۆربه‌ی ئه‌و فیلمه ئێرانییانه‌ی له دهۆك به‌شدار بوون به فیلمی ژێرزەمینی ناسراون، فیلمگه‌لێك كه حكوومه‌تی ئێران مۆڵه‌تی به‌رهه‌مهێنانی پێ نه‌داون، به‌ڵام به نهێنی و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و رێساكانی ئێران به‌رهه‌م هاتوون. چەمکی سینەمای ژێرزەمینی لە ئێران بەو واتایە نییە فیلم لە ژێرزەمین بەرهەم بهێنرێت بەڵکوو بەو واتایەیە ئێران مۆڵەتیان پێنادات و دەرهێنەرەکانیش بە نهێنی بەرهەمی دەهێنن و لە فێستیڤالە جیهانییەکاندا بەشداری دەکەن.
هاوكات باس له‌وه ده‌كات كه فێستیڤاڵی دهۆك به پێچه‌وانه‌ی سلێمانی، سه‌رنجه‌كه‌ی زیاتر له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ژینگه بووه، كه‌چی فیلمی سیاسیی جه‌عفه‌ر په‌ناهی له ژێر ناوی ''پێكدادانێكی ساكار'' له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش كراوه. دواتر ئامارێك ده‌خاته روو و ده‌نووسێت ساڵی رابردووش 27 فیلمی كورت و درێژی ئێرانی، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدار بوون كه ته‌نیا دوو له‌و فیلمانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه مۆڵه‌تی به‌رهه‌مهێنانیان پێ درابوو.
ئه‌مساڵیش له فێستیڤاڵی دهۆك حه‌وت فیلمی ئێرانی به‌شدارییان كرد كه له‌و حه‌وت فیلمه، پێنجیان مۆڵه‌تی یاسایی حكوومه‌تی ئێرانیان نه‌بوو و به‌گوته‌ی نووسه‌ر، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه فێستیڤاڵی سینه‌مایی دهۆك زیاتر سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی چواچێوه‌ی دیدی فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیریی ئێرانی‌دا به‌رهه‌م هاتوون.
په‌یامنێری رۆژنامه‌كه نیگه‌رانه له نمایشكردنی هه‌ندێك فیلمی ژێرزه‌وینی ئێرانی له دهۆك و ئاماژه به فیلمه‌كه‌ی جه‌عفه‌ر په‌ناهی ده‌كا و ده‌ڵێت، فیلمه‌كه نه له‌باره‌ی ژینگه‌یه و نه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كورده و نه هیچ پێوه‌ندییه‌كیشی به كوردستانه‌وه هه‌یه، پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌ی بۆچی له فێستیڤاڵه‌كه نمایش كراوه كه فیلمێكی سیاسییه و ته‌نانه‌ت گله‌یی ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر له فێستیڤاڵێكی تاران فیلمێك به‌رهه‌م بهاتایه كه دژی هه‌رێمی كوردستان بوایه، ئه‌وا هه‌موو لایه‌ن ره‌خنه‌یان له ئێران ده‌گرت و ده‌یانگوت بۆچی پێوه‌ندیی دراوسێیه‌تی ده‌شێوێنیت.
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌و خه‌ڵاته تایبه‌تییانه ده‌كات كه فێستیڤاڵی دهۆك بۆ فیلمی ژێرزه‌وینی دیاری كردووه و ده‌ڵێت، گه‌شه‌ی سینه‌مای ژێرزه‌وینی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خه‌ڵاتانه‌یه كه له فێستیڤاڵه‌كاندا وه‌ریده‌گرن، چونكه هیچ پاڵپشتییه‌كی حكوومییان نییه و پێدانی خه‌ڵاتی پێنج تا 10 هه‌زار دۆلار به‌و جۆره فیلمانه له فێستیڤاڵی دهۆك هێمایه بۆ هه‌ناسه‌دانی فێستیڤاڵه‌كه به سینه‌مای ژێرزەمینی.
نووسه‌ری راپۆرته‌كه خۆی ده‌كات به پارێزه‌ری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و روونی ده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاوی زیاتر به بینینی فیلمی وه‌ك ستایش و یوسفی په‌یامبه‌ر راهاتووه و حه‌ز له بینینی ئه‌و جۆره فیلمانه ده‌كات، به‌ڵام فێستیڤاڵێكی وه‌ك دهۆك و نمایشكردنی فیلمی جه‌عفه‌ر په‌ناهی پێچه‌وانه‌ی داخوازیی خه‌ڵكه.
له كۆتاییدا جارێكی تر باسی له جیاوازیی دوو فێستیڤاڵی دهۆك و سلێمانی كردووه و پێی وایه ئه‌و دوو فێستیڤاڵه پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن، ئه‌وه‌ی سلێمانی زیاتر ئاوێنه‌ی ئه‌و فیلمانه‌یه كه كۆماری ئیسلامی مۆڵه‌تی پێداون و به‌شێك بووه له سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له بواری سینه‌ما، به‌ڵام فێستیڤاڵی دهۆك له شێوه هونه‌ری و جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی هه‌رێم لای داوه و بووه‌ته سیاسی و په‌ناگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مه سینه‌ماییه ژێرزەمینییهكانی ئێران.
پێویسته بگوترێ د‌رك به‌و نیگه‌رانییه‌ی رۆژنامه‌كه ده‌كرێت، چونكه كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له سێ ده‌یه‌یه له رێگه‌ی سینه‌ما و ئه‌و فیلم و زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنییانه‌ی كه به‌شێكیان خۆی دۆبلاجی كردوون، ته‌نانه‌ت به خۆڕایی خستوویه‌ته خزمه‌تی كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنه ئیسلامییه‌كان، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ئایدۆلۆجی و دید و روانگه و ئه‌و شتانه‌ی لای خۆی به‌های ئه‌خلاقی و سیاسین، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت، به‌داخه‌وه تا ئاستێكیش كاریگه‌ریی هه‌بووه و له به‌شێكی كوردستان هه‌ژموونی كولتووریی سیاسیی خۆی پاراستووه، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه فێستیڤاڵی دهۆك ریسی ده‌یان ساڵ خه‌باتی كولتووریی لێ بكاته‌وه به خوری، له‌وه بێئاگایه فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كانی هه‌موو دنیا جیاوازن له هیی ئێران، ئازادیی ره‌ها له نووسینی سیناریۆی فیلم و به‌رهه‌مهێنانیاندا هه‌یه و فێستیڤاڵهكانیش سه‌ربه‌خۆیانه و ئازادانه و دوور له ئایدۆلۆجی و كۆت و به‌نده‌كان، پێشبڕكێیان بۆ رێكده‌خه‌ن.